Professional Documents
Culture Documents
ڤایرۆس و بەکتریا لە دوکانی مریشك فرۆشتنەوە بۆ تێکچوونی تەندروستی
ڤایرۆس و بەکتریا لە دوکانی مریشك فرۆشتنەوە بۆ تێکچوونی تەندروستی
کاتێك ئەچیتە دوکانێکی مریشك فرۆشتن پێش ئەوەی پرسیاری نرخی مریشکەکان بکەیت سەیرێکی دوکانی مریشك
فرۆشتنەکە بکە بزانە ئەو مەنجەڵەی کە ئاوی گەرمی تێدایە %ڕەنگی چۆنە؟
چونکە ئەگەر ئاوی ئەو مەنجەڵە ڕوون بێت واتە مریشکی ئەو دوکانە پاكن و لە ڕووی تەندروستیەوە هیچ زیانێکی
نیە،چونکە خاوەنی دوکانەکە بۆ هەموو مریشکێك ئاو لە مەنجەڵە دەردەهێنێت و دەیکاتە سەتڵێکەوە و مریشکەکەی
تێهەڵدەکێشێت پێش ئەوەی بیکاتە مەکینەی پاککردنەکەوە.
بەاڵم ئەگەر ڕەنگی تێکچووبوو کە ڕەش یان سەوز بێت ،واتە ئەو کاتە هەموو مریشکەکان لەو مەنجەڵە هەڵدەکێشێت
و بەمەش بەکتریا و ڤایرۆس و پیس و چەپەڵی سەر پەڕی مریشکەکان تێکەڵ بەو ئاوە گەرمە دەبێت ،بە هەموو
مریشكێک کە دەکرێتەوە هەمان ئاوی گەرم پیسیەکی زۆر کۆدەبێتەوە و لە ئەنجامدا بۆنێکی کوشندەی لێدێت ،یان
ئەگەر مریشکێک گۆشتەکەی شین بوبێتەوە واتە نەخۆش بێت ئەو ئاوە پیس بووە بەاڵم ئەوان نایگۆڕن
کە لە بەیانی تا ئێوارە ئەو ئاوە گەرم دەکرێت و نزیکەی ٥٠بۆ ١٠٠مریشك لە هەمان ئاو هەڵدەکێشرێت ،بەم
شێوەیە مریشکەکە شیاوی ئەوە نیە بخورێت بە تایبەتی بۆ تەمەنی خوار ١٥ساڵ .
چەند سەرنجێك:
-١سەبارەت بە نرخی مریشک ،هەندێک مریشک فرۆش جۆرێک لە مریشك دەفرۆشن کە پێیان دەوترێت بنە قاعە
،واتە ئەو مریشکە نەخۆش و قاچ و باڵ شکاوانەی کە لە قاعەکاندا ماونەتەوە ،بەاڵم تۆ هەستی پێناکەیت چونکە
بەشێك لە مریشکە باشەکانی داناوە ،کاتێک کە تۆ ئاگات لێی نیە ئەو مریشکێکی نەخۆشت بۆ دەهێنێت
وە زۆربەی مریشک فرۆشەکان بە یەک نرخ مریشکیان بۆ دێت ،بۆیە ئەگەر لە شوێنێک زۆر هەرزانتر بوو ئەوە
مانای ئەوەیە مریشکەکانی نەخۆش و بێ کەڵکن ،تۆش بۆ ٢هەزار دینار ئەبێت دوایی بایی ٢٠هەزار دینار
چارەسەری پزیشکی وەربگریت (تەندروستی خۆت لە پێش هەموو شتێکە )
-٢ئەو دوکانانەی کە( )١٥٠٠هەزار و پێنج سەد دینار وەردەگرن و ئاوی گەرمی مریشک پاککردنەکە ناگۆڕن ئەوە
قازانجێکی باش دەکەن.
-٣ئەو دوکانانەی کە ( )١٥٠٠هەزار و پێنج سەد دینار وەردەگرن و ئاوی گەرمی مریشک پاککردنەکە دەگۆڕن
پارەیەکی زۆریان دەڕوات بۆ گەرم کردنی ئاوەکە ،جونکە بۆ هەموو مریشکێک ئەبێت ئاو گەرم بکەن ،نەک یەک
مەنجەڵ بۆ هەموو مریشکەکان .
-٤
ئەو دوکانانەی کە تەنها ( )١٠٠٠هەزار وەردەگرن بۆ مریشك پاکردن زۆر بە کەمی ئاوی گەرمی مریشک
پاککردنەکە دەگۆڕن ،بۆیە غازێکی کەمتر سەرف دەکەن و هەرچەند وەربگرن قازانجیانە .
-٥هەندێک مریشک فرۆش بڕوایان بە هیچ شتێک نیە ،نرخێک هەڵدەواسن و خۆیان بە نرخێکی تر لەسەر شایەن
و کیلۆی دیجیتاڵیەکە مریشکەکە دەکێشن ،بۆیە بزانە چەند کیلۆیە و سەیری ئامێری پێوانەی کێشەکە بکە و خۆت
نرخەکە لێک بدەرەوە
لە کۆتاییدا هیوام وایە هەمووان لەش ساغ و تەندروست بن
(خاوەنی مریشکخانەیەك)