Professional Documents
Culture Documents
Saifadin's Project
Saifadin's Project
بابەت :داواکاری
ساڵو و ڕێز…
ئێمە ئەو قوتابیانەی ناومان لە خوارەوە هاتووە داوا لە بەڕێزتان دەکەین ،ڕەزامەندی بفەرموون لەسەر پڕۆژەکەمان ،لە ژێر
ناویشانی(پەرەپێدانی هۆشیاری تەندرووستی قوتابییان) کە خۆی دەبینێتەوە لە سەردانی کردنی بەشێک قوتابخانەکانی هەولێر بە
مەبەستی باڵوکردنەوەی هۆشیاری تەندرووستی ،وە لە ڕووی ئیداری و دارای هاوکاریمان بکەن.
پەیکەری پڕۆژە(دەقی پڕۆژە) :پڕۆژەکە لە ژێر ناونیشانی (پەرەپێدانی هۆشیاری تەندرووستی قوتابیان)دەبێت ،لەالیەن کۆمەڵێک
قوتابی کۆلێژی پەرستیاری ،کە تێیدا سەردانی چەند قوتابخانەیەکی هەولێر دەکرێت وە لە ڕێگای ،سمینار و پۆستەر و پراکتیزە و
دابەشکردنی پامفلێت ،قوتابیان وشیار دەکرێنەوە دەربارەی چەند پرسێکی گرنگی تەندرووستی هەنووکەیی یان پێویست ،کە قوتابییان
بە هەماهەنگی لێژنەی چااڵکی و ڕاگرایەتی کۆلێژ بابەتەکان دیاری دەکەن.
شوێنی ئەنجام دانی پڕۆژە :پڕۆژەکە ئەنجام دەدرێت لە چەند قوتابخانەیەکی ناو شاری هەولێر ،قوتابخەنەکان دیاری دەکرێن لەسەر
بنەمای بابەتی تەندرووستیی هەڵبژێرداو و بوودجەی تەرخانکراو ،هەماهەنگی کۆلێژ و قوتابخانەکە.
- ١هۆشیار کردنەوەی قوتابییان دەربارەی بابەتە تەندرووستییە گرنگە هەنووکەییەکان و پێویستەکان.
- ٣وشیارکردنەوەی خێزان واتە کۆمەڵگا بە گشتی لە ڕێگەی ئەو قوتابیانەی زانیارییەکان وەردەگرن و دەیگوازنەوە بۆ ناو خێزان و
کۆمەڵگا.
ئەم پڕۆژەیە پێویستی بە بڕە پارەیەک دەبێت بە مەبەستی چاپکردنی پامفلێت ،پۆستەر ،هاتووچۆکردنی قوتابیانی بەشداربوو ،وە
هەروەها پێویستی بە هەندێک کەل و پەل دەبێت کە لە کۆلێژ بەردەستن وەک (دومییە) بۆ ڕاهێنانی فریاگوزاری سەرەتایی.
بڕە پارەی خەمڵێندراو بۆ هەر قوتابخانەیەک بریتیی دەبێت لە :بە نزیکەیی ١٠٠هەزار ،یان ڕێکخستی پڕۆژەکە بەپێی ئەو داهاتەی
کە دەتواندرێت بۆ ئەم پڕۆژەیە تەرخان بکرێت.
بیال فارس