Professional Documents
Culture Documents
بەهۆی ئەوەی کە گۆڕانکاری بەسەر شێوازی ژیاندا لەکۆمەڵگەکاندا هیج کات بەخێرای و لەکاتێکی
دیاریکراوی سنورداردا ڕونادات ،پڕۆسەی گواستنەوە لە ستایلێکی ژیانە و بۆ ستایلێکی دیکەی ژیان،
پرۆسەیەکی درێژخایەنە و زۆرکات ناتوانرێت بە ڕەهایی سنورەکانیان دەستنیشان بکرێت ،بۆیە ئاساییە
هەندێ جار کەمێک جیاوازی لەدەستنیشانکردنی سااڵنی تایبەت بە چاخە هونەری و ئەدەبی و لەوانەش
موزیکیەکاندا بەدیبکەین .شیاوی ئاماژەپێکردنە کە هەر یەک لەم شیوازانەی ژیان و چاخە موزیكییە
جیاجیاکان لە سەرەتایەکی ساکارەوە دەستپێدەکەن و دواتر دەگەنە هەڕەتی بەهێزیان و دواتریش بەرەو
الوازی دەڕۆن و جێگە بۆ شێوازێکی دیکەی ژیان چۆڵ دەکەن.
) ٢گوتنبێرگ چاپی دۆزییەوە و وەرگێڕان و چاپکردنی دەستپێکرد و فەلسەفە و فیکری گریکی دوای
پشتگوێخستنێکی زۆر چاپ کران.
) ٦نوسەرانی وەک پۆکاچیۆ و سێرڤانتیس و شاعیرانی وەک شکسپیر ئازارەکانی مرۆڤایەتیان دەخستە
ڕوو باسیان لەژیانی سەر زەوی دەکرد.
بەم هۆکارانە کەلتوری ئەوروپا دەستی کرد بە ڕاماڵینی بەرگە ئاینیەکەی و بەرگێکی دنیای لەبەرکرد و
فەرمانڕەوای کلێسا و فەڕمانڕەوای دەوڵەت لێک جیاکرانەوە و دەسەاڵتی موتڵەق لەدەست کڵێسا دەرچوو
کەوتە دەست پاشاکان هەرچەندە دەسەاڵتی ئەوانیش هەر ڕەها بوو ،بەاڵم دنیایی بوو .ئەم گۆڕانکاریانە
لەبواری ڕامیاری و کلتوریدا و لەبواری موزیکیشدا ڕەنگی دایەوە ،ژمارەیەکی زۆر موزیکاری لێهاتوو
پەیدا بوون کە کاریان بۆ دین و دنیاش دەکرد لەوانە:
سەرەتا گیانی ڕێنیسانس لە شاری فلۆرەنسای ئیتاڵیاوە سەری هەڵدا .لە سەدەی چواردەهەمدا جوڵەیەکی
هزری کە ناونرابوو بە (مرۆڤایەتی) و ( پیترارک ) و ( پۆکاتشیۆ ) ڕابەرایەتیان دەکرد کاریگەریەکی
زۆری لەسەر ئەوروپیەکان هەبوو لە بەرە بەری چاخی ڕێنیسانس دا .ئەم ڕەوتە ژیانی جوان و
خۆشەویست کرد الی خەڵکان و وایلێکردن دژ بە ( تەسەوف و خۆپارێزی – زهد) بوەستنەوە کەلە
چاخەکانی ناوڕاستدا باو بوو.
پەیژە موزیکیەکانی کەنیسە هەتا ئەم سەردەمەش لە الیەن پالێسترینای مەزنەوە بەکاردەهاتن کە پالێسترینا
هەتا ئێستاش بە مەزنترین مامۆستای هونەری پۆلیفۆنی دادەنرێت ،بەاڵم لە کۆتایی ئەم سەدەیەدا پەیژەکانی
گەورە و بچوک کە هەتا ئەمڕؤش بەکاردێن سەریان هەڵدا .ئەم موزیککارانە موزیکیان زۆر پێش خست
و تیۆریان بۆ دانا و قوتابخانەی ( فرانکۆ– فلێمیش) لە ناوچەی هۆڵەندا و بەلجیکای ئەمڕۆدا پەیدا بوو.
هونەری پۆلیفۆنی و ئەو پەل و پۆیانەی کە لە وەوە پەیدا بوو بوون وەک کاونتەر پۆینت و فیوگ و کانون
،بەو قوتابخانەیە زۆر گۆڕان و پەلیرکی دنیایی موتربە کران .بۆ گۆرانییە پیرۆز و ئاینییەکانیش میلۆدی
باوی دنیاییان بەکاردەهێناو تێکەڵی کارە ئایینییەکانیان دەکرد .
هەر لەم چاخەدا (مادریگاڵ) لە ئیتاڵیا دەرکەوت ،مادریگاڵ لە سەدەی سیانزە و چواردەوە سەیهەڵدا بوو
لە بنەڕەتدا زیاتر ئایینی بوو ،بەاڵم لە سەدەی شانزەدا زیاتر پەرەی سەند و مادریگاڵی ڕێنیسانس بەتایبەتی
لەڕێگەی هونەرمەندی مەزنی ئەو سەردەمە پالێستریناوە زۆر برەوی سەندو باڵوبوەوە.
فۆرمێکی نوێ لەم چاخەدا بەناوی (مۆتێت )Motet-سەری هەڵدا کە پێشتر هەمان شێوەی مادریگاڵ بۆ
مەبەستی ئایینیی بەکاردەهات ،بەاڵم ئەمیش دواتر تێکستی دنیایی لەگەڵدا بەکارهێنرا و بووە فۆڕمێکی
دینی و دنیایی.
قۆناغەکانی ڕێنیسانس:
بەشێوەیەکی گشتی ئەم چاخەش دەکرێت بە سێ بەشەوە ،قۆناغی سەرەتای ڕێنیسانس یان ڕێنیسانسی زوو
(،)٠٤٦٧-٠٤١١قۆناغی ناوڕاست یان ڕێنیسانسی ناوەند ( ،)٠٥٣٤-٠٤٦٧ڕێنیسانسی درەنگ (-٠٥٣٤
.)٠٦١١
پلەی دەنگ :زۆرینەی موزیکی چاخی ڕێنیسانس ئاینی بوون زیاتر بۆ گۆرانی گوتن دادەنران و
دانەرەکان زیاتر شێوازی ئەکاپێال و کۆڕاڵیان بەکاردەهێنا بێ هاوەڵیکردنی ئامێر ،هەرچەندە بۆ
هاوەڵیکردنی هێڵە میلۆدیەکان دەکرا هەندێ کات ئامێر بەکاربهێنرێت،
چنینی موزیک (النسیج الموسیقی) :چنین موزیکی لەم چاخەدا زیاتر پۆلیفۆنی بوو ،بۆیە نبە سەردەمی
زێڕینی پۆلیفۆنی دەناسرێت ،بەاڵم بە شێوەیەکی جیاواز لە شێوەی سێ هێڵی ئاوازی سەربەخۆی
سەردەمی چاخەکانی ناوڕاست بوو.
هەندێجار ئاوازێکی ناسراو لە سۆپرانۆ بەکاردەهات و بەچەند ئاوازێکی دیکەی کەمتر بیستراو هاوەڵی
دەکرا ،بەاڵم هەموویان بەشێوەیەکی یەکسان بەشداریان دەکرد لە دووبارە بوونەوە لە ئاوازەکەدا ،بەاڵم
دواجار هێڵی باس bass-زیاتر ڕۆڵی پێدەدرا لە پشتگیری و هارمۆنیکردنی هێڵەکانی سەرووی.