You are on page 1of 12

‫پێكه‌وه‌ژیان و په‌سه‌ندکردنی ئه‌ویتر‪ :‬خوێندنه‌وه‌یه‌کی کانت یانه‬

‫نه‌وزاد جه‌مال‬

‫مامۆستای فه‌لسه‌فه‌ی کۆمه‌اڵیه‌تی& سیاسی به‌شی‬

‫فه‌لسه‌فه‪ -‬زانكۆی سه‌الحه‌دین‬

‫پێشه‌كی‬

‫پرسی "پێکه‌وه‌ژیان" و "یهکترپهسهندکردن" به‌رده‌وام زه‌روره‌تێکی کۆمه‌اڵیه‌تی و‬


‫زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگه‌کان ده‌خاته‬
‫بابه‌تێکی ئاڵۆز‌و پڕکێشهیهو هه‌میش‬ ‫چونکی‬ ‫سیاسییه‪،‬‬
‫ه‬
‫به‌رده‌م دووڕیانێکی سه‌خت‪ :‬وه‌ک جه‌نگی ناوخۆیی و پشێووی و لێکترازانی‬
‫سیستیمێکی‬ ‫هه ر‬ ‫و‬ ‫حوکمداری‬ ‫سه‌رکه‌و‪4‬تنی‬ ‫مه‌رجی‬ ‫جگه‌له‌وه‌ی‬ ‫کۆمه‌اڵیه‌تی‪.‬‬
‫سیاسی‪ 4‬و‬
‫كێشه‌یه‌كی‬ ‫له‌باسكردنی‬ ‫بۆچی‪4‬‬ ‫بپرسین‪:‬‬ ‫به‌اڵم ده‌شکرێ‬ ‫دیموکراسییه‪،‬‬
‫بۆ فه‌لسه‌فه؟ ئایا‬
‫بگه‌ڕێنه‌وه‬ ‫یه‌كتر"ه‬ ‫"قبوڵكردنی‬ ‫مه‌سه‌له‌ی‬ ‫دا‬ ‫كۆمه‌اڵیه‌تی‬
‫كه‬
‫تر؟‬
‫له‌بواره‌كانی‬ ‫كه‌جیای ده‌كاته‌وه‬ ‫پێمان بڵێ‬ ‫فه‌لسه‌فه چی هه‌یه له‌وباره‌وه‬
‫بهجیاوازیهکانهوه یا‬
‫ئایا پێکه‌وه‌ژیان‪ ،‬واته پێکه‌وه‌هه‌ڵکردن‬ ‫پرسیارێکی‌تر ئه‌وه‌یه‬
‫ئایا‬
‫بیروباوه‌ڕی یه‌کتر؟‬ ‫و بێ هه‌بوون هیچ مافی ره‌تکردنه‌وه‌ی‬ ‫یهکترپهسهندکردن‬
‫ده‌کرێ بێ مه‌رج و به‌ڵێندان‪ ،‬پێکه‌وه‌ژیان سه‌ربکه‌وێ؟‬

‫به‌سه‌رنجدان له‌بارودۆخی سیاسی و ئایینی و کۆمه‌اڵیه‌تی جیهان و کوردستان‬


‫ئێستا‬ ‫که‬
‫ئاماده‌یه‬ ‫"پێكهوهههڵنهكردن" هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی‬ ‫مه‌ترسی‬ ‫تاڕاده‌یه‌ک‪،‬‬
‫فه‌لسه‌فیی‪,‬‬
‫تێزی‬ ‫به‌پشبه‌ستن به‌هه‌ندێ‬ ‫لێره‌دا‬ ‫بۆیه‬ ‫گیرۆده‌ین‪.‬‬ ‫به‌ده‌ستییه‌وه‬
‫‪1‬‬
‫وه‌ك‬
‫كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‬ ‫"پێكه‌وه‌ژیان" بكه‌م له‬ ‫قسه‌له‌سه‌ر گرنگی‬ ‫ههوڵدهده‬
‫كۆمه‌ڵگه‌ی‬
‫م‬
‫یه‌که‌م‪:‬‬ ‫له‌به‌رئه‌وه‌ی‬
‫مه‌به‌سته‬ ‫بۆئه‌و‬ ‫فه‌لسه‌فه‌ش‬ ‫هه‌ڵبژاردنی‬ ‫كوردستانی‪.‬‬
‫و وجودییه‪.‬‬
‫پێداویستییه‌كی ژیانی‬ ‫یه‌كتری‬ ‫له‌فه‌لسه‌فه‌دا پێكه‌وه‌ژیان‪ ,‬قبوڵكردنی‬
‫یا پشت به‌تێگه‌یشتن و‬ ‫دووه‌م‪ :‬چاره‌سه‌رو پێشنیاره‌کان بۆئه‌و پرسه ده‌گه‌ڕێنه‌وه‬
‫بابه‌ته‬
‫تایبه‌تر و قوڵتر له‌و‬ ‫فه‌لسه‌فیه‌کان ده‌به‌ستن‪ ،‬جگه‌له‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‬ ‫چه‌مکه‬
‫ده‌ڕوانێ‪.‬‬

‫چهمكسازی‪ :‬جیاکردنه‌وه‌ی "پێكه‌وه‌ژیان له "پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن"‬

‫له‌زمانی کوردی‌دا هه‌ندێ وشه‌ی جوانمان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌پرسی یهکترپهسهندکردن‬


‫که ده‌کرێ مانای گرنگی فه‌لسه‌فیی بده‌ن به‌ده‌سته‌وه‪ ،‬وه‌ک "پێکه‌وه‌هه‌ڵکردن"‪،‬‬
‫هه‌م دهوهڵهمهندی‬
‫و "مودارات"‪ ،‬چه‌ندیین وشهگهلێکیتر که‬ ‫"ته‌بایی"‬
‫زمانه‌وانییه‪،‬‬
‫هه‌م ده‌ریده‌خات که هزری کورد له‌و ده‌ربڕینانه‌دا د‌رکی به‌گرنگی ئه‌و بابه‌ته‌کردووه‪،‬‬
‫به‌رامبه‌ر‪,‬‬
‫وشه‌و زاراوه‌ی خۆی هه‌یه‪ .‬لێره‌وه ههماههن و رێزی‬ ‫بۆیه‬
‫گی‬ ‫له‌باره‌وه‬
‫یهكترپهسهندكردن و پێكه‌وه‌ژیان و پێکهوهههڵكردن مێژینه‌یه‌كی فه‌لسه‌فیی و کولتوری‬
‫هه‌یه‪.‬‬

‫چه‌مکی "پێكه‌وه‌ژیان‪":‬‬ ‫بڵێین که‬ ‫سه‌باره‌ت بهجیاکردنهوهیهیکی تێوری پێویسته‬


‫به‌رئه‌نجامی‬
‫پاش یهكترپهسهندكردن و یه‌كترناسین دێته‌ئاراوه‪ .‬واته‬ ‫پرۆسه‌یه‌كه‬
‫دوو یا چهندالیهنیك به‌شدارده‌بن و‬
‫كهبهشێوهكی‪ 4‬ئازادانه‬ ‫گرێبه‌ست و پهیمانێكه‬
‫به‌ئیختیار و سه‌رپشكی ده‌گه‌نه ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌بژین‪.‬‬

‫تاڵ و تێگه‌یشتنی ته‌واو‬ ‫ئه‌زموونی‬ ‫پرۆسه‌یه‌كه له‌ئه‌نجامی‬ ‫به‌اڵم "پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن‪":‬‬


‫گروپ و‬
‫كۆمه‌اڵیه‌تی‬ ‫له‌ژیانی‬ ‫كه هیچ رێگهچارهو ئه‌لته‌رناتیڤێك نییه‬ ‫له‌وه‌ی‬
‫ناچاریانه‬
‫‪2‬‬
‫به‌شێوه‌كی‬ ‫كه‌واته‬
‫هه‌ڵكه‌ن‪.‬‬ ‫پێكه‌وه‬ ‫دهستهجیاوازهكان جگه‌له‌وه‌ی که‌ده‌بێ‬
‫که تاڕاده‌ی‬
‫له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ویترێكی جیاواز‬ ‫لێبوردانه‬ ‫ئه‌و بڕوایه‌ی‬ ‫الیه‌نه‌كان ده‌گه‌نه‬
‫(ته‌حه‌مولی) و‬
‫پێکبێن كه‬ ‫یه‌كتری هه‌یه‪ ،‬به‌اڵم له‌سه‌ر ئه‌وه‬ ‫ره‌تكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی‬
‫به‌یه‌كیش نه‌كه‌ن!‬
‫حه‬ ‫له‌ناخ و دڵه‌وه‬ ‫یه‌كتربكه‌ن‪ ،‬گه‌رچی‪4‬‬ ‫و موداراتی‬ ‫حه‌وسه‌ڵه‬
‫ز‬
‫چونکی ژیانی سیاسی و کۆمه‌اڵیه‌تی‪ ،‬پێوه‌ری بابه‌تی ده‌وێ که‌له‌سه‌ر پێداویستیه سه‌ره‌کیه‌کانی‬
‫ژیان و مرۆڤ دامه‌زرابێ‪ ،‬نه‌ک حه‌زو راوبۆچوونی شه‌خسی که‬
‫هاواڵتیان له‌سه‌ری رێکه‌ون به‌تایبه‌ت له‌فه‌زا‪4‬ی گشتی دا‪.‬‬

‫‪3‬‬
‫پێکه‌وه‌ژیان وه‌ک پێداویستیه‌ک‪%‬ی گرنگی ژیان‬

‫مرۆڤ ته‌نها رووهمادیهکان ناگرێته‌وه‪ ،‬به‌ڵکو‬ ‫پێداویستیه‌کانی‬ ‫المان سه‌یرنه‌بێ که‬


‫پێویستی ترهه‌ن له‌ژیانی مرۆڤدا که‌دوو هێنده‌ی پێداویستیه‌کان سه‌ره‌تاییه‌کان‬
‫گرنگترن‪ .‬به‌اڵم با سه‌ره‌تا بپرسیین‪ :‬پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤ چیین؟‬

‫بژێویی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی ده‌گرێته‌وه‬ ‫كه الیه‌نی مادی‬ ‫خۆشگوزه‌رانی‪:‬‬ ‫‪1-‬‬
‫‪,‬‬
‫بێ جیاوازی‪ .‬چونكه ئه‌وه به‌نده به‌خودی مرۆڤه‌وه‪.‬‬

‫چاره‌نوس و گه‌یشتن به‌سه‌رچاوه‌كانی‬ ‫ده‌ستنیشانكردنی‬ ‫بڕیاری‬ ‫ئازادی‪:‬‬ ‫‪2-‬‬


‫په‌یداكردنی‪ 4‬بژێوی و ده‌روونی‪ 4‬و رۆحی‪4.‬‬

‫داهات و ماف و ئه‌ركه‌كان‬ ‫دادوه‌ران‬ ‫به‌شێوه‌ی‬ ‫دادوه‌ری‪ :‬واته‬ ‫‪3-‬‬


‫له‌كۆمه‌ڵگه‌دا‬ ‫ه‬
‫دابه‌شكرێن‪ .‬ئه‌مه‌ش پێویستی به‌یه‌كه‌وه ژیانێكی ئاشتیانه‌یه‪.‬‬

‫له‌الی هه‌ر ژیرێک‪ ،‬به‌اڵم‬ ‫بهڵگهنهویستن و جێگه‌ی ره‌تکردنه‌وه نییه‬ ‫ئه‌م خااڵنه‪4‬‬ ‫دیاره‬
‫هه‌روا به‌ئاسانی له‌ژیانی کۆمه‌اڵیه‌تی دا نایه‌ته‌جێ‪ ،‬له‌به‌ر هۆکاری ملمالنێی سیاسی و ئاینی و‬
‫نه‌ژادی و خێاڵیهتی و تیره‌گه‌ری‪ ،‬سه‌ره‌ڕای سروشتی مرۆڤ خۆشی‪ .‬به‌اڵم‬
‫به‌ده‌ر له‌م هۆکارانه‪ ،‬بابزانین ره‌گوڕیشه‌ی گرفته‌که چییه‪.‬‬

‫بنه‌ڕه‌تی گرفته‌كه‬

‫بیروباوه‌ڕ و ئایین و نه‌ژاد و‬ ‫هه‌موو‬ ‫كه ئێمه‬ ‫له‌كوێدایه‬ ‫كێشه‌كه‬


‫به‌جیاوازی‬
‫نهتهوهوهکانهوه‪ ،‬ده‌زانین ئه‌و سێ پێداویتستییه بۆ هه‌موو وه‌ك یه‌ك زه‌روره؟ به‌اڵم بۆ‬
‫نا‌توانیین پێكهوهههڵبكهیین و ئه‌م سێ‬
‫واقیعییدا بێ‌گرفت و كێشه‬ ‫له‌ژیانی‪4‬‬
‫فهرامۆشدهكرێ؟‬
‫پێداویستییه گرنگه وه‌ک مافی هه‌رمرۆڤ و دهستهوگروپێ‬

‫هه‌موو‬ ‫و فره‌یی ئایین و باوه‌ڕو بیركردنه‌وه‌كان‪ .‬ئه‌گه‌رچی‬ ‫جیاوازی‪4‬‬ ‫یه‌که‌م‪:‬‬


‫ئه‌و‬
‫ئازادی و‬
‫له‌كوردستان دا هه‌یه جوانه‪ ,‬چونكی سیمای‬ ‫راوبۆچوونه جیاوازه‌ی بۆنموونه‬
‫قورس‌و ئه‌رکی گرانی هه‌یه له‌ڕووی ده‌روونی و‬ ‫دیموكراسی هه‌یه‪ ,‬به‌اڵم شوێنه‌واری‬
‫بكات‬
‫ئه‌م هه‌موو‬ ‫حكومه‌ت كه‌بتوانێ ئیداره‌ی‬ ‫و په‌روه‌رده‌یی و ئاستی‬ ‫یاسایی‬
‫فره‌ییه‬
‫هه‌میش‬
‫بیڕوڕاكان‬ ‫ئاشتیانه‪ .‬به‌تایبه‌تی بیروباوه‌ڕی جیاواز و ئازادی‬ ‫به‌شێوه‌یه‌كی‬
‫ه‬
‫ده‌بنه رێخۆشكهرێ به‌یه‌كدادان و دژبه‌یه‌ك وه‌ستان و ملمالنێی توندوتیژانه‪.‬‬

‫دووه‌م هۆکار‪ :‬به‌ڕای من ناکارایی هۆشیاری به‌ڕێوه‌بردنی ملمالنێ و جیاوازیه‌کان‬


‫واده‌کات جیاوازیه‌کان له‌دۆخێکی سروشتی و ئاسایی خۆیه‌وه ببه‌ن ده‌مامک و قاوخێک‬
‫به به‌ربه‌ره‌کانی و دژبه‌یه‌ک وه‌ستان و دوژمناکاری‪.‬‬

‫و‬ ‫پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن‬ ‫پێكه‌وه‌ژیان‪,‬‬ ‫تاچه‌ند‬ ‫ئاخۆ‬ ‫ئه‌وه‌یه‪:‬‬ ‫پرسیاره‌که‬ ‫ئیدی‬


‫له‌کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی‬
‫له‌نێوان ئایین وبیروباوه‌ڕ و گروپ و نهژادهكاندا‪،‬‬ ‫یهکترپهسهندکردن‬
‫وه‌ک ئێمه‌دا رێیتێدهچێ و مسۆگهردهبێ؟‬

‫هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه پرسیارێكی ئاسان و ساده‌نییه كه به‌بێ تیگه‌یشتن له پێكهاته‌ی واقیعی‬


‫به‌رادی‬
‫هاوکات به‌دیوێکدا به‌نده‬ ‫بدرێته‌وه‪.‬‬ ‫و ئابوری وه‌اڵم‬ ‫دانیشتوان و سیاسی‬
‫توانستی سیستمێ کهجیاوازیهکان رێکبخات‪ ،‬وهبهندیشه به‌راده‌ی هۆشیاری و‬
‫له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی‬
‫قسه‬ ‫پێویسته لێره‌وه‬ ‫بۆیه‬ ‫ئاگامه‌ندی تاک و گروپه‌کانه‌وه‪.‬‬
‫فره‌حزبی و‬
‫فره‌ئایینی‪,‬‬ ‫كوردستانی هه‌رێمێكی‬ ‫ده‌زانین‬ ‫چونکی‬ ‫بكه‌ین‪،‬‬ ‫كوردستانی‬
‫هه‌ندێكجار وه‌ك به‌رمیلێكی‬
‫بیروباوهڕهكانیش‬ ‫تێدایه‪ .‬جیاوازی‪4‬‬ ‫بیرورباوه‌ڕی جیای‬
‫به‌رگی‬
‫هه‌ندێکجار ئه‌و ته‌قینه‌وانه‬ ‫له‌حزه‌و ساتێكدابێ‪ ,‬بته‌قێته‌وه‪.‬‬ ‫ل ههه‬ ‫باروت‬
‫ر‬
‫داکۆکی له‌پیرۆزی ئایین یا بیروڕای به‌رگری له ئازادی له‌به‌رده‌کات‪ ،‬به‌اڵم ره‌گوڕیشه‌ی‬
‫کێشه‌که له‌شتێک‪4‬ی تردایه‪.‬‬

‫خۆسه‌پێن‪ 4‬بێ‬ ‫حاڵه‌تێكی‬ ‫کهپڕهلهجیاوازی و گرژی‪ ،‬ئه‌گه‌ر‬ ‫ئه‌م واقیعه‬ ‫بۆیه‬


‫به‌سروشتی خۆی یا ئیخیتاری خۆمان بێ‪ ,‬چیدیكه له‌ئه‌مڕۆدا نا‌توانیین ئینكاری بكه‌ین‬
‫بۆ چه‌ند سه‌ده‬
‫كوردستان بگه‌ڕێنینه‌وه‬ ‫رۆشنبیری‬ ‫گۆڕانی كۆمه‌اڵیه‌تی و‬ ‫و ره‌وڕه‌وه‌ی‬
‫له‌مه‌وبه‌ر‪ .‬ژیان پێشتر ساكار‌و ساده و یه‌كڕه‌نگ و یه‌ك ئاوازبوو‪ .‬به‌اڵم ئێستا بوونی‬
‫له‌پێکهاته‬
‫‪ ،‬هاوکات به‌شێکه‬ ‫سه‌رده‌م‬ ‫دیموكراسی‬ ‫جیاوازیه‌كان خه‌سڵه‌تێكی‬
‫ه‬
‫کۆمه‌اڵیه‌تی و ته‌نانه‌ت ئاینیه‌که‌ش‪.‬‬
‫و كۆمه‌اڵیه‌تی ئێمه‌دا‬ ‫سیاسی‬ ‫له‌ژیانی‬ ‫جیاوازیه‌كان هه‌روا به‌ئاسانی‬ ‫به‌اڵم هه‌بوونی‬
‫كه‌س و گروپ‬
‫بۆخۆیان مافی‬ ‫به‌ڵكو جیاوازیه‌كان ئه‌گه‌رچی‬ ‫ناڕوات به‌ڕێوه‪،‬‬
‫و بیروباوه‌ڕ له‬
‫سیاسی‬ ‫ملمالنێی‬ ‫باشن‪ ,‬به‌اڵم ده‌بنه هۆ‬ ‫الیهنهكانن و نیشانه‌یه‌كی‬
‫ی‬
‫تردابێ‪ .‬ته‌نها ریگهچارهیش‬
‫پێناو ده‌سه‌اڵت یا به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت یا هه‌رهۆیه‌كی‬
‫ناچاریه‌کی زه‌رور‪ ،‬رێگه‌یه‌ک بۆ‬
‫یه‌كتر قبوڵكردن‪ .‬واته‬ ‫پیكهوهژیانه له‌سه‌ر بنه‌مای‬
‫پێکه‌وه‌هه‌ڵکردن‪ ،‬نه‌ک به‌یه‌کجاری یهکترپهسهندکردن یا هه‌ڵگرتنی جیاوازیه‌کان‪.‬‬

‫ئایا ده‌توانیین پێكه‌وه هه‌ڵبكه‌ین و بێ كێشه پێكیهوهبژین؟‬

‫سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره‪ ،‬دوورای جیاواز‌و دژبهیهكیش هه‌ن‪:‬‬

‫له‌گه‌ڵ ئه‌ویتردا بژی‪.‬‬ ‫جیاوازی باوه‌ڕو بۆچوونه‌وه‬ ‫مرۆڤ‬ ‫نه‌خێر‪ ,‬ناكرێ‬ ‫یه‌که‌م‪:‬‬
‫به‌هۆی‬
‫هۆكاره بۆ‬
‫ئایین وبیروباوه‌ڕه‬ ‫ره‌تده‌كه‌نه‌وه‪ ,‬جیاوازی‬ ‫جیاوازه‌كان یه‌كتری‬ ‫چونكی‪4‬‬

‫و ئه‌و گروپ و بیروباوه‌ڕانه‬ ‫ئه‌و ی‬


‫تر نییه‬ ‫هیچ كه‌س وه‌ك‬
‫پێكدادان‪ .‬له‌به‌رئه‌وه‌ی‬
‫خۆیان‬
‫بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی‬ ‫خۆیان بكه‌ن‪ ,‬واته‬ ‫به‌ته‌نها خۆیان ده‌توانن پراكتیزه‌ی باوه‌ڕی‬
‫له‌به‌رده‌م تێكهاڵویی له‌گه‌ڵ‬
‫و تایبه‌تمه‌ندێتی رێگره‬ ‫جێبه‌جێبكه‌ن‪ .‬كه‌واته جیاوازی‪4‬‬
‫هه‌ڵبه‌ت ئه‌م "هزره"له‌سه‌ر رووکه‌شی بابه‌ته‌کان بڕیارده‌دات و هه‌میشه‬
‫ئه‌وانی تردا!‬
‫روخساری شته‌کان ده‌کاته پێوه‌ر‪ ،‬له‌کاتێکدا ئه‌و جیاوازیانه مه‌رج نین‪ ،‬جه‌وهه‌ری بن‪.‬‬

‫سیستمێ‬ ‫رێكخستن و هه‌بوونی‬ ‫ئاسان نییه‪ ,‬به‌بێ‬ ‫كارێكی‬ ‫دووه‌م‪ :‬به‌ڵێ‪ ,‬به‌اڵم ئه‌مه‬
‫بوون" بپارێزێ‪ .‬هاوكات ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌ژیان‬
‫جیاوازیه‌كان وه‌ك "مافی‬ ‫كه‌بتوانێ‬
‫نابێ‬
‫هاوبه‌ش بۆ پیكه‌وه‌ژیان‪ .‬بۆیه‬ ‫مسۆگه‌ر بكات له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌كی‬
‫هه‌ر بیروباوه‌ڕێك پارێزاوهو وه‌ك‬
‫مافی‬ ‫جیاوازییه‌كان فه‌رامۆش بكه‌ین‪ ,‬چونكی‬
‫پێدراوێك‪4‬ی تایبه‌ت‪.‬‬

‫ئازاد‌و به‌ویستی خۆمان پاش‬ ‫پێكه‌وه‌بژین وه‌ك ئیختیارێكی‬ ‫كه‌واته ده‌كرێ ئێمه‬
‫پێكهوهههڵبهكهین‬
‫به‌الیه‌نی كه‌مه‌و‬ ‫یهكترپهسهنكردن‪ ,‬یهكترقهبوڵكردن‪ .‬یا ده‌كرێ‬
‫ه‬
‫هاوكا‬
‫له‌ناوبه‌رین‪.‬‬ ‫یه‌کتر‬ ‫ره‌تبكه‌ینه‌وه و‬ ‫ناتوانین یه‌كتر‬ ‫به‌ناچاری‪ ,‬چونكی‬
‫ت‬
‫پێویستمان‬
‫لهجیاوازیدایه‪ .‬بۆئه‌وه‌ش‬ ‫خۆما هه‌ڵگرین كه‬ ‫ناشتوانین ده‌ست له‌مافی‬
‫ن‬
‫که‌بنه‌مای جیاوازی و‬ ‫فه‌لسه‌فه‌وه‬ ‫له‌روانگه‌ی‬ ‫"ئه‌ویتر" و "من"‬ ‫شوناسی‬ ‫به‌ناسینی‬
‫ه‬
‫ناسنامه‌و‬
‫بابزانین فه‌یله‌سوفه‌كان چۆن باس له‌جیاوازی و سه‌ربه‌خۆیی‬ ‫هاوبه‌شییه‪.‬‬
‫شوناسه‌كان ده‌كه‌ن‪ .‬لێره‌دا من هه‌وڵده‌ده‌م بگه‌ڕێمه‌وه بۆ "کانت‪"i.‬‬

‫په‌یوه‌ندی "من" و "ئه‌ویتر" كانت له‬

‫فه‌لسه‌فه‌دا هه‌میشه بایه‌خ به پرسی "ناسنامه‪" ",‬شوناس" دراوه‪ .‬به‌رده‌وام شوناسی‬


‫"من" چ وه‌ك كه‌سێك بابڵێن "مامۆستای"هك‪ ,‬یا وه‌ك بیروباوهڕێ یا نه‌ته‌وه‌و نیشتمانێ‪،‬‬
‫هه‌ر شوناسێکی الوه‌کی بۆ پیشه‌و رۆڵهکۆمهاڵیهتیهکان‪ .‬جیاوازی شوناسه‌کان هه‌ریه‌ک‬
‫پێناسه‌یه‌ک سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌نه هه‌ڵگره‌کانیان‪ .‬به‌اڵم پێناسه‌کان هه‌ر یه‌ک الیه‌نه نییه‪.‬‬
‫کهپێناسهیهک بۆ خۆی دیاریددهکات‬
‫ته‌نها هه‌ڵگری خاوه‌ن شوناسه‌که نییه‬ ‫واته ئه‌وه‬
‫به‌ئه‌وه‌ی "من"ه‌کانی تر‪ ،‬ئه‌ویتره‌کان‬
‫به‌نده‬ ‫ئه‌ویتر ده‌ناسێنێ‪ ،‬به‌ڵکو پرۆسه‌که‬ ‫و به‬
‫به‌ساده‌یی ده‌توانین بڵێین‪:‬‬
‫شوناسی که‌سه‌کانی ده‌وروپشتیان ده‌ڕوانن‪.‬‬ ‫چۆن له‬
‫"من‪ ",‬ده‌بێ‬
‫كاتێ كه ده‌ڵێی‬ ‫"ئه‌ویتر" نییه‪ .‬واته‬ ‫هه‌بوونی "من" به‌بێ هه‌بوونی‬
‫كه‌س‬
‫وجودییه‬ ‫هاوكێشه‌یه‌كی‬ ‫دا هه‌بێ‪.‬‬ ‫له‌به‌رامبه‌ر من"‬ ‫"ئه‌وێك"ی جیاواز‬
‫ئه‌مه‬ ‫"‬
‫ناتوانێ نكولی لێبكات‪ .‬هه‌ڵبه‌ت هه‌بوونی خود‪-‬من ده‌بێ خاوه‌نی سه‌روه‌ری‪ ,‬ئازادی و‬
‫سه‌ربه‌خۆیی بێ‪ ,‬ده‌نا "من" هیچ مانایه‌كی نییه له‌بوونی كۆمه‌اڵیه‌تی دا‪.‬‬

‫وپێگه‌یه‌كی‬ ‫تاك جێگه‬ ‫سه‌ربه‌خۆیی و سه‌رپشكی‬ ‫"كانت"دا‬ ‫له‌فه‌لسه‌فه‌ی‬ ‫دیاره‬


‫كه‌تێی‬
‫دۆخه‬ ‫ئازادبكات له‌و‬ ‫كه خۆی‬ ‫رۆشنگه‌ره‬ ‫هه‌یه‪ .‬مرۆڤ كاتێ‬ ‫پێشه‌نگی‬
‫ی‬
‫كه‌وتووه‪ .‬ئیدی بۆئه‌وه‌ی رۆشنگهربێ‪ ،‬ده‌بێ بتوانێ خاوه‌ن بڕیار و ئیختیار‌و سهرپهشك‬
‫چ بۆ "من" و بۆ‬
‫ئه‌و ئازادییه‬ ‫تایبه‌ت به‌خۆی دا‪ .‬كه‌واته‬ ‫بێ له‌ره‌فتار و بیركردنه‌وه‌ی‬
‫"من"‬
‫و ئازادیی‬ ‫"(من"هكانیتر) پێشمه‌رجه‪ .‬به‌اڵم سه‌ربه‌خۆیی‬ ‫واته‬ ‫ئه‌ویتر‬
‫شوناس و‬
‫هه‌ریه‌ك خاوه‌نی‬ ‫تردا كاتێ مانای هه‌یه كه‬ ‫ئه‌وانی‪4‬‬ ‫له‌به‌رامبه‌ری‬
‫ێ‬
‫ئه‌قاڵنی و‬
‫یاسایه‌كی‬ ‫پێویستمان به‌هه‌بوونی‬ ‫سه‌ربه‌خۆبێ‪ .‬لێره‌وه‬ ‫ناسنامه‌یه‌كی‬
‫"كانت"‬
‫"من"و "ئه‌ویتر" رێكبخات‪ .‬له‌به‌رئه‌وه‬ ‫ره‌وشتی هه‌یه كهسهربهخۆی و جیاوازی‬
‫پێی وایه ده‌كرێ په‌یوه‌ندی شوناسی من و ئه‌ویتر رێكبخه‌ین به‌مه‌رجێ‪:‬‬
‫‪ 1-‬بزانین كه"مرۆڤ" كه خاوه‌نی ناسنامه‌یه‌كی خۆیه‌تی‪ ,‬وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی‬ ‫ئه‌وه‬
‫وه‌ك بوونهوهرێی(كائینێكی)‬
‫له‌خۆیدا ئامانجه‪ .‬واته ده‌بێ‬ ‫سه‌روه‌ر بۆخۆی‪ 4‬و خۆی‬
‫سه‌ربه‌خۆ و سه‌روه‌ر دابنرێ‪ ,‬نابێ بكرێته ئامراز بۆ هیچ كه‌سێك و مه‌به‌ستێكی دیكه‪.‬‬
‫ئه‌ركی‬ ‫كهبههۆیه "كانت" كه‬ ‫ره‌وشتیی‬ ‫یاسایه‌كی‬ ‫به‌پێی‬ ‫یه‌كسانی‬ ‫مه‌رجی‬ ‫‪2-‬‬
‫تۆ بۆخۆت‬
‫ره‌فتار بكه‪ ,‬كه‌ئه‌وه‌ی‬ ‫"تاك" یا گروپ دیاری ده‌كات بۆیه ده‌ڵێ‪" :‬به‌وجۆره‬
‫ببێته‬
‫گه‌ردوونی‪-‬جیهانی‪ 4‬بۆ هه‌موو مرۆڤێ‪ .‬واته‬ ‫یاسایه‌كی‬ ‫پێت باشه‪ ,‬هاوكات ببێته‬
‫ئه‌و‬
‫سه‌رشانی‬ ‫من به‌رامبه‌ر ئه‌ویتر و هاوكات ئه‌ركی‬ ‫فه‌رمانێكی ره‌ها كه‌ئه‌ركی‬
‫به‌رامبه‌ر به‌م جۆره‌بێ "‪:‬به‌پێی ریسایه‌ك ره‌فتار بكه كه له‌هه‌مانكاتدا بته‌وێ بیكه‌یته‬
‫رێسایه‌كی گشتی‪".‬‬

‫ره‌وشتی‬ ‫یاسایه‌كی‬ ‫به‌پیی‬ ‫هه‌ر یه‌ك‬ ‫داننان به‌ماف و سه‌ربه‌خۆی‬ ‫‪3-‬‬


‫له‌ئێمه‬
‫ریگهچارهیهك بۆ پێكه‌وه‌ژیان‪ .‬هه‌موو پیكهوهژیانیك و‬
‫له‌روانگه‌ی "كانت"ه‌وه‪ ,‬ده‌بیته‬
‫یه‌كتر پهسهندكردنیك بێ ئه‌م رێسا "كانت" یانه ناهاوسه‌نگه‪ .‬هاوكات هاوكێشه‌ی‬
‫ئه‌ویش پرۆسه‌ی‬
‫لێكنزیكردنهوه هه‌یه كه‬ ‫به‌فۆرمێكی‬ ‫– "ئه‌ویتر" پێویستی‬ ‫"من"‬
‫دانپیدانان و سه‌لماندن و دیالۆگه‪.‬‬

‫هاوكێشه‌ی "من" و "ئه‌ویتر" له هاوبه‌شی دا‬

‫(ئیعتراف) دووالیه‌نه‬ ‫بهدانپێدانانێكی‬ ‫"من" "ئه‌و" پێویستی‬ ‫ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ی‬


‫"من"‬
‫وه‌ك به‌شێك له‌بوونی‬ ‫یه‌كتری‬ ‫ده‌ستپێده‌كات‪ ,‬دواتر سه‌لماندنی مافی جیاوازی‬
‫و‬
‫وه‌رده‌گر‬
‫شكڵ و قه‌باره‌ی خۆی‬ ‫دیالۆگ و وتوێژه‌وه‬ ‫"ئه‌ویتر‪ ".‬پاشان له‌ڕێی‬ ‫بوونی‬
‫ێ‬
‫"داننان‬
‫لهیادكهین كه‬ ‫راستییه‌ک‬ ‫و سیاسی دا‪ .‬هه‌ڵبه‌ت نابێ‬ ‫كۆمه‌اڵیه‌تی‬ ‫له‌ژیانی‬
‫و كۆمهاڵیهتیی و سیاسییه‪ .‬چونكی‬
‫به‌یه‌كتری" دا پێداویستییه‌كی ده‌روونی‪ ,‬وجودی‬
‫مرۆڤ بوونێكی راسته‌قینه‌ی نییه ئه‌گه‌ر دان نه‌نرێ به‌بوونی دا وه‌ك كه‌س‪ ,‬یا تاكێكی‬
‫وه‌ك خالیك گرنگ لهپیكهوهژیاندا پرۆسه‌یه‌ك‬
‫هاوبه‌شی‪ ,‬هاواڵتیتی‬ ‫سه‌ربه‌خۆ‪ .‬كه‌واته‬
‫راوێژییانه"‪ ،‬واته‬ ‫كه‌ده‌بێ به‌شداری و ئازادی و دیالۆگ هه‌بێ‪.‬‬
‫دیموكراسی‬ ‫ده‌توانین بگه‌ڕێنه‌وه بۆ "هابه‌رماس" له‌مۆدێلی‬ ‫لێره‌وه‬
‫(دیڵیبرهیتڤ) یاسایه‌ک بۆ په‌یوه‌ندی و دانوستان و گفتوگۆ به‌مه‌رجی ئیختیاری ئازاد و‬
‫یه‌کسانی و بابه‌تی بوون و لهئارادانهبونی هێزو ئهقاڵنیهت‪ .‬به‌رئه‌نجامی ئه‌م‬
‫گفتوگۆ‌و دانوستان دواجار یهکترپهسهندکردن یا پێکه‌وه‌هه‌ڵکردن پاش پێکهاتن و رێکه‌وتنێ‬
‫که‌جیاوازی مه‌رجی سه‌ربه‌خۆیی بێ‪ .‬هاوکات وه‌ك رێگه‌یه‌ک بۆ تێگه‌یشتن و‬
‫یا هابه‌رماس و‬ ‫تێزه‌که‌ی 'کانت"ه‌وه‬ ‫که‌واته هه‌ر‬ ‫مافسهلماندنی یه‌کتری‪.‬‬
‫زۆر‬ ‫له‬
‫فه‌یله‌سوفی تریش‪ ،‬ئامانج بریتیه لهپێکهوهههڵکردن جا بهیهکترپهسهندکردن بێ‪ ،‬یا‬
‫رازیبوون به په‌یمان و به‌ڵێنێکی ناوکۆیی بی‪.‬‬

‫ئایا پێكه‌وه‌ژیان ‪ :‬پێکهوهههڵکردنه یا یهكترپهسهندكردن؟‬

‫من لهپێناوپێکهوه ژیان‬ ‫تێکه‌ڵده‌کرێن‪ ،‬مه‌رجنییه‬ ‫هه‌ڵبه‌ت زۆربه‌ی کات ئهوچهمکانه‬


‫بیرورای کهسێکتی تر له‌ژیان خۆمدا قبولكهم‪ ،‬به‌اڵم ده‌توانم له‌گه‌ڵ جیاوازیدا بژیم ‪.‬‬

‫التعایش و قبول اآلخر‪ :‬قراءة کانطیة نوزاد جمال‪:‬‬

‫مدرس بقسم الفلسفة بجامعة صالحدین‬

‫ملخص البحث‬

‫ان التعایش و قبول اآلخر تعتبر من تحدیات العصر الراهن‪ ،‬خاصة في مجتمعات متعددة‬
‫االعراق و االدیان‪ .‬لذا بات التعایش و قبول اآلخر من البدیهیات السیاسیة فی‬
‫رسم خارطة سلمیة للتنوع العرقي و الدیني‪ ،‬ولکن ترجمة هذه البدیهیة الی الواقع‪ ،‬لیست بامر هین‬
‫و خالي من اشکالیات‪ .‬لذا الرجوع الی الجذور الفلسفیة و تبیان‬
‫اشکالیة المفاهیم المتداولة فلسفیا‪ ،‬توضح قدر المستطاع اشکالیة المعنی و مفارقاتها‪ .‬کما یحاول الباحث‬
‫الرجوع الی کانط من دون فالسفة آخرون الذین اشتهروا باطروحات مثل لفیناس‪ ،‬باول ریکور و‬
‫غیرهم‪ .‬لکن في اعتقاد الباحث ان کانط سابق علی غیره‬
‫في هذا النقاش‪ .‬کما النه الشائع عند الباحثین في هذا المجال‪ ،‬ان کانط لم یتناول هذا‬
‫الموضوع علی وجه الخصوص‪ ،‬لکن بعد القراءة المتانية‪ ،‬تت‪4 4‬بین العکس‪ ،‬و هذا مایحاول الب‪44‬احث اثبات ‪4‬ه‪.‬‬
‫کما ان الب‪44‬احث یوض ‪4‬ح ب‪44‬ان الدیموقراطی ‪4‬ة ال تنجح ب‪44‬دون التعددی‪4‬ة‪ ،‬و ال التعددی‪4‬ة بدون التع ‪4‬ایش‪ ،‬وال‬
‫التعایش بدون قبول اآلخر‪ .‬ال‌ن قبول اآلخر شرط وجودي‬
‫الیمکن اغفاله‪.‬‬

‫‪ i‬هه‌ڵبه‌ت به‌شێوه‌یه‌کی گشتی و ئه‌وه‌ی باوه‪ ،‬زۆرینه‌ی نوسینه‌ک‪4‬ان له‌باره‌ی پێکه‌وه‌هه‌ڵکردن و په‌یوه‌ندی "من‪"4‬و "ئه‌ویتر"‬
‫ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لێڤیناس و پۆل ریکۆرو هابه‌رماس‪ .‬به‌اڵم من له‌گه‌ڵ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئهوانهدانیم‪ ،‬پێموایه ئه‌گه‌ر‬
‫سه‌رکوت‪4‬ووبم‪ ،‬ده‌بێ ئه‌و فه‌یله‌سوفانه‌ی وه‌ک "کانت" بکه‌ینه نموونه‪.‬‬

You might also like