Professional Documents
Culture Documents
به‌شی يه‌كه‌م
١
به کافر بم که بڕوانم به گوڵدا
به کافر بم که بيچێنم له گڵ‌دا
به کافر بم ئه‌گه‌ر ناوی به‌رم ،ناو
که دووسه‌د داغی اللهم وا له دڵدا
٢
دڵم شهيدايه ،وێڵی ده‌شتوده‌ر ما
به بای عيشقت ،نه باڵم ما ،نه په‌ڕ ما
به من ئێژی سهبووريت بێ سه‌بووری
سه‌بووری کردی ئه‌م ھهڕگه به‌سه‌رما
٣
که دڵ گريا ،زمان ناڵه‌ی نه‌ھێنا
موژه‌م ته‌ڕبوو ،به‌اڵم ژاڵه‌ی نه‌ھێنا
شه‌وێک يار نايه بيبينم به خه‌ونيش
له به‌ختم چاوی من الله‌ی نه‌ھێنا
٤
بهاڵ - ،ئه‌ی جوانێ! -ڕه‌مزێکه له بااڵت،
جنوون وه‌سفێکی سهرپايی له سه‌ودات
گومانی وهم له سه‌نعه‌تکاری تۆيه
به په‌نھان چاوی ده‌بڕێته ته‌ماشات
٥
که بمکووژی ،به پهيکانت ،چ په‌روات؟
ده‌رم که‌ی گه‌ر له کۆاڵنت ،چ په‌روات؟
له‌تێکم دڵ ھه‌يه ،قه‌ت نيمه په‌روا
دڵی عاله‌م له دامانت ،چ په‌روات؟
٧
دڵێکم ھه‌س ده‌مێ بێغهم نه‌بوو قه‌ت
غهمێکم ھه‌س به زه‌ڕڕه که‌م نه‌بوو قه‌ت
ھه‌موو جوانی جيھان دادم ده‌پرسن
که ياری بێوه‌فام ھاوده‌م نه‌بوو قه‌ت
٨
به گيانمدا گه‌ڕا سێ ده‌رد به يه‌کجار
غه‌ريبی بوو ،ئهسيری بوو ،غه‌می يار
غه‌ريبی و ئهسيری چارهيان دێ
غه‌می يار و غه‌می يار و غه‌می يار!
٩
خودا بيباته‌وه بۆ خۆی دڵی زار،
له ده‌ستم نايه من تيماری بيمار.
ئه‌من نه‌مزانی له‌علی لێوی بۆچی
به خوێنم تينووه خۆی ھێنده ئاودار
١٠
ھهاڵڵهی کۆھسارانم ئه‌تۆی يار
وه‌نه‌وشه‌ی جۆکهنارانم ئه‌تۆی يار
ھهاڵڵهی کۆھسار وا ھهفتهيهک بوو
ئومێدی ڕۆژگارانم ئه‌تۆی يار
١١
له دڵ نه‌خشی جه‌ماڵت النهچێ يار!
خه‌ياڵی خه‌تت و خاڵت النهچێ يار!
له ده‌وری چاو ،موژه‌م کردووه به په‌رژين
له به‌رچاوم خه‌ياڵت النهچێ يار!
١٢
من ئه‌و ڕه‌نده‌م که‌پێم ئێژن قه‌له‌نده‌ر
نه ماڵم ھه‌س ،نه حاڵم ھه‌س ،نه له‌نگه‌ر
که ڕۆژ دادێ له ده‌وری ماڵه‌که‌ی تۆم
که‌شه‌و دادێ وهخشتێکی ده‌که‌م سه‌ر
١٤
مه‌لێکم من له نێو گڕدام سه‌روماڵ
ده‌سووتێ عاله‌مێک گه‌ر لێک بده‌م باڵ
نيگارکێش گه‌ر بکا نه‌خشم له ديوار
له تهئسيرم ده‌بێ گوڵشه‌ن به زووخاڵ
١٥
خودايه خه‌سته و زارم له ده‌ست دڵ
شه‌و و ڕۆژ گيان به ئازارم له ده‌ست دڵ
له ده‌ست دڵ من ،له ده‌ست من دڵ ده‌ناڵێ
نه‌بێ ياڕهب! که بێزارم له ده‌س دڵ.
١٦
من ئه‌و زامداره‌که‌ی بێ‌ماڵ وحاڵم
من ئه‌و مارانگهزی ڕۆژگاری تاڵم
ئه‌من ئه‌و دڕکوداڵی وشکی ده‌م “با”م
به ده‌م زريانهوه سه‌حرا ده‌ماڵم
١٧
له عيشقت ئاگرێ به‌ربۆته ماڵم
له ئاگردا په‌رێش و زاره حاڵم
سه‌گت گه‌ر پێ بنێتهچاوم _ ئه‌ی يار_!
به برژانگ خۆڵی ڕێگاکه‌ی ده‌ماڵم
١٨
شه‌وان ناڵه ،شه‌وی شهوگير ده‌ناڵم
له‌ده‌ستی ياری بێتهگبير ده‌ناڵم
ده‌مێ چه‌شنی پڵنگی تازهپێکراو
ده‌مێ وه‌ک شێری ناو زنجير ده‌ناڵم
١٩
په‌رێشانه که حاڵم ،چۆن نه‌ناڵم
شکاوه پهڕڕ وباڵم ،چۆن نه‌ناڵم
خه‌ڵک ئێژن فاڵنی بهسييه ناڵين
که تۆ دێيه خه‌ياڵم ،چۆن نه‌ناڵم
به‌شی دووه‌م
٢١
قه‌ڵه‌م داده‌م له سه‌خته‌ی ئێسکه‌کانم
مهرهککهب بێ له خوێنی نێو ڕهگانم
له په‌رده‌ی دڵ په‌ڕی کاغه‌ز ده‌ھێنم
که بينووسم له ياری ميھرهبانم
٢٢
گوڵستان جێگه‌ته ئه‌ی نازهنينم
له گوڵخهندام و خاکستهرنشينم
چ گوڵشه‌ن بێ ،چ گوڵخهن بێ ،چ سه‌حرا
که ده‌ڕوانم ،ئه‌من ھه‌ر تۆ ده‌بينم
٢٣
له خۆشاوی ترێ خۆشه ھه‌ناوم
له ياری نازه‌نين بۆ ھهڵبراوم؟
که من بێبه‌ش له تينی ئاگرت بم
ئه‌دی بۆ دووکه‌ڵی ده‌رد بێته چاوم؟
٢٤
غه‌مم ھه‌ر غه‌م بوو ،غه‌مخۆری دڵم غه‌م
غه‌مم ،ھه‌م موونس و ھه‌م يار و ھه‌مده‌م
به جێم ناھێڵێ غه‌م ھه‌رگيز به‌ته‌نيا
بژی ،ھه‌ی بارهکهڵاڵ ،مه‌رحه‌با غه‌م!
٢٥
ئه‌من بێدۆست و ته‌نھا ڕوو له کوێ که‌م؟
ئه‌من بێ‌ماڵ و مه‌ئوا ڕوو له کوێ که‌م؟
لهھهرجێيه ده‌رم که‌ن دێمه الی تۆ
که تۆ ڕامنهگری ئه‌وسا ڕوو له کوێ که‌م؟
٢٧
په‌شيمانم ،په‌شيمانم ،په‌شيمان
ده‌ڵێم ھه‌ستم بڕۆم بارکه‌م له التان
نه‌بوو ئه‌م که‌ونه دنيا قه‌ت به ھاوڕێم
ھه‌تا ھات کۆڵی تازه‌ی خستمه سه‌رشان
٢٨
موحيببهت وا گڕی به‌ردايه نێو گيان
ھه‌تا مه‌حشه‌ر بڵێسه‌ی بێ لهدامان
عه‌جه‌ب به‌رگێک ئه‌تۆ ده‌بڕی بهبااڵم
که خهيياتی ئه‌جه‌ل بيکا دروومان
٢٩
به‌وان خۆزگه‌م که پێ و سه‌ر نه‌پرسن
وه‌کوو شوعله له وشک و ته‌ڕ نه‌پرسن
که‌نشت و که‌عبه وو بوتخانه و دهير
چ جێ بێ ،غه‌يری دڵبه‌ر ھه‌ر نه‌پرسن
٣٠
زه‌ليل بێ ياڕه‌بی! ھه‌ر که‌سته دوژمن
له سينه‌ی ھهڵچهقێ ،خه‌نجه‌ر ھه‌تا بن
سه‌ری شه‌و بێمه الی ،ئه‌حواڵی پرسم
سبه‌ی بێنن له قه‌برانی بنێژن
٣١
دوو چاوی تۆ پياڵهی پڕ له مه‌ی بوون
که‌زێکانت خه‌راجی مڵکی “ڕه‌ی” بوون
ھه‌ر ئه‌مڕۆ بۆ سبه‌ينێ بوو بهڵێنيت
”سبه‌ينێ”ی تۆ گوڵم نه‌مزانی که‌ی بوون !
٣٢
که شه‌و بێ تۆ سه‌رم باوێمه باڵين
وه‌کوو نه‌ی ئێسکه‌کانم دێنه ناڵين
شه‌وی دووری ،له جێی ئه‌سرين ده‌بينی
له برژانگم بڵێسه‌ی گه‌رمی پڕ تين
٣٤
چ دڵ چه‌شنی دڵی پڕژانی من نين
چ غه‌م چه‌شنی غه‌می ھيجرانی من نين
ئه‌گه‌ر ده‌ريايه ،گه‌ر ھه‌وری به‌ھاران
حهريفی چاوی پڕگريانی من نين
٣٥
ھهاڵڵهی شاخ و کۆ ھه‌ر ھهفتهيهک بوو
وه‌نه‌وشه‌ی لێوی جۆ ،ھه‌ر ھهفتهيهک بوو
ده‌ڕۆم ھاوار ده‌که‌م ئه‌مشار و ئه‌وشار
قه‌رار و عه‌ھدی تۆ ھه‌ر ھهفتهيهک بوو
٣٦
دڵم بولبولسفهت حهيرانی گوڵ بوو
ده‌روونم وه‌ک دره‌ختی پێ به گڵ بوو
له چه‌شنی ئه‌رخه‌وان خوێنينه بارم
دره‌ختی ناڵه ،باری خوێنی دڵ بوو
٣٧
جيھانی بێوه‌فا زيندانی من بوو
گوڵی غه‌م قسمه‌تی دامانی من بوو
غه‌می يه‌عقووب و ،ژان و ده‌ردی ئهييووب
ھه‌موو گۆيا نهسيبی گيانی من بوو
٣٨
دڵم دايم ئهسيری ماته‌می تۆ
به زنجير بهستهيی ده‌رد و غه‌می تۆ
ده‌پرسی“_ :بۆچی وا پشتت چهميوه؟ “
چه‌می پشتم له به‌ر پێچ و خه‌می تۆ
٣٩
به وهڵاڵھی په‌ڕه‌ی گيانم ئه‌تۆی ،تۆ
سه‌رم بێ ،يا که سامانم ،ئه‌تۆی ،تۆ
نييه ئاگام که چۆنم ،يا که چه‌ندم
ئه‌وه‌م زانی که ده‌رمانم ئه‌تۆی ،تۆ!
٤١
دڵم بێ‌تۆ ھه‌ژار و بێقهراره
به ده‌ستێوه ژيانم ژه‌ھری ماره
به سه‌ر خۆي‌دا ده‌دا وه‌ک تفڵی به‌دخوو
له تاو تۆ چاره‌ڕه‌ش به‌م ڕۆژگاره
٤٢
غه‌مم بێحهدد و ده‌ردم بێژماره
فه‌غان ئه‌م ده‌رده ھه‌رگيز نه‌يبوو چاره
ده‌ڵێن” ئارام به”! لێ نازانن ،ئه‌فسووس
که ھاواری دڵم بێ ئيختياره
٤٣
دڵم ئێژی مه‌لێکی پا شکاوه
گهميی که‌ونه ،به الی ده‌رياوه ماوه
ده‌ڵێن“_ :تاھير ،سه‌دای بۆ نايه سازت؟“
سه‌دای چۆن بێ؟ که ژێتاری پساوه!
٤٤
غه‌می عاله‌م له سه‌ر شانم قهاڵيه
به ده‌ردی من ،فه‌راغه‌ت کيميايه
ھه‌موو ده‌ردێک ،ده‌بێ ده‌رمانی ڕۆژێک
دڵی من نا! که ده‌رمانی بهاڵيه
٤٥
غوبار گرتوويه ئه‌م ھه‌رده ،بڵێم چی؟
که دڵ کهيلی غه‌م و ده‌رده ،بڵێم چی ؟
گوڵێکم چاند له به‌ر دامانی ئه‌ڵوه‌ند
له به‌ختی من ئه‌ويش زه‌رده ،بڵێم چی؟
٤٧
قه‌زا ڕه‌مزێ له چاوانی خوماری
قه‌ده‌ر چه‌پکێ له زولفی موشگباری
مه‌ھ و ميھر ئايه‌تێ له‌و ڕوومه‌تی جوان
ھه‌موو جوانی جيھان ئاوێنه‌داری
٤٨
غه‌ريبی ژه‌ھره ،ژانی تيره بۆ خۆی
له‌سه‌ر ئه‌ستۆم ،فه‌له‌ک زنجيره بۆخۆی
فه‌له‌ک تۆ ھه‌ڵگره زنجير له ئه‌ستۆم
که غوربه‌ت ،خاکی دامهنگيره بۆ خۆی!
٤٩
دڵێکم ھه‌س ،بريندار ماوه بۆ خۆی
که په‌ندی داده‌ده‌م ،سوودی نييه بۆی
به ده‌م بايدا ده‌ده‌م ،زريانێ نايبا
به ئاگريدا ده‌ده‌م ھهرنايه بۆسۆی
٥٠
سيابهختم ،به‌خت وێرانه‌ماڵ بێ!
سياچارهم ،ڕه‌بی ھه‌ر کۆی زووخاڵ بێ !
ئه‌من مهينهتبهشی ده‌ستی دڵم بووم
چ دڵ_ ،ياڕهب!_ له نێو خوێندا شه‌اڵڵ بێ !
٥١
مه‌لێکم من ،سه‌ری شاخم وه‌ته‌ن بێ
له سهيرانم ،له ھهرجێيهک چه‌مه‌ن بێ
نه ماڵێکه ،نه حاڵێکه ،نه سامان
ده‌می مردن ،په‌ڕوباڵم که‌فه‌ن بێ
٥٢
شه‌ماڵ ئه‌وده‌م که عه‌تری بسکی تۆی بێ
له سونبول خۆشتره بۆنی که ده‌ڕژێ
که شه‌و ده‌گرم خه‌ياڵی تۆ له ئامێز
به‌يانی بۆنی گوڵ له‌و جێگهيهم دێ
٥٤
که دڵ ده‌گری ،ده‌ڵێی ناڵه‌ی له نه‌ی دێ
به دايم ده‌ردی ھيجرانم له په‌ی دێ،
به‌شم سووتانه تا ڕۆژی قيامه‌ت
بڵێی خوايه قيامه‌ت تاکوو که‌ی بێ؟
٥٥
گڕی عيشقت له گيانم سه‌ر ده‌رێنێ
له جه‌سته‌م خۆڵه‌مێشێ جێ ده‌مێنێ
نه‌مامی ميھری تۆ ببڕن له جه‌رگم
له‌سه‌د الوه په‌لی تازه ده‌ھێنێ
***