Professional Documents
Culture Documents
سەرەتای ژیان
سەرەتای ژیان
قازی محەممەدیش کە ساڵی ١٩٠٠ی زایینی لەو بنەماڵە دا لەدایک بووە .قازی محەممەد
لە منداڵی و الوی دا زۆر خولیای زانست و فێر بوونی زمانە بیانیەکان بووە و جگە لە
عەرەبی و فارسی ،دەگەڵ زمانی فەڕنسی و ئینگلیزی و تا ڕادەیەکیش ڕووسی ئاشنایەتی
کردووە .قازی محەممەد زۆری حەز بە تێکەاڵوی دەگەڵ زانایانی زەمان ،کەسایەتیە
.گەورەکان ،کوردانی نیشتمانپەروەر و سەرۆک عەشیرەتەکان هەبووە
1
دەستپێکی فەرهەنگی
دوای کۆچیدوایی باوکی ،بوو بە دادوەر(قازی)ی شار .لە بەر ئارەزووی خۆی بۆ کاری
فەرهەنگی و بردنەسەرەوەی زانیاری خەڵک ،لە ساڵەکانی بەر لە ١٩٤١و دوای ئەوەش
بەرپرسایەتی دایەرەی فەرهەنگ و ئەوقافی شاری مەهابادی بە ئەستۆوە گرتووە و
خزمەتی بەرچاوی فەرهەنگی کردوە و لە کاتی بەرپرسایەتیی ئەودا ،یەکەم قوتابخانەی
کچان لە مەهاباد کراوەتەوە .هەر لەبەر ئەوە دەگەڵ زۆرێ لە خوێندکاران ،رۆشنبیران و
.مامۆستایان پەیوەندی نزیکی بووە
لە چەند ساڵ ماوەی نابەسامانی دەوڵەتی ناوەندیی تاران ،واتە لە سااڵنی ١٩٤١تا ١٩٤٥
کە کۆماری کوردستان پێک هاتووە ،بەڕێوبەرایەتی! ئەو لە پێشبردنی کاروبارەکاندا و
بە تایبەتی لە چارەسەریی کێشە عەشیرەییەکاندا دەورێکی بەرچاو بووە .زۆر لە
گرفتەکانی کاری ڕۆژانەی خەڵک لە دیوانی ئەودا کە مەحکەمەیان پێدەوت ،چارەسەر
.بووە
قازی محەممەد ڕێزی تایبەتی بۆ دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد (ژ.ک)
هەبووە .زۆر لە دامەزرێنەرانی ژ.ک ڕاوێژیان لەگەڵ کردووە و زۆریان خۆش ویستوە
.و گەلێکیان هەوڵ دەگەڵ داوە تا ببێتە ئەندامی ئەو کۆمەڵە
قازی لە ڕوانگەی نوێنەرانی بیانیشەوە کە ئەوکات ئێرانیان لەنێو خۆیان دا دابەش
کردبوو ،ڕێزی تایبەتی هەبووە .هەر کەس چۆتە مەهاباد تێکۆشاوە بەر لە هەموو کەس
چاوی بە ئەو بکەوێ .بانگ کرانی بۆ سۆڤیەت هەر لەم پەیوەندیەدا بووە ،کە دەگەڵ
.وەفدێکی گەورە سەردانی باکۆیان کرد
2
ژیانی سیاسی و کۆمار
قازی محەممەد کە بوو بە ئەندامی کۆمەڵەی ژ.ک و ناوی نهێنی بینایی بۆ دانرا،
هیوایەکی زیاتری بۆ بەرپرسان و خەڵک پێک هێنا .لە ئاکامی تێگەیشتنی بە وەخت و
ئازایەتی سیاسی ئەو و بە قەناعەت گەیشتنی بەرپرسانی کۆمەڵەدا بوو کە ژ.ک بوو بە
حیزبی دێموکراتی کوردستان و وەک حیزبێکی دێموکرات و پێشکەوتوو دەستی کرد بە
.تێکۆشان و خەباتی سیاسی
قازی لەبەر ڕێزی تایبەتی کە بۆ ژ.کی هەبوو ،بناغەی دامەزرانی حیزبی
دێموکراتیشی هەر بە ٢٥ی گەالوێژ ،ڕۆژی دامەزرانی ژ.ک دانا و هەر بۆیەش
سەرنجی زۆربەی نزیک بە تەواوی بەرپرسانی بۆ تێکۆشان لە نێو حیزبی دێموکراتی
کوردستاندا ڕاکێشا .حیزب زۆر بە خێرایی پەلوپۆی سەند و تێکۆشانی لە هەموو
ناوچەی ئازادی کوردستان دا پەڕەی سەند .قەیرانی بە زۆر لکاندنی کوردستان بە
.ئازەربایجانەوە حەل کرد و مەجبووری کردن حیسابی جیاواز بۆ کوردستان بکەن
لە یەکەم کۆنگرەدا ،لە ٢٢ی ژانویە ٢( ١٩٤٦ی رێبەندانی ١٣٢٤ی کۆچیی هەتاوی)
بە بەشداریی نوێنەرانی پارچەکانی دیکەی کوردستان و مەال مستەفا بارزانی و سەرۆک
عەشیرەت و نوێنەرانی هەموو چین و توێژەکانی کوردستان پێکهاتنی یەکەم کۆماری
.کوردستان ڕاگەیێندرا
لە ماوەی دەسەاڵتداڕی کۆماری مەهاباد ئەوەی پێویست بوو زۆر بە ڕاشکاوی بە شای
ئێران و قەوام (سەرۆک وەزیرانی کاتی ئێران) ڕاگەیاندوە ،قامکی لەسەر الوازییەکانیان
بەرانبەر بە گەلی کورد داناوە .بە ئاشکرا پێی گوتون ،ئێوە لە قسەکانی خۆتاندا دوودڵن
.و ناتانەوێ مەسەلەی کوردستان چارەسەر بکەن
کاتێک پێشەوا لەالیەن قوام السلگنەوە بۆ تاران بانگهێشت دەکرێ و لە ڕێکەوتی ٢٨ی
ژوئەنی ١٩٤٦دەچێتە تاران ،لەالیەن ژمارەیەک لە وەزیران ،نوێنەرانی پارلمان و
نوێنەری کوردەکانی تاران و نوێنەری حیزبەکان و یەکیەتی کرێکاران لە فڕۆکەخانە
:پێشوازی لێ دەکرێ .ڕۆژنامەی ایران ما هەر ئەوکات دەنووسێ
ئێستا کە قازی محەممەد لە تارانە و ئازادیخوازان چاویان پێی کەوتوە ،دەردەکەوێ کە
بیر و ڕای ئەو جێگیرکردنی! ئازادی و دێموکراسی لە تەواوی ئێران دایە و مافی
کۆمەاڵیەتی و سیاسی و ئینسانی بۆ نەتەوەی کوردیش لە گۆڕێ دایە .هەر کارێک بە
سوودی دێموکراسی بێ لەالیەن پێشەوای کوردستانەوە بە دڵەوە پێشوازی لێ دەکرێ.
.هیوادارین جەنابی قەوام لەو سەفەرە مێژوویییە کەڵک وەرگرێ
3
ڕووخانی کۆمار
دوای وتووێژی زۆر ،تاران و کۆماری مەهاباد بە خاڵێکی هاوبەش نەگەشتن و گرفتەکان
چارەسەر نەکران .هەر بۆیە بەشوێن ماوەیەک هەڕەشە ،و بە دوای وەر گرتنی هێندێ
بەڵێن بۆ یارمەتیدان لە ڕووخاندنی کۆماری مەهاباد لە الیەن بڕێک سەرۆک
عەشیرەتەکان ،تەنانەت چەن کەس لەوانەی دەگەڵ قازی سەفەری باکۆیان کردبوو ،تاران
لە پێشدا هێرش دەکاتە تەورێز بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئازەربایجان و پاشان هێرش
.دەکاتە سەر کوردستان
ئەرتەشی ئێران کە قورسترین ئامێری شەریان چەن تانکی کۆن و قۆڕازە بوو ،ڕۆژی
٢٠سەرماوەزی ساڵی ١٣٢٥ی هەتاوی (١٩٤٦ی زایینی) گەیشتە دەرۆی شاری
تەورێز و ڕۆژی ٢١بە هەاڵتنی سەرۆکانی کۆمار بۆ سۆڤیەت کۆماری ئازەربایجان
ڕووخا و ئەرتەش شاری تەورێزی داگیر کرد .دوای ئەوە ئەرتەش لەوێڕا بەرەو مەهاباد
ڕێ کەوت .لەو ئەو ناوچانەی دیکە لە باشوری مەهاباددا کە خۆیان بە بەشی کۆمار
دەزانی و دەسەاڵتی تارانیان بە حکوومەتی ناوەندی نادەزانی ،واتە لە شارەکانی سنە،
دیواندەرە ،مەریوان هەتا نزیکی سەقز ،لە چەن مانگ پێش ئەوە ،هێزیان ئامادە کردبوو؛
بەاڵم دوای تەورێز ئەرتەش هێزی نوێی لە ڕێگای قەزوێن بۆ سەقز نارد کە لە ٢٠ی
سەرماوەز گەیشتنە سەقز و
لە ڕێگەی بۆکان بە یارمەتی هێندێ لە کوردەکانی سەربە حکوومەتی شا ،ڕێگەی
مەهابادیان گرتە بەر .قازی وەک سەرۆک کۆمار دەستوور دەدات هەتا دەکرێ لە شەڕ
خۆ بپارێزن چون ماڵوێرانی پێوەیە .ئەگەرچی لە پێناوی واڵت هەمووان تێدەکۆشن بەاڵم
بە هۆی جوواڵنەوەی سەرنجڕاکێشی هێزەکانی سۆڤیەت ،زۆر بە خێرایی ،لە ماوەی چەن
ڕۆژ کوردستان داگیر دەکرێ .ئەگەر چی ئەو ڕەخنە لە قازی ،وەک سەرۆک کۆمار و
جێی متمانەی جەماوەر دەگیرێت کە بۆ ئەوندە پشتی بە یارمەتی سۆڤیەت بەستبوو کە بە
دەستکێشانی لە پاڵپشتی کۆمار ئاوەها بە خێرایی کۆمار تێدا چوو؛ بەاڵم لەوەدەچێ
گەورەترین هۆی ڕووخانی کۆمار یەکنەبوونی هەوموو دەستەکان ببێت ،تا ئەو ڕادەیە
کە هێندێ هەتا سۆڤیەت کوردستانی چۆڵ کرد ،نامەیان نارد بۆ تاران کە وەرن ،ئێستە
کاتی هێرشە .بە ئاگادار بوون لە داهاتووی کۆمار مەال مستەفا هەوڵی دا کە قازی دەگەڵ
خۆی بباتە دەرەوە ،بۆ پاراستنی گیانی ،بەاڵم قازی بەوە ڕازی نەبوو ،پێی وا بوو دەبێ لە
سەر بەڵێنی خۆی بمێنێتەوە .قازی دەزانێ کە بە زوویی کۆمار دەڕووخێت؛ لە نێوان شەر
یان خۆبەدەستەوە دان ،وەک بەرپرسیارێکی گیانی خەڵک ،بۆ بەرگری لە کوشتن و
وێران کردن ،وەک قارەمانێکی نەتەوەیی خۆ بەدەستەوە دەدات .هەڵبەت سەبارەت بەوە،
ڕەخنەدەگرن کە ئایا ئەگەر قازی دەگەڵ مەال مستەفا بڕۆشتایە ،دواتر نەیدەتوانی قازانجی
زیاتر بێت بۆ گەلەکەی؟ بەاڵم لە کاتی ماڵئاوایی لەگەڵ مەال مستەفا ،قازی ئااڵی
کوردستان دەسپێرێ بە مەال مستەفا و وەک جوابی ئەو پرسیارە دەڵێ" :من خۆم فیدای
خەڵکی دەکەم و هیچ کات وەک پیشەوەری و سەرانی ئازەربایجان ناکەم تا واڵتەکەم لە
".خوێن دا شەاڵڵ بێو هەزاران کەس بە کوشت بچن
4
ئەرتەش ڕۆژی ٢٩ی سەرماوەز دەگاتە مەهاباد وەک پایەتەختی کۆمار و وەک ئەو
شارەی دەسەاڵتی کۆماری تێدایە ،کاتێ زیاتری بۆ دادەنێن .ئەگەرچی هەر لە پێشدا هەم
قازی بۆخۆی و هەموان دەیانزانی سزای قازی و هەڵسووکەوتی حکوومەت دەگەڵ وی
چۆن دەبێ ،بەاڵم دادگایەک ڕێ دەخرێت و تێیدا قازی و ئەندامانی کۆمار بە چەن تاوانی
.سەرەکی دادگایی دەکرێن
ئەگەرچی هەردوو کۆماری مەهاباد و ئازەربایجان لەسەر پاڵپشتی سۆڤیەت
دامەزرێندران ،بەاڵم کۆماری مەهاباد ڕاستقینە ئارەزووی جەماوەری کورد بوو.
سۆڤیەت بۆ سوودی خۆی دەستی لە پاڵپشتی کێشاوە و دەسەاڵتی تاران هەردوو کۆماری
الوازی مەهاباد و ئازەربایجانی خنکاند .درێژەی کۆماری مەهاباد ١١مانگ بوو
پهتی سێداره
له بهره بهیانی 10ی خاکهلێوهی ساڵی 1326هاتوی ( 30مارسی
)1947پێشهوا قازی،حهمه حوسێن سهیف قازی (ئامۆزای پێشهوا)و
ئهبولقاسم سهدری قازی(برای پێشهوا) حوکمدران له دوو دادگای
نایاسای و فهرمایشیدا بهدهستی دوژمنانی گهلی کورد له چوارچرای
شاری مههاباد،واتا ههر لهو شوێنهی که لهڕێکهوتی ( 22مانگی ژانویه
)1946کۆماری کوردستانی لێ ڕاگهیاندرابوو ،له سێداره درانو شههید
کران
ههڵسوکهوتی قازی لهکاتی لهسێدارهدان که ڕۆژنامهنووسێکی
دهربارهی شا دهگێڕێتهوه وهک چیرۆکو ئهفسانهی لێهاتووه.قازی له
پێشدا داوادهکا که تیرباران بکرێت چونکه له سێدارهدان ئاینی نیه بهاڵم
ڕێگهی پێنهدرا ،پاشان وهسێت نامیهک دهنوسێت که جێگهی سهرنجه
له باری کۆمهاڵیهتیهوه و له بارهی سیاسیهوه ،قازی ئهو ئهو مردنهی
به سهرکهوتن دهزانی و ههر بۆیه به 7ههنگاو ڕێگهی بۆ الی
:سێدارهکه پێوا،له پای سێدهرا ڕێگهی نهدا چاوی ببهستنو وتی
حەز دەکەم لە ئاخرین چرکەی ژیانیشم دا بە سەربەرزی و چاوی
.کراوەوە لە نیشتمانی خۆشەویستم بڕوانم
5
ڕوو لە خوێنمژانی گەل دەڵێ :ئێوە قازی محەممەدێک دەکوژن ،بەاڵم
بزانن لە ھەر تنوکە خوێنێکی من ،قازی محەممەدێکی دیکە شین
دەبێتەوە .داوا لە گەلی کورد دەکەم خەباتی خۆی لەپێناو ڕزگاریی
کوردستان دا پەک نەخات ،باوەڕ بە دەوڵەتی خۆفرۆشی تاران مەکەن.
.بژی کورد و کوردستان
تەرمی ئەو شەھیدانە ھەر ئەو رۆژە لەسەر شان و پیلی خەڵکی بە
شرەفی مەھاباد لە گۆڕستانی مەال جامی بە خاکی نیشتمانەکەیان
سپێردران .شوێنی گۆڕەکەیان ئێستاش لە ژێر چاودێریدایە
6
قازی محمد
زانکۆی سلێمانی /کۆلێژی پهروهردهی بنهڕهت/بهشی
ئینگلیزی
:ئامههدهکردنی
هاوناز احمد
:به سهرپهرشتی
د.کوێستان جمال
2017-2018
7
8