Professional Documents
Culture Documents
گوران
گوران
گۆران •
سەرەتای ژیان •
گۆران لە ساڵی ١٩٠٤یان لە ١٩٠٥دا لە ھەڵەبجە لەدایکبووە. •
چاالکیی سیاسی و ڕۆژنامەوانی •
کاتێک کە ئیسرائیل ھێرش دەباتە سەر میسر •
نمونەی شیعری ڕۆمانتیکی گۆران •
بەرھەمەکان •
کۆتاییی ژیانی •
سةرضاوة •
گۆران
عەبدوڵاڵ سلێمان ناسراو بە گۆران ( )١٩٦٢-١٩٠٤شاعیر و ڕۆژنامەوان و چاالکی
سیاسیی کورد بوو .لە ھەڵەبجە لەدایکبووە و تا ١٩٣٧لە خوێندنگە سەرەتاییەکانی ئەو ناوچەیەدا
مامۆستا بووە .پاشان چاالکیی سیاسی و ڕۆژنامەوانی دەستپێدەکات و چەند جارێک دەخرێتە
بەندیخانە .لە ١٩٥٢ەوە تا کۆتایی ژیانی لە زۆرێک لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکاندا وتار و
بابەتی دەنووسی و چەند کتێبی ھۆنراوەشی نووسیوە .گرینگیی گۆران لەوەدایە کە یەکەم ھۆزانڤانیی
نوێی کوردە کە شێوازی عەرووزیی عەرەبی لە ھۆنراوەی کوردیدا البردووە و بە شێوازی
فولکلۆری کوردی ھۆنراوەی نووسیوە.
١
سەرەتای ژیان
ناوی عەبدوڵاڵ بەگە و کوڕی سلێمان بەگی کوڕی عەبدوڵاڵ بەگە .باوک و
باپیریشی لە ھۆنراوە و وێژەدا بەھرەیان ھەبووە .بنەماڵەی باپیری لە بەگزادەی
«میران بەگی» لە ناوچەی مەریوان بوون .پاشان ڕوودەکەنە ھەڵەبجە چونکە
خۆیان بە گۆران زانیوەو لەوێ جێگر دەبن.
2
گۆران لە ساڵی ١٩٠٤یان لە ١٩٠٥دا لە ھەڵەبجە لەدایکبووە.
الی باوکی قورئان و سەرەتای خوێندنی خوێندووە .پاشانیش لە مزگەوتی پاشای ھەڵەبجە بووە بە فەقێ .لە دوا ساڵەکانی جەنگی
جیھانیی یەکەمو سەرەتای ھاتنی ئینگلیزدا ،بۆ ماوەیەک ھەڵەبجە چۆڵ دەبێتو خەڵک ڕوودەکەنە الدێکانی دەوروپشت .ماڵی باوکی
گۆرانیش لە بەھاری ١٩١٩ەوە تا پاییزی ئەو ساڵە ڕوودەکەن چەمی بیارەو لەوێ لە باخێکدا ھەوار دەخەونو بۆ پایز ئەگەرێنەوە بۆ
ھەڵەبجە .کە یەکەم قوتابخانەی زمانی تورک لە ھەڵەبجە دانرا ،بۆ پۆلی یەکەم وەرگیراوە .وەک گۆران خۆی گێڕاویەتەوە چوونی بۆ
قوتابخانە پچڕپچڕ بووە .پۆلی چوارەمی لە سەردەمی داگیرکرانی ھەڵەبجەدا لەالیەن ئینگلیزەوە تەواو کردووە.
لە ١٩١٩دا سلێمان بەگی باوکی گۆران کۆچی دوایی دەکات .پاشان لە ١٩٢١دا موحەممەد بەگی برای ،بە ھاندانی مستەفا سائیب،
لەگەڵ عەبولواحید نووریی خاڵۆزایدا دەیاننێرێت بۆ قوتابجانەی عیلمییەی کەرکووک بۆ خوێندن .بەاڵم ھەر لەو ساڵەدا موحەممەد
بەگی برایشی دەکوژرێ .ئیتر گۆران کەسی وەھای نامێنێ گوزەرانی خوێندنی خۆیو ژیانی دایکی ببات بەڕێوە ،لەبەرئەوە دەست لە
خوێندن ھەڵئەگرێت و لە ساڵی ١٩٢٢ەوە تا ساڵی ١٩٢٥گەلێ دەست تەنگی ئەچێژێ.گۆران بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٢٥دا بە
مامۆستایی لە قوتابخانەی ھەڵەبجە دامەزراوەو تا ١٩٣٧لە خوێندنگەکانی ئەو ناوچەیەدا ماوەتەوە.
3
چاالکیی سیاسی و ڕۆژنامەوانی
پاش ١٩٣٧ماوەیەک بێکار ئەمێنیتە و دواییش بە یارمەتیی تۆفیق وەھبی گوێزراوەتەوە بۆ دایەرەی ئەشغاڵ
بەشی «کاروباری ڕێگاوبان» و تا گیرانی یەکەمی لە ١٩٥١دا لەو بەشەدا ئەمێنێتەوە .لەو بەینەدا چەند
ساڵێک لەگەڵ چەند ڕۆشنبیرێکی تری کورددا دەچێ بۆ یافا لە فەلەستین و لە ئێستگەی ڕادیۆی ڕۆژھەاڵتی
نزیک بە مەبەستی بەشداری لە خەباتدا لە دژی فاشیزم ،بەشی کوردستان دەکەنەوە.
لە تشرینی دووەمی ١٩٥٢دا لە بەندیخانەی یەکەمی دێتەدەر و دەچێ بۆ سلێمانی و دەبێ بە
بەرپرسی ڕۆژنامەی ژین .تا ئەیلوولی ١٩٥٤لەسەر ئەم کارە ئەمێنێتەوە .لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٤دا
بۆ جاری دووھەم لەگەڵ کۆمەڵێ لە ئاشتی خوازانی سلێمانی دەگیرێ و فەرمانی ساڵێ بەند و ساڵێ خستنە
ژێر چاودێریی پۆلیسی بەسەردا ئەدرێ .ماوەی بەندکردنەکەی لە سلێمانی ،کەرکووک ،کوت ،بەعقووبە و
نوگرە سەلمان و ماوەی چاودێرییەکەشی لە بەدرە بەسەردەبا .لە ١٢ی ئەیلوولی ١٩٥٦دا ئەم فەرمانی
بەندکردنەی تەواو دەکات و ئازاد دەکرێت و دەچێتە بەغدا و چەند ڕۆژێک لەوێ لە یەکێک لە پڕوژە
میریەکانی خانوودا ئەبێت بە چاوەشی کرێکار.
٤
کاتێک کە ئیسرائیل ھێرش دەباتە سەر میسر
دوای ڕاس بوونەوەی عەرەبەکان لە ئیسرائیل ،بڕێک لە کوردەکانیش بە ناوی یەکگرتووی ئیسالمی لەگەڵیان پەیمانی
برایەتی دەبەسن .گۆرانیش لەوانەی و دەیگرن و لە ١٧ی تشرینی دووەمی ١٩٥٦دا دادگای عورفی لە کەرکووک
فەرمانی سێ ساڵ بەندی بە بارمتە دانانی ھەزار دیناری کاتی دەسەپێنێت بەسەریدا ،ئەویش بەوەی کە تا سێ ساڵ
ورتەوی لە دەم دەرنەیەتو کردەوەیوای لێ نەوەشێتەوە میری پێی دڵگران ببێ .گۆران نە ھەزار دینارەکەی ئەبێو ئە
ئەشیەوێ گفتی وەھا بە میری بدات ،بۆیە ئەخرێتەوە بەندیخانە و تا ١٠ی ئابی ١٩٥٨پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ١٤ی
گەالوێژ لە زینداندا ئازاد دەکرێت .گۆران ئەم ماوەیەی بەندیخانەی کەرکووک و بەعقووبە بەسەربردووە.
پاش بەربوونی لە زیندان ئەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و پاش ئەوە بە ماوەیەک لەگەڵ شاندێکی میللی سەر لە یەکێتیی
سۆڤیەت و چینو کۆریای باکوور ئەدا.
لە سەرەتای ١٩٥٩دا سەرپەرشتیی گۆڤاری شەفەق ئەگرێتە دەست و بە ناوی بەیان دەردەکات .لە ئیسکانی سلێمانیش
دایدەمەزرێنێت و تا ناوەڕاستی ١٩٦٠کاری تێدا دەکات .ئەنجا بەبیانووی ئەوەوە کە گوایە بێپرس کاری بەجێھێشتووە -
کار بەجێھێشتنەکەی بۆ چوون بوە بۆ شەقاڵوە بۆ بەشداربوون لە کۆنگرەی دووھەمی مامۆستایانی کورددا -لەسەر کار
الیدەبەن.
لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩٦٠دا دێتە بەغدا و ئەبێ بە یاریدەدەری پڕۆفیسۆر لە بەشی کوردیی کۆلێژی ئادابی زانکۆی
بەغدا و بە ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی ئازادی.
٥
نمونەی شیعری ڕۆمانتیکی گۆران
شانوملرووت پایزپایز پایز!پایز
منمات،تۆزیز گەاڵرێزانت بووکیپرچزەرد
ھەردووکمانجووت ھەوریماتیئاسمانت
منماتتۆزیز
ھەرچەندگوڵسیسئەبێبگرین لەبرکزەیبایسەرتەزێن
ھەردووھاودەرد
ئاڵتوونیدارئەڕژێبگرین لەگەڵگەاڵیدرەختائەژین
منفرمێسکم،تۆبارانت
پۆلیباڵدارئەفرێبگرین بەاڵمقورسەزۆربەجۆشە
منھەناسەم،تۆبایساردت
بگرین… بگرین… چاومان دۆزەخێکمکوالەجۆشە
نەسڕین منخەم،تۆھەوریگریانت
پایز!پایز!
ھەرگیز،ھەرگیز دوایینایەدادمدادت
6
بەرھەمەکان
• بەھەشتویادگار،بەغدا١٩٥٠،
• فرمێسکوھونەر،بەغدا١٩٦٨،
• سروشتودەروون،سلێمانی١٩٦٩،
• الوکوپەیام،سلێمانی١٩٦٩،
• دیوانیگۆران،بەغدا١٩٨٠،
• ئومێدئاشنا کتێبی«نووسینوپەخشانووەرگێڕاوەکانیگۆران»یکۆکردووەتەوەوپێشەکیی
بۆنووسیوەودەزگایچاپوباڵوکردنەوەیئاراسلەساڵی ٢٠٠٢لەھەولێرچاپیکردووە.
7
کۆتاییی ژیانی
لە سەرەتای ١٩٦٢دا دەردەکەوێ کە گەدەی تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە .نەشتەرگەرێکی
سەرکەوتووی لە بەغدا بۆ دەکرێ بەاڵم پاش وادە .پاش ئەو نەشتەرگەرییە لە نیساندا ئەچێ
بۆ مۆسکۆ و سێ مانگێک لە نەخۆشخانەی کرێملین و سەنەتۆری بەرڤیخە بەسەر دەبا و پاشان
ئەگەڕێتەوە بۆ ئێراق .پاش گەڕانەوەی بە ماوەیەکی کەم نەخۆشییەکەی سەرھەڵدەداتەوە .لەبەر ئەوە
ئەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و لەوێ لە جێدا ئەکەوێ .لە ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٦٢ژیانی کۆتایی
پێدێت
8
سةرضاوة
.١مامۆستاگۆران .htmماڵپەڕیئاوێنەکورد
.٢شیعروئەدەبیاتیکوردی،بەرگیدووەم ،ڕەفیقحیلمی
.٣نامەیەکیتایبەتیکاکئەژیگۆرانبۆئامادەکاری"دیوانیگۆران"
.٤ئاگاداریەکانیتایبەتیمحەمەدیمەالکەریم
٩