You are on page 1of 10

Toyota History

By: Ali Safadin Supervisor by: Asphahan


‫یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی بەرھەمھێنانی‪ ‬ۆتۆمۆبیلئ‪ .‬بنکەی سەرەکی دەکەوێتە شاری‪ ‬تۆکیۆ‪ ‬لە‪ ‬ژاپۆن‪ .‬لەسەر ئاستی‬
‫کۆمپانیاکانی ژاپۆن‪ ،‬تۆیۆتا یەکەم کۆمپانیایە لەڕووی زۆری بەرھەمھێنانی ئۆتۆمۆبیلەوە‪ .‬لە ساڵی ‪ ٢٠١٣‬بوو بە یەکەم‬
‫کۆمپانیای بەرھەمھێنانی ئۆتۆمۆبیل‪ ،‬بە جیاوازی ‪ ٢٧٠٬٠٠٠‬ئۆتۆمۆبیل پێش‪ ‬جێنڕاڵ مۆتۆرزی‪ ‬ئەمریکی کەوت‪ .‬لە‬
‫سەرەتای کارکردنەیەوە کۆمپانیاکە دەستی بە بەرھەمھێنانی ئۆتۆمۆبیل کردووە تا ئێستا زۆرترین فرۆشی لە جۆری‬
‫ئۆتۆمۆبیلی‪ ‬کۆرۆالیە‪ ،‬و زۆرترین ئۆتۆمۆبیلیشە کە بۆ جیھان ڕەوانەی دەکات کە تا ئێستا زیاتر لە ‪ ٤١‬میلیۆن دانەی لێ‬
‫فرۆشراوە‬
‫کیتشیرۆ تۆیۆتا‪ ‬لە ساڵی ‪ ١٩٣٣‬ئەم کارگەیەی دامەزراند‪ ،‬کەخۆی تازە لە‪ ‬ئەمریکا‪ ‬گەرابوەوە و کۆنە کارگەیەکی باوکی ھەڵبژارد وەکو وەرشەیەک بۆ‬
‫دروستکردنی ئۆتۆمۆبیل‪ ،‬تا لە ساڵی ‪ ١٩٣٥‬توانی یەکەم نموونە ئامادە بکات‪ ،‬لەو کاتە بەھۆی بوونی جەنگی دووەمی جیھانی‪ .‬حکومەتی ژاپۆن داوای لەو‬
‫کۆمپانیایە کرد کە بۆ ھێزەکانی ژاپۆن‪ ‬جێب‪ ‬و‪ ‬بارھەڵگر‪  ‬دروست بکات‪ ،‬دوای جەنگیش کۆمپانیاکە دوبارە دەستی کردەوە بە بنیاد نانەوھی خۆی‪ ،‬بەاڵم لە ساڵی‬
‫‪ ١٩٤٧‬کێشەیەکی گەورە بەسەر کۆمپانیا ھات‪ .‬لەبەر ئەوەی قەرزەکان ھەمووی بەسەر یەک کۆ ببونەوە و خاوەنەکەی توانای نەبوو لەبەر ئەم قەرزانە‬
‫مانگانەی کرێکارەکان بدات بۆیە لە دوایی "تۆیۆتا" وازی لە بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیا ھێنا‪.‬‬
‫" ئیجی تویودا" و " شوئیتشی سائیتو" دوای "تۆیۆتا" ھەڵسان بە گرتنە دەستی بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکە‪ ،‬ئەم‬
‫بەرێوەبەرانە سەرەتا ھەڵسان بە کرینی یەکەی دروستکردنی نوێ بۆ ئامادەکردنی ئۆتۆمۆبیل لە کاتی ویستراو‪ ،‬ئەم‬
‫دوو بەرێوەبەرە نوێیە ھەڵسان بە دانانی پالن بۆ داھاتی کۆمپانیا بەوەی پارچە و کەرستەی خاویان ھەڵدەگرت بۆ‬
‫بەکارھێنانی لە کاتی تەنگانە‪ ،‬ئەوەبوو کۆمپانیا بەسەرکەوتویی لە ساڵی پەنجاکان کۆمەڵێک نمونەی ئامادە کرد‬
‫ناودارترینیان "الند کروزەر ‪ "١٩٥١‬ی چوار پاڵنەر و "کراون ‪ "١٩٥٥‬و "کرونا ‪."١٩٥٧‬‬
‫دوای گەشەکردنی زیاتری کۆمپانیاکە‪ ،‬گۆراکاری زۆۆر ل[ەبورای ئۆتۆمۆبیل ڕوویاندا‪ ،‬چونکە واڵتی ژاپۆن توانی بۆ یەکەم جار‬
‫بەسەر واڵتە یەکگرتوەکان سەرکەوێت‪ ،‬بۆ ئەوەی ببێتە خاوەنی یەکەمین کۆمپانیا لە جیھان لەڕووی زۆۆری ڕێژەی فرۆشی‬
‫بەرھەمەکانیکە بوو ‪ ٢‬م کۆمپانیا دوای کۆمپانیای "جنراڵ مۆتۆرزی " ئەمەریکی ھەڵسا بە بەستنی ھاوپەیمانی لەگەڵی بۆ دروست‬
‫کردنی یەکەی نوێ لە شاری ("لکسنتن"‪ )Lexington‬لە والیەتی کنتکی (‪.)Kentucky‬‬
‫دوای تێپەر بونی دەساڵ[ کۆمپانیا توانی زیاتر لە ‪ ٦٫٥‬میلیۆن دۆالر تەنھا لە باکوری ئەمەریکا بەدەست بێنێت‪ .‬دوای‬
‫ساڵی ‪ ٢٠٠١‬کۆمپانیا توانی ‪ ١٠%‬ی بازاری قارەکە بۆخۆی ببات ئیشتا ڕێژەی درووستکردنی ئۆتۆمۆبیلەکانی دەگاتە‬
‫‪ ٦‬ئۆتۆمۆبیل لە ھەر چرکەیەک‪ ،‬وە ژمارەی کارمەندانی دەگاتە ‪ ٢٩٤ ،٢٩٩‬لە ‪ ١٧٠‬واڵتی جیھان‪.‬‬

You might also like