You are on page 1of 4

‫‪1734‬‬

‫سه‌ره‌تای گه‌شتێك له پێناو ناسینی هه‌قیقه‌تی خوا الی نهصرانیهكان‬

‫مقدمة ملعرفة حقيقة اهلل عند انلصارى‬


‫< كردي ‪ -‬كوردي‪> kurdish -‬‬

‫دكتۆر ناجی كوڕی ئیبراهیم العرفج‬


‫ادلكتور نايج بن إبراهيم العرفج‬

‫‪‬‬

‫وه‌رگێرانی‪ :‬ده‌سته‌ی به‌شی كوردی له ماڵپه‌ری ئیسالم هاوس‬


‫پێداچونه‌وه‌ی‪ :‬پشتیوان سابیر عه‌زیز‬
‫ترمجة ‪ :‬فريق القسم الكردي بموقع إسالم هاوس‬
‫مراجعة‪ :‬بشتيوان صابر عزيز‬
‫‪1‬‬

‫سه‌ره‌تای گه‌شتێك له پێناو ناسینی هه‌قیقه‌تی خوا الی نهصرانیهكان‬

‫سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره و میهره‌بان و درودو صهاڵت و سه‌الم بۆ سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی‬

‫محمد المصطفی و ئال وبهیت و هاوه‌ڵ وشوێنكهوتوانی هه‌تا هه‌تایه ‪..‬‬

‫ئێستاش فورسهتمان بده‌ن‪ ،‬بگه‌ڕێینه‌وه بۆ بابه‌تی ئه‌و په‌یامه‌ی كه پێشتر باسمانكرد‪ ،‬وه چه‌ند‬

‫ده‌قێك له ئینجیل و قورئانی پیرۆز وه‌ربگرین كه باس له یهكخوایی په‌روه‌ردگارمان بۆ ده‌كه‌ن‪.‬‬

‫به‌ڕاستی من له كاتی خوێندنه‌وه‌و لێكۆڵێنه‌وه‌ی چڕوپڕم له‌سه‌ر نه‌صرانیه‌ت وگفتوگۆی زۆرم له‌گه‌ڵ‬

‫نهصرانیهكان بۆم ڕوون بویه‌وه كه خوای گه‌وره ( الله ) الی ئه‌وان وه‌ك هه‌ندێك كه‌سیان ته‌صه‌وری‬

‫ده‌كه‌ن بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه ‪:‬‬

‫یه‌كه‌م ‪ :‬خوای باوك ‪.‬‬

‫دووه‌م ‪ :‬خوای كوڕ ‪.‬‬

‫سێهه‌م ‪ :‬خوای ڕۆحی پیرۆز ‪.‬‬

‫بۆیه وه‌ك شتێكی ساده وساكار وبهدیهی ولۆژیكێكی ساغ ودروست‪ ،‬كه‌سی لێكۆڵهوهر په‌لكێش ده‌كه‌ن‬

‫بۆ چه‌ند پرسیارێك كه ئاڕاسته‌ی نهصرانیهكان بكرێت ‪:‬‬

‫مه‌به‌ست چیه له ووتنی ( الله واحد) خوا یه‌ك خوایه‪ ،‬له كاتێكدا ئێوه ئاماژه بۆ سێ خوا و په‌رستراو‬

‫ده‌كه‌ن ‪.‬‬

‫ئایا خوا یه‌ك خوایه به‌اڵم له‌ناو سێ خوادا تواوه‌ته‌وه‪ ،‬یان سی خودان وله‌ناو یه‌ك خوادا تواونه‌ته‌وه‬

‫( ‪ 1‬له‌ناو ‪ ،3‬یان ‪ 3‬له‌ناو ‪ ) 1‬دا ؟‬

‫سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش‪ ،‬و به‌پێی هه‌ندێك بیروباوه‌ڕی نهصرانیهكان‪ ،‬هه‌ر یه‌ك له‌م سێ خوا وپهرستراوه‬

‫كار‌و و وه‌زیفه ووێنه وكهینونهی خۆیان هه‌یه‪ ،‬وه‌ك له خواره‌وه ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ین ‪:‬‬
‫‪2‬‬

‫‪-1‬الله و خوای باوك خالق ودروستكاره ‪.‬‬

‫‪-2‬الله و خوای كوڕ ڕزگاركار وفریادڕهسه ‪.‬‬

‫‪-3‬الله و خوای ڕۆحی پیرۆز ڕاوێژكار و پشتگیركاره ‪.‬‬

‫ئه‌وه‌ی واگومان ده‌بات كه‌وا مه‌سیح كوڕی خوایه‪ ،‬یان خوا وپه‌رستراو وبه‌شێك بێت له‌خوا‪ ،‬ته‌واو‬

‫پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌قه‌كانی ته‌ورات وئینجیل ده‌یگه‌یه‌نن‪ ،‬چونكه ده‌قی ئه‌و كتێبانه ده‌ڵین ‪:‬‬

‫خوای گه‌وره ( الله ) هیچ كه‌سیك له دونیادا نایبینێت‪ ،‬ئه‌مه‌ش هه‌ندیك له‌و ده‌قانه‌یه ‪:‬‬

‫" إنكم لم تسمعوا صوته قط ولم تروا وجهه " (انجيل يوحنا ‪. )5:73‬‬

‫واتا ‪ :‬ئێوه گوێتان له ده‌نگی ئه‌و ده‌بێت‪ ،‬به‌اڵم هه‌رگیز ڕوخساریتان نه‌بینیوه ‪.‬‬

‫(الرسالة األولى إلى تيموثاوس ‪)6171‬‬ ‫" لم يره أحد قط وال يستطيع أحد رؤيته "‬

‫واتا ‪ :‬هیچ كه‌سێك هه‌رگیز نه‌یبینیوه‪ ،‬وه هیچ كه‌سێكیش ناتوانێت بیبینێت ‪.‬‬

‫(الخروج ‪.)33755‬‬ ‫" ال أحد يراين ويبىق حيا "‬

‫واتا ‪ :‬هیچ كه‌سێك نامبینێت و بهزیندوویش بمێنێته‌وه ‪.‬‬

‫له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌م ده‌قانه وغه‌یری ئه‌مانه‌یش‪ ،‬زۆر به سه‌ر سوڕمان وڕاستگۆی وئهمانهتهوه‬

‫ده‌پرسم‪ ،‬چۆن ده‌توانرێت ته‌وفیق بكرێت له‌نێوان ووته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه عیسی به‌خوا ده‌زانن‪،‬‬

‫له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌قانه‌ی ئینجیل كه پێداگری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك نیه خوا ببینێت‪ ،‬وه یان‬

‫گوێی له ده‌نگی خوا بێت ‪..‬‬

‫ئايا جوله‌كه‌كان له‌كاتی خۆیدا خێزان وشوینكهوتوانی عیسایان نه‌بینی‪ ،‬ئایا عیسای مه‌سیحیان‬

‫نه‌دی و گوێیان له‌ده‌نگی نه‌بوو ( ئه‌و خوا كوڕه‌ی كه ئه‌وان باوه‌ڕیان پێیه‌تی ) ‪.‬‬

‫ئایا چۆن ته‌ورات و ئینجیل بڕیاری ئه‌وه ده‌ده‌ن كه خوا ( الله ) نابینرێت و كه‌سیش گوێی له ده‌نگی‬

‫نابێت‪ ،‬كه‌چی پاشان كه‌سێك دێت وباوه‌ڕی وایه ئه‌و ( عیسی ) یه‌ی كه بینویانه و گوێیان له‌ده‌نگی‬

‫بووه خوایه یان كوڕی خوایه ؟ ئایا لێره‌دا نهێنیه‌ك هه‌یه كه په‌یوه‌ست بێت به هه‌قیقه‌تی خواوه ؟‬
‫‪3‬‬

‫به‌اڵم بێگومان ته‌ورات ته‌ئكید له پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ده‌كاته‌وه‪ ،‬ئه‌وه‌تا له ته‌وراتدا له خوای گه‌وره‌وه‬

‫نقڵی كردووه كه ده‌ڵێت ‪ " :‬إنين أنا الرب وليس هناك من هلإ آخر‪ .‬وإنين لم أتكلم بالرس ولم أجعل هديف‬

‫مسترتا ‪ ..‬إنين أنا اهلل وإين أنطق باحلق‪ ،‬وإنين أعلن ما هو صدق " (إشعياء ‪. )64793‬‬

‫واتا ‪ :‬بێگومان من په‌روه‌ردگارم‪ ،‬جگه له منیش هیچ په‌روه‌ردگار و په‌رستراوێكی تر نیه‪ ،‬بێگومان من‬

‫به نهێنی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك قسه‌م نه‌كردووه‪ ،‬وه ئامانجی خۆمم په‌نهان نه‌كردووه‪ ،‬بێگومان من (‬

‫الله ) و په‌رستراوم‪ ،‬وه منیش به هه‌ق وڕاستی ده‌بێژم‪ ،‬وه بێگومان ئه‌وه‌ی ڕاست بێت ئه‌وه‬

‫ڕاده‌گه‌یه‌نم ‪...‬‬

‫سه‌رچاوه ‪ :‬كتێبی ته‌نها په‌یامێك ( رسالة واحدة فقط )‪.‬‬

You might also like