Professional Documents
Culture Documents
Probability
Probability
1
پیشه‌كی
منداڵ تاکو ته‌مه‌نی ٥ساڵی له % ٩٠مێشکی گه‌شه دەکات دووای ئه‌و ته‌مه‌نه له % ١٠مێشک گه‌شه
دەکات .هه‌ر بۆیه گرنترین ته‌مه‌ن بۆ گه‌شه‌ی مێشک ٥ساڵی سه‌رەتای ژیانه به تایبه‌تی ٢ساڵی یه‌که‌می
ته‌مه‌ن دووای ئه‌و ته‌مه‌نه گه‌شه‌ی مێشک که‌م دەکات گه‌ر منداڵ تا ته‌مه‌نی ٥ساڵی خۆراکی باش نه‌بێت
یان له ژینگه‌ێکی ته‌ندروست نه‌ژیا گه‌شه‌ی مێشکی وەک پێویست نابێت ئه‌مه‌ش کاردەکاته سه‌ر زیرەکی و
توانای مێشکی منداڵ له داهاتوودا.
خۆراک کاریگه‌ی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر گه‌شه‌ی منداڵ وە شیری دایک به باشترین خۆراک دادەنرێ بۆ
گه‌شه‌ی مێشک بۆیه تکایه به قسه‌ی ئه‌م و ئه‌و شیری دایک مه‌گۆرن به قووت‌و ،گه‌ر شیری قووتوت
به‌کار هێنا ئه‌و جۆرە به‌کار بهێنه که خۆراکه گرنگه‌کانی تێدایه بۆ گه‌شه‌ی مێشک وەک (DHA , Luten
)., Arachidonic acid , Iron , Zinc
ئه‌سما ئیسماعیل ،پزیشكی پسپۆڕی مندااڵن ڕوونی دەكاته‌وە كه ئۆکسجین زۆر زۆر گرنگه بۆ گه‌شه‌ی
مێشکی منداڵ هه‌روەکو دەزانین گه‌شه‌ی مێشکی منداڵ زۆر خێراترە له گه‌شه‌ی مرۆڤی پێگه‌یشتوو،
به‌تایبه‌ت یه‌که‌م ساڵ وە قهبارەی سییه‌کانی بچووکه ،به‌راورد به مرۆڤی پێگه‌یشتوو "باڵغ" ،وە مێشکی
پێویستی به ڕێژەیه‌کی زۆرە له ئۆکسجینه بۆ ئه‌وەی بهشێوەیهکی ته‌ندروست گه‌شه بکا .ئه‌سما ئیسماعیل
ئاماژە بهوەشدەدات كه منداڵ پێویستی به جووڵه‌یه ،جووڵه جووڵه ئه‌و جووڵه‌یه وادەکات به‌قووڵی و خێرا
هه‌ناسه وەرگرێت ،که ئه‌مه‌ش وادەكات ئۆکسجینی پێویست به‌دەست بهێنێت .چۆن ئێمه‌ی گه‌ورە كه
هه‌روەکو ڕاهێنانه وەرزشییهکان ئه‌نجام دەدەین ..تووشی هه‌ناسه‌بڕکێ دەبین ئه‌مه‌ش سوودی دەبێت بۆ
پێکهاتنی ماسولکه‌کان،ب ەاڵم سه‌رەتا سه‌رنجمان له‌سه‌ر مێشک دەبێت...
ئهوپزیشكهیه ئاماژە بهوەشدەدات كه زۆری جووڵه و چااڵکییهکانی منداڵ هه‌رچه‌ندە سادەشبێت ،به‌اڵم زۆر
گرنگه بۆ مێشکی ،له ڕۆژە یه‌که‌مه‌کان له‌سه‌ر سکی دانێ ،که وادەکات هه‌وڵ بدات و هه‌ناسه‌ی قووڵ
وەرگرێت ..چه‌ند چرکه‌یه‌ک باشه ،وە ماوە ماوە دووبارەی بکه‌وە ،دواتر که خۆی ههڵدەگهڕێت و
دەخشێت ،مهیبهستهوە ،جووڵه‌کانی هه‌ڵه نین به‌ڵکو ته‌ندروسته ،کاتێک دەست به ڕۆیشتن دەکات هانی بدە
ڕابکات ..پێی مه‌لێ ڕامه‌که لێیگه‌رێ با ڕابکات پێویستی بهوەیه جووڵه بکات بۆ دەستکهوتنی ئۆکسجین
بۆ گه‌شه‌ی مێشکی ،ئه‌م جووڵه‌یه سوودی زۆر گرنگی هه‌یه بۆ هه‌موو کار و چااڵکییهکانی منداڵ ،ئه‌و
2
منداڵه‌ی کێشه‌ی زمانی هه‌یه،کاری دەستی ،یان تێگه‌یشتن ،هه‌موویان پێویستیان به جووڵه‌یه ،بۆئهوەی
یارمه‌تی مێشکی بدات گه‌شه بکات و قه‌رەبووی دواکه‌وتنه‌که‌ی بکات.منداڵ پێویستی به دانیشتن و سستی
و خه‌یاڵ ڕۆیشتن نییه به‌تایبه‌ت دوو ساڵی یه‌که‌م پێویستی به جووڵه‌یه جووڵه‌یه‌کی زۆریش هه‌روەکو
وتراوە بهرەکهت له‌جووڵه‌دایه ،منداڵی ته‌ندروست ،منداڵێکه زۆر جووڵه‌ی هه‌بێت ،منداڵێکی سروشتیه..
منداڵێکی زیرەکه.
3
چاالککردنی مێشکی مندااڵن
دروستکردنی دونیایه‌کی فیزیکی و کۆمه‌اڵیه‌تی بۆ منداڵ پهیوەسته به دایک و باوکهوە ،جیهانێک که پڕ
بێت له‌و کارانه‌ی که سودیان بۆ منداڵ و پهیوەندییهکانی هه‌یه ،لێرەدا ئاماژە به حه‌وت خاڵ دەدەین که به
یارمه‌تی دایک و باوک مێشکی منداڵ چاالک دەکات:
.1باخه‌وان بن نه‌ک دارتاشێک :دارتاشه‌کان به دڵی خۆیان شێوە دەدەن به دارەکان به‌اڵم باخه‌وانه‌کان به
یارمه‌تیدانی زەویهکه و دروستکردنی بارودۆخی له‌بار یارمه‌تی ڕووەکێک دەدەن تا خۆی گه‌شه بکات،
هه‌ر به‌م شێوەیه ،دایکان و باوکان دەتوانن منداڵه‌که‌یان بکه‌ن به که‌سێکی تایبه‌ت ،بۆ نموونه بۆ
پیانۆژەنێک که ژینگه‌یه‌کی بۆ دابین بکه‌ن تا به ته‌ندروستی گه‌شه‌ی تێدابکات ،ناچارکردنی منداڵ
له‌سه‌ر کردنی شتێک به پێچه‌وانه‌ی ویستی خۆی دەکرێت وا‌بکات منداڵه‌که ڕقی له‌و شته ببێته‌وە و لێی
بێزار بێت.
.2قسه له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌تان بکه‌ن و کتێبی زۆری بۆ بخوێننه‌وە :لێکۆڵینهوەکان دەریدەخه‌ن ته‌نانه‌ت کاتێک
مندااڵن ته‌مه‌نیان چه‌ند مانگێکه و له وشه‌کان تێناگه‌ن مێشکیان وشه‌کان به‌کار دەهێنێت ،ئه‌مه‌ش
یارمه‌تییان دەدات بۆ فێربوون له داهاتوودا بۆیه هه‌تا وشه‌ی زیاتر ببیستن کاریگه‌ری زیاتری
له‌سه‌ریان دەبێت ،ئه‌مه یه‌کێکه له سوودەکانی خوێندنه‌وەی کتێب بۆ مندااڵن.
.3ڕوونکردنهوە بدەنه منداڵه‌کانتان :له‌وانه‌یه التان ناخۆش و بێزارکه‌ر بێت که به‌ردەوام منداڵه‌کانتان
پرسیار بکه‌ن ،به‌اڵم کاتێک شتێکیان بۆ ڕووندەکهنهوە پارچه‌یه‌کی نوێی جیهان دەخه‌نه بهردەستیان و
دەتوانن پێشبینی بکه‌ن ،کاتێک مێشک بتوانێت به باشی پێشبینی بکات باشتر کار دەکات ،بۆی ڕوون
بکه‌وە که نابێت هه‌موو شیرینییه‌کان بخوات ،چونکه گهدەی تووشی ئازار دەبێت یان خوشک و
براکه‌ی بێتاقه‌ت دەبن چونکه هیچ بۆ ئه‌وان نامێنێتهوە.
.4وەسفی کارەکه بکه‌ن نه‌ک که‌سه‌که :کاتێک کوڕەکهتان دەکێشێ به‌سه‌ری کچه‌که‌تاندا پێی مه‌ڵێن
کوڕێکی خراپیت ،باسی کارەکه‌ی بۆ بکه‌ن بۆ نموونه بڵێن مه‌کێشه به‌سه‌ری خوشکه‌که‌تدا ئازاری
پێدەگات ،کاتی وەسفکردنیش هه‌ر ئه‌وە بکه‌ن ،کچه‌که‌تان به کچی باش بانگ مه‌که‌ن ،باسی کارەکه‌ی
4
بکه‌ن و بڵێن تۆ کارێکی باشتکرد له براکه‌تت نهدایهوە ،ئه‌م جۆرە قسه‌کردنه یارمه‌تی مێشک دەدات
دەربارەی کارەکان و که‌سه‌کان تێگه‌شتنی باشتری هه‌بێت.
.5یارمه‌تی منداڵه‌که‌تان بدەن السایی ئێوە بکاته‌وە :سه‌رنجت داوە له‌وەی هه‌ندێ له کارەکانی ماڵه‌وە و
ڕۆژانه‌ت وەکوو (پاککردنهوەی ماڵه‌وە یان بڕینهوەی چیمه‌نه‌کانی باخچه) دەکرێت یاری بێت بۆ منداڵ؟
منداڵه‌کان سروشتیان وایه ،به سه‌یرکردن یان یاریکردن ،له هه‌مووی گرنگتر به الساییکردنهوەی
گه‌ورەکان فێردەبن ،به‌م شێوەیه گسکێکی بچووک بدەنه دەستیان و بهێڵن الساییتان بکه‌نه‌وە .دەبێت
دایکان و باوکان ئاگاداربن چونکه منداڵی بچووک ڕەنگه السایی ڕەفتارە خراپه‌کانیشان بکاته‌وە.
.6منداڵه‌که‌تان ڕووبه‌ڕووی که‌سانی زۆر بکه‌نه‌وە (به ڕەچاوکردنی ته‌ندروستی ):جگه له‌و که‌سانه‌ی که
به هه‌میشه‌یی منداڵه‌که‌تان دەیانبینن وەکوو بابهگهورە ،دایهگهورە ،مام و خاڵ و پورەکان و هاوڕێکان،
هه‌وڵبدەن ڕووبه‌ڕووی که‌سانی زیاتری بکه‌نه‌وە به‌تایبه‌ت له قۆناغی کۆرپه‌له‌ییدا ،له ئه‌نجامی
لێکۆڵینهوەیهک دەرکه‌وتووە ئه‌و کۆرپهالنهی که به‌رکه‌وتنیان هه‌یه له‌گه‌ڵ که‌سانێک که زمانیان
جیاوازە ،په‌یوەندییه‌کی مێشکی بهدەستدەهێنن که له داهاتوودا بۆ فێربوونی زمانی دیکه یارمه‌تیان
دەدات ،هه‌روەها ئه‌و کۆرپهالنهی که ڕووخساری جۆراوجۆر دەبینن ،له داهاتوودا باشتر دەتوانن شێوە
و ڕوخسارەکان بناسنهوە.
.7هانی کارەکانی بدەن :مندااڵن زۆر حه‌زیان له تاقیکردنه‌وەی شتی جیاوازە به ته‌نها و به‌بێ یارمه‌تی،
وەکوو له‌به‌رکردنی جل یان دروستکردنی مه‌ته‌ڵ ،ئه‌مه‌ش خاڵێکی ئه‌رێنییه ته‌نانه‌ت ئه‌و کارانه‌ی که به
خراپ ناودەبرێت ڕەنگه هه‌وڵی منداڵ بێت بۆ تێگه‌یشتن له کاریگه‌ری کارەکه له‌سه‌ر جیهان ،کاتێک
منداڵێکی دوو سااڵن نانی به‌یانییه‌که‌ی دەڕژێت و چاوەڕێ دەکات تا کۆیبکهنهوە ئازاری تۆ نادات به‌و
کارە ،به‌ڵکوو هه‌وڵدەدات شتێک بزانێت دەربارەی هێزی ڕاکێشان .هه‌روەها دەزانێت و تێدەگات که
کارەکانی کاریگه‌ری له‌سه‌ر دونیای چواردەوری هه‌یه ،هه‌ندێک کات لهدوورەوە بوەستن و ڕێگا بدەن
منداڵه‌کانتان خۆیان گه‌شه بکه‌ن و فێرببن ،ئه‌مه‌ش وادەکات توانای خۆگونجاندنیان باشتر ببێت و له
کارەکانیان تێبگه‌ن.
5
که‌می ئاستی ئاسنی دایکان کار له مێشکی منداڵه‌کانیان دەکات
توێژەرانی ئه‌مریكی دەڵێن كه‌می ئاستی ماددەی ئاسن له جه‌سته‌ی خانمانی دووگیاندا ،به خراپی كار له
گه‌شه‌ی مێشكی كۆرپه‌كانیان دەكات.
توێژەرانی زانكۆی كۆڵۆمبیا له ویالیه‌ته یهكگرتوەكانی ئه‌مریكا دەڵێن تاكو ماددەی ئاسن له جه‌سته‌ی دایكدا
گونجاوتر بێت و كه‌م نه‌بێت ،گه‌شه‌ی مێشكی كۆرپه‌كانیان باشتر دەبێت .ههروەك بۆشیان دەركه‌وت كه‌میی
ئاستی ماددەی ئاسن له كۆرپه‌دا به‌ر له له‌دایكبوونی ،به خراپی كار له توانای فێربوون و یادەوەریان
دەكات.
توێژینهوەكه له‌سه‌ر بنه‌مانی پێوانه‌كردنی ئاستی ماددەی ئاسنی خانمانی دووگیان و وێنه‌گرتنی موگناتیسیی
مێشكی كۆرپه‌كه‌یان ئه‌نجامداوە.
توێژەرەكان گووتویانه ڕەگهزی ئاسن زۆر پێویسته بۆ گه‌شه‌ی جه‌سته به‌گشتی مێشك به‌تایبه‌تی ،كه‌چی
٪٥٨-٣٥خانمان ئاستی ئاسنی جه‌سته‌یان نزمه به‌تایبه‌ت له‌كاتی دووگیاندا.
له توێژیهنهوەكهدا هاتووە كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان ٪٥٠ی خانمانی دووگیان كه‌مخوێنی په‌یوەست به
كه‌میی ئاسنیان هه‌یه و ئه‌وەش خراپ به‌سه‌ر ته‌ندروستی كۆرپه‌دا دەشكێتهوە.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دەڵێت دوو چیین زۆرترین ڕێژەی كه‌می ئاسنیان تێدایه ،ئه‌وانیش خانمانی
دووگیان و مندااڵنن ،به‌جۆرێك ٪٥١ی مندااڵنی خوار ته‌مه‌ن چوار ساڵ له واڵتانی روو له گه‌شه به‌دەست
كه‌میی ئاسنهوە دەناڵێنن.
6
مه‌له گه‌شه به مێشکی منداڵ دەدا
فێركردنی مه‌له‌وانی له ته‌مه‌نێكی زوودا دەتوانێ مندااڵن زیرەكتر بكات و یارمه‌تیان بدات له گه‌شه‌پێدانی
كه‌سایه‌تییان بنكه‌ی توێژینه‌وەی زانستی سه‌ر به زانكۆكه گوتی ،توێژەر رۆبن جۆرجنس و هاوڕێكانی
توێژینهوەیان له‌سه‌ر ٧هه‌زار منداڵ كردووە له خوار ته‌مه‌نی ٥ساڵیدا له هه‌ریه‌ك له ئوستورالیا و
نیوزیله‌ندا و ئه‌مریكا بۆ ماوەی ٣ساڵ جۆرجنس گوتی توێژینهوەكه دەریخستوە ئه‌و مندااڵنه‌ی به‌شداریان
له مه‌له‌وانیدا كردووە له ته‌مه‌نی زوودا زیاتر به‌توانان له سیستمی به‌دەستهێنانی توانای جه‌سته‌یی و
چه‌ندین شتی تردا و ئه‌وەش یارمه‌تی منداڵ دەدات بۆ فێربوونی خێراتر توێژەرەكه گوتی هه‌رچه‌ندە ئه‌و
مندااڵنه‌ی له ژینگه‌ی باشتردا په‌روەردە دەبن توانایان باشترە ،به‌اڵم هه‌موو منداڵه مهلهكردوەكان له چاو
ئه‌وانیتری مه‌له نه‌كردوودا به تواناتر دەردەكهون.
ئه‌و مندااڵنه‌ی به‌شداریی مه‌له‌یان كردووە له ته‌مه‌نی زوودا گه‌یشتوونه جه‌سته‌یه‌كی به‌هێزتر و له هه‌موو
ڕوویه‌كی جه‌سته‌یی و مێشكهوە ئه‌نجامه‌كانیان باشتر بوە له‌وانیتر خواردنی چه‌ند جۆرێك خۆراك له ماوه‌ی
دووگیانی‌دا گه‌شه‌ی مێشکی منداڵ باشتر دەكات خواردنی دایك به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كار ده‌كاته سه‌ر
گه‌شه‌ی كۆرپه‌ی ناوسكی ،دكتۆره سۆزان پزیشکی نه‌خۆشییه‌کانی ژنان و مناڵبوون و نه‌زۆکی له‌م بابه‌ته‌دا
ڕێنمووی خانمان ده‌كات له ماوه‌ی دووگیانی‌دا ئه‌م خۆراكانه بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی مێشكی منداڵه‌كه‌یان
باشتر بێت.
-3هێلکه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر کواڵبێت ،چونکه هێلکه‌ی خاو به‌کتریای تیایه و زیان ئه‌گه‌یه‌نێت.
-5ماستی دەوڵهمهند به پڕۆتین وەکو ماستی ڕۆمانی که بڕێکی باشیش ئایۆدینی تێدایه
-7فاسۆلیا بڕێکی زۆر ئاسنی تێدایه بۆیه به یه‌کێک له خواردنه گرنگه‌کان دادەنرێت ،له‌گه‌ڵ سپێناخ،
هه‌نجیر و مریشک.
7
توێژینهوەیهکی توێژەرانی زانكوى كامبریج-ی به‌ریتانی له‌سه‌ر گه‌شه‌ی مێشکی منداڵ
توێژەرانی زانكوى كامبریج-ی به‌ریتانی پێیان وایه مندااڵن زۆر باشتر فێردەبن كاتێک شه‌پۆلى كارەباى
مێشكیان له په‌یوەندى باشدایه له‌گه‌ڵ دایك و باوكیان ،توێژینهوەکه ئه‌وەشی بۆ دەرکه‌وتووە كه مێشکى
منداڵ به‌قسه‌و گۆرانى مندااڵن زیاتر وەردەگرێت .
به‌پێی لێکۆڵینهوەکه مندااڵن پێویستان به كه‌شێكى ئارام و سه‌المه‌ته ،پێویسته هه‌ست به خۆشه‌ویستى بكه‌ن
له الیه‌ن دایك و باوكیانه‌وه بۆ ئه‌وەى مێشکیان باشتر و كاریگه‌رتر بێت له فێربووندا .
ئه‌م ئه‌نجامانه له پڕۆژەیهکدا دەركه‌وتووە که تێیدا پشكنینى تهنوورییان بومێشكى مندااڵن کردووە له
زانكوى كامبریج .
بۆ منداڵێکی تازە له دایك بوو ،دونیا ههربینین و بیستنه به شێوەکی زۆر خێرا ،له‌گه‌ڵ زانیاریه‌کی زۆر،
به‌اڵم له‌دواییدا وردە وردە دەتوانن له شته‌کان وردبنهوە ،به ماوەیه‌کی که‌م ،پاشاا مندااڵن دەمووچاو
دەناسنهوە و دەنگ جیا دەکه‌نه‌وە ،له چه‌ند مانگی داهاتوودا فێردەبن بجوڵێن له‌زمان تێدەگه‌ن و دەتوانن
له‌وە بگه‌ن که له چواردەوریان ڕوو دەدات .ئه‌مه كاتێكى زۆر گرنگه له ژیانی هه‌مووماندا کاتێک که
په‌یوەندی گرنگ له مێشک‌دا درووست دەبێت .
بۆ ئه‌وەی بزانن ئه‌مه چۆن روو دەدات ،توێژەران له تاقیگه‌ی مندااڵن‌دا له زانکۆی کامبریج پشكنینى
تهنوورییان بو مێشکى مندااڵن و دایكیان دەکه‌ن له كاتێکدا که ئه‌م دووانه له پهیوەندیدان له کاتی هه‌ندێ
چاالکی فێربووندا .
له‌سه‌رەتاوه ئه‌وەیان بو دەركه‌وت كاتێك منداڵه‌که له‌گه‌ڵ دایکی نییه ،یان به‌یه‌كه‌وه كارناكه‌ن ئه‌وا مێشکى
منداڵ كه‌متر شت وەردەگرێت ،به‌اڵم كاتى په‌یوەندى به‌هێزو چاالك هه‌یه له نێوان دایك و منداڵه‌که ،مێشکى
منداڵ زۆرباش شت وەردەگرێت.
دكتور ڤیكتوریا لیونگ ،سه‌رپه‌رشتیاری توێژەینهوەکه ،ئه‌وەى بۆ دەركهوتوە زۆرباشتر فێردەبێت كاتێک
دایكى به دەنگێکی گۆرانی ئامێز و ناسک قسه‌ی له‌گه‌ڵ دەکات.
لێكۆڵینه‌وەكه ئه‌وەش دەردەخات "گۆرانى مندااڵن" رێگایه‌کی باشه بو دایكان تا بتوانن پهیوەندیهکی باش
له‌گه‌ل منداڵه‌کانیان درووست بکه‌ن ،وتیشی هه‌ر چه‌نده سه‌یره الى ئێمه ،به‌اڵم کۆرپه‌له زۆر شێوازی
قسه‌کردنی گۆرانی ئامێزی الخۆشه ،ته‌نانه‌ت زیاتر له‌قسه‌ى گه‌وره ،ئه‌مه زیاتر سه‌رنجیان رادەكێشێت و
ئه‌و شێوازەیان لهالروون تره.
8
به‌و هۆیهوە چه‌نده به‌و شێوازه قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت ئه‌وەنده باشتر توانای زمانیان گه‌شه دەکات ،دكتور
لیونگ ئاماژە به‌وەش دەکات به‌هه‌مان شێوە ئه‌وەش راسته ئه‌گه‌ر كۆرپه‌له گوێى له گۆرانى بێت له‌الیه‌ن
باوك یان باپیرى ،به‌اڵم توێژینهوەکهی ئه‌و تایبه‌ت بووه به په‌یوەندى نێوان دایك و كورپه‌له ،له‌الیه‌کی
دیکهشهوە دەلێن مێشکی منداڵ کاردانهوەی بۆ قسه‌ی گۆرانی ئامێزی دایکی دەبێت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه که
باشترین ڕێگایه بۆ فێرکردنی زانیاری نوێ .
له توێژینهوەکهدا ئه‌وەشیان بۆ دەرکه‌وتووە که كۆرپه‌له وەاڵمی باشتر دەبێت كاتێک بۆ ماوەیه‌كی درێژ
چاوى له‌سه‌ر بێت ،ئه‌و دایكانه‌ى گۆرانى دەڵێن بو منداڵه‌کانیان و له هه‌مان كاتدا سه یریان دەكه‌ن زیاتر
سه رنجى منداڵه‌كانیان رادەكیشن له‌وانه‌ی كاتێک گۆرانیان بۆ دەڵێن به‌اڵم روویان له كورپهکانیان
وەردەگێڕن ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت جار جاریش بێت که‌واته ئایا پیویسته ئه‌و دایک و باوکانه‌ی که سه‌رقاڵن و
کاریان زۆرە بترسن له‌وەی که جار جار سه‌یری مۆبایله‌کانیان دەکه‌ن له کاتێکدا له‌گه‌ل منداڵه‌کانیانن؟
دکتۆر لیون دەڵێت" به دلنییایه وه نه‌خێر ،به گشتی زۆربه‌ى دایك و باوك له به‌خێوكردنى منداڵه‌کانیان
کارێکی باش دەکه‌ن ،گه‌شه‌ى مێشک ته‌نها له کاتی فه‌رامۆش کردن و گرنگیدانی که‌مدا دوادەکهوێت ئه‌م
دۆزینه‌وانه‌ی دکتۆر لیۆنگ له ئێستادا راستیه‌کی حاشاههڵنهگرە له‌و توێژینه‌وانه‌ی که له‌بواری
هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤدا دەکرێت ،به‌اڵم ئه‌وەى تازەیه لێرەدا ئه‌وەیه تیمى دكتور لیونگ حهزدەكهن بزانن چى
له مێشکى منداڵدا روو دەدات له کاتێکدا که گرنگیه‌کی باشیان پێدەدرێت پزیشکه‌که ئاماژەی بهوەشدا
"کاری من بۆ تێگه‌یشتنه له‌و هۆکارانه‌ی که له مێشک‌دا دەبنه هۆی ئه‌و گۆرانکاریانه ،چۆن مێشکى منداڵ
مامه‌ڵه له‌گه‌ل ئه‌و پهیوەندیه کۆمه‌اڵیه‌تیه دەکات له‌گه‌ڵ دایكی‌دا و چۆن هاوکاری فێربوون دەکات منداڵ
كاتێک په‌یوەندی فیزیکی درووست دەکه‌ن له مێشکیاندا کاتێک شتێکی نوێ فێردەبن ،ئه‌م گه‌شه کردنه‌ی
مێشکی مرۆڤ چه ندەها سالى دەویت له‌به‌ر ئه‌وەی شت زۆر هه‌یه بۆ فیربوون ،مندااڵن جیاوازتر شته‌كان
دەپشکنن و زیاتر له‌ڕێگه‌ى یاریكردنه‌وه تا له کۆتاییدا دۆزینهوەیهک ئه‌نجام دەدات و ئه‌و پهیوەندیه
دروست دەبێت و له‌مێشکیدا بههێزدەبێت به‌اڵم به‌وته‌ی دكتور كریستى ،که لێکۆڵه‌ری به‌شى مێشکه له
زانكوى کامبریج دەڵێت هه‌ندیک کات ئه‌مه به‌خێرایی روودەدات.
ئه‌گه‌ر منداڵ تووشى بێتاقه تى بێت له‌سه‌رەتاى ژیانیدا ،ئه وا مێشکیان به‌خێراى گهشهدەكات له بری
ئه‌وەی ئه‌و په یوەندیه دروست بكه‌ن ،ته‌نها ئه‌وانه دەکه‌ن که پێیان باشه ،له‌به‌رئه‌وه یه‌كێك لههۆكارەكان
ئه‌وەیه من هانى ئه‌وه دەدەم كه‌شێكى گونجاو و یارمهتیدەریان بۆ بڕه‌خسێت تا رێگه‌یان بۆ خۆش بێت
بپشکنن و له‌و گه‌شه‌کردنه نه‌رم و چاالکهدا بمێننه‌وە بۆ درێژترین ماوە.
که‌واته ئایا ئه م لێکۆڵینه‌وەیه ئه‌وه دەگهیهنێت خوشه‌ویستى یارمه‌تى دروست بوونى په یوه ندى فیزیکی
دەدات بۆ گه‌شه‌ى مێشکى منداڵ؟ دكتور لیونگ پێی وایه ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ی خوشه‌ویستى دروستى
دەكات ،هه و‌ڵدان بۆ گفتوگۆكردن ،سه‌رنج راكێشان بۆالى یه‌كترى و هه به یه‌كه‌وه بوون ،ئه‌مانه هه‌مووى
هۆكارى باشن بو فێربوون.
9
ئه‌و خواردنانه‌ی دەبنه هۆی گه‌شه‌ی مێشکی منداڵ
خواردنی ته‌ندروست ڕۆڵێکی سه‌رەکی هه‌یه ،له یارمه‌تیدانی گه‌شه‌ی مێشکی منداڵ و به‌رز کردنه‌وەی
ئاستی سه‌رنجدان و فێربوون ،لێرەوە هه‌دێک خواردن دەزەینه ڕوو که یارمهتیدەرێکی باشن بۆ گه‌شه‌ی
مێشکی منداڵ.
هێلکه -به‌هۆی ئه‌و پێکهاتانه‌ی که تیایه‌تی به یارمهتیدەرێکی سه‌رەکی دادنرێت ،به تایبه‌ت بۆ ئه‌و •
مندااڵنه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان ٤بۆ ٨ساڵیدایه.
ماسیه چهورەکان-ماسیه چهورەکان سه‌رچاوەیه‌کی سه‌رەکی ئۆمیگا٣ن ،که گه‌شه‌یه‌کی باش به مێشک •
دەدەن گرنگن بۆ به‌رزکردنه‌وەی چاالکی ئه‌رکه‌کانی مێشك ،هه‌روەها یارمهتیدەرێکی باشی دۆخی
دەروونی منداڵن ،وەک جۆرە ماسیه‌کانی سه‌له‌مون و تونه و زۆربه‌ی جۆرەکانیتر
سهوزەواتهکان-سهوزەواتهکان وەک سپیناخ ،یارمهتیدەرێکی زۆرباشی گه‌شه‌ی مێشکی منداڵه تا •
دەتوانرێت له ته‌مه‌نی نێوان ٤بۆ ٨ساڵیهوە باشترە ڕێژەیه‌کی باش بدرێ به منداڵ.
شۆفان-به‌هۆی ئه‌وەی ڕیشاڵی زۆری تێدایه ،دەتوانیت له شێوەی سوب بیدەی به منداڵه‌که‌ت به تایبه‌ت •
به‌یانیان ،چونکه ڤایتامینی زۆری تێدایه به خۆشه‌ویستی مێشك ناو دەبرێت.
فاسۆلیا -به‌هۆی ڕێژەیی زۆری زینک تیایدا سه‌رچاوەی سه‌رەکی گه‌شه‌ی مێشکه به تایبه‌ت بۆ •
مندااڵن.
10
سه‌رچاوه
11