Professional Documents
Culture Documents
فیقهی ئاسان: په‌رتووكی نوێژ: ده‌روازه‌ی ده‌یه‌م: له باره‌ی نوێژی هه‌ینیه‌وه
فیقهی ئاسان: په‌رتووكی نوێژ: ده‌روازه‌ی ده‌یه‌م: له باره‌ی نوێژی هه‌ینیه‌وه
فیقهی ئاسان :په‌رتووكی نوێژ :ده‌روازه‌ی ده‌یه‌م :له باره‌ی نوێژی هه‌ینیه‌وه
الفقه امليرس :كتاب الصالة :ابلاب العارش :يف صالة اجلمعة
< كوردی -كردي > kurdish -
سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان وه درود وصهاڵت وسهالم بۆ سه‌ر موحه‌ممه‌دی كوڕی عه‌بدوڵاڵ و ئال وبهیت و یار
به‌ڕیزان و خۆشه‌ویستان له چوار چێوه‌ی بابه‌ته‌كانی نوێژ ،دێینه خزمه‌ت ئێوه‌ی به‌رێز ،ئه‌مجاره به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره له باره‌ی
نوێژی هه‌ینیه‌وه ئه‌م ووتارهتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین ،كه ده بابه‌تی له‌خۆ گرتووه ،بابه‌تی یه‌كه‌م :حوكمی نوێژی هه‌ینی و به‌ڵگه‌كانی ،بابه‌تی
دووه‌م :نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر كێ واجبه؟ ،بابه‌تی سێهه‌م :كاتی نوێژی هه‌ینی ،بابه‌تی چواره‌م :ووتاری نوێژی هه‌ینی ،بابه‌تی پێنجه‌م:
سوننه‌ته‌كانی ووتاری نوێژی هه‌ینی ،بابه‌تی شه‌شه‌م :ئه‌وه كاره‌ی ئه‌نجامدانی له كاتی ووتاری نوێژی هه‌ینیدا حه‌رامه ،بابه‌تی حه‌وته‌م:
به‌چی شتێك ده‌گه‌یت به نوێژی هه‌ینیدا؟ بابه‌تی هه‌شته‌م :له‌باره‌ی نوێژی سوننه‌تی هه‌یینیه‌وه ،بابه‌تی نۆیه‌م :چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی نوێژی
نوێژی هه‌ینی فه‌رزی عه‌ینه له‌سه‌ر پیاوان ،به به‌ڵگه‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌ی كه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی :ﱡﭐ ﱁ ﱂ ﱃ ﱄ ﱅ
ﱆ ﱇ ﱈ ﱉ ﱊ ﱋ ﱌ ﱍ ﱎ ﱏﱐ ﱠ ﭐ( ،)1واتا :ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه کاتێك که بانگ درا بۆ
نوێژ له ڕۆژی هه‌ینی دا به په‌له بڕۆن بۆ یادی خوا (بۆ نوێژه هه‌ینی) و واز له کڕین و فرۆشتن بهێنن ،ئا ئه‌وه بۆ ئێوه چاکتره ئه‌گه‌ر
وه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی } :رواح اجلمعة واجب ىلع لك حمتلم { ( ،)2واتا :ڕۆشتن بۆ نوێژی هه‌ینی
واجبه له‌سه‌ر هه‌موو نێرینه‌یه‌كی باڵغ بوو ،هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی } :يلنتهني أقوام عن ودعهم اجلمعات ,أو يلختمن اهلل ىلع قلوبهم ,ثم
يلكونن من الغافلني { ( ،)3واتا :خه‌ڵكانێك كۆتایی ده‌هێنن له‌وه‌ی كه وازیان له نوێژی هه‌ینی هێناوه ،یان ئه‌وه‌تانێ خوای گه‌وره مۆر
( )2نه‌سائی ڕیوایه‌تی كردووه ( ،)89/3وه شیخ ئه‌لبانیش به فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحی داناوه ،بڕوانه په‌رتووكی ( :صحیح الجامع ) ،فه‌رمووده‌ی ژماره (. )3521
ئیمام نه‌وه‌وه‌ی ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له‌باره‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌وه ووتویه‌تی ( :فيه أن اجلمعة فرض عني ) ( ،)1واتا :ئه‌م
له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا هاتووه كه كه‌مێكی تر باسی لێوه ده‌كه‌ین ،پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی } :اجلمعة حق
واجب ىلع لك مسلم ،{ ....واتا :نوێژی هه‌ینی مافێكی واجبه له‌سه‌ر هه‌موو پیاوێكی موسڵمان .
نوێژی هه‌ینی واجبه له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێكی نێرینه‌ی باڵغی ژیر ،توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه بڕوات بۆ نوێژه‌كه ،وه نیشته‌جێ بێت و
موسافیر نه‌بێت ،بۆیه ده‌ڵێین :نوێژی هه‌ینی واجب نیه له‌سه‌ر كۆیله وئافره‌تان ومنااڵن و شێت و نه‌خۆش و موسافیر ،به به‌ڵگه‌ی ئه‌و
فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی } :اجلمعة حق واجب ىلع لك مسلم یف مجاعة ،إال أربعة ،عبد
مملوك ،و امرأة ،او صيب ،أو مریض{ ( ،)2واتا :نوێژی هه‌ینی مافێكی واجبه له‌سه‌ر هه‌موو پیاوێكی موسڵمان كه به كۆمه‌ڵ بیكات ،له‌سه‌ر
چوار كه‌س نه‌بێت ،له‌سه‌ر كۆیله‌یه‌كی خاوه‌ندار ،و ئافره‌تان ،و منااڵن ،ونه‌خۆش نه‌بێت .
سه‌باره‌ت به كه‌سی موسافیریش نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر پێویست نیه ،چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه وسلم ) له سه‌فه‌ره‌كانیدا
نوێژی هه‌ینی ئه‌نجام نه‌ده‌دا ،له‌و حهجههشی كه كردی ڕۆژی عه‌ره‌فه هاوكاتی ڕۆژی هه‌ینی بوو ،به‌اڵم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا به نوێژی نیوه‌ڕۆ
ئه‌نجامیدا وله‌گه‌ڵ نوێژی عه‌سر پێكه‌وه به‌كۆكراوه‌یی كردنی ،به‌اڵم ئه‌و موسافیره‌ی ئه‌گه‌ر له وواڵتیك یان جێگایه‌ك دابه‌زی كه نوێژی
هه‌ینی تێدا ده‌كرا ئه‌وا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی موسڵمانی ئه‌و جێگایه نوێژی هه‌ینی ئه‌نجام ده‌دات ،خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو كۆیله و ئافره‌تان و منااڵن و
نه‌خۆش وكه‌سانی موسافیر ئاماده‌ی نوێژی هه‌ینی بوون ،ئه‌وا نوێژه‌كه‌یان ڕاست ودروسته ،و جێگای نوێژی نیوه‌ڕۆیان بۆ ده‌گرێته‌وه .
كاتی نوێژی هه‌ینی هه‌مان كاتی نوێژی نیوه‌ڕۆیه ،كه له‌دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژ له ناوه‌ڕاستی ئاسمان الده‌دات و سێبه‌ری هه‌موو شتێك به
ئه‌ندازه‌ی درێژی خۆی لێدێت ،به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك ( خوای لێ ڕازی بێت ) گێراویه‌تیه‌وه و ده‌ڵیت} :
أن انلیب ( صیل اهلل عليه وسلم ) اكن یصيل اجلمعة حني تميل الشمس { ( ،)3واتا :پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه وسلم ) كاتێكی
( )2ئه‌بو داود به‌فه‌رمووده‌ی ژماره ( )1054ڕیوایه‌تی كردووه ،وه شیخ ئه‌لبانیش به فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحی داناوه ،بڕوانه په‌رتووكی :اإلرواء ژماره (. )592
هه‌روه‌ها هاوهاڵنی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه وسلم ) خوایان لێ ڕازی بێت ،هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌یان كردووه ( ،)1هه‌ر بۆیه
هه‌ركه‌سێك بگات به ڕكاتێك له نوێژی هه‌ینی پێش ئه‌وه‌ی كاته‌كه‌ی بڕوات ،ئه‌وا گه‌یشتووه به نوێژی هه‌ینیدا ،وه گه‌ر نا ئه‌وا ده‌بێت وه‌ك
نوێژی نیوه‌ڕۆ ئه‌نجامی بدات ،به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێشتر باسمان لێوه‌كرد ،و پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه وسلم )
فه‌رمووی بووی } :من أدرك ركعة من الصالة فقد أدرك الصالة{ ,واتا :هه‌ركه‌سێك بگات به ڕكاتێك له نوێژ ئه‌وا گه‌یشتووه به
نوێژه‌كه‌دا .
ووتاری نوێژی هه‌ینی ڕوكن و پایه‌یه‌كه له ڕوكن و پایه‌كانی نوێژی هه‌ینی ،بۆیه نوێژی هه‌ینی بی ووتاردان ڕاست ودروست نیه،
چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه وسلم ) به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ری و پارێزگاری لێكردووه و هه‌رگیز وازی لێ نه‌هێناوه ،ئه‌وانیش
بریتین له دوو ووتار ،وه یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی دروستی نوێژی هه‌ینیش ئه‌وه‌یه كه ده‌بیت ئه‌و دوو ووتاره پێش نوێژه‌كه بدرێت .
سوننه‌ته له ووتاری نوێژی هه‌ینیدا نزا وپاڕانه‌وه بۆ چاكسازی وصهالحی دین ودونیای ته‌واوی موسڵمانان بكرێت ،له‌گه‌ڵ نزا وپاڕانه‌وه
بۆ كاربه‌ده‌ستانی موسڵمانان كه خوای گه‌وره ئیصالحیان بكات و سه‌ركه‌وتوویان بكات له ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانیاندا ،چونكه پێغه‌مبه‌ری
خوا ( صلی هللا علیه وسلم ) كاتێك ووتاری نوێژی هه‌ینی ده‌دا نزا‌و پاڕانه‌وه‌ی ده‌كرد ،وئه‌نگوستی به‌رز ده‌كرده‌وه و ئاماژه‌ی پێده‌كرد،
خه‌ڵكیش هه‌موو ئامینیان بۆ ده‌كرد ،وه سوننه‌ت كه ئه‌و كه‌سه‌ی ووتاره‌كه ده‌دات هه‌ر ئه‌ویش نوێژه‌كه بۆ خه‌ڵكی بكات ،وه به پێی توانا
ده‌نگی به‌رز بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئاماده‌بووان بیبیستن ،وه به پێوه‌ش بێت نه‌ك به دانیشتانه‌وه ،به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره
َََُ َ َ
وك قائ ِ ًماﱠ ( ،)2واتا :ئه‌ی موحه‌مه‌د تۆ به‌راوه‌ستاوی به‌جێدێڵن! .راڤهكارانی قورئان ئه‌ڵێن :پێغه‌مبه‌ر (صلی هللا علیه فه‌رموویه‌تی:ﭐﱡﭐوترك
وسلم) رۆژی هه‌ینیی له‌سه‌ر مینبه‌ر وتاری ئه‌خوێنده‌وه ،له‌وكاته‌دا كاروانێكی بازرگانیی له‌شامه‌وه گه‌ڕایه‌وه ،له‌و كاته‌یشدا مه‌دینه‌ییه‌كان
تووشی گرانیی و قات و قڕییهك ببوون ،شیاوی باسه هه‌ركات كاروان هاتبایهتهوه به‌ته‌پڵ و ده‌فه‌وه پێشوازیان لێئه‌كرد ،ئینجا كه
دانیشتوانی مزگه‌وت و گوێگرانی وتاری هه‌ینیی گوێیان لهوههراو سومڕهوه بوو ،ئه‌وانیش -بێجگه له دوازده كه‌سیان -به‌په‌له هه‌ڵسان و
َه
َ ْ َ َه َ ْ ٌ َ ْ َ َ ه َ َ َ َُ َ ْ ُ َه
الرازق َ ُْ
ِيﱠ په‌یامبه‌ریان به‌جێ هێشت !! ئه‌وسا ئه‌و ئایه‌ته هاته خواره‌وه و فه‌رمووی :ﱡﭐقل ما عِند اَلل ِ خْي مِن اللهوِ ومِن ال ِجارة ِ واَلل خْي ِ
واتا :پێیان بڵێ ئه‌ی موحه‌ممه‌د (صلی هللا علیه وسلم) ئه‌و پاداش و به‌هره‌یه الی خوایه بۆ ئیمانداران چاكتره له‌گه‌مه‌و بازرگانیی،
وه‌خوایش باشترین رۆزی به‌خشه ،كه‌وابوو جارێكی‌تر شتی وا نه‌كه‌ن و ته‌نها الی خوا داوای رۆزی بكه‌ن .
جابری كوڕی سهمرة ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایهیتی كردووه‌و ده‌ڵێت } :اكن رسول اهلل ( صیل اهلل عليه وسلم ) خیطب قائما ثم
جيلس ،ثم یقوم فيخطب ،فمن حدثك أنه خیطب جالسا فقد كذب { ( ،)1واتا :پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه وسلم ) به پێوه
ووتاری نوێژی هه‌ینی ده‌دا ،پاشان داده‌نیشت و دواتر هه‌ڵده‌سایه‌وه و ووتارێكی تری ده‌دا ،هه‌ركه‌سێك پێی ووتی كه پێغه‌مبه‌ری خوا (
صلی هللا علیه وسلم ) به دانیشتانه‌وه ووتاری ده‌دا ئه‌وه بێگومان درۆی كردووه .
وه سوننه‌ت وایه له‌سه‌ر مینبه‌ر وله‌شوێنێكی به‌رز بدرێت ،چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه وسلم ) له‌سه‌ر مینبه‌ره‌كه‌ی ووتاری
ده‌دا كه به‌رز بوو ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه باشتر ده‌گات به‌خه‌ڵكی ،وه باشتریشه بۆ ئامۆژگاری كردنیان ،وه سوننه‌ته له نێوان هه‌ردوو
وتاره‌كه‌دا كه‌مێك دابنیشێت ،به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه عه‌بدوڵاڵی كوڕی عومه‌ر ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ڕیوایه‌تی كردووه
وده‌ڵێت } :اكن انليب ( صیل اهلل عليه وسلم ) خیطب خطبتني وهو قائم ،یفصل بينهما جبلوس { ( ،)2واتا :پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا
علیه وسلم ) له ڕۆژی هه‌ینیدا به پێوه دوو وتاری ده‌دا ،له نێوانیانیشدا داده‌نیشت .
وه سوننه‌ته ووتاره‌كان كورت بن ،به‌شێوه‌یه‌ك ووتاری دووه‌م له ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كورتر بێت ،به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه عه‌مار
َّ
ڕیوایه‌تی كردووه ،و ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی } :إن طول صالة الرجل وقرص خطبته مئنة من
فقهه ،فأطيلوا الصالة ،واقرصوا اخلطبة { ( ،)3واتا :بێگومان درێژی نوێژی پیاو (ووتار بێژ ) له‌گه‌ڵ كورتی ووتاره‌كه‌ی نیشانه‌ی
شاره‌زاییه‌تی له‌ئاین ،بۆیه نوێژه‌كان درێژ ،و ووتاره‌كان كورت بكه‌نه‌وه .
وه سوننه‌ته ووتاربێژ كاتێك هاته الی نوێژ خوینان و ئاماده‌بووان ساڵویان لێ بكات ،به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه جابر ( خوای لێ
ڕازی بێت ) گێراویه‌تیه‌وه وده‌ڵێت } :اكن رسول اهلل ( صیل اهلل عليه وسلم ) إذا صعد املنرب سلم { ،واتا :پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی هللا
علیه وسلم) كاتێك سه‌رده‌كه‌وت بۆ سه‌ر مینبه‌ر ساڵوی له موسڵمانان ده‌كرد .
وه سوننه‌ته كه له‌سه‌ر مینبه‌ره‌كه دابنیشێت تا ئه‌و كاته‌ی كه بانگبێژه‌كه له بانگه‌كه‌ی ده‌بێته‌وه ،به به‌ڵگه‌ی ئه‌و ڕیوایه‌ته‌ی كه عه‌بدوڵاڵی
كوڕی عومه‌ر ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ووتویه‌تی } :اكن انليب ( صیل اهلل عليه وسلم ) جيلس إذا صعد املنرب حىت یفرغ املؤذن ،ثم
( )2بوخاری وموسلیم هاوڕان :بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره ( ,)928وموسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره ( )861ڕیوایه‌تیان كردووه .
یقوم فيخطب { ،واتا :پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه وسلم ) كاتێك سه‌رده‌كه‌وت بۆ سه‌ر مینبه‌ر داده‌نیشت تا ئه‌و كاته‌ی بانگبێژه‌كه له
وه سوننه‌ته كه ووتار بێژ خۆی بدات به‌سه‌ر ئه‌و گوچانه یان ئه‌و شته‌ی به ده‌ستیه‌وه‌یه ،وه سوننه‌تیشه كه ووتاربێژه‌كه به له‌به‌ر ووتار
بدات ( وه‌ره‌قه‌ی به ده‌سته‌وه نه‌بێت ) چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه وسلم ) به‌و شێوه‌یه ووتاری ده‌دا .
بابه‌تی شه‌شه‌م :ئه‌وه كاره‌ی ئه‌نجامدانی له كاتی ووتاری نوێژی هه‌ینیدا حه‌رامه :
حه‌رامه قسه‌كردن كاتێك كه ئیمام ووتار ده‌دا ،به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی } :
من تكلم یوم اجلمعة واإلمام خیطب فهو اكحلمار حيمل أسفارا ،)1( { ...واتا :هه‌ر كه‌سیك ڕۆژی هه‌ینی قسه بكات كاتیك كه ئیمام
ووتاره‌كه‌ی ده‌دا ،ئه‌وا وه‌ك ئه‌و گوێدرێژه وایه كه باریك كتێبی هه‌ڵگرت بێت ،هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی }:إذا قلت لصاحبك أنصت
واإلمام خیطب فقد لغوت { ( ،)2واتا :كاتیك ئیمام ووتار ده‌دات ،ئه‌گه‌ر به هاوڕێكه‌ت ووت بێده‌نگبه ،ئه‌وا قسه‌ی پڕپوچت كردووه .
مه‌به‌ست له ووشه‌ی ( اللغو ) كه له فه‌رمووده‌كه‌دا هاتووه :مه‌به‌ست له كردنی قسه‌ی بێهووده وپڕوپوچه و بێ مانا و وه‌رنه‌گیراوه،
هه‌روه‌ها حه‌رامه له‌كاتی ووتاره‌كه‌دا هه‌نگاو به‌سه‌ر گه‌ردنی خه‌ڵكیدا ههڵنییت ( بۆ ئه‌وه‌ی بڕۆیته پێشه‌وه ) ،به به‌ڵگه‌ی ئه‌و
فه‌رمووده‌یه‌ی كاتێك بینی كه پیاوێك هه‌نگاوی هه‌ڵده‌گرت به‌سه‌ر گه‌ردنی خه‌ڵكیدا ،پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه وسلم ) پێی فه‌رموو:
} اجلس فقد آذیت { ( ،)3واتا :دانیشه به‌ڕاسته ئازاری خه‌ڵكی ده‌ده‌یت ،چونكه كارێكی له‌و شێوه‌یه ده‌بێته هۆی زیان وئازار به خه‌ڵكی
گه‌یاندن ،وسه‌رقاڵی كردنیان كه ئاگایان له ووتاره‌كه نه‌مێنێت ،به‌اڵم ئیمام هیچ كێشه وگرفت نیه كه هه‌نگاو هه‌ڵنێت به‌سه‌ر گه‌ردنی
خه‌ڵكیدا ئه‌گه‌ر هاتوو به‌و شێوه‌یه نه‌بێت نه‌یده‌توانی بگاته جێگاكه‌ی خۆی .
وه مه‌كروهه و كارێكی باش نیه كه دوو كه‌س له‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه دانیشت بن تۆ خۆت بكه‌یت به نێوانیاندا و له‌یه‌كیان جودا بكه‌یته‌وه ،به
به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی } :من اغتسل یوم اجلمعة ..ثم راح فلم یفرق بني
اثنني ف‌صیل ما كتب هل ...غفر هل ما بينه وبني اجلمعة األخرى { ( ،)4واتا :هه‌ركه‌س ڕۆژی هه‌ینی خۆی شۆرد وپاشان ڕۆیشت بۆ
( )1ئه‌حمه‌د ڕیوایه‌تی كردووه ( ،)230/1ابن حه‌جه‌ر له په‌رتوكی (بلوغ المرام ) دا ووتویه‌تی :ئه‌م فه‌رمووده‌یه سه‌نه‌ده‌كه‌ی گرفتی تێدا نیه ،بڕوانه په‌رتووكی ( :سبل السالم )
( )3ئه‌بو داود به فه‌رمووده‌ی ژماره ( )1118ڕیوایه‌تی كردووه ،ونهسائی ش ڕیوایه‌تی كردووه،)103/3( ،وه حاكمیش ڕیوایهیت كردووه ( ،)288/1وه به فه‌رموده‌یه‌كی صه‌حیحی
داناوه ،وه ذه‌هه‌بیش له‌مه‌دا هاوڕایه‌تی ،وه شێخ ئه‌لبانیش به فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحی داناوه ،بڕوانه په‌رتووكی (صحیح ابن ماجه ) فه‌رمووده‌ی ژماره (. )916
( )4بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره ( )910ڕیوایه‌تی كردووه .
6
مزگه‌وت و دوو كه‌سی له‌یه‌ك جودا نه‌كردووه ،وه ئه‌وه‌نه‌ی بۆی نوسرا بوو نوێژی كرد ،خوای گه‌وره له گوناهو تاوانی نێوان ئه‌و
مرۆڤی موسڵمان ده گات به نوێژی هه‌ینیدا به‌وه‌ی بگات به ڕكاتێك له‌گه‌ڵ ئیمامدا ،به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه ئه‌بو هوریره (
خوای لێ ڕازی بێت ) گێراویه‌تیه‌وه ،وده‌ڵیت :پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی } :من أدرك من اجلمعة ركعة فقد
أدرك الصالة { ( ،)1واتا :هه‌ركه‌سێك بگات به ڕكاتێكی نوێژی هه‌ینیدا ،ئه‌وه گه‌یشتوه به نوێژه‌كه‌دا .
به‌اڵم ئه‌گه‌ر گه‌یشت به كه‌متر له ڕكاتێك ئه‌وا ده‌بێت نوێژی نیوه‌ڕۆ بكات .
نوێژی هه‌ینی سوننه‌تی له پێشه‌وه نیه ( ،وه‌ك نوێژی نیوه‌ڕۆ ) ،به‌اڵم ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك وه‌ك سوننه‌تێكی ره‌ها ئه‌نجامیدا پێش ئه‌وه‌ی
كاتی نوێژی هه‌ینی بێت هیچ گرفتێكی تێدا نیه ،چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه وسلم ) موسڵمانانی هانداوه بۆ كردنی سوننه‌تی
ڕه‌ها ،وه‌ك له‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه سه‌لمان ڕیوایه‌تی كربوو ،وه كه‌مێك پێش ئێستا باسمان لێوه‌كرد ،كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه
وسلم ) فه‌رمووی بووی } :من اغتسل یوم اجلمعة ..ثم راح فلم یفرق بني اثنني ف‌صیل ما كتب هل ...غفر هل ما بينه وبني اجلمعة
األخرى { ( ،)2واتا :هه‌ركه‌س ڕۆژی هه‌ینی خۆی شۆرد وپاشان ڕۆیشت بۆ مزگه‌وت و دوو كه‌سی له‌یه‌ك جودا نه‌كردووه ،و ه
ئه‌وه‌نه‌ی بۆی نوسرا بوو نوێژی كرد ،خوای گه‌وره له گوناهو تاوانی نێوان ئه‌و هه‌ینیه و هه‌ینیه‌كه‌ی تر خۆش ده‌بێت .
هه‌روه‌ها هاوهاڵنی به‌ڕێزیش سوننه‌تی ڕه‌هایان كردووه ،هه‌روه‌ها له‌به‌ر باشی و ئه‌فزه‌ڵیه‌تی نوێژی سوننه‌تیش ،وه ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێكیش
نه‌یكرد ئه‌وه لۆمه‌ی ناكرێت ،چونكه سوننه‌تی ڕاتبه‌ی نوێژی هه‌ینی له پاشیه‌وه ده‌كرێت ،ئه‌ویش دوو یان چوار یان شه‌ش ڕكاته ،چونكه
پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه وسلم ) خۆی كردوویه‌تی و فه‌رمانیشی پێكردووه ،له فه‌رمووده‌دا هاتووه } :اكن یصيل بعد اجلمعة
ركعتني { ( ،)3واتا :پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه وسلم ) دوای نوێژی هیه‌نی دوو ڕكاتی ده‌كرد ،وه هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی } :إذا
( )1ابن ماجه به هفرموودهی ژماره ( )1121ڕیوایه‌تی كردووه ، ،وه شیخ ئه‌لبانیش به فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحی داناوه ،بڕوانه په‌رتووكی ( :صحیح سنن ابن ماجه ) فه‌رمووده‌ی
( )3بوخاری وموسلیم هاوڕان :بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره ( )937وموسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره ( )882ڕیوایه‌تیان كردووه .
7
صیل أحدكم اجلمعة فليصل بعدها أربع ركعات { ( ،)1واتا :هه‌ر كه‌سێك له ئێوه ئه‌گه‌ر نوێژی هه‌ینی كرد ،با چوار ڕكات له پاشیه‌وه
بكات.
له ڕیوایه‌تێكی تردا هاتووه } :من اكن منكم مصليا بعد اجلمعة فليصل أربعا { ( ،)2واتا :هه‌ركه‌سیك له ئیوه ئه‌گه‌ر له‌دوای نوێژی
سه‌باره‌ت به شه‌ش ڕكاتهكهیش عه‌بدوڵاڵی كوڕی عومه‌ر ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ڕیوایه‌تی كردووه و ووتویه‌تی } :أن انليب ( صیل
ً
اهلل عليه وسلم ) اكن یصيل بعد اجلمعة ستا { ( ،)3واتا :پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه وسلم ) له پاش نوێژی هه‌ینی شه‌ش ڕكات
سوننه‌تی ده‌كرد ،هه‌روه‌ها عه‌بدوڵاڵی كوری عومه‌ر خۆیشی شه‌ش ڕكاتی نوێژی سوننه‌تی ئه‌كرد له‌پاش نوێژی هه‌ینی( .)4به‌مه‌ش
ڕوون بوویه‌وه كه النی كه‌می سوننه‌تی ڕابته له دوای نوێژی هه‌ینیه‌وه دوو ڕكاته ،والنی زۆریه‌كه‌شی شه‌ش ڕكاته ،شیخ االسالم ابن
تیمیه‌یش ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) وای ده‌بینیت كه سوننه‌تی ڕاتبه ئه‌گه‌ر له‌مزگه‌وت كرا ئه‌وه چوار ڕكاته ،وه ئه‌گه‌ر له‌ماڵه‌وه‌ش كرا
ئه‌وه دوو ڕكاته ،بۆیه ده‌بینین كه نوێژه‌كانی شێوازی جۆراو جۆر بووه(.)5
نوێژی هه‌ینی دوو ڕكاته و به‌ئاشكرا قورئانی تێدا ده‌خوێنرێت ،چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه وسلم ) به‌و شێوه‌یه نوێژی هه‌ینی
ده‌كرد ،بێگومان كرداری ئه‌ویش به‌شێكه له سوننه‌ته‌كانی ،وه زانایانیش كۆدهنگن له‌سه‌ر ئه‌مه ،وه سوننه‌ته له ڕكاتی یه‌كه‌مدا دوای
خوێندنی سوره‌تی (الفاتحة) سوره‌تی ( الجمعة ) و له‌ڕكاتی دووه‌میشدا سوره‌تی ( المنافقون ) بخوێنرێت ،یان له یه‌كه‌مدا سوره‌تی (
االعلی ) و لهدوهمدا سوره‌تی ( الغاشیة ) بخوێنرێت ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه وسلم ) ئاوای كردووه .
-1سوننه‌ته زوو ڕۆشتن بۆ نوێژی هه‌ینی ،بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پاداشته گه‌وره به‌ده‌ست بهێنرێت ،له فه‌رمووده‌یه‌كدا كه ئه‌بو هوره‌یره (خوای
لێ ڕازی بێت) ڕیوایه‌تی كردووه ،كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی } :من اغتسل یوم اجلمعة غسل اجلنابة،
ثم راح ،فكأنما قرب بدنة ،ومن راح يف الساعة اثلانية ،فكأنما قرب بقرة ،ومن راح يف الساعة اثلاثلة ،فكأنما قرب كبشا أقرن ،ومن
راح يف الساعة الرابعة ،فكأنما قرب دجاجة ،ومن راح يف الساعة اخلامسة ،فكأنما قرب بيضة ،فإذا خرج اإلمام حرضت املالئكة
يستمعون اذلكر { ( ،)1واتا :هه‌ركه‌سێك ڕۆژی هه‌ینی خۆی بشوات وه‌ك خۆشۆرین بۆ له‌شگرانی ،وپاشان (له‌ساتی یه‌كه‌مدا) بڕوات بۆ
مزگه‌وت وه‌ك ئه‌وه وایه ووشترێكی كردبێت به خێر بۆ له‌خودا نزیك بوونه‌وه ،وه هه‌ركه‌سێك له ساتی دووه‌مدا بڕوات وه‌ك ئه‌وه وایه
مانگایه‌كی كردبێت به‌خێر ،وه هه‌ركه‌سێك له ساتی سێهه‌مدا ڕۆیشت وه‌ك ئه‌وه وایه به‌رانێكی شاخداری كردبێت به‌خێر ،وه هه‌ركه‌سێك
له‌ساتی چواره‌مدا ڕۆیشت وه‌ك ئه‌وه وایه مریشكێكی كردبێت به‌خێر ،وه هه‌ركه‌سێك له ساتی پێنجه‌مدا ڕۆیشت وه‌ك ئه‌وه وایه هێلكه‌یه‌كی
كردبێت به‌خێر ،جا كاتێك ئیمام هاته ناو مزگه‌وت وچووه سه‌ر مینبه‌ر بۆ ووتاردان ،فریشته‌كانیش كۆتایی ده‌هێنن به‌ناو تۆماركردنی
ئه‌وانه‌ی هاتوون وئه‌وانیش دێنه ناو مزگه‌وت بۆ گوێگرتن له یادی خوای گه‌وره (مه‌به‌ست لێی گوێگرتنه له ووتاره‌كه).
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی } :من غسل یوم اجلمعة واغتسل ،وبكر وابتكر ،اكن هل بكل خطوة خیطوها أجر سنة صيام وقيامها { (،)2
واتا :هه‌ركه‌سێك ڕۆژی هه‌ینی خۆی بشوات بۆ خۆشۆرینی چووت بوون له‌گه‌ڵ خێزانی ،وه زوو بڕوات بۆ مزگه‌وت به زوویه‌كی وا
بگات به سه‌ره‌تای ووتاری هه‌ینیدا ،ئه‌وا به‌هه‌موو هه‌نگاوێكی كه ناویه‌تی پاداشتی ساڵێك ڕۆژوو گرتن وشه‌و نوێژی بۆ ده‌نوسرێت.
-2سوننه‌ته خۆشۆرین له ڕۆژه‌كه‌یدا ،به به‌ڵگه‌ی فهرموودهیكهی پێشووتر كه ئه‌بو هوره‌یره ڕیوایه‌تی كردبوو } ،من اغتسل یوم اجلمعة
غسل اجلنابة ,{ ...بۆیه پێویسته مرۆڤی موسڵمان سور بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی و وازی لێ نه‌هێنێت ،به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆنی
ناخۆشیان هه‌یه ،به‌ڵكو هه‌ندێك له زانایان به واجبیان داناوه ،به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه ئه‌بو سه‌عیدی خودری ( خوای لێ ڕازی
بێت ) ڕیوایه‌تی كردووه ،كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی } :غسل اجلمعة واجب ىلع لك حمتلم{ ( ،)3واتا:
خۆشۆرینی ڕۆژی هه‌ینی واجبه له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكی باڵغ ،له‌وه ده‌چێت ئه‌و ڕایه‌ی كه خۆشۆرینی ڕۆژی هه‌ینی پێ واجبه به‌هێزتر
بێت ،وه ئه‌و واجبه‌ش له‌سه‌ر كه‌س الناچێت به عوزرێك نه‌بێت .
-3وه سوننه‌ته كه مرۆڤ بۆنی خۆش له‌خۆی بدات و خۆی پاك بكاته‌وه ،وه ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ش الببات به الشهیهوه كه پێویسته
الببرێت ،وه‌ك نینۆك كردن و مووی عه‌وره‌ت البردن و شتی تریش ..
خۆپاكردنه‌وه شتێكی تره زیاتر له بابه‌تی خۆشۆرین ،ئه‌ویش به‌وه ده‌بێت كه هه‌موو بونێكی ناخۆش ئه‌وه‌شی ده‌بێته هۆكاری بۆنی ناخۆش
الببرێت ،وه‌ك البردنی ئه‌و موانه‌ی كه شه‌رع فه‌رمانی كردووه به البردنیان ،وه نینۆك كردن ،وه سوننه‌ته مووی عه‌وره‌ت الببرێت ،وه
( )1بوخاری وموسلیم هاوڕان :بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره ( )881وموسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره ( )850ڕیوایه‌تیان كردووه .
( )2تیرموذی به‌فه‌رمووده‌ی ژماره ( )496ڕیوایه‌تی كردووه ،وه تیرموذی به‌فه‌رمووده‌یه‌كی حه‌سه‌نی داناوه ،وه مونذیریش به حه‌سه‌نی داناوه ،بڕوانه په‌رتووكی ( الترغیب والتهریب
.)247/1
( )3بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره ( )879وموسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره ( )846ڕیوایه‌تیان كردووه .
9
مووی بن باڵ هه‌ڵبكه‌نرێت ،وه نینۆكه‌كان بكرێن ،وه مووی سمیڵ كوورت بكرێته‌وه ،له‌گه‌ڵ بۆنی خۆش له‌خۆدان ،به به‌ڵگه‌ی ئه‌و
فه‌رمووده‌ی كه سه‌لمان ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایه‌تی كردووه ،كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی } :ال
یغتسل رجل یوم اجلمعة ،ویتطهر ما استطاع من طهر ،ویدهن من ده‌نه ،أو یمس من طيب بيته ،ثم خیرج فال یفرق بني اثنني ،ثم
یصيل ما كتب هل ،ثم ینصت إذا تكلم اإلمام ،إال غفر هل ما بينه وبني اجلمعة األخرى { (،)1واتا :هیچ پیاوێك ڕۆژی هه‌ینی خۆی
ناشۆرێت ،و خۆی پاك ناكاته‌وه له‌وه‌ی ده‌توانێت له پاكوخاوێنی ،وه‌خۆی چه‌ور ناكات به‌و زه‌یته‌ی هه‌یه‌تی ،یان خۆی بۆن خۆش ناكات
له بۆنی خۆشی ماڵه‌وه‌ی ،پاشان چووه ده‌ره‌وه بۆ مزگه‌وت و دوو كه‌سی له‌یه‌ك جودا نه‌كردووه ( له‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو مزگه‌وتن ) وه
هێنده‌ی بۆی كرا نوێژی سوننه‌تی كرد ،دواتر بێده‌نگ بوو كاتێك كه ئیمام ده‌ستی كرد به‌ووتاردان ،ئه‌وه خوای گه‌وره له گوناهی نێوان
ابن حه‌جه‌ری عهسقهالنی ( ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ووتویه‌تی } :من طهر :املراد به املبالغة يف اتلنظيف ،ویؤخذ من عطفه ىلع
الغسل ...وأن املراد به اتلنظيف بأخذ الشارب والظفر والعانة { ( ،)2واتا :مه‌به‌ست له‌پاكوخاوێنی ڕۆچوونه له خۆپاكردنه‌وه وپاك
خۆڕاگرتن ،ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه وه‌رده‌گیرێت چونكه عه‌طف كراوه‌ته سه‌ر خۆشۆرین ،وه مه‌به‌ست لێی خۆپاركردنهوهیه به كورتكردنه‌وه‌ی
-4وه سوننه‌ته باشترین جلوبه‌رگ له‌به‌ر بكات ،به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی كه عه‌بدوڵاڵی كوڕی عومه‌ر ( خوایان لێ ڕازی بێت )
ڕیوایه‌تی كردووه ،وده‌ڵێت } :أن عمر بن اخلطاب رأى حلة سرياء عند باب املسجد ،فقال :یا رسول اهلل لو اشرتیت هذه ،فلبستها
یوم اجلمعة ،وللوفد إذا قدموا عليك { واتا :عومه‌ری كوڕی خه‌تاب جلوبه‌رگێكی جوانی حه‌ریری له به‌رده‌م ده‌رگای مزگه‌وتدا بینی
(ده‌یانفرۆشت) ،ووتی :ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌گه‌ر ئه‌و جلوبه‌رگه‌ت بكڕیایه ولهبهرت كردایه بۆ ڕۆژی هه‌ینی ،و پێشوازی كردن له‌و
ئیمامی بوخاری ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ئه‌م ڕیوایه‌ته ده‌كات به به‌ڵگه بۆ له‌به‌ركردنی باشترین جلوبه‌رگ بۆ ڕۆژی هه‌ینی ،وه
ده‌روازه ( باب) ێكی له صه‌حیحه‌كه‌یدا به‌م شێوه‌یه ناوناوه ( باب یلبس أحسن ما یجد ) ،واتا :ده‌روازه‌ی له‌به‌ر كردنی باشترین جلێك (بۆ
ڕۆژی هه‌ینی) له‌وه‌ی ده‌ستی ده‌كه‌وێت ،وه حافظ ابن حه‌جه‌ریش ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له ڕاڤه وشیكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕیوایه‌ته‌دا
ووتویه‌تی } :ووجه االستدالل به :من جهة تقریره ( صیل اهلل عليه وسلم ) لعمر ىلع أصل اتلجمل للجمعة { ( ،)1واتا :ڕووی به
به‌ڵگه هێنانه‌وه‌ی ئه‌م ڕیوایه‌ته ئه‌وه‌یه :پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه وسلم ) ڕازی بووه به‌و پێشنیاره‌ی عومه‌ر له ڕووی ئه‌صڵی
ئه‌وه‌ی كه پێویسته موسڵمان خۆی جوان و ڕازاوه بكات بۆ ڕۆژی هه‌ینی .
( به‌اڵم له‌جێگای تردا پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه وسلم ) ڕێگری كردووه له به‌كارهێنانی حه‌ریر بۆ پیاوان ،وه‌رگێر ) .
وه به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی } :ما ىلع أحدكم لو اشرتى ثوبني يلوم
اجلمعة سوى ثويب مهنته { ( ،)2واتا :زیان ناكه‌ن ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كێك له ئێوه بیتوانیایه دوو جلوبه‌رگ ( ئیزار وریداء ) بكرێت بۆ ڕۆژی
دیاره جلوبه‌رگی كاركردن پاوكوخاوێن نیه چونكه پیس وپۆخڵ ده‌بێت وعارهقه ده‌كات ،بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه وسلم )
هانی موسڵمانانی داوه كه جلوبه‌رگی هاتن بۆ نوێژی هه‌ینیان جیاواز بێت له‌و جلوبه‌رگه‌ی كه ئیش وكاری پیوه ده‌كه‌ن (وه‌رگێر) .
– 5وه سوننه‌ته له شه‌و و ڕۆژی هه‌ینیدا زۆر صهاڵوات بدرێت له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه وسلم ) به به‌ڵگه‌ی ئه‌و
فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی } :أكرثوا من الصاله يلع یوم اجلمعة { ( ،)3واتا :له ڕۆژی
-6وه سوننه‌ته له نوێژی به‌یانی ڕۆژی هه‌یندا له ڕكاتی یه‌كه‌مدا سوره‌تی ( السجدة ) و له‌ڕكاتی دووه‌مدا سوره‌تی ( االنسان ) بخوێنێت،
له‌م باره‌یه‌شه‌وه ئه‌بو هوره‌یره ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایه‌تی كردووه و ووتویه‌تی } :اكن انليب صیل اهلل عليه وسلم یقرأ يف اجلمعة
يف صالة الفجر ال‌م تزنیل (السجدة) ،وهل أىت ىلع اإلنسان حني من ادلهر { ( ،)4واتا :پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه وسلم ) له
ڕۆژی هه‌ینیدا له نوێژی به‌یانیدا سوره‌تی السجدة ( ألم تنزیل الكتاب ال ریب فیه ) و ( هل أتی علی اإلنسان حین من الدهر ) ی ده‌خوێند
.
به‌اڵم زانایان ده‌ڵێن :سوننه‌ت نیه ئیمام وپێش نوێژ هه‌موو ڕۆژێكی هه‌ینی له نوێژی به‌یانیدا ئه‌و دوو سوره‌ته بخوێنێت ( وه‌رگێڕ )
وه سوننه‌تیشه هه‌ر له‌ڕۆژی هه‌یندا سوره‌تی ( الكهف ) بخوێنڕیت ،به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه
وسلم ) فه‌رموویه‌تی } :من قرأ سورة الكهف یوم اجلمعة سطع هل نور من حتت قدمه إىل عنان السما‌ء یيضء به یوم القيامة ،وغفر هل
( )2بوخاری وموسلیم هاوڕان :بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره ( )7288وموسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره ( )1337ڕیوایه‌تیان كردووه .
( )3حاكم ڕیوایه‌تی كردووه ( ،)368/2وه شێخ ئه‌لبانیش به فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحی داناوه ،بڕوانه په‌رتووكی (اإلرواء) (. )93/3
ما بني اجلمعتني { ( ،)1واتا :هه‌ركه‌سێك ڕۆژی هه‌ینی سوره‌تی ( الكهف ) بخوێنێت نوور و ڕۆشنایه‌كی له‌ژێر پێیه‌كانیه‌وه بۆ
ده‌دره‌وشێته‌وه تاوه‌كو ده‌گاته به‌رزایی ئاسمانه‌كان ،له‌ڕۆژی دواییدا به‌و نووره ڕێگای پێ ده‌رده‌كات و ڕوومه‌تیانی پێ ده‌دروه‌شێته‌وه ،وه
-7وه سوننه‌ته ئه‌و كه‌سه‌ی كه ڕۆژی هه‌ینی ده‌چێته ناو مزگه‌وت دانه‌نیشێت تاوه‌كو دوو ڕكات نوێژی ده‌كات ،چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا (
صلی هللا علیه وسلم ) فه‌رمانی پێكردووه ،وه به كورتی وپوختی ده‌یكات ئه‌گه‌ر هاتوو له‌و كاته‌دا ئیمام ووتاری ده‌دا .
-8وه سوننه‌ته له ڕۆژی هه‌ینیدا زۆر نزا و پاڕانه‌وه بكات ،وه بگه‌ڕێت به شوێن ئه‌و كاته‌ی كه نزا وپاڕانه‌وه له‌و ڕۆژه‌دا تێدا گیرایه،
َّ
چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی هللا علیه وسلم ) له فه‌رمووده‌یه‌كدا فه‌رموویه‌تی } :إن يف اجلمعة لساعة ال یوافقها عبد مسلم وهو قائم
یصيل ،يسأل اهلل شيئا ،إال أعطاه إیاه { ( ،)2واتا :له ڕۆژی هه‌ینیدا كاتێك هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌نده‌ی موسڵمان له‌و كاته‌دا نوێژبكات ،له‌خوای
گه‌وره بپاڕێته‌وه و داوای هه‌ر شتێكی لێ بكات ،ئیال خوای گه‌وره پێی ده‌به‌خشێت .
زانایان ده‌ڵێن :مه‌به‌ست له ووشه‌ی ( وهو قائم یصلي ) له‌و كاته‌دا نوێژ بكات ،مه‌به‌ست پێی نزا‌و وپاڕانه‌وه‌یه نه‌ك نوێژ به‌مانا
شه‌رعیه‌كه‌ی ،چونكه له‌سه‌ر ڕای ڕاست ودروست ئه‌و كاته كۆتا كاتی ڕۆژی هه‌ینه له دوای نوێژی عه‌سره‌وه بۆ خۆرئاوا بوونه،
چونكه له فه‌رمووده‌ی صه‌حیحدا هاتووه كه نه‌هی كراوه له كردنی نوێژ له‌و كاته‌دا ،بۆیه زانایان ووتویانه مه‌به‌ست له ووشه‌ی (یصلي)
نزا‌و پاڕانه‌وه‌یه به مانا زمانه‌وانیه‌كه‌ی ،نه‌ك نوێژ كردن به مانا شه‌رعیه‌كه‌ی ( وه‌رگێڕ ) .
[ له خوای گه‌وره و میهره‌بان داواكارین زیاتر له ئاینه‌كه‌ی شاره‌زامان بكات ،بۆ ئه‌وه‌ی په‌رستن و عیباده‌ته‌كانمان له‌سه‌ر
وصلی هللا وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم
( )1بوخاری وموسلیم هاوڕان :بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره ( )7288وموسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره ( )1337ڕیوایه‌تیان كردووه .
( )2بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره ( )953وموسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره ( )852ڕیوایه‌تیان كردووه .