Professional Documents
Culture Documents
Document
Document
ژن لە ناو کورد-دا کۆیلەی(ژێردەستەی) پیاوە ،بۆ ئەوەی ژن ئازاد بکەین پێویستە سەرەتا لە پیاو
تێبگەیین و شی بکەینەوە چوونکە هەر ئەوە کە ژنی کردووە بە کۆیلەی خۆی ،ئایا پیاو خۆی ئازادە؟ وا
باوە کە دەڵێن پیاو ئازادە و ژن کۆیلەییە ،بەڵم ئەگەر وردتر بڕوانین دەبینین ژن کۆیلەی(ژێردەستەی)
کۆیلەییەکە نەک کۆیلەی کەسێکی ئازاد ،باشە ئەگەر ژن کۆیەلەی کۆیلەیەک بێت دەبێت چۆن ئازاد
بکرێت؟
ئازادکردنی کۆیلەی کۆیلەییەک پڕۆسەیەکی درێژ خایەن و وردی دەوێت ،کە سەرەتا بە ئازادکردنی
کۆیلەی یەکەم کە پیاوە دەست پێ بکات ئینجا کۆیلەی دووەم کە ژنە ،ئەستەمە بتوانی کۆیلەیەک لە ژێر
چەپۆکی کۆیلەیەکی تر ڕزگار کۆیلەیە کە باوەڕی بە کۆیالییەتی هەییە ،بۆیە ئەگەر بمانەوێت ژن ئازاد
بکەیین دەبێت سەرەتا پیاو ئازاد بکەیین ،باشە بەڕاست پیاو کۆیلییە؟ دەمێ بەحسێ کۆیالیەتیێ دکەین
هزرا مە بۆ سیاسەتێ دچیت ،بەڵم کۆیلەی سیاسی بەشێکی زۆر بچووکی جۆرەکانی کۆیلە ،دەتوانین
بڵێین پیاو لێرە کحیلەی کلتور ،سیاسەت ،بەرژەوەندی ،ئاغا ،هۆز ،دین ،مێژوو…ە .ئەگەر ئێمە پیاومان
لە کۆیالییەتی ڕزگار کرد کەواتە بڕوای بە ئازادی دەبێت هەر زوو کۆیلەکانی ژێر دەستی ئازاد دەکات
بەو مەرجەی ئەو کۆیالنەی ژێر دەستیشی پێشتر بڕوایان بە ئازدی بۆ درووست بووبێت و ئامادەبن.
باشە چۆن پیاو لە کۆیالییەتی دەرباز بکەین سەرەتا؟
پیاو لە ناو کورددا کە کۆیلەی ئەو دۆمەینانەیە لەسەرەوە ناوبران ،دەبێت لە ڕێی پەروەردەوە دابماڵدرێن
لێیان ،پەروەردەش بە دوو قۆناغ یان شێوە دەتوانێ ئەو کارە بکات.
یەکەم لە ڕێگای کارکردنی لەسەر پیاوە گەنج و بە تەمەنەکان کە دووبارە پەروەردەە بکرێنەوە کە
ئەمەییان تا ڕاددەیەک ئەستەمە و ڕێژەی سەرکەوتن تێیدا کەمە چوونکە ئەوەی بڕوای بە کۆیالییەتی
هەبوو زۆر بەزەحمەت دەتوانرێ بیریی بگۆڕدرێت .
دووەم لە ڕێگەی منداڵەوە ،منداڵ وەک دەڵێن پەڕەیەکی سپییە چی لێ بنووسی دەبێت بەوە ،زۆرترین
فۆکەس دەبێت لەسەر منداڵ بێت هەرچی منداڵە دەبێت نەهێڵدرێت ببێتە کۆیەلە و لەو ئازادییەی خۆی
بەردەوام بێت کە تێیدا لە دایک بووە.
بەو شێوە لە ماوەی نزییکەی ٤٠ساڵدا نەویەکی ئازاد بەرهەم دێت کە بڕوای بە کۆیالیەتی نییە و زۆر بە
ئاسانی دەتوانێت ژن ئازاد بکات.
باشە ،بۆچی ڕێکخراوەکانی ژنان هەرەسیان هێنا لە ئازادکردنی ژنان؟
دەڵێن ئاو ئاگر لە ناو دەبات ،بەڵم لە ڕاستیدا ئاو ناتوانێت هەموو ئاگرێک لە ناو ببات کە بە هەر
هۆکارێک درووست بووبێت ،بگرە هەندێک ئاگر بە ئاو ڕەنگە بڵێسەدارتر بن.
ڕێکخراوی ژنان لە سەرەتای درووسبونیەوە سیمای بەرەنگاری پیاوی کۆیلەی پێوە دیار بوو ،لەبەر
ئەوەی پەییان بەوە نەبرد کە پیاو خۆیی کۆیلەییە و کاریان لەسەر پەروەردەکردن و ئازادکردنی پیاو
نەکرد ،هەستان بە بەرنگاربوونەوەی پیاو ،نموونەی پیاوی کۆیلە بەو ئاگرە دەچێت کە بە ئاو بڵێسەدارتر
دەبێت ،ڕێکخراوی ژنان بە ئاشکرای دژی پیاوان وەستان وتیان بەرنگارتان دەبینەوە! دەمێ توو دچییە
ناڤ وان بەرەنگارییا الزمە سیالحەکێ باش ددەستێ تەدا هەبە ،ئایا ژنی کورد توانای بەرەنگاری پیاوی
هەبوو؟ کاتێک باسی بەرەنگاری دەکەی واتە شەڕ چ سارد بێت چ گەرم بێت ،کاتێک باسی شەڕ دەکەی
واتە کووشتن و لێدان ،کەواتە ڕێکخراوی ژنان بەرەنگاری پیاوان بوونەوە و ڕێژەی شەڕ و کوشتنی
ژنانیان زیاد کرد ،چوونکە هێز و چەک لە دەست پیاوە.
ئاگری پیاوی کۆیلە ناتوانرێت لە ڕێگەی بەرەنگارییەوە بکوژێندرێتەوە ،کۆیلە بوون پێویستی بە شۆڕشی
چەکداری نییە بۆ ئازاد بوون بەڵکوو شۆڕشێکی فکریی پێویستە.
ڕێکخراوی ژنانی ڕاستەقینە دەبێت کار لەسەر پەروەردە بکات و شەڕی فیکر بکات بەو شێوەی باسکرا
نەک شەڕی دەستە و یەخە ،و بەرنگاری کۆیلە ژن بێت یان پیاو شایەنی بەزەییە.
بۆچی پیاو دەبێت بەشدار بێت لە ئازادکردنی ژن؟ کام پیاوانە؟ چۆن؟
لە بەشی یەکەم ئامەژەمان بەوەدا چۆن پیاو و ژن ئازاد دەکرێن ،بەڵم لە حەقیقەتدا ئازادکردنی پیاو لەوێ
بە هەموو واتاکانی باسکرا هەرچی ئازادکردنی ژن بوو تەنها باس لەوەکرا کە لەژێر دەستی پیاو ئازاد
بکرێت ،گرنگە ئاگادار بین ئازاد کردنی ژن لە دەستی پیاو تەنیا بەشێکە لە ئازاد بوون نەک تەواوی ئازاد
بوونەکە ،ئێستا ژن گەیشتەوە قۆناغی پێشتری پیاو کە پێی دەوترا ئازاد و ئازادیش نەبوو ،هەم دیسان
هێشتا ژنیش ئازاد نییە ،چوونکە کۆیلەی پیاو نەماوە بەڵم کۆیلەی هەموو ئەو قاڵبانەییە کە پیاو پێشتر
کۆیلەی بووە(گەر بەشی یەکەمت نەخوێندۆتەوە بگەڕێوە بەشی یەکەم تا تێبگەی) ،کەواتە ئێستا دەبێت
ژنیش ئازاد بکرێت لە کۆیالیەتی(کلتور ،مێژوو ،هۆز ،ئاغا ،دین ،سیاسەت… . .ئەمە چۆن دەکرێت؟
دووبارە دەگەڕێینەوە هەمان خاڵ کە پەروەردەیە و بە دوو شێوە دەکرێت وەک لە پێشتردا باس
کراوە(پەروەردەی گەنج و پیر وە منداڵ).
ئەوەی هەستی پێدەکرێت ڕێکخراوی ژنان تەنیا دەیانەوێت ژن لە دەستی پیاو ڕزگار ببێت بگرە نەک
نایەنەوێ لە دەستی قاڵبەکانی تر ڕزگاری ببێت بەڵکو دەیانەوێ ببنە کۆیلەی هەندێکیان! لە کۆیالیەتی پیاو
بۆ کۆیالیەتی قاڵبەکان؟ چەند ژنت دیت کە لە جل و بەرگ وەک ژنێکی ئازاد دەردەکەوێت بەڵم
عەقڵیەتەکەی هی هەمان ژنە کە تەمەنی ٦٩ساڵە و عەقڵییەتێکی کۆیالییەتی و حیزانەی سەردەمی زووی
هەییە؟
بۆچی پیاو دەبێت بەشدار بێت لە ئازاد کردنی ژن؟کام پیاوانە؟ چۆن؟
کاتێک لە ئازادیخوازی دەدوێی گرنگ نییە ڕەگەزت ،زمانت ،نەتەوەت ،دینت .… ،هەرچییەکە ،تەنیا
یەک شت گرنگە ئەویش ئازادییە ،پیاوی ڕۆشنفکر ئەگەر ئازاد بێت بێ گوومان ئازادی بۆ تەواوی
مرۆڤاییەتی دەخوازێت و لەو گۆشەییەوە بیر دەکاتەوە چۆن تەواوی مرۆڤاییەتی بەرەو ئازادیی ببات؟ بێ
گوومان کاتێک باسی پەروەردەی منداڵ دەکەی هەرچەندە بتەوێت دەستی بۆ ببەی ڕێگری زۆر هەن هەر
لە دایک و باوکێکی سەرکوت کەر هەتا قوتابخانەی تەلقیندەر ،بەڵم بیردەکەینەوە ئەگەر پیاومان ئازاد
کرد و ژنمان ئازاد کرد ئایا منداڵی ژن و پیاوێکی ئازاد دەکرێت ببنە کۆیلە؟ بێ گوومان دەگەڕێینەوە ئەو
خاڵەی کە ئازادەکان ئازادی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی دەخوازنن چ جای بۆ ڕۆڵەکەیان ،کەواتە گرنگە پیاوی
ڕۆشنفکر و ئازادیخواز بەشدار بێت بە هەموو توانای خۆی لە ئازاد کردنی پیاوانی دیکەی کۆیلە و ژنان،
بۆ ئەوەی زۆر بە ئاسانی نەوەی داهاتوو لە لەدایکبوونیەوە بە ئازادی ژیان بکات.
عەقڵیەتی ژنی کورد:
وا دیارە کە پیاوی کورد بێزارییەکی زۆری پێوەدیارە لە بەرامبەر عەقڵییەتی ژنی کورد ،کە بەڵگەکان
زۆر ئاشکران و بە ئاشکرای لە ژینی ڕۆژانەی تاکی کورد و لە هەمبەر کامێرا و ناو دراما کوردییەکان
باسی لێوە دەکرێت ،ئایا کێ هۆکارە ئەوەییە کە ژنی کورد ئەو عەقڵییەتە بێزارکەرییەی هەیە و
بەرداومیشە لەسەری؟
دەگەڕێمەوە ئەو خاڵەی کە کچێکی کۆیلەی بیر و بۆچوونەکانی پێش خۆی ،هەرچەند لە ڕووەکانی تری
ژیان ئازاد بێت ،کە کە کۆیلە و پەروەردەی فیکری ژنانی پێش خۆی بێت هیچ گۆڕانکاریێک لەو
عەقڵییەتە بێزارکەرە ڕوونادات ،کەواتە کچێکی بیر جیاواز و ئازاد لەالیەن ژنێکی کۆیلە و بیر حیز
ناتوانێرێت بەرهەم بهێنرێت ،بۆییە پیاو یەکێکە لە هۆکارەکان کە ئەو عەقڵییەتە بێزارکەرە بەردەوامە
بەوەی کە ژنی ئازاد نەکردووە بۆ ئەوەی جیلێکی بیر جیاواز بەرهەم بێنێت بۆی ،بۆ ئازادکردنی ژنیش
دەبێت بگەڕێینەوە
نووسراوی(چۆن کۆیلەی کۆیلەییەک ئازاد دەکرێت).
وە لە الیەکی دی ژن خۆی هۆکارە بۆ ئەوەی پیاو هۆکارێک بێت بۆ بەردەوام بوونی عەقڵییەتی
بێزارکەری ژن و کاردانەوە خراپەکانی پیاو لەبەرامبەری ،چوونکە ژن پیاوی ئازاد بەرهەم ناهێنێت
ئەگەر پیاوێکی ئازاد بەرهەم بێت لە ناو ئەو هەموو کۆیالییەتییە ئەوا تەنیا موعجیزەییەکە.
سەبارەت بە عەقڵییەتی پیاو ئایا بێزارکەرە یان نا ،دەبێت ژنێک بنووسێت ،لە کۆتایدا دەگەیەنەوە هەمان
خاڵ ،کەواتە پێویستیش ناکات.
دەستەواژەیەکی نوێ بۆ ناو زمانی کوردی و بابەتی ژن دەخەمەڕوو ،بۆ دانانی ناونیشان بۆ ئەو کەسانەی
کار لەسەر مافی مێ ناکەن بەڵکو دەیانەوێت دەستیان بە مێ بگات ،بەو مەبەستە دەسووڕێنەوە ،ئەویش
دەستەواژەی (مێ ویست)ە.
٨ی مارس لە کوردستاندا دەبێت جیابکرێتەەە دەبێت ببێتە ڕۆژی ئازادی پیاوان و لەو ڕۆژەدا چەندین
چاڵکی ئەنجام بدرێن بۆ ئازادکردنی پیاو.
ئەم چەند پارچە نووسینە بە ڕۆحێکی بەرەنگاری یان ڕەخنەگری نەنووسراون هەتا بەو ڕۆحەەوە
بخوێندرێتەوە بەڵکو بە پشت بەستن بە واقعی کوردستان و لۆجیک نووسراوە لە سۆنگەی هەست کردن
بە بەرپرسیارییەتی و خەمخۆری ،بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام بە کەمترین زەرەر و دوور لە
دەمارگیری.
(تا زووە دەست بۆ قوتابخانەکان ببەن ،بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان)