Professional Documents
Culture Documents
قانون تجاري
قانون تجاري
ئەم کارانەن کە کەسێک دووپاتیان دەکاتەوە بەبەردەوامى تاوەکو دەبێتە پیشەیەک کە لێی راهاتبێت ،یاسا دانەر لە دەقى ماددەى ()5یاساى بازرگانى سالى ( )1984بەم شێوەیە چەند جۆرێکى دیارى دەکات وەکو (دابین
کردنى کەل و پەل و خزمەتگوزارى ،هاوردەکردن و هەناردەکردنى کاال ،کارى نووسینگەکانى هاوردە و هەناردەکردن ،پیشەسازى پرۆسەکانى دەرهێنانى کەرەستەى خاو ،بالوکردنەوەى چاپ کردن و وێنەگرى و رێکالم وە
هەروەها یەکێکى تر بریتیە لە خزمەتگوزارى نووسینگەکانى گەشت و گوزار و ئۆتێل و چێشتخانەو سینەما و یاریگا و پێشانگە جیاجیاکانى دیکە) .
دابین کردنى کەل وپەل و خزمەتگوزارى :
هێنان و دابین کردن گرێبەستێکە بەپێ ی ئەو گرێبەستە کەسێک پابەند دەبێت بە
دابینکردنى سامانى گوازراوە ،بە نۆرەى یەک لەدواى یەک لە ماوەیەکى دیارى کراودا
بەرامبەر بە بەنرخێک یان کرێیەک کەلەسەرى رێک دەکەون ئەگەر چى سامانەکە وەک
فرۆشتن یان بەکرێدان یا خود بۆ بەکارهێنان بێت ,بۆنموونە بەلێندان بە دابین کردنى
رادەیەکى دیارى کراو خۆراک بۆ نەخۆشخانە یان بۆ پەناگە یاخود دابین کردنى جلوبەرگ
.و سووتەمەنى بۆ کەشتى و فرۆکە و ئامرازەکانى ترى گواستنەوە
هاوردەکردنى کەل و پەل یان هەناردەکردن یان کارو بارى نووسینگەکان :
هاوردەکردن و کەلو پەل یان هەناردەکردنیان بنگەى بنچینەیی بازرگانى دەرەوە بازرگانى
نێودەولەتین ،ئەم بازرگانیەش بازارێکى جیهانى هەیە لە جۆرى بەرهەم هێنان و چەندین
بەرهەم کە دەکەوێتە فرۆشتنە نیودەولەتیەکان ،ئەم کارەش بەپێ ی مۆلەتى تایبەتى
دەکردێت .ئەم نووسینگانە خزمەتگوزارییەکان بەرامبەر بڕ و کرێ دەکەن ،کە راوێژکارانە
لەبارەى شوێنى بەرهەم بەکاربردنى کاال و کەل وپەل ئاستى نرخەکان بە دەولەتە
جیاجیاکان کەلەسەر نێوەنگیرى بۆ سوود و قارانج دامەزراوە.
پیشەسازى و کردارى دەرهێنانى کەرەستە خاوەکان:
هەموو ئەم کارانە بەرهەمى هزرى یان هونەرى بەکاردێنن بۆ خەلکى دەخەنەڕوو.
بالو کەرەوە یان خانەى بالو کردنەوە مافى دانان و بەرهەمى ئەدەبى یان زانستى
دەکرێت لە دانەران بۆ خەلکى دەخاتەروو ,واتە کارێکى نێوەنگیرن بەمەستى سوود
و قازانج
:خزمەتگوزارییەکانى نوسینگەکاى گەشت و گوزار
نووسینگەکانى گەشت و گوزار ئەرکى تاکەکان ئاسان دەکات بەوەى خزمەتگوزارییان
پێشکەش دەکەن ،کارى ئەم نووسینگانە بارزگانیە چ شارستانى بێت یان بازرگانى کە
لەسەر متمانە دامەزراوە ،هەرچەندە لەگەل کارى بەلێندان ونووسینگەى هەناردە و
هاوردە و جۆرى دیکەشی لەوە یەک دەگرنەوە خزمەتگوزارى پێشکەشی خەلک دەکەن
بەرامبەر بە کرێ ,بەالم کارى وەک ئۆتێل و سینەما یاریگا خوشگوزەراندنى کاتە بەرامبەر
بە پارە وەک کارى شانۆگەرى و شارى یارى و باخچەى ئاژەالن و سێرک و قاوەخانە .هتد
وەکارى بازرگانین و بیرۆکەى سەوداگەرى تێدایە بەرامبەر خزمەتى ئەو کەسانە کاریان
کرینە بۆ فرۆشتن
یەکیکى تر لە خزمەتگوزارییەکان گوستنەوە ى شت یان کەسەکانە:
گواستنەوە وگۆرینى شوێنى شت یان کەسەکانەو یاسایەکى سەربەخۆ دەیانگرێتەوە یاسای ()80سالى ()1983کە هەموو جۆرە گواستنەوەیەک رێک
دەخات وەک گواستنەوەى ووشکانى و ئاوى و ئاسمانى.
ماددەى ( )5دەلێت رێک کەوتنێکە گوێزەرەوەى شتە یان کەسەکان دەگوازێتەوە بۆ شوێنێکى تر بەرامبەر بە کرێ یەکى دیارى کراو ،هەر یەک لەم
گواستنەوانى ووشکانى یان ئاوى یان ئاسمانى بە کارى بارزگانى دەژمێرێت ،نموونە ئۆتۆمبێلى تەکسی کارەکەى بارزگانیە بەالم ئۆتۆمبێلى تایبەت
هەرچەندە کرێش وەر بگرێت کارەى بازرگانى نیە .
سووپاس بۆ هەمووالیەک کەگوێگربوون