Professional Documents
Culture Documents
(گەشەی مێشکی منداڵ)
(گەشەی مێشکی منداڵ)
پیشهكی
منداڵ تاکو تەمەنی ٥ساڵی لە % ٩٠مێشکی گەشە دەکات دووای ئەو تەمەنە لە % ١٠مێشک گەشە دەکات .هەر بۆیە گرنترین تەمەن بۆ گەشەی مێشک ٥ساڵی سەرەتای ژیانە بە تایبەتی ٢ساڵی یەکەمی تەمەن دووای ئەو تەمەنە گەشەی مێشک کەم دەکات گەر منداڵ تا تەمەنی ٥ساڵی خۆراکی باش نەبێت یان لە ژینگەێکی تەندروست نەژیا گەشەی مێشکی وەک پێویست نابێت ئەمەش کاردەکاتە سەر زیرەکی و توانای مێشکی منداڵ لە داهاتوودا.
خۆراک کاریگەی زۆری هەیە لەسەر گەشەی منداڵ وە شیری دایک بە باشترین خۆراک دادەنرێ بۆ گەشەی مێشک بۆیە تکایە بە قسەی ئەم و ئەو شیری دایک مەگۆرن بە قووتو ،گەر شیری قووتوت بەکار هێنا ئەو جۆرە بەکار بهێنە کە خۆراکە گرنگەکانی تێدایە بۆ گەشەی مێشک وەک ( .)DHA , Luten , Arachidonic acid , Iron , Zinc
دایكان پێویستە لەسەریان بۆ گەشەکردنی مێشکی منداڵ خۆراک بە مێشکی بدات ،خۆراکی مێشک ئەمانە لەخۆدەگرێت( خۆراکی تەندروست ،ڕاهێنانی بیری "بیرکردنەوە شیکردنەوە مەنتیق لێزانین" لەگەڵ ئۆکسجین)
ئەسما ئیسماعیل ،پزیشكی پسپۆڕی مندااڵن ڕوونی دەكاتەوە كە ئۆکسجین زۆر زۆر گرنگە بۆ گەشەی مێشکی منداڵ هەروەکو دەزانین گەشەی مێشکی منداڵ زۆر خێراترە لە گەشەی مرۆڤی پێگەیشتوو ،بەتایبەت یەکەم ساڵ وە قەبارەی سییەکانی بچووکە ،بەراورد بە مرۆڤی پێگەیشتوو "باڵغ" ،وە مێشکی پێویستی بە ڕێژەیەکی زۆرە لە ئۆکسجینە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی تەندروست گەشە بکا .ئەسما ئیسماعیل ئاماژە بەوەشدەدات كە منداڵ پێویستی بە جووڵەیە ،جووڵە جووڵە ئەو جووڵەیە وادەکات بەقووڵی و خێرا هەناسە وەرگرێت ،کە ئەمەش وادەكات ئۆکسجینی پێویست بەدەست بهێنێت .چۆن ئێمەی گەورە كە هەروەکو ڕاهێنانە وەرزشییەکان ئەنجام دەدەین ..تووشی هەناسەبڕکێ دەبین ئەمەش سوودی دەبێت بۆ پێکهاتنی ماسولکەکان،ب ەاڵم
سەرەتا سەرنجمان لەسەر مێشک دەبێت...
ئەوپزیشكەیە ئاماژە بەوەشدەدات كە زۆری جووڵە و چااڵکییەکانی منداڵ هەرچەندە سادەشبێت ،بەاڵم زۆر گرنگە بۆ مێشکی ،لە ڕۆژە یەکەمەکان لەسەر سکی دانێ ،کە وادەکات هەوڵ بدات و هەناسەی قووڵ وەرگرێت ..چەند چرکەیەک باشە ،وە ماوە ماوە دووبارەی بکەوە ،دواتر کە خۆی هەڵدەگەڕێت و دەخشێت ،مەیبەستەوە ،جووڵەکانی هەڵە نین بەڵکو تەندروستە ،کاتێک دەست بە ڕۆیشتن دەکات هانی بدە ڕابکات ..پێی مەلێ ڕامەکە لێیگەرێ با ڕابکات پێویستی بەوەیە جووڵە بکات بۆ دەستکەوتنی ئۆکسجین بۆ گەشەی مێشکی ،ئەم جووڵەیە سوودی زۆر گرنگی هەیە بۆ هەموو کار و چااڵکییەکانی منداڵ ،ئەو منداڵەی کێشەی زمانی هەیە،کاری دەستی ،یان تێگەیشتن ،هەموویان پێویستیان بە جووڵەیە ،بۆئەوەی یارمەتی مێشکی بدات گەشە
بکات و قەرەبووی دواکەوتنەکەی بکات.منداڵ پێویستی بە دانیشتن و سستی و خەیاڵ ڕۆیشتن نییە بەتایبەت دوو ساڵی یەکەم پێویستی بە جووڵەیە جووڵەیەکی زۆریش هەروەکو وتراوە بەرەکەت لەجووڵەدایە ،منداڵی تەندروست ،منداڵێکە زۆر جووڵەی هەبێت ،منداڵێکی سروشتیە ..منداڵێکی زیرەکە.
پزیشكێكی مندااڵن هۆشداری لە بەكارهێنانی قەترەی خەوی مندااڵن دەدات و دەڵێت ،پێویستە هەموو دایك و باوكێك ئاگادار بن ،نزیكەی %90ی گەشە و قورسایی مێشكی منداڵ لە ساڵی یەكەمی تەمەنیدایە ،بەاڵم بەم قەترەیە بەربەست دروست دەبێت ئەمڕۆ دووشەم هەشتی ئایار/مایۆ ،كۆچەر عومەر پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشییەكانی مندااڵن بە "وشە"ی ڕاگەیاند ،كەم دایك و باوك هەیە قەترەی "فینستیل"ی نەبیستبێت ،ئەو قەترەیەی كە زۆرینەی نۆڕینگە پزیشكییەكان وەك چارەسەری بێخەویی دەیدەن بە دایكان و باوكان بۆ مناڵەكانیان ،چونكە لە تەمەنی سێ مانگی یەكەمی منداڵی ساوادا گریانێكی زۆری هەیە بەتایبەتی لە كاتەكانی شەودا زیاتر روونی دەکاتەوە ،زۆرجار دایكان و باوكان بۆ هێوركردنەوەی منداڵەكانیان پەنا دەبەنە بەر ئەو دەرمانە
بۆ خەولێكەوتنی منداڵە ساواكەیان ،ئەو قەترەی فینستیل یەكێكە لە و دەرمانانەیبە "ئەنتی هیستامین" هەژمار دەکرێت كە بۆ حاڵەتی خوران و هەستیاری كۆئەندامی هەناسەی منداڵ بەكار دێت و زیاتر نیشانەكانی كۆكە و پشمە و تەڕایی لووت دەگرێتەوە لەبارەی خراپی ئەو جۆرە دەرمانە دكتۆر عومەر هۆشداری دەدات ،یەكێك لە كاریگەرییە الوەكییەكانی ،بریتییە لە گێژبوون و خەوهاتن ،بۆیە بووەتە هۆكاری زۆر بەكارهێنانی ئەو قەترەیە لەالیەن دایكان و باوكانەوە كە لە راستیدا نازانن چی گرفتێكی گەورە بۆ كۆرپەكەیان دروست دەكات دووپاتی دەکاتەوە ،نزیكەی %90ی گەشە و قورسایی مێشكی منداڵ لە ساڵی یەكەمی تەمەنیدایە ،بەاڵم بە بەکارهێنانی ئەو قەترەیە كێشە دروست دەكەیت لە بەردەم ئەم گەشە خێرایەدا ،بۆیە دواجار كاریگەری خراپ
بەجێ دەهێڵێت و مێشك تەمەڵ دەكات لە بوارێك یا چەند بوارێكی تری پێكهاتەی كەسایەتیی منداڵدا ،بۆیە لەكاتی بەردەوام بەكارهێنانی ئەم قەترەیە بەبێ ڕێنوێنیی پزیشكی مندااڵن ،كێشەی گەورە و درێژخایەن بۆ منداڵەالنتان دروست دەبێت كە دواجار چارەسەری ئەستەمە.
دروستکردنی دونیایەکی فیزیکی و کۆمەاڵیەتی بۆ منداڵ پەیوەستە بە دایک و باوکەوە ،جیهانێک کە پڕ بێت لەو کارانەی کە سودیان بۆ منداڵ و پەیوەندییەکانی هەیە ،لێرەدا ئاماژە بە حەوت خاڵ دەدەین کە بە یارمەتی دایک و باوک مێشکی منداڵ چاالک دەکات:
باخەوان بن نەک دارتاشێک :دارتاشەکان بە دڵی خۆیان شێوە دەدەن بە دارەکان بەاڵم باخەوانەکان بە یارمەتیدانی زەویەکە و دروستکردنی بارودۆخی لەبار یارمەتی ڕووەکێک دەدەن تا خۆی گەشە بکات ،هەر بەم شێوەیە ،دایکان و باوکان دەتوانن منداڵەکەیان بکەن بە کەسێکی تایبەت ،بۆ نموونە بۆ پیانۆژەنێک کە ژینگەیەکی بۆ دابین بکەن تا بە تەندروستی گەشەی تێدابکات ،ناچارکردنی منداڵ لەسەر کردنی شتێک بە پێچەوانەی ویستی خۆی دەکرێت وابکات منداڵەکە ڕقی لەو شتە ببێتەوە و لێی بێزار بێت. .1
قسە لەگەڵ منداڵەکەتان بکەن و کتێبی زۆری بۆ بخوێننەوە :لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن تەنانەت کاتێک مندااڵن تەمەنیان چەند مانگێکە و لە وشەکان تێناگەن مێشکیان وشەکان بەکار دەهێنێت ،ئەمەش یارمەتییان دەدات بۆ فێربوون لە داهاتوودا بۆیە هەتا وشەی زیاتر ببیستن کاریگەری زیاتری لەسەریان دەبێت ،ئەمە یەکێکە لە سوودەکانی خوێندنەوەی کتێب بۆ مندااڵن. .2
ڕوونکردنەوە بدەنە منداڵەکانتان :لەوانەیە التان ناخۆش و بێزارکەر بێت کە بەردەوام منداڵەکانتان پرسیار بکەن ،بەاڵم کاتێک شتێکیان بۆ ڕووندەکەنەوە پارچەیەکی نوێی جیهان دەخەنە بەردەستیان و دەتوانن پێشبینی بکەن ،کاتێک مێشک بتوانێت بە باشی پێشبینی بکات باشتر کار دەکات ،بۆی ڕوون بکەوە کە نابێت هەموو شیرینییەکان بخوات ،چونکە گەدەی تووشی ئازار دەبێت یان خوشک و براکەی بێتاقەت دەبن چونکە هیچ بۆ ئەوان نامێنێتەوە. .3
وەسفی کارەکە بکەن نەک کەسەکە :کاتێک کوڕەکەتان دەکێشێ بەسەری کچەکەتاندا پێی مەڵێن کوڕێکی خراپیت ،باسی کارەکەی بۆ بکەن بۆ نموونە بڵێن مەکێشە بەسەری خوشکەکەتدا ئازاری پێدەگات ،کاتی وەسفکردنیش هەر ئەوە بکەن ،کچەکەتان بە کچی باش بانگ مەکەن ،باسی کارەکەی بکەن و بڵێن تۆ کارێکی باشتکرد لە براکەتت نەدایەوە ،ئەم جۆرە قسەکردنە یارمەتی مێشک دەدات دەربارەی کارەکان و کەسەکان تێگەشتنی باشتری هەبێت. .4
یارمەتی منداڵەکەتان بدەن السایی ئێوە بکاتەوە :سەرنجت داوە لەوەی هەندێ لە کارەکانی ماڵەوە و ڕۆژانەت وەکوو (پاککردنەوەی ماڵەوە یان بڕینەوەی چیمەنەکانی باخچە) دەکرێت یاری بێت بۆ منداڵ؟ .5
منداڵەکان سروشتیان وایە ،بە سەیرکردن یان یاریکردن ،له هەمووی گرنگتر بە الساییکردنەوەی گەورەکان فێردەبن ،بەم شێوەیە گسکێکی بچووک بدەنە دەستیان و بهێڵن الساییتان بکەنەوە .دەبێت دایکان و باوکان ئاگاداربن چونکە منداڵی بچووک ڕەنگە السایی ڕەفتارە خراپەکانیشان بکاتەوە.
منداڵەکەتان ڕووبەڕووی کەسانی زۆر بکەنەوە (بە ڕەچاوکردنی تەندروستی) :جگە لەو کەسانەی کە بە هەمیشەیی منداڵەکەتان دەیانبینن وەکوو بابەگەورە ،دایەگەورە ،مام و خاڵ و پورەکان و هاوڕێکان ،هەوڵبدەن ڕووبەڕووی کەسانی زیاتری بکەنەوە بەتایبەت لە قۆناغی کۆرپەلەییدا ،لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک دەرکەوتووە ئەو کۆرپەالنەی کە بەرکەوتنیان هەیە لەگەڵ کەسانێک کە زمانیان جیاوازە ،پەیوەندییەکی مێشکی بەدەستدەهێنن کە لە داهاتوودا بۆ فێربوونی زمانی دیکە یارمەتیان دەدات ،هەروەها ئەو کۆرپەالنەی کە ڕووخساری جۆراوجۆر دەبینن ،لە داهاتوودا باشتر دەتوانن شێوە و ڕوخسارەکان بناسنەوە. .6
1
هانی کارەکانی بدەن :مندااڵن زۆر حەزیان لە تاقیکردنەوەی شتی جیاوازە بە تەنها و بەبێ یارمەتی ،وەکوو لەبەرکردنی جل یان دروستکردنی مەتەڵ ،ئەمەش خاڵێکی ئەرێنییە تەنانەت ئەو کارانەی کە بە خراپ ناودەبرێت ڕەنگە هەوڵی منداڵ بێت بۆ تێگەیشتن لە کاریگەری کارەکە لەسەر جیهان ،کاتێک منداڵێکی دوو سااڵن نانی بەیانییەکەی دەڕژێت و چاوەڕێ دەکات تا کۆیبکەنەوە ئازاری تۆ نادات بەو کارە ،بەڵکوو هەوڵدەدات شتێک بزانێت دەربارەی هێزی ڕاکێشان .هەروەها دەزانێت و تێدەگات کە کارەکانی کاریگەری لەسەر دونیای چواردەوری هەیە ،هەندێک کات لەدوورەوە بوەستن و ڕێگا بدەن منداڵەکانتان خۆیان گەشە بکەن و فێرببن ،ئەمەش وادەکات توانای خۆگونجاندنیان باشتر ببێت و له کارەکانیان تێبگەن. .7
توێژەرانی ئەمریكی دەڵێن كەمی ئاستی ماددەی ئاسن لە جەستەی خانمانی دووگیاندا ،بە خراپی كار لە گەشەی مێشكی كۆرپەكانیان دەكات.
توێژەرانی زانكۆی كۆڵۆمبیا لە ویالیەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەڵێن تاكو ماددەی ئاسن لە جەستەی دایكدا گونجاوتر بێت و كەم نەبێت ،گەشەی مێشكی كۆرپەكانیان باشتر دەبێت .ھەروەك بۆشیان دەركەوت كەمیی ئاستی ماددەی ئاسن لە كۆرپەدا بەر لە لەدایكبوونی ،بە خراپی كار لە توانای فێربوون و یادەوەریان دەكات.
توێژینەوەكە لەسەر بنەمانی پێوانەكردنی ئاستی ماددەی ئاسنی خانمانی دووگیان و وێنەگرتنی موگناتیسیی مێشكی كۆرپەكەیان ئەنجامداوە.
توێژەرەكان گووتویانە ڕەگەزی ئاسن زۆر پێویستە بۆ گەشەی جەستە بەگشتی مێشك بەتایب ەتی ،كەچی ٪٥٨ -٣٥خانمان ئاستی ئاسنی جەستەیان نزمە بەتایبەت لەكاتی دووگیاندا.
لە توێژیەنەوەك ەدا ھاتووە كە لەسەر ئاستی جیھان ٪٥٠ی خانمانی دووگیان كەمخوێنی پەیوەست بە كەمیی ئاسنیان ھەیە و ئەوەش خراپ بەسەر تەندروستی كۆرپەدا دەشكێتەوە.
ڕێكخراوی تەندروستی جیھانی دەڵێت دوو چیین زۆرترین ڕێژەی كەمی ئاسنیان تێدای ە ،ئەوانیش خانمانی دووگیان و مندااڵنن ،بەجۆرێك ٪٥١ی مندااڵنی خوار تەمەن چوار ساڵ لە واڵتانی روو لە گەشە بەدەست كەمیی ئاسنەوە دەناڵێنن.
فێركردنی مەلەوانی لە تەمەنێكی زوودا دەتوانێ مندااڵن زیرەكتر بكات و یارمەتیان بدات لە گەشەپێدانی كەسایەتییان بنكەی توێژین ەوەی زانستی سەر بە زانكۆكە گوتی ،توێژەر رۆبن جۆرجنس و ھاوڕێكانی توێژین ەوەیان لەسەر ٧ھەزار منداڵ كردووە لە خوار تەمەنی ٥ساڵیدا لە ھەریەك لە ئوستورالیا و نیوزیلەندا و ئەمریكا بۆ ماوەی ٣ساڵ جۆرجنس گوتی توێژین ەوەكە دەریخستوە ئەو مندااڵنەی بەشداریان لە مەلەوانیدا كردووە لە تەمەنی زوودا زیاتر بەتوانان لە سیستمی بەدەستھێنانی توانای جەستەیی و چەندین شتی تردا و ئەوەش یارمەتی منداڵ دەدات بۆ فێربوونی خێراتر توێژەرەكە گوتی ھەرچەندە ئەو مندااڵنەی لە ژینگەی باشتردا پەروەردە دەبن توانایان باشترە ،بەاڵم ھەموو منداڵە مەلەكردوەكان لە چاو ئەوانیتری مەلە نەكردوودا بە
تواناتر دەردەكەون.
ئەو مندااڵنەی بەشداریی مەلەیان كردووە لە تەمەنی زوودا گەیشتوون ە جەستەیەكی بەھێزتر و لە ھەموو ڕوویەكی جەستەیی و مێشكەوە ئەنجامەكانیان باشتر بوە لەوانیتر خواردنی چهند جۆرێك خۆراك له ماوهی دووگیانیدا گەشەی مێشکی منداڵ باشتر دەكات خواردنی دایك بهشێوهیهكی ڕاستهوخۆ كار دهكاته سهر گهشهی كۆرپهی ناوسكی ،دكتۆره سۆزان پزیشکی نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی لهم بابهتهدا ڕێنمووی خانمان دهكات له ماوهی دووگیانیدا ئهم خۆراكانه بخۆن بۆ ئهوهی گهشهی مێشكی منداڵهكهیان باشتر بێت.
-3هێلکە بەتایبەت ئەگەر کواڵبێت ،چونکە هێلکەی خاو بەکتریای تیایە و زیان ئەگەیەنێت.
-5ماستی دەوڵەمەند بە پڕۆتین وەکو ماستی ڕۆمانی کە بڕێکی باشیش ئایۆدینی تێدایە
-7فاسۆلیا بڕێکی زۆر ئاسنی تێدایە بۆیە بە یەکێک لە خواردنە گرنگەکان دادەنرێت ،لەگەڵ سپێناخ ،هەنجیر و مریشک.
توێژەرانی زانكوى كامبريج-ی بەریتانی پێيان وايه مندااڵن زۆر باشتر فێردەبن كاتێک شەپۆلى كارەباى مێشكیان له پەيوەندى باشدايه لەگەڵ دايك و باوكيان ،توێژینەوەکە ئەوەشی بۆ دەرکەوتووە كه مێشکى منداڵ بەقسەو گۆرانى مندااڵن زیاتر وەردەگرێت.
بەپێی لێکۆڵینەوەکە مندااڵن پێويستان به كەشێكى ئارام و سەالمەتە ،پێویستە هەست به خۆشەويستى بكەن له اليەن دايك و باوكيانەوه بۆ ئەوەى مێشکيان باشتر و كاريگەرتر بێت له فێربووندا.
ئەم ئەنجامانە لە پڕۆژەیەکدا دەركەوتووە کە تێیدا پشكنينى تەنوورییان بومێشكى مندااڵن کردووە له زانكوى كامبریج.
بۆ منداڵێکی تازە له دايك بوو ،دونيا هەربینین و بیستنە بە شێوەکی زۆر خێرا ،لەگەڵ زانیاریەکی زۆر ،بەاڵم لەدواییدا وردە وردە دەتوانن لە شتەکان وردبنەوە ،بە ماوەیەکی کەم ،پاشاا مندااڵن دەمووچاو دەناسنەوە و دەنگ جیا دەکەنەوە ،له چەند مانگی داهاتوودا فێردەبن بجوڵێن لەزمان تێدەگەن و دەتوانن لەوە بگەن کە لە چواردەوریان ڕوو دەدات .ئەمه كاتێكى زۆر گرنگه له ژیانی هەمووماندا کاتێک کە پەیوەندی گرنگ لە مێشکدا درووست دەبێت.
بۆ ئەوەی بزانن ئەمە چۆن روو دەدات ،توێژەران لە تاقیگەی مندااڵندا لە زانکۆی کامبریج پشكنينى تەنووريیان بو مێشکى مندااڵن و دايكيان دەکەن له كاتێکدا کە ئەم دووانە لە پەیوەندیدان لە کاتی هەندێ چاالکی فێربووندا.
لەسەرەتاوه ئەوەيان بو دەركەوت كاتێك منداڵەکە لەگەڵ دایکی نییە ،يان بەيەكەوه كارناكەن ئەوا مێشکى منداڵ كەمتر شت وەردەگرێت ،بەاڵم كاتى پەيوەندى بەهێزو چاالك هەيە له نێوان دايك و منداڵەکە ،مێشکى منداڵ زۆرباش شت وەردەگرێت.
دكتور ڤيكتوريا ليونگ ،سەرپەرشتیاری توێژەینەوەکە ،ئەوەى بۆ دەركەوتوە زۆرباشتر فێردەبێت كاتێک دايكى بە دەنگێکی گۆرانی ئامێز و ناسک قسەی لەگەڵ دەکات.
لێكۆڵينەوەكه ئەوەش دەردەخات "گۆرانى مندااڵن" رێگایەکی باشه بو دايكان تا بتوانن پەیوەندیەکی باش لەگەل منداڵەکانیان درووست بکەن ،وتیشی هەر چەنده سەيره الى ئێمه ،بەاڵم کۆرپەلە زۆر شێوازی قسەکردنی گۆرانی ئامێزی الخۆشە ،تەنانەت زياتر لەقسەى گەوره ،ئەمه زياتر سەرنجيان رادەكێشێت و ئەو شێوازەيان لەالروون تره.
بەو هۆیەوە چەنده بەو شێوازه قسەيان لەگەڵ بكرێت ئەوەنده باشتر توانای زمانیان گەشە دەکات ،دكتور ليونگ ئاماژە بەوەش دەکات بەهەمان شێوە ئەوەش راستە ئەگەر كۆرپەله گوێى له گۆرانى بێت لەاليەن باوك يان باپيرى ،بەاڵم توێژینەوەکەی ئەو تايبەت بووه بە پەيوەندى نێوان دايك و كورپەلە ،لەالیەکی دیکەشەوە دەلێن مێشکی منداڵ کاردانەوەی بۆ قسەی گۆرانی ئامێزی دایکی دەبێت هەر لەبەر ئەمەشە کە باشترین ڕێگایە بۆ فێرکردنی زانیاری نوێ.
لە توێژینەوەکەدا ئەوەشیان بۆ دەرکەوتووە کە كۆرپەلە وەاڵمی باشتر دەبێت كاتێک بۆ ماوەيەكی درێژ چاوى لەسەر بێت ،ئەو دايكانەى گۆرانى دەڵێن بو منداڵەکانیان و له هەمان كاتدا سه يريان دەكەن زياتر سه رنجى منداڵەكانيان رادەكيشن لەوانەی كاتێک گۆرانیان بۆ دەڵێن بەاڵم روويان له كورپەکانیان وەردەگێڕن ئەگەر تەنانەت جار جاریش بێت کەواتە ئايا پيويسته ئەو دایک و باوکانەی کە سەرقاڵن و کاریان زۆرە بترسن لەوەی کە جار جار سەیری مۆبایلەکانیان دەکەن لە کاتێکدا لەگەل منداڵەکانیانن؟ دکتۆر ليون دەڵێت" به دلنييايه وه نەخێر ،بە گشتی زۆربەى دايك و باوك له بەخێوكردنى منداڵەکانیان کارێکی باش دەکەن ،گەشەى مێشک تەنها لە کاتی فەرامۆش کردن و گرنگیدانی کەمدا دوادەکەوێت ئەم دۆزینەوانەی دکتۆر لیۆنگ لە ئێستادا
راستیەکی حاشاهەڵنەگرە لەو توێژینەوانەی کە لەبواری هەڵسوکەوتی مرۆڤدا دەکرێت ،بەاڵم ئەوەى تازەيه لێرەدا ئەوەيه تيمى دكتور ليونگ حەزدەكەن بزانن چى له مێشکى منداڵدا روو دەدات لە کاتێکدا کە گرنگیەکی باشیان پێدەدرێت پزیشکەکە ئاماژەی بەوەشدا "کاری من بۆ تێگەیشتنە لەو هۆکارانەی کە لە مێشکدا دەبنە هۆی ئەو گۆرانکاریانە ،چۆن مێشکى منداڵ مامەڵە لەگەل ئەو پەیوەندیە کۆمەاڵیەتیە دەکات لەگەڵ دايكيدا و چۆن هاوکاری فێربوون دەکات منداڵ كاتێک پەیوەندی فیزیکی درووست دەکەن لە مێشکیاندا کاتێک شتێکی نوێ فێردەبن ،ئەم گەشە کردنەی مێشکی مرۆڤ چه ندەها سالى دەويت لەبەر ئەوەی شت زۆر هەیە بۆ فيربوون ،مندااڵن جیاوازتر شتەكان دەپشکنن و زیاتر لەڕێگەى ياريكردنەوه تا لە کۆتاییدا دۆزینەوەیەک
ئەنجام دەدات و ئەو پەيوەندیە دروست دەبێت و لەمێشکیدا بەهێزدەبێت بەاڵم بەوتەی دكتور كريستى ،کە لێکۆڵەری بەشى مێشکه له زانكوى کامبریج دەڵێت هەندیک کات ئەمە بەخێرایی روودەدات.
ئەگەر منداڵ تووشى بێتاقه تى بێت لەسەرەتاى ژيانيدا ،ئه وا مێشکيان بەخێراى گەشەدەكات له بری ئەوەی ئەو په يوەندیە دروست بكەن ،تەنها ئەوانە دەکەن کە پێیان باشە ،لەبەرئەوه يەكێك لەهۆكارەكان ئەوەيه من هانى ئەوه دەدەم كەشێكى گونجاو و یارمەتیدەریان بۆ بڕهخسێت تا رێگەیان بۆ خۆش بێت بپشکنن و لەو گەشەکردنە نەرم و چاالکەدا بمێننەوە بۆ درێژترین ماوە.
کەواتە ئايا ئه م لێکۆڵینەوەيه ئەوه دەگەيەنێت خوشەويستى يارمەتى دروست بوونى په يوه ندى فیزیکی دەدات بۆ گەشەى مێشکى منداڵ؟ دكتور ليونگ پێی وایە ئەو هەڵسوکەوتانەی خوشەويستى دروستى دەكات ،هه وڵدان بۆ گفتوگۆكردن ،سەرنج راكێشان بۆالى يەكترى و هه به يەكەوه بوون ،ئەمانه هەمووى هۆكارى باشن بو فێربوون.
2
ئەو خواردنانەی دەبنە هۆی گەشەی مێشکی منداڵ
خواردنی تەندروست ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە ،لە یارمەتیدانی گەشەی مێشکی منداڵ و بەرز کردنەوەی ئاستی سەرنجدان و فێربوون ،لێرەوە هەدێک خواردن دەزەینە ڕوو کە یارمەتیدەرێکی باشن بۆ گەشەی مێشکی منداڵ.
هێلکە -بەهۆی ئەو پێکهاتانەی کە تیایەتی بە یارمەتیدەرێکی سەرەکی دادنرێت ،بە تایبەت بۆ ئەو مندااڵنەی تەمەنیان لە نێوان ٤بۆ ٨ساڵیدایە.
ماسیە چەورەکان-ماسیە چەورەکان سەرچاوەیەکی سەرەکی ئۆمیگا ٣ن ،کە گەشەیەکی باش بە مێشک دەدەن گرنگن بۆ بەرزکردنەوەی چاالکی ئەرکەکانی مێشك ،هەروەها یارمەتیدەرێکی باشی دۆخی دەروونی منداڵن ،وەک جۆرە ماسیەکانی سەلەمون و تونە و زۆربەی جۆرەکانیتر
سەوزەواتەکان-سەوزەواتەکان وەک سپیناخ ،یارمەتیدەرێکی زۆرباشی گەشەی مێشکی منداڵە تا دەتوانرێت لە تەمەنی نێوان ٤بۆ ٨ساڵیەوە باشترە ڕێژەیەکی باش بدرێ بە منداڵ.
شۆفان-بەهۆی ئەوەی ڕیشاڵی زۆری تێدایە ،دەتوانیت لە شێوەی سوب بیدەی بە منداڵەکەت بە تایبەت بەیانیان ،چونکە ڤایتامینی زۆری تێدایە بە خۆشەویستی مێشك ناو دەبرێت.
فاسۆلیا -بەهۆی ڕێژەیی زۆری زینک تیایدا سەرچاوەی سەرەکی گەشەی مێشکە بە تایبەت بۆ مندااڵن.
سهرچاوه
3