Professional Documents
Culture Documents
.ئامێری عود
.ئامێری عود
(قۆناغی سێیەم)
ئامێری عود
٢٠٢٠-٢٠١٩
ئامێری عود
عود ئامێرێکی ژێدارە لە ڕۆژەهەاڵتی ناوەڕاستدا ،مێژوویەکی کۆنی هەیە.
موزیک ناسەکان مێژووی ئەم ئامێرە دەگەڕێنەوە بۆ سەدەی پانزەهەمی پێش
زایین و بۆ یەکەم جار ئەم ئامێرە لە واڵتی ئێراندا دەرکەوتووە ناویان لێ ناوە
(بربط).
پاشان هاتۆتە عێراق و شام و دواتریش زیاتر کاری پێکراوە و باڵوبۆتەوە تا
گەیشتۆتە ئەوروپا ،ئەم ئامێرە لە سەردەمی فیرعەونەکاندا لە میسری کۆندا
بەکارهاتووە و گرینگیەکی زۆری هەبووە.
وشەی (عود) لە زمانی عەرەبیدا بەواتای چیلکە یان تەختە دێت کە لە
درووستکردنی ڕووپۆش یان کاسەی ئامێرەکادا بەکاردێت ،هەندێك پێیان وایە
کە لە ووشەی (رود) ی زمانی فارسیەوە وەرگیرابێت کەبە مانای (ژێ،ڕیخۆڵە)
دێت چونکە پێشتر ژێیەکانی لە ڕیخۆڵە (رودە)ی ئاژەڵ درووست دەکران
هەروەها ووشەی (رود) لە دەربڕیندا لە ووشەی عود نزیکە و پێدەچێت بەپێی
کات ووشەکە گۆڕانکاری بەسەردا هاتبێت.
مێژووی ئامێری عود لە سەدەی پانزدەهەمی پێش زایین بۆ یەکەم جار لە
وواڵتی ئێراندا دەرکەوتووە بە ناوی (بربط) ،پاشان هێنراوەتە وواڵتی عێراق
و شام و لەوێوە براوەتەوە ئەوروپا .کۆنترین وێنەی ئامێری عود دەگەڕێتەوە
بۆ پێش ()٥٠٠٠ساڵ ،هەروەها لەسەرەتاکانی چاخی فیرعەونەکاندا
بەکارهاتووە و گرنگیەکی زۆری هەبووە ،هەر بۆیە لەسەر دیواری شوێنەوارە
کۆنەکانی وواڵتی میسردا وێنەی ئەم ئامێرە دابینرێت ،بەهەمان شێوە
سۆمەری و ئاشوریەکان لە موزیك و بۆنەکانیاندا بەکاریانهێناوە و گرنگیان
پێداوە.
*باڵوو بونەوەی ئامێری عود لە ئەوروپا:
موزیک ناسەکان پێیان وایە کاتێک موزیککاری کورد(حسین علی نافع) ناسراو
بە زریاب لە شاری(موسڵ)ە وە ڕوو دەکاتە ئەوروپا و دەچێتە کورتوبە لە
(ئیسپانیا) ئامێری عود لەگەڵ خۆی دەبات.
بە پێی گۆڕانی قۆناغەكانی سەردەم چەندین گۆڕانکاری لەم ئامێرەدا دەکرێت.
-٣لە کۆندا ئەم ئامێرە بە پارچە تەختە یان بە کەڵبەی ئاژەڵ دەژەنرا بەاڵم
زریاب پەڕی داڵی بەکارهێناو کردی بە باو .
مەودای دەنگییەکەی:
لە یەکەم دەنگی (سۆڵ)ی ژێر دۆی ناوەڕاستەوە دەستپێدەکات تا سێیەم دەنگی (می) سەروو دۆی
ناوەڕاست.
باشترین ژەنیارەکانت ئامێری عود:
سەرچاوەکان:
-١گۆران کامیل
(-٢عناصر ااڵغانی الفلکلوریە الکردیە فی العراق) نامەی ماستەری د.عبدلله جەمال سەگرمە