You are on page 1of 6

‫زانکۆی سلێمانی‬

‫کۆلێژی بازرگانی‬
‫تەکنەلۆژیای زانیاری‬
‫پۆلی یەکەم‬

‫وەرزش‬

‫‌‪:‬ئامادەکردنی‬
‫ژیار نەوزاد محەمەد‬

‫‪:‬مامۆستای وانە‬
‫سامان فایەق نووری‬
‫وەرزش چییە؟‬

‫وەرزش پێکدێت لە کۆمەڵە یاری یان وازیەک کە بەکۆمەڵ دەکرێت یان جووت یان تاک ‪ .‬ھەندێک‬
‫وەرزش دەکەنە پیشەی خۆیان و ھەندێک بۆ جوانی و ڕێکی لەش و تەندروستی دەیکەن و ھەندێکیش بۆ‬
‫کات بەسەربردن دەیکەن‪ .‬بە سەدەھا وەرزش لە جیھاندا ھەن کە ھەر لە وەرزشی تاکەکەسییەوە تا دەگاتە‬
‫ئەو وەرزشانەی کە زیاتر لە سەد کەس بەشدارییان تێدا دەکەن بە شێوەی ھەڵبژاردە و کۆمەڵ یان‬
‫‪.‬پێشبڕکێ‬

‫‪:‬لە بەناوبانگترین ئەو یاریانە بریتین لە‬


‫تۆپی پێ‪ ،‬تۆپی باسکە‪ ،‬مەلەوانی‪ ،‬کاراتێ‪ ،‬زۆرانبازی‪ ،‬تێنس‪ ،‬ڕەکبی‪ ،‬ھۆکی‪ ،‬پێشبڕکێی‬
‫ئۆتۆمبێڵ‪ ،‬پاسکیل سواری‪ ،‬ئەسپ سواری‪ ،‬بالە‪ ،‬بەرزکردنەوەی قورسایی و تیرو کەوان‬
‫ھتد‪ ...‬وەرزش بە گشتی بەوە دەناسرێتەوە کە چەندان جووڵەی فیزیایی تێدا ئەنجام دەدرێت‪.‬‬
‫وەرزشەکان ھەموویان بە چەندین یاسا و ڕێنمایی بەڕێوەدەچن ئەویش بۆ ئەنجامدانی‬
‫پێشبڕکێیەکی دادپەروەرانەیە‪ .‬وە ھەروەھا ڕێ خۆشکەرە بۆ بەشداربوو کە سەرکەوێت بۆ‬
‫‪.‬بردنەوەی خەاڵت‬

‫سوودەکانی وەرزش بۆ ماسولکە چییە؟‬


‫کەباسی ماسولکە دەکەین خێرا هێز و توانای بەهێزمان بیردەکەوێتەوە‪ ،‬بەاڵم دەبێت بزانین‬
‫‪.‬ماسولکە تەنیا هێزی بەرزکردنەوەی قورسایمان پێنادات‬
‫جەستەی هەریەکەمان زیاتر لە ‪ ٦٥٠‬ماسولکەی تیادایە‪ .‬کە کۆنترۆڵی جوڵە‪ .‬دانیشتن‬
‫‪.‬ڕاوەستان‪ .‬جووڵەی خوێن و چەندین پڕۆسەی دیکە دەکەن‬
‫ئەوەی زیاتر پەیوەندی وەرزش و لێهاتووی جەستەیمان هەیە‪ ،‬پیکەرە ماسولکەکانن‪ ،‬کە‬
‫جووڵەیان لە ژێر کۆنترۆڵی خۆمانە و چەندین ڕاهێنان و وەرزشیان پێبکەین‪ .‬ئەوانیش باشتر‬
‫بەقسەمان دەکەن هەر لو توانای هەڵگرتنی تەنی قورس تاوەکو توانا و هۆڕمۆنییەتی جووڵە‪.‬‬
‫توانای خۆڕاگری لەبارە تایبەتییەکانی ڕاوەستان و دانیشتن و جووڵەی سەر و پەلەکان و‬
‫‪.‬چەندینی دیکە‬

‫‪1‬‬
‫ماسولکە لەچی پێکهاتووە؟‬

‫ماسولکە لە چەندین ڕیشاڵ پێکهاتووە‪ ،‬هەر ڕیشاڵێکیش لە چەندین ڕیشاڵۆچکە و‬


‫ڕیشاڵۆچکەش لە یەکە بچوکتر کە بە سارکۆمێر ناسراون‪ .‬ڕیشاڵ بە ماسولکەخانیش‬
‫ناودەبرێت و بەوە جیادەکرێتەوە کە بە هاریکاری دەمارەکان توانای گرژبوون و‬
‫‪.‬خاوبوونەوەی بە بەراورد بە شانەکانی دیکە وەک چەوری و لینجەشانەکان‬

‫دانانی فشار لەسەر ماسولکەکان دابنە هۆی چی؟‬

‫دانانی فشار لەسەر ماسولکەکان لە ڕێگەی وەرزشکردنەوە‪ ،‬ماسەلکەکان گەورەدەکات و‬


‫‪.‬توانایان زیاددەکات‬
‫ئەویش چونکە وایان لێدەکات ئۆکسجین و خۆراکی زیاتریان پێبکات و شەکر و چەورییە‬
‫بێکەڵکە هەڵگیراوەکان بەکاربهێنن بۆبەهێزبوون و گەورەبوونیان‪ ،‬کە ئەوەش جەستەیەکی‬
‫بەهێز و پتەو و خاوەن تۆنێکی سەرنجڕاکێش و هاڕمۆنیەتی زیاتر بەرهەمدەهێنێت‪ ،‬هەبوونی‬
‫ماسولکەی بەهێز و ڕاهێندراو بۆ تەندروستی گشتی جەستە گرنگە‪ ،‬چونکە بەهۆی‬
‫‪.‬ماسولکەی بەهێزەوە بە ئاسانی کاروبارەکانی ڕۆژانەمان بەڕێدەکەین‬

‫پەیوەندی ماسولکە و تەمەن و قەڵەوی‬


‫هەروەک زۆری بارستای ماسولکەکانمان‪ ،‬مانای کەمبوونەوەی بارستایی چەوریمانە‪،‬‬
‫ئەوەش دورمان دەخاتەوە لە چەندین نەخۆشی درێژخایەن‪ ،‬وەکو شەکرە‪ ،‬بەرزی فشاری‬
‫‪.‬خوێن‪ ،‬بەرزی چەوری خوێن و سوانی جومگەکان‬
‫جگە لەوە‪ ،‬تاوەکو بارستایی ماسولکەکانت زیاتر بن‪ ،‬جەستە ووزەی زۆرتر دەسوتێنێت‪،‬‬
‫کەمتر بە شێوەی چەوری و شەکری زیانبەخش لەنێو جەستەدا کەڵەکەی دەکات‪ ،‬ئەگەر‬
‫زیاتریش ئەگەر زیاتریش بخۆی کەمتر ئەگەری قەڵەوبوونت هەیە بەرامبەر بەو لەسانەی کە‬
‫‪.‬ماسولکەیان الوازە‬

‫‪2‬‬
‫پەیوەندی نێوان ماسولکە و ئێسک و جومگەکان‬

‫هەروەها ماسولکەی بەهێز جوڵەی جومگەکان باشتر ڕێکدەخات و وادەکات کەمتر‬


‫ڕوبەڕووی کەوتن و سەختی ببێتەوە لەکاتی ئەنجامدانی چاالکییەکانی ڕۆژانەدا‪ ،‬سەرەنجام‬
‫‪.‬ئێسک و جومگەکانیش پارێزراو دەبن‬

‫وەرزش وەك هۆكارێك بۆ چارەی شێرپەنجە‬

‫شێرپەنجە ئەو نەخۆشییە كوشندەیە كە لەگەڵ پێشەكەوتنی ژیانی مرۆڤایەتی پەیدابووەو‬


‫تەشەنەی كردووە‪ ،‬چارەسەركردنی ئەم نەخۆشیە بەئەستەمترین نەخۆشییە درێژخایەنەكانە كە‬
‫بەرۆكی ژیانی مرۆڤایەتی گرتووە‪.‬‬
‫لەگەڵ پێشكەوتنی بواری پزیشكی دەركەوتووە‪ ،‬ئەم نەخۆشییە چەندین جۆری هەیە وەكو‬
‫شێرپەنجە لە (خوێن‪ ،‬ماسولكە‪ ،‬ئێسك)‪ ،‬زانایانی بواری تەندروستی لەگەڵ پشتبەستن بە‬
‫داودەرمانەكانی تایبەت بەم نەخۆشییە وەرزشكردنیان بە باشترین و بە سوودترین ڕێگەچارە‬
‫بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم نەخۆشییە داناوە‪ ،‬لە كوردستانیش بەهۆی تێگەیشتن لەگرنگی‬
‫وەرزشكردن لەم چەند ساڵەی دواییدا خواست لەسەر یاری لەش جوانی زۆر بووە‪،‬‬
‫هاونیشتیمانیان زۆرێكیان وەكو حەزو خولیا وە بەشێكی تریشیان وەكو پاراستنی بەرگری‬
‫لەش ڕوو لە هۆڵەكانی لەش جوانی دەكەن‪.‬‬
‫لەم بارەیەوە ڕاهێنەری لەشجوانی (ڕێكان عەبدولاڵ) سەبارەت بە گرنگی وەرزش بۆ‬
‫چارەسەرییە نەخۆشییەكان لە ڕێگەی ڕاهێنانی وەرزشی وتی‪ ،‬وەرزشكردن بە یەكێك لە‬
‫ئامرازەكانی پاراستنی لەشی مرۆڤ دادەنرێت كە پێویستە ڕۆژانە یەك كاتژمێر تەرخان‬
‫بكەین‪ ،‬جگە لەمە پسپۆڕانی بواری تەندروستی ئەو نەخۆشانە ڕەوانەی هۆڵەكانی لەشجوانی‬
‫دەكەن بەمەبەستی چارەسەری نەخۆشییەكان‪ ،‬بەم دواییانە یەكێك لەم حاڵەتانەی سەردانی‬
‫بەشی ئافرەتانی سەنتەرەكەمانی كرد كە ژنێكی تەمەن (‪ )47‬ساڵ بوو بەهۆی توشبوونی بە‬
‫نەخۆشی شێرپەنجەی قۆڵۆن بوو ئومێدی چاكبوونەوەی لەڕووی پزیشكییەوە كەم بوو‪ ،‬بەاڵم‬
‫بەهۆی دەستكردن بەیاری و چەند ڕاهێنانێكی وەرزشی لە سەنتەرەكەمان لەالیەن ڕاهێنەری‬
‫بەشی ئافرەتان‪ ،‬ئەوا توانی زاڵ بێت بەسەر نەخۆشییەكە دوای بەردەوامی چەندین مانگ‬
‫دووبارە پشكنین كردنەوە بووە جێگەی سەرسامی دكتۆر كە پشكنینەكان بە نۆڕماڵی‬
‫دەركەوتن‪.‬‬

‫‪3‬‬
‫سودەکانی وەرزش بۆ جەستە‬
‫وەرزش بە گشتی کاریگەریی زۆر گرنگی ھەیە لەسەر تەندروستی‪ ،‬ڕاکردنیش یەکیکە لەو‬
‫‪:‬وەرزشانەی سوودی زۆر سەرسوڕھێنەری ھەیە لەوانەش‬

‫‪ -١‬بۆ ئەژنۆیەکی باشتر ‪ -:‬توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕاکردن جومگەی ئەژنۆ‬
‫‪.‬بەھێزتر دەکات‬

‫‪-٢‬فشاری دەروونی کەمدەکاتەوە ‪ -:‬ڕاکردن یارمەتیت دەدات بۆ باشترکردنی حاڵی‬


‫‪.‬دەروونیت‪ ،‬لە ڕێگای دەرکردنی ھۆرمۆنی ئەندرۆفینەوە‬

‫‪-٣‬کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک ‪ -:‬توێژینەوەیەکی پزیشکی‬


‫ساڵی ‪ ٢٠١٣‬لەسەر ‪ ٧٠‬ھەزار ئافرەت ئەنجامدرابوو دەریخستووە ئەو ئافرەتانەی وەرزشی‬
‫ڕاکردن دەکەن بۆ ماوەی ‪ ٧‬کاتژمێر لە ھەفتەیەکدا ‪ ٢٥ %‬کەمتر تووشی شێرپەنجەی مەمک‬
‫‪.‬دەبن وەک لەوانەی وەرزشیان نەکردووە‬

‫‪-٤‬بەھێزی مێشک ‪ -:‬ئەو کەسانەی لە ھەفتەیەکدا ‪ ٣‬کاتژمێر وەرزش دەکەن و لە‬


‫‪.‬نێوانیشیاندا ڕاکردن‪ ،‬کەمتر تووشی لەبیرچونەوە دەبن و مێشکیان باشتر کاردەکات‬

‫‪-٥‬تەمەنێکی درێژتر ‪ -:‬توێژینەوەیەکی ساڵی ‪ ٢٠١٤‬کە لەسەر ‪ ٥٥‬ھەزار کەس‬


‫ئەنجامدرابوو دەریخستووە ئەو کەسانەی ڕۆژانە ‪ ٥‬بۆ ‪ ١٠‬خولەک ڕادەکەن لە ماوەی سێ‬
‫‪.‬ساڵدا زیاتر دەژین و تەندروستتر دەمێننەوە وەک لەوانەی وەرزش ناکەن‬

‫‪4‬‬
‫سەرچاوەکان‬

https://zaniary.com/blog/5fda06806e6a1/%‫خۆت‬20%:‫پەرتووک‬
‫بە‬20%‫خۆت‬20%‫پزیشکی‬20

https://www.kurdiu.org/ar/b/482781

https://www.facebook.com/permalink.php?
story_fbid=350538962108464&id=127403311088698

You might also like