Professional Documents
Culture Documents
قۆناغی (سێیەم)
ڕاپۆرتێک دەربارەی:
سەردەمی ڕێنیسانس
٢٠٢٠-٢٠١٩
سەردەمی ڕێنیسانس ١٦٠٠-١٣٠٠
یەکێکە لە گرنگترین دیاردەکانی ناو مێژوو .ڕێنیسانس دەسپێکی کۆتایهێنان بە سەدەکنی ناوەڕاست و سەرەتای
سەردەمی مۆدێرنە دادەنرێت بەهۆی ئەوەی کە مرۆڤ ئیتر پشت بە ئەقڵ و بیرکردنەوە ئەبەستێک لەبری دەقی
ئاینی و هەست .ئەم سەردەمە گرنگیەکەی لەوێدایە کە سەرجەمگیرە هەر لە کار و پیشەگەریەوە تا هونەر و فەلسەفە
و شێەوازی ژیانی کۆمەاڵیەتی دەگرێتەوە .لێرەوە مرۆڤ جارێکی تر بیرلەسروشت دەکاتەوە و بەشێوەیەکی ئەقڵی
و شیکاری هونەر و فەلسەفە و کایەکانی تری ژیانی لەسەر بنیاتدەنێتەوە .هەربۆیە کتێ سەیری تابلۆیەکی ئەو
سەردەمە یان دەقە فکری و فەلسەفیەکن دەکەین .مرۆڤ چەقی بابەتەکانیەتی تەنانەت وێناکردنی ئاسمان و ئاینیش
کە سەردەمەکانی پێش خۆی تەنیوە لە خزمەتی مرۆڤدا بەکاردەیەنێت.
لە سیاسەت و ئابوریشدا گۆڕانێکی گەورە دروست دەبێت .هۆی سەرەکاکی سەردەمی ڕێنیسانشیش کە لە
ئیتاڵیاوە سەرهەڵئەدات .فەرمانڕەوای خانەوادەی مێدیچیەکانە کە گرنگیەکی زۆر بە هونەر و فەلسەفە دەدەن و
تەواوی فەیلەسوف و هونەرمەندەکان هاوەڵیانن وەک داڤینچی و مایکڵ ئەنجیلۆڤ و ماکیاڤێلی .بۆیەکەمین جاریش
لەوسەردەمەوە بانک بەو شێوەیەی کە ئەمڕۆ دەیناسین دروست دەبێت.
ئەوەی ئەم سەردەمە لە سەردەمەکانی پێش خۆی جیادەکاتەوە ئەوەیە کە مرۆڤ بەهۆی گەردووناسیەوە بۆی
ڕووندەبێتەوە کە مرۆڤ و زەوی چەقی گەردوون نین و گەردوونێک لە چواردەورمانە کە زەوی لەچاویدا هیچ
نییە لەم بیرۆکە سروشتیەوە جارێکی مرۆڤ مێژووی خۆی دەخاتەوە ژێر پرسیار.
بەڕاستی ئەوروپییەکان ،حەقیان بووە ناو لەو سەردەمە بنێن ڕێنیسانس .کەوشەیەکی فەڕەنسییە واتا
(لەدایکبوونەوە) ،لەدایکبوونەوەکەش بۆ ئەوان ،لەدایکبوونەوەی مرۆڤایەتی بوو .لە پاش هەزاران ساڵ دەسەاڵتی
کڵێسا و پاپاکان ،تارماییەکی ڕەشی خستبووە سەر شارستانییەتی هەزار ساڵ پێشتری گریک و ڕۆمانەکان.
ئەوروپا لە خەو هەڵ ساو بە فیکرێکی نوێ هاتەوە کۆڕی مەیدانی بنیادنانەوەی شارستانییەت .لەو سەردەمە
ئەوروپا تێگەیشت کە مرۆڤ لە باتی ئەوەی خۆی بە ژیانی دوایی خەریک بکات ،ڕاستتر و عەقاڵنی تر و باشتر
بۆی ئەوەیە مشوری ژیانی ئەمڕۆی سەردنیای خۆی بخوات.
لە هەموو قۆناغێکی مێژوودا ،گۆڕانکاری پڕۆسەیەکی دوور و درێژە و ڕاستییەکەی سەردەمی ڕێنیسانسیش،
لەپاش سەدەی ١٣و ١٤ەوە ڕێی بۆ خۆش کرابوو ،تا لە ناوەڕاستەکانی سەدەی ،١٥ئیتر دنیای بە تەواوی گۆڕی
لە بواری زانست و فیکر و فەلسەفە و هونەردا ،ئەوروپا هەنگاوی گەورەی نا ،لەو هەنگاوانە:
-١کۆپەرنیکۆس یەکالیی کردەوە ،کە گۆی زەوی چەقی گەردوون نییە ،وەک پێشتر بڕوا دەکرا.
نوسەرانی وەک بۆکاچۆ و سێرڤانتێس و شاعیرانی وەک شکسپیر ،کێشە مرۆییەکانیان دەخستە ڕوو ،ڕەخنەی
گاڵتەئامێزیان ڕووبەڕووی کڵێسا دەکردەوە.
لە ساڵی ١٤٠٩ناکۆکییەکی گەورە لە ناو پاپایەتی بەرپا بوو بۆ ماوەیەک دوو پاپا ،یەک لە ڕۆما و یەکێک لە
فەڕەنسا ،داوای کورسییە پیرۆزەکەیان دەکرد و ناکۆکی کەوتبووە نێوانیان لەسەر ئەوە.
هونەرمەندی گەورەی ئەو سەردەمە ،پالێسترینا ،لەڕێگەی دەقی ئیرۆتیکییەوە ،جەماوەرێکی زۆری بۆ خۆی
بەدەس ت هێنا .مادریگاڵی ئیتاڵی ڕێی خۆش کرد بۆ مادریگاڵێکی ئینگلیزیش ،کە ئەمەشیان بە خێرایی بە ئەوروپادا
باڵو بۆوا.
بێجگە لە مادریگاڵ ،فۆڕمێکی دیکەش لە گۆرانی سەری هەڵدا بە ناوی (مۆتێت) ،کە ئەمەش وەک مادریگاڵ زۆر
کۆنتر بوو ،زیاتر بۆ م ەبەستی سرووتی ئایینی بوو .بەاڵم دواتر وشەی دنیاییشی بۆ دانرا( .مۆتێت) کە پێشتر هەر
بە زمانی التین واتا زمانی کڵێسای کاتۆلیکی ڕۆمی دەگوترا ،لە پاش گۆڕانکارییەکەی مارتن لووتەر ،ئیتر بە
ئەڵمانی و بە ئینگلیزیش دەگوترا.
لەو سەردەمە زۆر ئامێری موزیکی نوێش پەیدا بوون ،بنەماڵەی (سترادیڤاریۆس) لە سازکردنی ڤایۆلین و بنەماڵەی
(مۆیشڵ) لە (ئامێرە فوودارە مسییەکان) ،تا ئەمڕۆش ناوبانگیان ماوە،
_ڕێنیسانسی زوو
_ڕێنیسانسی ناوەند
_ڕێنیسانسی درەنگ
فەرمانڕەوایی کڵێسا و دەوڵەت لێک جیاکرانەوە و دەسەاڵتی ڕەها لە دەست کڵێسا دەرچوو ،کەوتە دەست
پادشاکان ،ئەوانیش هەر ڕەها ،بەاڵم دنیایی.
موزیکی کالسیک ئاوێنەی سەردەمی خۆیەتی و سروشتیانە ئەو هەموو گۆڕانکارییانە لە بواری موزیکیشدا ڕەنگی
دایەوە .ژمارەیەکی زۆر لە موزیککارانی لێهاتوو ،لەو سەردەمە پەیدابوون کە کاریان هەم بۆ دین هەم بۆ دنیاش
دەکرد .لە ناوە هەرە ناودارەکانی بواری موزیکی ئەو سەردەمە ،هەندێکیان ئەمانە بوون:
_گیۆم دۆفای ،ژۆسکان دێپرێس،ئۆرالندۆ دیالسۆ ،جیۆڤانێ داپالێسترینا ،کە موزیکیان لە زۆر ڕووەوە پێشخخست.
قوتابخانەیەکی موزیکی زۆر گرنگ بە ناوی قوتابخانەی (فرانکۆ _ فڵێمێش) لە ناوچەی هۆڵەندا و بەلجیکای ئەمڕۆ
پەیدا بوو .هونەری پۆلیفۆنی و ئەو پەلو پۆیانەی کە لەوەوە پەیدا بوون ،وەک کۆنتراپونت،فیوگ ،کانۆن ،بەو
قتوتابخانەیە زۆر گۆڕان و بە بابەتی دنیایی تێکهەڵکێش کران.ئەگەر کارێکی موزیکاڵی ئایینی پیرۆزیشیان دانابوایە،
ئەوا مێلۆدییە بنچینەی یەکەیان لە ئاوازێکی باوی الدێ وەردەگرت .بەم جۆرە مێلۆدییە ئاینی و دنیاییەکانیان تێکەڵ
بە یەکدی کرد.
سەرچاوەکان:
_http://www.lcsproductions.net/MusicHistory/MusHistRev/Articles/ItMadrglRen.html