Professional Documents
Culture Documents
ئۆپێرا PDF
ئۆپێرا PDF
یەکێک لە شێوازە دیارەکانی موزیک لە چاخی باروکدا هونەری ئۆپێرایە ،ئارەزوی دانەرەکان
هەر لەکۆتاییەکانی سەدەی رێنیسانسەوە بۆ زیندوکردنەوەی درامای سەردەمی یۆنانی کۆن و
پێشکەشکردنیان بووە سەرەتا و پالنەرێکی بەهێز بۆ سەرهەڵدانی ئەم شێوازە هونەرییە ،ئۆپێرا
لەالیەن ئیتاڵیەکانەوە داهێنرا ،سەرەتا لە شاری فلۆرەنسای ئئیتاڵی گروپێکی دەنگخۆش و
موزیکار هۆنەر و نوسەر و ڕۆشنبیر کۆمەلەیەکیان دامەزراند بە ناوی (فلۆرێنتین کامیراتا -
(Florentine Camerataلە ساڵی ( )١٥٧٣دا .
ئەم کۆمەڵەیە کەوتبونە ژێر کارێگەری هونەری درامای سەردەمی گریکی و لە هەوڵی
بەرهەمهێنانەوەیدا بون و ناوی ئۆپێرایان بۆ ئەم شێوازە هەڵبژارد ،کە بە زمانی التینی وشەی
(ئۆپێرا (Opera -بەواتای )کار( دێت .ئەم گروپە لە نێوان سااڵنی ( )١٥٥٢-١٥٧٧دا زۆر
چاالک بوون .دو کەسایەی گرنگ لە گروپی کامێراتادا کە رۆڵی گەورەیان هەبوو لە رێگە
خۆشکردن بۆ ئەم شێوازە هونەرییە بریتیبون لە (جاکۆپۆ پێری -١٥٦١( )Jacopo Peri -
)١٦٣٣و (جۆلیۆ کاشینی .)١٦١٥-١٥٥١( )Giulio Caccini -
ئاماژە بەوەش دەکرێت کە یاکوبۆ پێری داوای لێبوردنی کردووە لە کەموکورتییەکانی ئەم کارە
موزیکیە بە هۆی نەگونجانی تەواوی هۆنراوە و نەخشەکاری سەماکان و گۆرانیەکان و نووسینی
موزیکەکە پێکەوە لە هەندێ لە دیمەنەکاندا ،سەرباری ئەوەش پێری باوەڕی تەواوی بە مەزنی
ئۆپێرا هەر پتەو بووە و بەو کارەش کە ئەنجامی داوە و هیواخواز بووە کە ئەو بەرهەمەی ئەمان
ببێتە دەستپێکی سەرەتا و ڕێگە خۆشکەر بۆ تواناکانی دیکەی کە لە پاش ئەمان بێن بەردەوامی
بەم شێوازە هونەرییە بدەن ئەو سەرکەوتنە بەدەستبهێنن کە ئەمان نەیان توانی بۆخۆیان تۆماری
بکەن و هەرواش بوو وەک ئەو خواستی و ئۆپێرا دواجار بووە یەکێک لە کارە هەرە جوان و
ناوازەکانی جیهانی هونەر.
مۆنتیڤێردی ()١٦٤٣-١٥٦٧
مۆنتیڤێردی یەکێکە لە موزیکناسە مەزنەکان کە لە شاری کریمونای ئیتاڵیا لە دایک بووە
ژەنیارێکی بە توانای ئامێری کەمانچە بووە لە کۆشکی دوق (مانتو) دا لە تەمەنی ٢٢ساڵیدا لە
سڵی ( )١٥٥٥بوەتە سەرۆکی موزیکی کەنیسە و پێنج کتێبی نووسیوە دەربارەی هۆنراوەی
گۆرانی لە سااڵنی ( )١٦٠٥- ١٥٥٧ڤێردی دوای ئاشنا بوونی بەئۆپێرا زۆر سەرسامی دەبێت و
بایەخی پێ دەدات .
لە دوای ساڵی ( )١٦١٢وە ڤێردی ڕەخنەی زۆری لێ دەگیرا و بەوە تاوانبار دەکرا کە موزیکی
خستۆتە پێناوی دراما بەاڵم ڤێردی لەسەرکەوتنەکانی بەردەوام بوو لە بواری ئۆپێرا نوسین و
لەساڵی ( )١٦٤٣ئۆپێرای ( تاج خستنە سەر پاپا ) (تتویج البابا) ی بەرهەم هێنا لە تەمەنی () ٧٥
ساڵیدا دوای بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی مەزن تیایدا ساڵێک دوای ئەوە گیانی سپارد.