Professional Documents
Culture Documents
SGBVDD
SGBVDD
مەبەست لە چاخی باروك لە موزیکدا ئەو قۆناغە مێژوییەیە کە دەکەوێتە نیوان سااڵنی (– ١٨٠٠
، )١٧٧٠زاراوەی باروک کە بە مەبەستی (نارێک ،خوار ،شیوازێکی سەیر ..هتد) دێت ،لە
بنەرەتدا لە وشەی (بارۆکۆ) ی زمانی پورتوگالییەوە وەرگیراوە کە بەواتای (مرواری نارێک)
دێت .زاراوەی باروک سەرەتا لەالیەن رەخنەگرانی هونەرەوە لەسەدەی هەژدەهەم ونۆزدەهەمدا
بەکارهێنرا بۆ ئەو شێوازە هونەرییەی کە بە باروك ناسراوە .ئەم شێوازە هونەرییە لە
سەدەی حەڤدەهەمدا لە ئیتالیا پەرەی سەند و دواتر بە واڵتانی دیکەی ئەوروپاو ئەمەریکای التینیدا
باڵو بووەوە .شێوازی باروکی سەرەتا لە هونەری خانە سازیدا زۆر بە رونی خۆی نمایش کرد و
دواتر بۆ ناو هونەرەکانی دیکە پەلیکێشا .
سەرهەڵدانی باروک و هۆکارە مێژوییەکان
لە ڕوی مێژوییەوە موزیکی باروک هاوشانی ئامانجەکانی کەنیسە برەوی سەندووە و ملمالنێکان
کاریگەری بەرچاویان هەبووە لەسەر شێوازی موزیکی باروک ،ئەگەر و خواستە رامیاری و
ئابورییەکان کە لە هەناوی ملمالنێ ئاینیەکاندا توابونەوە ،دواجار لە جەنگی سی ساڵەی (-١٨١١
)١٨٦١خۆیان نمایشکرد ،لە الیەکی دیکەوە دەرکەوتنی داهێنانی نوێ و دۆزینەوەی جوگرا
فیایی و پەرەسەندنی بازرگانی بەهێز لە نێوان واڵتان و کۆچی ئەوروپاییەکان بەرەو ئەمەریکا ،
سەرئەنجام هەموو ئەم هۆکارانە ڕۆڵیان دەبێت لە خەماڵندنی پێداویستییەکانی چاخێکی نوێدا کە
دواتر لە سەدەی نۆزدەهەمدا بە چاخی باروک ناسێنرا.
کاتێک موزیکی ئایینی چاخی باروک کەوتە ناو پێشبركێی کڵێسەی کاتۆلیکی و کڵێسەی
پڕۆتستانتیەوە گۆرانکاری و پێشکەوتنی زۆری بەسەردا هات ،هەرچەندە پڕۆتستانتەکان توانیان
نوێکاری زۆر بکەن لە بواری گۆرانی ئاینیدا ،بەاڵم سەرئەنجام موزیکی کاتۆلیکەکان زال بوو .
لەسەدەی نۆزدەهەمدا یاکوب بورکهارت ( )١١٨٧ - ١١١١کە مێژوو نوسێکی بواری هونەر و
ڕۆشنبیری بوو ،هەروەها کەسایەتییەکی کاریگەر بوو لە هەردوو بوارەکەدا ،توانی بۆچونەکان
لەسەر شێوازی باروکی بگۆڕێت و سەنگی خۆی بداتێ ،دیارە پێشتر هونەری باروک لە
ڕوانگەیەکی ترەوە بە هونەرێکی ئاست نزم دەبینرا .
* یەکەمیان ئەوە بوو کە کۆمەڵی کۆرسی جیاجیا بەکاردەهێنران ،واتە تۆپەڵە دەنگی مرۆیی
جیاواز کە دەنگەکانیان دەگۆڕییەوە و وەآلمی یەکتریان دەدایەوە و بەناویەکدا تێهەڵکێش دەنوون.
Barockmusiker um 1635
شێوازی باروکی دورکەوتنەوەیە لە چەق ) (eccentricبۆیە هاوسەنگی تیایدا پشتگوێ خراو پتر
بایەخ بەزیادەڕۆیی و دەستباڵوی دەدرا لە بەکارهێنانی سەرجەم تواناکانی هونەرمەند بۆ زیاتر
ئاڵۆزکردنی کاری هونەریی ،ئەمەش مەبەست لێی زیاتر رۆچونە بۆ ناو ناخی مرۆڤەکان و
دروستکردنی کاریگەرییە لەسەر دەرونیان ،ئەمانەش زۆر بە ڕونی لە موزیکی کەنیسەی
کاتۆلیکی ( )catholicدا ڕەنگی دایەوە لە سەدەی حەڤدەهەمدا کاتێک کەنیسەی کاتۆلیکی لە
ملمالنێدا بوو لە گەڵ بزوتنەوەی ئاینیی پرۆتستانتی ،کاتۆلیکەکان موزیکیان بە شیوەیەکی زۆر
کاریگەر بەکار دەهێنا بۆ داگیرکردنی روحی مرٶڤەکان وکۆنترۆڵکردنیان .
لە چاخی باروکدا شێوازی موزیکی جیاجیا سەریانهەڵدا ،بەاڵم سەرباری ئەم فرە جۆرییە
موزیکی باروک توانی یەکگرتویی خۆی بپارێزێت لە شیوە گشتییەکەیدا کە موزیکی باروکی
پێناسراوە ،سەرجەم موزیکە ئاینی و دنیاییەکان هەڵگری هەمان مۆرکی باروکی و سەردەمەکەی
خۆیان بوون .دراماکان زۆر زەبەالح بوون و دیمەنەکانیان زۆر ئاڵۆز بوون ،ئەمەش
کاریگەری هەبوو لەسەر جەنجاڵبوونی موزیکی گۆرانی و ئۆپێراکان ،چڕی و بەهێزی دەنگی
ئۆرگەکان و ئامێرەکانی ئۆرکێسترا ،بەتایبەت ئامێرە هەوایی و ڕیتمییەکان ،موزیکی باروکیان
گەیاندە ئاست و هاوشانی زەبەالحی هونەری خانەسازی و نیگارکێشان و پەیکەرسازی باروکی
کە تیایدا پانتایی زۆر فراوان و زەبەالح بەکار دەهات ،بەڕاددەیەک کە مرۆڤ لەبەردەمیاندا
سەرسام دەبوو بەو هەموو زیادڕەویانەی کە تیایاندا بەدی دەکرا .
موزیکی دنیایی لە چاخی باروکدا گۆڕانی ریشەیی بەسەرداهات ،بەهۆی دروستبونی چینی
بۆرجوازی و بایەخدانیان بە موزیکی پوخت (مجرد) ،واتە موزیکێک کە ڕاسەوخۆ هیچ سۆز و
هەستێک دەرنابڕێت و تەنها دەربڕی توانا موزیکییەکان و جوانی دەنگە موزیکییەکانە .پادشاکان
و چینی بۆرجواز موزیکناسانیان لە باوەشگرت و بەمەش موزیکی دنیایی زۆرتر پەرەی سەند و
باڵوبووەوە ،بەتایبەتی ئۆپێرا و بالیە و موزیکی ژوور ،کە سەرجەمیان زادەی ناو کۆشک و
تەالر و چینی ئەرستۆکراتین .
لە گۆرانی ئایینی چاخی باروکدا بە پێجەوانەی چاخی ڕێنیسانسەوە ،بایەخێکی زۆر دەدرا بە
هۆنراوەی گۆرانییەکان ،کۆمپۆزەرانی باروک زۆرتر بایەخیان بە دەربڕین و گوزارشتی
هۆنراوەکان دەدا وەک لە ئاواز و هاودەنگیەکان ،هەر ئەمەش بو بە بنەمای جەسپاندن و
بەهێزکردنی هونەری ئۆپێرا .