Professional Documents
Culture Documents
ئەحمەد هۆرێنی، پیاوێك لە دڵی خەڵکدا
ئەحمەد هۆرێنی، پیاوێك لە دڵی خەڵکدا
1
عومەر عەلی/خاوەنی پرۆژەی قیبلە
قیبلە 2018
1
https://www.kurdipedia.org/default.aspx?lng=1&q=200910041638202068
1
پرسەنامەی مەكتەبی سیاسی بۆ كۆچی دوایی ئەحمەد هۆرێنی
بەبۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتی كۆمەاڵیەتی و تێكۆشەری دێرین ئەحمەد هۆرێنی باوكی شەهید بابان،
مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسنامەیەك ئاراستەی كەسوكاری كۆچكردوو دەكات.
دەقی پرسنامەكە...
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی كۆمەاڵیەتی و تێكۆشەری دێرین (ئەحمەد
محمد عبدالرحمن) ناسراو بە(ئەحمەد هۆرێنی) باوكی شەهید (بابان)مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی كەسوكارو بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان دەكەین ،كە
لەڕێگەی رزگاری كورد‌و كوردستاندا پۆلێك شەهیدیان بەخشیوەو هەمیشە لەڕیزی پێشەوەی قوربانیدان
بوون.
هیوادارین ئەمە دوا ناخۆشییان بێت و رۆحی كۆچكردووش بۆ هەمیشە شاد بێت.
2
راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك
2
http://www.pukm3.com/index.php/2017-03-21-15-23-01/623-2017-03-21-16-08-45
2
3
هەندێك لە یادهوهریەکانی باپیرم ئەحمەد هۆرێنی
ئەحمەد هۆرێنی وتی :مەال عومەر بمبە بۆ عەربەت بۆ الی فایەقە ڕه‌ش ،وتم باوا فایەقە ڕه‌ش کێیە؟
وتی 34ساڵ پێش ئێستە لە ئێران پێکەوهبووین! وتم 34ساڵ زۆره کێ ده‌ڵێ ئێستە ماوه؟ وتی :ئەگەر
بمردایە ده‌مبیست کەواتە ماوه! وتم کێ ده‌ڵێ لە عەربەت ماون 34ساڵ تەمەنێکەو هەتا من لە دایك
نەبووم ئەوکاتە! وتی :ئەو پیاوێکی فەقیرهو فەقیریش هەر لە جێگەی خۆی داده‌نیشێت! ئەوه ده‌وڵەمەنده
هەرۆژهو لە جێگەیەکە! وتم ئەی ماڵیان چۆن دهدۆزینەوه؟ وتی ئاسانە ده‌چینە ناو بازاڕ‌و الی
مزگەوتەکەی مەال ڕه‌شید بە کەسێك ده‌ڵێین ماڵیانمان نیشان بدات.
بەڕێکەوتین و ڕۆژشتینە بازاڕ‌و پرسیارمان کرد ،کابرایەك وتی واو وا بڕۆن ده‌چنە ماڵیان ،باوام وتی
ئێمە ئەمەو ئەوه نازانین لەگەڵمان سەرکەوه بمانبەره بەر ماڵیان و تەواو! کابراش وتی بەسەر چاو،
لەگەڵمان تا بەرماڵیان بردینی و دواتر هەرچی هەوڵیشمدا نەیهێشت بیبەمەوه بۆجێگەکەی خۆی و وتی
قەینا خۆم بە پێی ده‌چم ،دامان لە ده‌رگاو هەر کە ده‌رگایان کرده‌وه خێزانی کاك فایەق و کاك فایەق
بەدهرکەوتن ،ده‌ستیان کرد بە گریان و گێڕانەوه‌ی سەرگوزهشتەکانی ڕابردوویان ،وه‌فاداری شتێکی
خۆشەو لە ئیسالمیشدا گرنگی یەکجاری پێ دراوه ،هەتا ئەو کەسانەی کە باوك و باپیر‌و کەسەکانی
ئێمەی خۆش ده‌وێت پێویستە ئێمەش خۆشمان بووێت...
ئێستە باپیرم و کاك فایەقیش هەردووکیان لە ژیاندا نەماون و خوای گەوره ڕه‌حمیان لێ بکات.
باپیرم تەنها باپیرم نەبوو هاوڕێیەکم بوو کە زۆر پێکەوه ده‌گونجاین.
===
ئەحمەد هۆرێنی باپیرم وتی :مەال عومەر بچۆ بۆ الی حاجی عبدهللا ی برام و پێی بڵی ئەحمەدی برات
داوات لێ ده‌کات گەردهنی ئازاد بکەیت ،منیش ڕۆشتم بۆ الی حاجی عبدهللا پیاوێکی دیندارو زۆر سەر
4
ڕاست و بۆخوا سوڵحاوه ،هەر بە مامە بانگی ده‌کەم لە زمانی دایکمەوهو وتم مامە عبدهللا باوام داوای
گەردهن ئازادیت لێ ده‌کات و گەردهنی ئازاد بکە دونیا ئەوه ناهێنێت و ان شا‌ء هللا خوای گەوره جەزات
ده‌داتەوه ،ئەویش وتی گەردهنی ئازاد ناکەم تا نەیەت بۆالم و هەرچی کردووه دانی پێدا نەنێت دانە بە
دانە! زۆرم هەوڵدا فایده‌ی نەبوو ،ڕۆشتمەوه بۆالی باوام و وتم حاجی عبدهللا وا ده‌ڵێت! ئەویش وتی
وه‌للا حاجی عبدهللای برام پیاوێکی دیندارو ڕاستگۆیەو هەر بە منداڵی حەجی کردووه‌و درۆ ناکات ،پێی
بڵی ئەحمەدی برات سیقەی تەواوی بە قسەکانت هەیەو هەرچی تۆ ده‌ڵێی تەواوهو گەردهنم ئازاد بکە،
منیش ڕۆشتمەوهو وه‌ك خۆی گەیاندم ،پێکەنی و وتی ده‌ی بۆ هەرچی گەردهنی ئازاد بکەم بۆ
زهویەکانی باوکم گەردهنی ئازاد ناکەم ،چوون ئەو زهویانە هی باوکمان بوو ئەو بە تەنها بردی بۆ
خۆی! ڕۆشتمەوه بۆالی باوام و وتم حاجی عبدهللا وا ده‌ڵێت! وتی وه‌للا ڕاست ده‌کات هەر داخاندا ئەو
زهویانەم نەدا پێیان ،چوون زه‌ویم زۆر بوو ئەوهکانیان برده‌وه حاجی عبدهللا و حاجی یەسوی برام
کۆمەکیان نەکردم ،ئیتر منیش لە داخا ئەو زهویەم نەدا پێیان! وتم باوا کە ده‌ڵێی زهویەکانیان برده‌وه
قسەکە وا ده‌هێنێت کە زهویەکان هی خۆت نەبوو بێت! چوون وشەی برده‌وه ئەوه ده‌گەیەنێت کە هی
خۆیان بوو بێت! پێکەنی و وتی ئا ئەرهوهللا ،وتم ئەی بۆ زه‌وی خەڵکت بردووه؟ وتی ئەوان کاتی خۆی
جاش بوون و ئیتر ئێمە دهستەاڵتمان هەبوو لە ناوچەکەدا بۆیە.
ڕۆشتمەوه بۆالی مامە عبدهللا م وتم ئازادی بکە مامە گیان ،زۆر قسەمان کرد ده‌ستی بە گریان کردوو
وتی کوره من برامە چۆن ئازادی ناکەم.
گرنگە مرۆڤ لە ژیانیدا تا بۆی ده‌کرێت پابەندی یاسای ئیالهی بێت و گەرچی دهستەاڵتیشی هەبێت
وای لێ نەکات کە ستەم بکات ،خۆ گەر بە هەرشێوهیەك زیانمان بە بەرانبەر گەیاند گرنگە بە
گرنگیەوه مشوری ئەوه بخۆین داوای گەردهن ئازادیان لێ بکەین ،گەر بە گەڕانەوه‌ی مافەکانیشیان
رموێت(:واتَّقُوا یَ ْو ًما ت ُ ْر َجعُونَ فِی ِە ِإلَى َّ
َللاِ). َ بێت ،زۆر شت لە دونیادا تێده‌پەڕێت بەاڵم خوای گەوره ده‌فە
لەبیرمە منداڵ بوو شوانیم ده‌کرد ،ڕۆژێکیان ئاژهڵەکەم نزیك بێستانێك دهلەوهڕاند زۆرم تینوم بوو ئاوم
پێ نەمابوو گەرمای هاوین بوو ،ڕۆشتمە ناو بێستانەکەو چەند کاڵەکە وردهیەکم لێ کرده‌وه‌و لە ژێر
جسرێکدا خواردم! ئەوکات نازانم هێشتا تەکلیفی شەرعیم لەسەر بوو یان نە ،ئەم سااڵنەی دوایی
کەوتەوه بیرم و ڕۆشتم بۆالی خاوه‌نەکەی بەناوی حاجی حسێن خەڵکی خەرکنێ بوو لە بناری بەمۆ،
خوای گەوره لێی خۆش بێت و پاداشتی خێری بداتەوه ،وتم حاجی گیان من کارێکی وام کردووه‌و ئێستە
ئەگەر کاڵەکت ده‌وێت حەزدهکەیت یەك پیکاب کاڵەکت بۆ ده‌کڕم و پاره‌ش هەرچی ده‌ڵێی دهیخەمە سەر
سەر بۆت و هەرچی تۆ بفەرمویت من وا ده‌کەم بەس گەردهنم ئازاد بکە ،ده‌ستی کرده ملم و وتی
هەزار جار گەردهنت ئازاد بێت و هەر کاتی خۆی گەردهنی هەموویم ئازاد کردووه تەنها فاڵن کەس
5
نەبێت کە بە کەروبار لێی بردووه‌و زیانی زۆری بەر تەرزهکانیش گەیاندبوو! منیش وتم وه‌للا من جگە
لە خواردنی خۆم دانەیەکیشم نەبردبووهوه بۆ ماڵ ،لەبەر ئەو سیفەتەی حاجی حسێنم زۆر زیاتر ال
خۆشەویست بوو ،خوای گەوره لە هەموویان ببورێت و لێره‌شەوه داوای گەردهن ئازادی لە گشت
ئەوانە ده‌کەم کە ئەم بابەتە دهخوێنێتەوهو هەر حەقێکی المە ئاماده‌م بۆی بگەڕێنمەوهو گەردهنم ئازاد
بکات ،مەرجی تەوبەش لە ئیسالمدا گەڕانەوەی مافە.
===
===
لە دوای پێغەمبەر پێغەمبەر بهاتایە مەال کرێکار بوو
ڕۆژێکیان لەگەڵ باپیرم هەر بۆ پیاسەو خۆشی ڕۆشتین بۆ خانەقین ،هەرلەوێش لە تەلەفزیۆنی گەلی
کوردستان چاوپێکەوتنێکیان لەگەڵی ڕێکخست ،سەردانی مەسولی مەڵبەندی خانەقین کاك شێرکۆ
میروهیسمان کرد پێکەوهو جەوێکی خۆشمان بەڕێ کرد ،لە ڕێگە وتارێکی مامۆستا کرێکارم خستبووه
سەری و گوێمان لێ ده‌گرت ،ئەویش بە تاسەوه گوێی دابووه ووتارهکەو وتی ئەم کاورا کێیە ،وتم ئەوه
مەال کرێکاره ،جا موقابەلەکانی NRTیشی بینی بوو ،هاتە باسی مامۆستا کرێکار‌و وتی :تەاڵقم
کەوتبێ سێ بەسێ لە دوای پێغەمبەر پێغەمبەر بهاتایە ئەم مەال کرێکاره ده‌بوو.
هەندێك هات بە حکومەتا وتی بۆ سود لەم کابرا وه‌رناگرن و نایهنێننەوهو بڵێن ده‌ستورێکمان بۆ دابنێ،
ئەی 4پیاوی ئاقڵی وا نەبێت واڵت چۆن بەڕێوه ده‌چێت.
6
دواتر بەمۆ شێخانی کە موقابەلەکەی کرد وتی قسەی بە عەره‌ب و هەندێك کەس وتووه نەمانزانیوه
بەسەرماندا تێپەڕیووهو بەخوا زیانی پێ گەیاندووین چوون کاتی هەڵبژاردن بوو ئەو کاتە.
باپیرم قسەی نەدەگەڕاندەوەو ئەوەی بە ڕاستی بزانایە دەیگوت و موجامەلەو ئەوەی ئەمڕۆ پێشی
دەوترێت سیاسی نەبوو.
===
خواردن و نەبوونی وەعی سەحی و کەلتوری کوردی
لەگەڵ باپیرمدا ئەحمەد هۆرێنی ڕۆشتین بۆ گەڕان و پیاسەکردن ،زۆرینەی کاتەکان هەر دوو
بەدوو دهگەڕاین ،کاتی نانی نیوه‌ڕۆ هات و ڕۆشتین بۆ چێشتخانەیەك ،منیش ده‌مزانی گۆشت و
کەباب خراپە بۆی و نەشم ده‌زانی داوای چێ بۆ بکەم! ئێ چێشتخانەی کوردیش زیاتر کەبابەکە
مەشهوره ،هەرچەند بۆ خۆم حەزی لێ ناکەم ،وتم باوا کەباب خراپ نی یە بۆت؟ وتی نا نا
کەباب چۆن خراپە! وتم باوا کەباب خراپە بۆ تۆ بیخۆی ده‌مریت! وتی مردنی ڕاستی ئەوه‌یە
کەباب بهێننە بەردهستت و نەیخۆیت! وه‌لحاڵ تێروپڕی خوارد ،دوای سەعاتێك وتی بەخوا
کەبابەکە کوشتمی بمگەیەنە ماڵ و بەتانیەك بده‌ن بە ملما.
ڕۆژێکی تر ڕۆشتین بۆ پشتەو بەڕوێن و گڵێجاڵ ،لە ڕێگە الماندا لە ئاسایشی گڵێجاڵ ،هاتن بە
پیری باوامەوه وتیان بۆ کوێ ده‌چیت؟ وتی ده‌چین بۆ ماڵی حەمەی عەمین ژنی هێناوه بزانم
ژنەکەی جوانە ،وتم باوا عەیبە وا مەیەژه ،وتی نا ئاخر حەمەی عەمین خۆی پیاوێکی
جوانخاسە پێم ناخۆشە ژنێکی هێنا بێت لەقەی خۆی نەبێت ،ڕۆشتین بۆ ماڵ کاك محمد‌و لەوێ
گەپێکی خۆشمانداو خێزانی کاك محەمەدیش دیاربوو زۆر کۆمەاڵیەتی و لەو شتانە تێدهگەشت،
باوام دواتر وتی باشە دڵم مورتاح بوو لەقەی یەکن ،هەرچی هەوڵیاندا بۆ نانخواردن دانەنیشتین
و ڕۆشتین بۆ ماڵ کاك سابیر لە بەڕوێن ،دیار بوو خۆی بۆ ئەوێ دانابوو ،ڕۆشتینە ماڵ کاك
سابیر‌و گەپ و خۆشی و دروست بوو ،نانیان هێناو ئەوانیش ده‌یانزانی باوام نەخۆشەو هەندێك
خواردن نابێت بخوات بە تایبەت چەوری ،بەاڵم گوندیش بە ڕۆنی کوردی و ئەو شتانە
مەشهوره هەروه‌ك کەبابی مەطعەم ،وتیان مامە ئەحمەو خۆ تۆ ڕۆن ناخۆیت خراپە بۆت! وتی
نا نا ڕۆنی کوردی ده‌رمانە ده‌رمانە ده‌رمان ،چۆن خراپە! ڕۆنێکی زۆری خوارد و دوای کە
هەستاین لە ڕێگە گەشتینە قەبرستانێك ،باوام ده‌ستی ڕاکێشا وتی ئەوه قەبری باوکمە لەویا،
منیش وتم ده‌ی باوا با دابەزین و سەالمێکی لێ بکەو دوعای خێری بۆ بکە ،هەر لەناو
سەیارهکەدا ده‌ستی بەرزکردهوهو وتی سەالموعەلەیکوم باوه گیان ،وه ده‌ستی بۆ ئاسمان بەرز
7
کرده‌وه‌و وتی خوایە گیان ڕه‌حم بە باوکم بکەیت ،ئیتر وتی مەوهستە خێرا بڕۆ ،تومەز وه‌زعی
خراپە بەهۆی ڕۆنەکەوه ،گەشتینە بان ملەی سەرتەك ،وتی بە پەلە نەمگەیەنیتە بەردهروهن و
هەنارم بۆ نەکڕی و هەنار نەخۆم ده‌مرم ،بە پەلە گەشتینە ئەوێ و تەحامولی نەکرد تا بیکێشن
ده‌ستی کرد بە هەنار خواردن و بە خێرای بۆم دهتەکاند ،وتی ئۆخەی هۆشم کرده‌وه‌و با بڕۆین
و بمگەیەنە ماڵ ،نزیکی ماڵ بووینەوه وتی الی ئەمنە نەیەژی ڕۆنی خواردووه!
نەنکەشم هەر بینای ڕه‌نگی هەندێك ڕه‌ش بوو بوو ،وتی ئەحا چیت خواردووه بزهیەکی کردوو
وتی دامپۆشن دامپۆشن.
پارێزکردن ئەرکێکی شەرعیە چوون ئێمە پەروهردهکەمان لە بنەڕهتەوه تەندروستانە نەبووه
زۆرجار بە زیانی خۆمان کار ده‌کەین و بە ئاسانی گوێی پێناده‌ین ،خۆزگە عەیبەش نەبوایە چ
لە مەطعەم و چ لە مااڵنیش خواردنی ئاسایمان بخواردایەو بە ئاسایش سەیر بکرایە.
سەردانی کردنی گۆڕستان مەشروعیەتی لە شەرعدا هەیەو بۆ ئەوه‌ی مردنمان بیربخاتەوه نەك
بۆ ئەوه‌ی داوای دوعای خێری لێ بکەین.
===
یەکتر بینین و موجامەلەی کۆمەاڵیەتی
باوام ئەحمەد هۆرێنی زۆر قسەی سەریح بوو وه موجامەلەی نەده‌کرد ،کەسی وا هەبوو ئەوپەڕی
خۆشەویستی خۆی بۆ ده‌رده‌بڕی کە پرسیاری بکردایە ئەی من چۆنم بەالتەوه زۆرجار سەد لە سەد
پێچەوانەکەی ده‌ویت ،ئەوکات ماڵمان لە شاوازی بوو سەیارهو شت زۆر کەم بوو بە پێی هاتووچۆی
یەکمان ده‌کرد ئەوان لە سەرتەك بوون ،بە پێی نزیکی سەعاتێك بۆ دوو سەعات ده‌بوو بە تایبەت لە
شاوازیەوه بۆ سەرتەك بەرزی و ناوده‌روه‌نی تێ ده‌کەوێت ،بەاڵم لە سەرتەکەوه بەرهوخوارکەیەو
ئاسانتره ،جارێكیان بۆ ماڵ ئێمە هاتبوو نزیك شاوازی گەشتبووه کابرایەك ،پیاوێکی بێده‌نگ و بێ
کێشەو زۆر ئامینە ،زۆر بە گەرمەوه لەگەڵ باوامدا مەرحەبای کردبوو ئەویش نەیناسی بوو ،وتبووی
ئەوه تۆ کێیت وا ئەوهنده گەرمی لەگەڵ مندا! ئەویش خۆی پێ ناساندبوو ،ئەگەر کەسێکی تر بوایە
داوای لێبوردنی ده‌کردوو ماریفەتی ده‌نواند ،باوام وتبووی تەاڵقم کەوتبێ وامزانی لە کۆپاڵە مردوویت،
کاتی خۆی خەڵکی الی ئێمە زۆری لە بازیان و گۆپاڵە نیشتەجێ بوو بن ،کابرایەکی تر وتبووی کاکە
ئەحمەو من تۆم یەکجار زۆر خۆش ده‌وێت و واو وا لە دڵمدایت! دواتر وتبووی ئەی تۆ چۆنی بۆ من؟
ئەویش وتبووی من تا نەتبینم ناکەویتە بیرم...
8
===
کەسێکی بەرژەوەند خواز نەبوو
سەفەری ئەم هەندهرانە دای بوو لە مێشکم و کەوتبوومە سەر ده‌رسی ڕۆشتن و باوکم حەزی نەده‌کرد،
ده‌یگوت ئێمە وه‌زعمان باشەو خەڵکی لە فەقیریدا ده‌ڕوات تۆ بۆچی ده‌ڕۆیت؟ بۆ خۆت دانیشەو ژنت بۆ
ده‌هێنم و بۆ خۆمان پێکەوه ده‌ژین ،منیش زۆر شت ال‌م گەاڵڵە بوو بوو هەموویم لەوه‌دا دهبینیەوه کە بە
سەفەرهکە ده‌توانم بیان پێکم ،ئەڵبەت زۆر سوپاس بۆ خوای گەوره هەرچەند ئەزیەتی زۆرم بوو لە
ڕێگە بەاڵم گەشتم بە ئاواتەکانی خۆم ،جا زۆرجار باوکم بە کەسانی تری ده‌گوت سا بەڵکو پەشیمانم
بکەنەوه ،منیش زۆر هاتوچۆی ماڵ باوام ئەحمەد هۆرێنم ده‌کرد بۆ هەنجیر خواردن و زۆریش تفەنگی
ده‌دا بە دهستمەوهو لەگەڵ هێمندا نیشانەی شکێنی پێ ده‌کردین ،وای لێکردبووم تا ئێستەش دهستڕاسیم
هەست ده‌کەم هی ئەوه‌یە ،ڕۆژێك لە ماڵیان بووم وتی ده‌چیت بۆ خارج؟ منیش ترسام پشتگیرم نەبێت
چوون زۆر حەزم بەو سەفەره ده‌کرد ،وتم بەڵێ باوا نیازێکی وام هەیە ،وتی من ده‌زانم تۆ تازه
لێبڕاویت و هەر ده‌ڕۆیت! پێم خۆش بوو وای وت چوون جۆرێك لە ڕهزامەندی تێدا بوو ،وتم بەڵێ باوا
گیان پشت بەخوا ده‌چم ،وتی ده‌ی بێ با وهسیەتێکت بۆ بکەم! منیش وتم ئاده‌ی هەرچی ده‌ڵێی بڵێ :وتی
نەکەی ڕۆشتیتە ئەوێ پاره بۆ خەڵك بنێریت! بڵێی ئەمە باوامەو نازانم ئەمە نەنەمەو ئەمە کێ یەو ئەوه
کێیە! هەتا ئەتوانی بۆ خۆت ئیش بکەو پارهکەت جەم بکە بیده بە ژن و سەیارهو خانوو شت بۆ خۆت،
وتی فلسێك نەخەیتە سەر قەبری باوکت! وتم وه‌للا وام ده‌زانی پێم ده‌ڵێی من باواتم و من لەبیر نەکەیت!
وتی نا نا ئیشی وا نەکەیت بڕۆ خوا لە پشتت بێت و گوێ مەدهره هیچ..
===
هێمنی خاڵۆم جگە لەوه‌ی خاڵۆمە بەهۆی نزیکی تەمەنماوه لەیەك هەر هاوڕێی یەکیش بووین لە
منداڵیەوه ،ڕۆژێك تەلەفۆنی بۆ کردم وتی دوێنێ وه‌عدم داوه بە باوکم بیگەڕێنم و بەهۆی واجبەوه لەبیرم
چوو ،بەڵکو تۆ بچیت پیاسەی پێ بکەیت و بێ تاقەتیەکەی نەهێڵیت ،چوون کە قسەم لەگەڵ کرد بێتاقەت
دیاربوو ،منیش ڕۆشتم بۆ ئەوێ و دانیشتین و ده‌ستمان کرده ده‌مە تەقە ،وتم باوا ئەحمەد ئەزانی هێمن
زۆر درۆزنە! نەیدهزانی من ئاگاداری وهزعەکەم ،وتی درۆزنی وه‌ك هێمن لە کوره‌ی سەر زه‌ویا نی
یە ،وتی :ئەو من باوکیم درۆم لەگەڵدا ده‌کات ،نەنکەیشم هاواری ده‌کرد بتانکەمە قوروانی.
ڕۆشتین بۆ گەڕان و جەوێکی خۆشمان بەڕێکرد.
9
===
===
10
خەوبینین و گرنگی دان پێی
باپیرم ئەحمەد هۆرێنی نزیکی 7ساڵ پێش ئێستە وتی :خەوێکم بینیوه تۆ بۆم خەوپەرژێن بکە ،واتە
لێکی بده‌ره‌وه ،منیش وتم :بڵێ ،وتی :لە خەوما حەشرو نەشرهو لە ساحەی مەحشەردا وه‌ستاوین و
هەرکەسەو چاوه‌ڕێی ناوهکەیەتی بزانن چی پێ ده‌ڵێن ،وتی :هەندێك ناو هەڵواسرابوو ،ناوی
جەهەنەمیەکان ،خوێندمەوه سەیر ده‌کەم ناوی منی تێدایە! وتی :ناوی من لە جەهەنەم هاتبووه‌و دواتر
خستمیانە سەره‌وه بۆ جەهەنم! وتی :ده‌رگاوانی جەهەنم دانە دانە دهیخستنە ناو جەهەنەمەوهو ئاگرهکەش
ئۆتۆماتیکی ده‌یبردن بۆ ناو ،وتی :ئاگره‌کە ئەوهنده هەڵپەی هەبوو ئێمە کە هێشتا لە دواوه بووین قەسدی
بوو بێت بۆمان! وتی :هەروا ڕیزهکە بەره‌وه پێشەوه ده‌چوو دانە دانە دهیانخستنە جەهەنەم تا سەرهی من
هات! وتی :کە سەرهی من هات دهرگاوانەکە وتی بوهستە! ئاگره‌کە سارد بووهتەوهو دهرگاکەی
داخست ،وتی :با ئاگره‌کە باشتر گەرم ببێت ئەوسا تۆی تێدهخەین! وتی :ئیتر لەوهدابوو خەبەرم
بوویەوه ،زۆری بەالوه گرنگ بوو ،دیاربوو خەوهکە زۆر بە وازحی بینی بووی.
منیش وتم :باوا گیان تۆ تا ئێستە کارانێکت کردووه کە بەره‌وه جەهەنەم بووه ئاراستەکەی ،ئێستەش کە
پیربوویت و بەرده‌وامی لێی تاوانەکەی گەورهتره وه‌ك لەوه‌ی گەنجێك ،ساردبوونەوهی ئاگرهکەو
داخستنی ده‌رگاکە دهرفەتێکە بۆ تۆ بۆ گەڕانەوهو ئەگەر بگەڕێیتەوه ئەوه ئاگری جەهەنم لە ئاستی تۆ
ساردبووهتەوهو دهرگاکەی داخراوه ،بەاڵم ئەگەر نەگەڕێیتەوه ئەوه باشتر بۆتی گەرم ده‌کەن و دواتر
دهتخەنە ناوی ،ووتی جا وایە؟ چەند جار تەئکیدی ده‌کرده‌وه! وتم بەڵێ وایە.
وتی سا خوایە گیان تەوبە ئیتر خۆت باش ده‌زانیت ،دوای ئەوه زۆر بە تاسەوه بوو بۆ ئەوه‌ی چ
دوعایەك باش بێت و خێری زۆر بێت فێری بکەم.
===
ڕۆژێك ڕۆشتم بۆ ماڵیان له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌که دانیشتبوو خه‌ڵکیش به چوارده‌وریدا ،من ئاگادار نه‌بووم
پێشتر چ قسه‌و باسێك کرابوو ،دیاربوو باوام وه‌زعی خراپ بوو ،باوام به‌وه ده‌ستی پێ‌کرد وتی :باشه
که مردین ئیتر دوای ئه‌وه چی یه؟ منیش ویستم ئه‌و فه‌رموده‌ی بۆ باس بکه‌م که که‌سێك مرد قه‌بره‌که‌ی
بۆ ده‌بێته باخێك له باخه‌کانی به‌هه‌شت یان بۆی ده‌بێته چاڵێك له چاڵه‌کانی دۆزه‌خ و هه‌ندێك ده‌قی
شه‌رعی تر که پێش قیامه‌ت باسی لێوه‌کراوه.
خاڵۆ عه‌دنانیشم (مامۆستا عه‌دنان) چاوێکی لێ داگرتم وه‌ك بڵێی مه‌چۆ قواڵ بۆی و کاتی ئه‌وه نی یه،
منیش وتم باوا گیان ئاسانه کوره وه‌کو خه‌وێك وایه تا ماوه‌یه‌ك! ئه‌ویش زۆر به سه‌ر سوڕمانه‌وه وتی:
وه‌ك خه‌و وایه؟ منیش وتم ئا ئا ،وتی ده‌ی قه‌سه‌م به‌خوا خه‌وی وام بینیوه ئا ئێسا بموهره بانی به‌مۆی و
بمخه‌ره خوارۆ ئه‌ونه‌ی ئه‌وه عه‌زیه‌تی نی یه.
11
===
زۆرجار دەهات بۆ ماڵمان دەیگوت مەال کەریمی کوێرەکم بۆ بانگ بکەن با تەڵقینێکم بخوێنێ ،جارێك
دەیگوت مەال کەریم قەڵەمی عەفوی هێناوە وەسەری گوناحەکانمانما ،ئیتر دەبوو بە پێکەنین و قسەی
خۆش و مەال کەریمیش پیاوێکی سادەو مەجلیس خۆش و کۆمەاڵیەتیە دەیگوت ئەی کورە قابیلە کەسێکم
پێ نەجات نەدرێ لەو دونیا.
===
جا هەر دهیانگێڕایەوه کە منداڵی فارسەکان شەڕیان ده‌کرد لەگەڵ مناڵەکانی ئێمەدا جوێنیان بە عومەر
ده‌دا ،ئەمانیش جوێنیان ده‌دا بە عەلی! باوکم چوون خۆی ناوی عەلی بوو بوو زیاتر گرنگیان پێ دابوو،
بەاڵم باوکیشم هەرچەند نەشی خوێندووه زۆر توند بووه لەگەڵیاندا لەسەر شیعەو سونە ،هەتا عەهدی
کردبوو لەگەڵ خوای گەوره‌دا ئەگەر کوڕی ببێت ناوی بنێت عومەر وه گەر کچی ببێت ناوی بنێت
عائیشە ،ئێستەش لە دڵیان ده‌رناچێت چۆن جوێنیان بە عومەرو عائیشە داوه‌و هەر نمونەیەکی خراپیان
بدیایە لە کۆمەڵگەدا ده‌یان لکاند بە عومەر و عائیشەوه( ،هاوڕێیەکیشم بۆی گێڕامەوه وتی ئەزانی
بۆچی شیعە زۆر ڕقی لە عومەرهو عەلیان خۆش ده‌وێت؟ وتم بۆ؟ وتی :هەر بە منداڵی زۆرجار دایکی
شیرهکەی لێ دهشارێتەوه یان یاری و هەرشتێك کە منداڵەکە حەزی لێ بکات و ده‌ڵێ ئەرهوهاڵ عومەر
بردییییی ،وتی منداڵەکە ده‌گری و بێ تاقەت ده‌بێت دوای بۆی دههێنێتەوهو ده‌ڵێ ئەرهوهاڵ عەلی
هێنایەوهوهوهوه) ( 2005رۆشتم بۆ حەج دوای تەواوبوونی مەراسیمی حەج ڕۆشتم بۆالی ئەشکەوتی
حەراء لەوێ دانیشتبووم هەندێك مەیمون لەو ناوه بوون سەیرم ده‌کردن کابرایەکیش هاتە تەنیشتم و وتی
ئاغا سەالم ،ده‌ستمان کرده قسەکردن و زانیم کە شیعەیە وتم ئاغا ئێوه بۆ ڕقتانە لە عومەر؟ وتی وه‌للا
بڵێم چی من سەبەبێکی وام پێ نی یە تەنها ئەوه نەبێت لە منداڵیەوه هەروا پەروهردهیان کردووین) ئیتر
قەدهری خوای گەوره وا بوو من بووم بە یەکەم منداڵی و عەهدهکەی برده سەر ،هەندێك جار بە
جەماعی ڕۆشتبوون بۆ حوسەینیەکان مزگەوتی شیعە ،باوکم ئێستەش لە دڵی ده‌رناچێت ده‌یگوت ده‌یان
چفاند بە گوێی یەکداو ده‌یانگوت عەلی ئاغا مسوڵمان شوده ،وتی ئێمەش توڕه ده‌بووین و دهمانگون
14
ئیسالمی ڕاستی ئێمەین ،زۆرجار باوکیشم ئەوه دهگەڕێنێتەوه کە شەوێك نوێژی عیشای نەکردووهو
خەوتووه! وتی پێغەمبەر درودی خوای لێ بێت هاتە خەوم و فەرمووی :ئەوه بۆ نوێژهکەت نەکرد؟ وتی
وتم ئەی پێغەمبەری خوا ڕاستی گومانم بۆ دروست بووه لەسەر ئەم دینەو شیعەکان منیان خستووه دڵە
ڕاوکێوهو ئەم غەریبیەش تەواو بێ تاقەتی کردووم و بیری دایك و باوك و کەسوکارم دهکەمەوه ،وتی
فەرمووی :هەڵسە نوێژهکەت بکە هەر دینەکەی خۆت تەواوهو دوای سێی تریش دهچیتەوه ناو خزم و
کەسوکارو هەمووشیان ده‌بینی ،وتی خەبەرم بوویەوه زۆر دڵخۆش بووم بەس نەمزانی دوای سێ سێ
ڕۆژ ،سێ مانگ ،سێ ساڵ وتی ئەوه‌م ال ڕوون نەبوو ،وتی ئیتر قەدهری خوای گەوره وابوو دوای سێ
مانگ گەڕاینەوهو هەموو خزم و کەسوکارم بینی ،هەتا باپیره‌م واتە باوکی باوکم ،ئەوهنده دڵخۆش بوو
بوو گۆرانی و سۆزی کردبوو ،تا ڕاکردنەکەی 91یش من خۆم زۆرجار گوێم لێ ده‌گرت ،بەداخەوه
ئێستە نەماوه.
===
باپیریشم ئەحمەد هۆرێنی زۆر وه‌سفی فارس و شیعەی ده‌کرد کە دراوسێیەتی و تێکەڵیان زۆر خۆشەو
سیفاتی یەکجار جوانیان تێدایە ،هەتا ده‌یگوت کە بە کۆاڵنەکاندا ده‌ڕۆشتین زۆرجار پێشیان لێ ده‌گرتین
و لولەیەك قەیماغ یان پەنیر شتێکیان بەزۆر ده‌دا پێمان ده‌یانگوت نمەکمان بکەن ،لە کورده‌واریشدا ئەو
نمەك کردنە مانایەکی گەوره‌ی لە دڵی خەڵکی عەشایەردا هەیە کە کەسێك نمەکی کردی تەواو ئیتر
خیانەتیشت لێ ناکات.
===
باپیرم ئەحمەد هۆرێنی پێکەوه هەر بۆ پیاسەو گەڕان ده‌رچووین بە سەیاره ،لە ڕێگە دیاربوو ناڕه‌حەت
بوو ،بەهۆی پیری و نەخۆشیەوه ،بیری لە وه‌زعی خۆی ده‌کرده‌وه‌و وتی :باشە مانی من چ سودێکی
هەیە؟ منیش وتم :وه‌للا باوا گیان سودی ئەوه‌یە زیاتر استغفرهللا بکەیت و زیکر بکەیت و ئەی بۆ ئێمەش
هەر خۆشە ،ملێکی لەقاندوو ده‌ستی بەرزکرده‌وه بۆ ئاسمان و وتی سا خوایە ئیتر تۆ کەیفی خۆتە چیمان
لێ ده‌کەیت.
===
قۆچ کردن
نەنکە ئەمنەم خێزانی باپیرم ،بە باوکمی وت :بزنێکم بۆ بسێنە بۆ قوربانی ،جا الی ئێمە زیاتر هەر پێی
یەژن قۆچ ،باوکیشم بزنی کڕی و لە حەوشەکەدا هەموومان کۆبووبووینەوهو لەوه‌دا بوو باوکم سەری
15
ببڕێ ،نەنکەم وتی :ده‌ی عەلی نیەتی لێ بهێنە بۆ من کە ئەم قۆچە ده‌کەم و بڵێ هللا اکبر ،منیش وتم
نەنکە گیان با نیوه‌ی بۆ باپیره‌م بێت ،ئەویش وتی نا بەخوا ڕازی نیم خۆم کڕیومەو ده‌بێت هەر بۆ خۆم
بێت ،منیش وتم جا پاره‌ی ئەم ماڵە هەر یەکێکەو ئیتر بۆ بە دوکوتی نەبێت؟ خۆی توڕه‌کرد وتی تۆ
حەقت نی یە بۆ منەو تەواو! باوکم چەقۆی هێنا بە ملیاو سەری بڕی ،منیش هەر لەو کاتەدا وتم
ئەرهوهاڵ نەنکە نیەتم هێنا قاچێکی باپیره‌م تێخست ،مادام بە نیوه ڕازی نیت با قاچێکی بێت قەیچێکا،
وتی بەخوا ڕازی نیەم و نابێت ،وتم تازه تەواو کردم! ئەویش خۆی توڕه‌کردو وتی :ئەی من حساوم یا
تۆ؟! منیش وتم منیش حساوم نەنکە گیان ئەی ئیتر منیش مەالم و کەستانم و ئەی چۆن قابیلە! ده‌ستی
کرده بۆڵە بۆڵ ،وتم باوا ئەوه بزنەکە قاچێکی تۆم تێخست ،واتە یەك لەسەر چواری بۆ باپیره‌م ،ئەویش
سەیرێکی نەنکەمی کردوو ده‌ستی بەرزکرده‌وه بۆ ئاسمان و وتی بەخوا ئەگەر خوا ڕه‌حمم لێ نەکات
ئەم قاچە بزنی ئەمنە هیچم پێ ناکات.
===
جارێك باپیره‌م قۆچی کردبوو کابرایەك وتبووی باشە تۆ بۆ قۆچ ده‌کەیت ،ئەویش وتبووی ئەی فاڵنە
کەس لەو دونیا بە غارغارێن لە پێشەوه بڕوات و منیش بە پێی پەتی لە دواوه تەکەی سەرم بێت ها!
بەخوا تا ئەو دانەیەك بکات من دوان ده‌کەم.
لە کورده‌واریدا ده‌ڵێن هەرکەس قۆچ بکات لەو دونیا لە ئاگر دهیپەڕێنێتەوه ،ئەڵبەت لە ڕووی شەرعیەوه
پەڕینەوهکەی مانای سواربوونی نی یە.
===
کورد لە شەڕدا دەیباتەوە لە ئیدارەدا ئەیدۆڕێنێ
تازه موسڵ گیرابوو ،جهلهوالو خانه‌قین شه‌ڕو هه‌را گه‌رم بوو تێیدا ،ئیتر هه‌رکه‌سه‌و به جۆرێك
لێکدانه‌وه‌ی بۆ ده‌کرد ،ترس و بیمێکی زۆر هه‌بوو ،له‌گه‌ڵ باوامدا ئه‌حمه‌د هۆرێنی له حه‌وشه‌که‌یاندا له
هۆرێن دانیشتبووین و ده‌مه‌ته‌قه‌مان ئه‌کرد ،وتم باوا تۆ یه‌ژی چی له‌سه‌ر ئه‌م شه‌ڕو شۆڕه وه‌زعه‌که
باش نایه‌ژێت ،وتی له شه‌ڕه‌که‌دا ئهیوهینۆ به‌اڵم دوای شه‌ڕه‌که ئه‌یدۆڕێنین! وتم یه‌عنی چۆن؟ وتی
کورد له شه‌ڕا زیره‌که‌و ملی پێوه ئه‌نێ و ئه‌گه‌ر خۆ تڕاندنیش بێت هه‌ر ئه‌یکا ،به‌اڵم دوای شه‌ڕه‌که
ئه‌یدۆڕێنین چون نازانین ئیداره‌ی واڵت بکه‌ین ،فعله‌ن قسه‌کانی ڕاسته کورد به حه‌ق و ناحه‌ق هه‌ر مل
ئه‌نێت وه شه‌ڕه‌وه به‌اڵم ئیداره له هێزی چه‌ك گرنگتره بۆ به‌ڕێوه‌بردنی واڵت.
===
16
گرنگی سیلەی ڕەحم
خزمایەتی گرنگیەکی گەوره‌ی الی من هەیەو حەز ده‌کەم ئەوه‌ی بە خوێی چێشتێك بگات پێم بیناسم و
ئیالقەشم لەگەڵیدا هەبێت ،تا ئەو کاتەی لە کوردستاندا بووم منداڵ بووم و هەر لە ماڵ باوکمدا بووم ،کە
گەڕامەوه ورده ورده پرسیاری خزمەکانم ده‌کردو سەردان و هەواڵ پرسی ،زۆرجار ماڵەوهمان باسی
داده عەینەیان ده‌کرد کە کچی حاجی عبدهللای برای باوام هو ئیتر هەر کاتی خۆی شوی کردووه لە
سەرچنارن و مناڵی زۆری هەیەو تازه‌ش بوو مێردهکەی کە مەشهوره بە نوری ئەحمەد بەسیت کۆچی
دوای کردبوو ،منیش تەلەفۆن و شتم پەیداکردن و قسەم لەگەڵ کوڕ‌و کچەکانیان و داده عەینەدا ده‌کر،
ڕۆژێك وتم باوا با بچین سەرێك لە ماڵی داده عەینە ئەدهین و لەوێشەوه ئەچین بۆ ماڵ کاك نەجمەدین
سەرێکی دیمەن ئەدهین تازه لە خەستەخانە گەڕاوهتەوه.
ڕۆشتینە ماڵ داده عەینەو زۆرم ال خۆش بوو چوون لە ژیانمدا نەمدیبوون ،دهمەتەقەیەکی خۆشمان
ده‌ستپێکرد باوام زۆر قسەی لە ڕوو بوو هەرچی بهاتایەت بە ده‌میدا نەیدهگەڕاندهوهو موراعاتی زۆر
کەم بوو ،کەوتیتە باسی قەڵەوی و زه‌عیفی و کچەکانی داده عەینەش دوانیان دانیشتبوون یەکێكیان
زه‌عیف بوو یەکێکیشیان هەندێك قەڵەو ،باوام ڕووی کرده کچەکان و وتی بەخوا نە زه‌عیفی ئاوا‌و نە
قەڵەوی ئاواش ده‌ستی بۆ هەردووکیان ڕاکێشا ،ئیتر بوو بە پێکەنینێك وتم باوا خوا عەفوتکات تۆ هەر
دووکیانت دا بە ئاوا ،ئەوانیش زۆریان حەز لە دهمەتەقەی باوام بوو ،دوای کاتی نوێژهات باوام ده‌ستی
کرده نوێژکردن و دواتر تەسبیحاتی ئەکرد ،وتم باوا خوای گەوره لە قورئانی پیرۆزدا ده‌فەرموێت (اال
بذكر هللا تطمئن القلوب) واتە بە زیکری خوای گەوره دڵت مورتاح ئەبێت ،باواشم وتی قەسەم بەخوا
ڕاسەکەیت من هەموو بەیانیە تا تەزبیحێك ال الە اال هللا نەکەم دڵم مورتاح ناوێت ،هەرێمی براشم
لەوالوه پێئەکەنی ئەیوت باوا ئەوه قورئانە قابیلە درۆ بکات خۆ قسەی خۆی نی یە.
===
ڕۆشتین بۆ ماڵ کاکە نەجمەدین دیمەن خوای گەوره لێی خۆش بوو بێت ،خۆی هات و قاپیەکەی بۆ
کردینەوه ،باواشم هەر ملی وهمالوالدا ئەچەرخان و وتی ئەره دیمەن کوانێ ،دیمەنیش وتی مامە گیان
ئەوه منم یەژی نامناسی؟ ئەویش بە سەرسامیەوه ده‌سی بۆ ڕاکێشا‌و وتی ئێسا ئەوه تۆ دیمەنی؟! ئەویش
وتی ئا ئا خۆمم ،ئەویش وتی ئەی خۆ وتیان باشیت! وتی ئەی باشم مامە گیان ،باواشم وتی وه‌للا هیچ
باش نیت خۆ یەژی لە قەورسانەکەوه هاتوویتەتەوه ،تۆ جاران کپ خڕ‌و سوروسپی و جوان ئەی ئێسە
بۆ وات لێ هاتووه ،من و هەرێمیش هەر هاوارمان ئەکرد کوره باوا بیکە خاتری خوا تۆ ئەوێ دڵی
بدهیتەوه خۆ زیڕه‌ت پێ کرد ،ئەویش هەر پێ دهکەنی و ده‌یگوت باشم باشم.
===
17
وتی بۆ سەرێکی هۆشیار نەده‌ین لە 104ئەوکات کاك هوشیار مودیری 104بوو ئەوهندهی لەبیرم
مابێت ،وتمان باشە هەر ئێستە ئەچین ،ڕۆشتین بۆ ئەوێ بە حەرهسەکەمان وتم دهمانەوێت کاك هوشیار
ببینین ،وتی کاکە نابێت و چۆن و چی و زۆر قسەی کرد! وتمان کاکە ئێمە ئەوهو ئەوه نازانین بڵێ بە
کاك هوشیار خۆی ،بڵێ میوانێکی وات هەیەو گوێ وه ئێمەش نادات! وتی ده‌ی باشە ،هەر تەلەفۆنی
کرد وتی وه پەلە بیهێننە سەره‌وه ،دهمەتەقەیەکی خۆشمان کرد لەوێ باوام بڕێك سەری نیاوه سەری و
وتی ئەگەر من نەوایەم ئێستە تۆ لەیرا دائەنیشتی...
دوای گەڕاینەوه وتم باوا تۆ ئاوا خەڵك تەریق مەکەرۆ ،وتی گێڕه گێڕ خۆ درۆ ناکەم.
===
کە ڕۆشتم بۆ هەنده‌ران باپیرم لەگەڵ مامە یەسومدا (حاجی یەسو)عاجزیەکیان هەبوو ،کە گەڕامەوه
یەکەمجار بۆ کوردستان ڕۆژێك لە ماڵ مامە یەسوم ده‌عوات بووین لەگەڵ ماڵ باوکم و هەموومان،
ماڵی باوام و ماڵی مامە یەسوشم نزیکن لە یەکەوه ،المانداوه ماڵ باوام پێش ئەوه‌ی بچێن بۆ ماڵ مامە
یەسوم ،هەندێك ده‌مە تەقەمان کردوو لە دڵی خۆمدا وتم :خۆ ئەمە فرسەتێکی چاکە بەڵکو ئاشت ببنەوهو
بە ساده‌ی ده‌ستم پێ‌کرد وتم :باوا ئەحمەو گیان هەڵسە با بچین ئێستە دهیبەم بۆ ماڵ مامە یەسوم ،هەروا
بۆ ماڵ مامە یەسوم؟ ئەویش وتی :بنەوه ده‌سم تا بچین ،هیچی نەوت ئاسایی بوو! وتم خۆ قسەتان هەیە
وه یەکۆ؟ وتی ئەیچۆن مەگەر برام نی یە ،ئەوه تۆ یەژی چی! منیش وتم باوا حاجی یەسو پیاوێکی زۆر
چاکە! وتی :چاك هەروا بێژی چاك! وتی پیاوی وه‌کو حاجی یەسو هەر نی یە! نەك لەبەر ئەوه‌ی برای
خۆمە ،وتی :تۆ سەیر ئەو پیاوه بکە چەن موهیمە ،عەره‌بی نازانێت قورئان بە جوانی و ده‌نگێکی خۆش
ده‌خوێنێت! لە ئێران نەژیاوه فارسی ده‌زانێت ،هەر چوار زمانەکەی کوردی وهچاکی ئەزانێت بادینی و
هەورامی و لوڕی و سۆرانی ،وتی حاجی یەسو ئەوهنە موهیمە کەسێك هەبێت مێژووی کەسەکان
.بنوسێت ،حەقە حاجی یەسو کتێبێکی چاکی لەسەر بنوسیت.
ڕۆشتین بۆ ماڵ مامە یەسوم و گەپێکی خۆشمان دا‌و باوام و مامە یەسوم لە هەموومان خۆشتر
مەجلیسەکەیان گەرم کرد.
هەرچەند عاجزی و ئەو شتانەش لە نێوان مرۆڤەکاندا هەبێت ،گرنگە بەرده‌وامی نەبێت باپیرم بە
نموونە.
===
18
ڕۆژێك لەگەڵیا دانیشتبووم هەر لە خۆیەوه وتی ئەزانی ئیسالم زۆر ئاقڵن و جولەکەو یەزیدی زۆر
کەرن ،وتم بۆ باوا هۆکارهکەی چی یە ئەو قسە ئەکەیت ،وتی ئاقڵی ئیسالم لەوه‌دایە هەرکەس تەوبە
بکات و بگەڕێتەوه قبوڵی ده‌کات ،گوێ ناداتە ئەوه‌ی لە ڕابردوودا چی کردووه ،هەتا ئەوهنەش موهیمە
یەژێ هەرچیشت کردووه قەیناکەو لە گوناحەکانیشی خۆش ئەوێت و قاپی بۆ ئەکاتەوه ،بەاڵم کەرێتی
لەوه‌دایە کەس وه‌رناگرن ،بۆیە ئیسالم هەر لە بەرهوپێشچووندایەو لە ڕووسیاو ئەمەریکاوه ئەوان
خەڵکی تێت و دهوێتە مسوڵمان و ئەوانیش ورده ورده ئەپوکێنەوه.
===
زۆر سەرسام بوو بە مەال عبدالکریمی موده‌ریس و زۆر لە هۆنراوهکای لەبەر بوو.
===
زۆرجار دەچووم بۆ ماڵ باوام بە شیعر دەستم پێ دەکرد ،تا دڵیان خۆش کەم و بیر لە کێشەی سیاسی و
مەشەقەی ژیان نەکەوە ،کە بەداخەوە وەزعی خراپی سیاسی کاریگەری لەسەر هەتا زۆرینەی دانیشتنە
ئاساییەکانی ناو عائیلەکانیش کردووە ،باوام ئەحمەد هۆرێنی زۆر هۆنراوەو شتی لەبەر بوو ،کە کاتی
خۆی لە حوجرەو مەجلیسی کۆندا لەبەری کردبوو ،کە من دەستم دەکرد بە شیعر وتن ئەویش ئیتر
دەستی پێ دەکرد.
===
===
خۆشەویستی بۆ داربەڕوو
لە ناو باخەکەمدا ،قەدهری خوای گەوره لە خۆیەوه دار بەڕویەك و دار خورمایەك تێیدا سەوز بووه،
باوام ئەحمەد هۆرێنی زۆر زۆر دڵی بە بەڕوهکە خۆش بوو ،هەرچی جار ده‌ڕۆشتم بۆ ناوباخ و
دهگەڕامەوه یان ئەوم لەگەڵ خۆمدا ده‌برد ده‌هاتە شان و باڵی دار بەڕوداو واو وا موهیمە ،بەڕوهکەش
الی دار پرتەقاڵێکدا سەوزبوو لە بن سەکۆی حەوشەکەدا ،شوێنەکەی موناسب نی یەو ئەگەر باوام
19
نەبوایە هەر زوو هەڵم کێشا بوو ،دایمە ده‌یگوت لە هاوینا گونێی بۆری لێ بپێچەو ئاگاداری بکە ،وتم
باوا ئەم بەڕوه چی یە کوره با الیوهم ،وتی نا نا ڕۆژێك تێت ئەم باخ و خانوه هیچی نامێنێت وه تەنیا ئەم
بەڕوه ده‌مێنێت و شایەتیت بۆ ئەدا ئەو زه‌ویە زه‌وی تۆیە ،خاڵۆ عەدنانیشم ئەیوت ئەوه نی یە کاتی خۆی
هەواره کوێر بووهتەوهو دار بەڕوهکان نەفەوتیاون وا بیر دهکاتەوه.
===
ڕۆژێك لە باخ گەڕامەوه هەواڵی دار بەڕوهکەی لێ پرسیم ،نەنکەم ئەمنەشم وتی ده‌ی باشە ئەحا تۆش
بەڕو بەڕو وه‌للا هەڵی کێشە الیوه گوی تێکە ،باواشم الیکردهوه وه‌الی نەنکەمداو وتی هەرکەس زه‌می
بەڕو بکات ناوێت تۆ زه‌می بکەیت! وتی دار بەڕو نەوایە عەشیرهتەکەی تۆ ئێستە یەك دنکی نەماوو
لەسەر ئەرزا هەمووی مردبوو لە برسا ،چوون قەدیم هەر نەبوو وون و بەڕوتان ده‌خوارد.
===
زۆر حه‌زی له گه‌ڕان و سواری سه‌یاره بوو! ده‌یوت ئه‌گه‌ر ئێوه به‌رده‌وام بمگهڕێنن من نامرم! ئیتر
هه‌رکه‌س پیا بگهیایه ئهیگهڕان ،ڕۆژێك هه‌ردی برام بردبووی بۆ سه‌رته‌ك ،سهرتهکیش به‌ره‌و
ژورکهیهکی سه‌خته‌و سه‌یاره‌ی باشی گه‌ره‌که ،سه‌یاره‌که‌ی هه‌ردیش زۆر قاچوقولی ئه‌و به‌ره‌وه
ژورکه‌ی پێوه نه‌بوو بوو ،ته‌کانی دابوو یه‌ك دوو جار کوژابوویه‌وه هاواریان کردبوو یا هللا فریامان
بکه‌وه ،ئێ کاکه سه‌رتان نه‌یه‌شێنم یه‌ك دووجار ئیستۆپه‌که‌ی باش نه‌یگرتبوو ترسابوون گل ببنه‌وه‌و
هاواریان کردبوو خوایه گیان هاواره ،ئیتر فه‌قیره باوام هه‌ر فریای الاڵنهوهو هاوارکردنه خوا بوو
بوو سه‌رته‌کی هه‌ر له بیر نه‌مابوو.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ردی وتبووی ان شا‌ء هللا ماوه‌یه‌کی تر سه‌یاره‌یه‌کی باش ده‌سێنم ،باواشم وتبووی
وه‌للا ئه‌م سه‌یاره زۆر باشه‌و قه‌ت مهیفرۆشهو با هه‌ر ئه‌مه‌ت بوێت ،هه‌ردیش سه‌ری سوڕمابوو
وتبووی باشه باوا بۆ؟ خۆ ئه‌م سه‌یاره داشقهیهکهو به‌س ،ئه‌ویش وتبووی ئاخر ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌یاره‌ت
ببێت قه‌ت خوات له‌بیرناچێت ،ئه‌وه‌تا ئێمه له به‌یانیه‌وه هه‌ر ئهالڵێینهوه له خوا ،ئه‌مه بۆ ئیمانه‌که‌ت
باشه.
===
دەروێش و لە خۆدان و داهێنان
20
ساڵی 90بوو ماڵمان له نصر بوو ،ئه‌و ماوه ده‌روێش و له خۆدان و به‌زم گه‌رم بوو ،هه‌روا ده‌روێش
و خۆی ئه‌خسته قوڕو کاره‌بایان ئه‌دا له خۆیان و قوربان زۆر له‌سه‌ری نه‌ڕۆم شه‌مع و گڵۆپ و
بزماریان ئه‌خوارد! جا ئه‌و هه‌موو شته‌شیان ئه‌خوارد که‌چی دواتر نانیش به‌رگه‌ی نه‌ده‌گرتن نازانم
ئاسن چۆن هه‌زم ئه‌که‌ن.
ئیتر هه‌رکه‌سێك و وه شێوه‌یه‌ك لێکی ئه‌داوه‌و به گشتی خه‌ڵك ساویلکه بوو ده‌یانگوت کاکه وه‌للا ئه‌مانه
زۆر موهیمن و ئه‌وه‌تا شه‌مع و گلۆپ ئه‌خۆن ،باواشم ئه‌حمه‌د هۆرێنی وتی :کوره ئه‌گه‌ر ڕاسهکهن
شهمعێك یان گڵۆپێك دروست بکه‌ن ئه‌م که‌رام باوگاوانه هه‌ر خه‌سار ئه‌ده‌ن.
===
مزگەوت دروستکردن
لە مەجلیسا دانیشتبووین و بەدهور باوامدا ئەحمەد هۆرێنی و دهمەتەقە گەرم بوو ،باس هاتە باسی ئەو
کەسانەی کە مزگەوت دروست ده‌کەن و ده‌یکەن بەناوی خۆیانەوه! خەڵکەکە زۆرینەی ده‌یانوت وه‌للا
برا ئەگەر لەبەر خوایە حەق نی یە مزگەوت بکەیت بەناوی خۆتەوه ،ئەوه دیاره لەبەر خۆیانەو بۆ
رووپاماییە ،باواشم وتی خۆزگە منیش پاره‌م بوایەو مزگەوتێکم بکردایەتەوهو بمکردایەت وه‌ناوی
خۆمەوه مزگەوتی ئەحمەد هۆرێنی ،خەڵکیش وتیان ده‌ی وه‌للا ئەوه لەبەر ڕوپاماییە! وتی هەر لە
خوارهکەشیەوه ده‌منوسی هەر لەبەر ڕووپامایش ،وتی کوره خۆزگە من مزگەوتێکم بکردایەتەوه ئیتر
هەرچی یەژن با بێژنی.
===
چاونەترسی
باپیرم ئەحمەد هۆرێنی زۆر چاونەترس بوو ،لە سەرده‌می بەعسیشدا زۆر کەس ئاگاداری پێ ئەدا کە
ئاگای لە خۆی بێت و ناکرێت ئەوا جوێن بە بەعس بده‌یت بە ئاشکراکە بەعس شەرم و بەزه‌یی نی یە.
جارێك بۆ بەغا ئەچێ لە ڕێگەی کابرایەکی عەره‌ب لە پاڵیا دائەنیشێ و لە ڕێگە زۆر بە وردی سەیری
باوام ئەکات ،ئەویش گوێی ناداتێ ،کابرا هەر زۆر بە تاسەوه سەیری ئەکات ئەم هەر هیچ حسابی بۆ
ناکات ،تا ده‌داتە سەر ڕانیاو ده‌ڵێ کاکە کاکە کاتی خۆی من جوندی بووم لەگەڵ پێشمەرگەدا
کەوتووینەتە شەڕهوهو لەو شەڕه‌دا کابرایەك دای لێم و ئێستە شەلم هی ئەو لێدانەیە ،جا ئەو کەسە کە
دای لێم بەباشی بینیم و تۆیت! ئەویش ده‌ڵێ نا کاکە من نیم! ئەویش ده‌ڵێ ئاخر کاکە من مەعاناتم هەیە
بەم دهردهوهو ئەو کابرام لەبیر ناچێت چوون سەقەتی کردووم! ئەویش ده‌ڵی نا نا کاکە تەئکید بە لەوه‌ی
21
من نیم! ئەویش ده‌ڵێ برا من زۆر تەئکیدم لەوه‌ی کە تۆیت! بەاڵم تۆ وه‌چیا ئەزانی کە خۆت نیت؟
ئەویش یەژێ ئاخر من دابێتم لە هەرکەسێك ڕاست نەبووهتەوهو هەر لەویا مردووه! مادام تۆ ماویت
ئەوه دهلیلە لەسەر ئەوه‌ی کە من نیم! کابراش بێ ده‌نگ ده‌بێت و ده‌ترسێت و وا ئەزانێ ئەم پشتێکی
گەوره‌ی هەیە وا بەو جورئەتەوه قسە ئەکات...
===
من حەق وم خوام لە پشتە
جارێك له‌گه‌ڵ ماڵێکدا به‌شه‌ڕ هاتبوون ،ڕۆژێك گه‌شتبوو به ئیدرسی برازای و وتبووی پێی باشه
ئیدریس ئه‌و ڕۆژه ئێمه شه‌ڕمانکرد تۆ بۆ نه‌هاتیت له‌سه‌رمان بکه‌یته‌وه ،ئه‌ویش وتبووی ئێ مامه زانیم
ئێوه له‌سه‌ر حه‌ق نین بۆیه نه‌هاتم ،ئه‌ویش پێی وتبوو ئاخر منیش ئه‌زانم ناحه‌قم بۆیه تۆم گه‌ره‌که،
ئه‌گه‌ر من حه‌ق وم خوام هاله پشت تۆم بۆ چییه.
===
باوکم ئاژەڵدارەو بەردەوام پێویستی بە شوان و بەخێوکردنی ئاژەڵ و باخ و ماڵەکەی گوند دەبێت.
ئێستە هەتا لەم قەیرانەشدا خۆ کەست دەست ناکەوێت ئەو کارانە بکات! هەربۆیە ئەوە سااڵنێکی زۆرە
تەنها سود لە عەرەبەکان وەردەگیرێت ،جا ئەوانیش کەمجار ڕێت لە کەسی باشیان دەکەوێت!
جارێك شوانێکی هێنا باوکم شوانەکە ناوی سەگبان بوو! باپیرم ئەحمەد هۆرێنی وتی :ناوت چی یە؟
ئەویش وتی سەگبان!
باپیرم وتی :لێرە مەڵێ ناوم سەگبانە ،دواتر منداڵ دوات ئەکەوێت و پێت دەڵێن سەگباب!
هەر لەوێدا باپیرم ناوی نا سەلمان و تا المان بوو هەر بە سەلمان بانگمان دەکرد.
کابرا زۆر خراپ بوو ،هەرکە میوانمان بڕۆشتایە داوای پارەی لێ دەکردو ئیحراجی ئەکرد،
شوانیەکەی زۆر بە خراپی دەکرد ،کارێکمان لێهات بە دەستیەوە تا نەجاتمان بوو لێی وا بزانم باوکم
مەڕێکیشی کرد بە خێر.
وتم بەخوا شایەنی ئەو ناو گۆڕینە نەبوو ،دەبوایە هەر بەناوەکەیدا بمانزانیبا ئەوە سەگبان نی یە بەڵکو
سەگبا ...توخوا منداڵ ئاوا بەخێو ئەکرێت.
===
توڕەبوونی لە بارزانی
22
ئەو کابرا لەو بانە لەگەڵ تورك و عەرەب و فارس‌دا ڕێکەوتووە! تەنها لەگەڵ کورددا ڕێناکەوێت!
===
گەر جولەکە خەڵکی وەربگرتایە بە جولەکە هەرچی سەرکردەی عەرەب هەیە دەبوون بە جولەکە.
===
هیچ دینێك نی یە وەك ئیسالم ئاقڵ بێت ،ئاقڵیەتیەکەشی لەوەدایە هەرکەس بێتە ناو ئیسالمەوە قبوڵی
دەکات و چاوپۆشی لە ڕابردووی دەکات.
===
ئەوەندە تاوان بەناوی خوای گەورەوە دەکرێت خوایان کردووەتە موجریمێك نەك خوایەکی بە بەزەیی
بۆیە بایپرم ئەحمەد هۆرێنی ناحەقی نەبوو لە وەاڵمی ئەوەی بۆچی خوای گەورە نابینێرت ئەویش وتی:
ئەگەر ببینرایە لە ئینتیفازەکەدا تیکە تیکەیان دەکرد!
===
هەندێك کەس بە ڕواڵەت پیر دەبێت بەاڵم بە گەنجی لە ناخی دەوروبەردا دەمێنێتەوە ،هەرکەس باسی
باوا ئەحمەدم دەکات هەر باسی سەردەمی گەنجی و شۆڕشی شاخ و توانا‌و چاونەترسی بەرانبەر بەعس
دەگێڕێتەوە.
===
23
پێشەکی چاوپێکەوتنێکی تایبەت بە دەریای نوور لەگەڵ ( ئەحمەد هۆرێنی )
زۆرن ئەوکەسانەی ماندوو بوونیان نەناسیوه لە ژیانیاندا ،زۆرن ئەو کەسانەی بەرژه‌وه‌ندی خاك و
وواڵتیان خستۆتە پێش بەرژهوهندیەکانی خۆیانەوه ،زۆرن ئەو کەسانەی هەموو هەوڵێکیان لەکاردا بووه
لە پێناو سەربەرزی و سەربەخۆی وواڵتەکەیاندا ،زۆرن ئەو کەسانەی خۆیان لەبیر کردووه بۆ کەسانی
تر ،زۆرن ئەو کەسانەی هیچ شتێکیان ال نەگونجاو نەبووه لە پێناو گەل و وواڵتەکەیاندا ،زۆرن ئەو
کەسانەی هەرده‌م خەویان بە ئازادیەکانی وواڵتەکەیانەوه بینیوه ،زۆرن ئەو کەسانەی خەویان لە خۆیان
زڕاندبوو لە پێناو خەوێکی ئاسوده‌ی هاواڵتیانیدا ،زۆر ئەو کەسانەی ئەندامەکانی جەستەیان بوونە
قوربانی و هەر بەکەمیشیان زانی لە پێناو وواڵتەکەیاندا ،زۆرن.....زۆرن.....
یەکێك لەو کەسایەتیە ناودارانەی بناری بەمۆو ناوچەی هۆرێن و شێخانی سەربە ناحیەی مەیدان کە
هەموو ئەوانەی باسکران بەبڕوای ئێمە هەموو ئەو خەسڵەتانەو زۆرێکی تریشی تێدا بووه بەگەواهی
هاواڵتیانی ناوچەکە بەڕێز ئەحمەد هۆرێنی هەر بۆیە پێمان باش بوو سەردانی بەڕێزیان بکەین و لە
نزیکەوه گوێمان لە بەڕێزیان بێت بە نیشاندانی الپەڕهیەك لە مێژوو وه لەو ڕاستیانەی کە تا ئێستە
نەخراونەتە سەر کاغەزو وه زۆر کەس لێیان بێ ئاگان ،هەروه‌ك چۆن بڕواشمان وایە کە زۆر
کەموکوڕی کراوه لەالیەن خۆمانەوه ئەویش بە لەدهستدانی زۆرێك لەو زانیاریانەی کە لەالیەن
هاوشێوه‌کانی وه‌ك ئەحمەد هۆرێن یەوه تێداچوون و وه زۆرێکمان ئێستەش داخی بۆ ده‌خۆین ،وه ئێستە
ناچار ده‌بین زۆر جار پەنا بۆ کتێبە بیانیەکان ببەین بۆ ده‌ستخستنی ئەو زانیاریانە لەکاتێکدا پیش‌تر لە
بەرده‌ستی خۆماندا بووه‌و بەاڵم بەهۆی پشتگوێ خستن و هەست نەکردن بە بەرپسیارێتی لەناو چوون،
هەموو ئەم ووتانە ئێستەش زهنگێکە بۆمان کە ئێستەش ده‌گونجێ کاری پێ بکرێ و ئەو هەالنەی کە
لەدهستمان داون لەم بوارانەدا چیتر لەدهستیان نەده‌ین ،هەر ئەوه‌ش بوو وای لە ئێمە کرد کە هەستین بەم
کاره بە ئومێدی زیادکردنی الپەڕهیەك لەو مێژووه‌ی کە وون بووه .وه ڕوومان کرده بەڕێزو
شۆڕشگێڕ ئەحمەد هۆرێنی بەکۆمەڵێك پرسیاره‌وه.
24
کۆتایی-:
ژیانی پیاوێکی وەك ئەحمەد هۆرێنی زۆر لەوە گەورەترە لە چەند پەیجێکدا جێگەی بێتەوە ،کورد
جوانی وتووە مشتێك لە خەروارێك ،تەنها وەك بەبیرهێناوەو مانەوەی هەندێك لەو یادەوەریانە
ئەوەندەمان بۆ تەسکینی دڵ نووسی ،دەکرێت ژیان و داستانەکانیشی بە شێوەیەکی دوکومێنتاری
کۆبکرێتەوەو وەك ئەزموون و ژیان و خەبات سودی لێ وەرگیرێت.
25
لە ئەرشیفی وێنەکاندا
26
سەردانی لەالیەن مامۆستا محمد ،هاوڕێی شەهید بابان و کادیری یەکیەتی نیشتمانی کوردستان
27
لەگەڵ کارمەندانی ڕاگەیاندندا لە خانەقین دوای چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی
28
لە کەشێکی ئارام و خۆشدا لەگەڵ ئەحمەد هۆرێنی و خێزانی‌دا
سەردانی مامۆستا ناسیح مەال حەسەن قایمقامی دەربەندیخان بۆ الی ئەحمەد هۆرێنی
لەسەردانمدا بۆگوندی هۆرێنی سەربەرز بۆ خزمەت یەکێک لەکەڵە پیاوەکانی بناری بەمۆ کاک ئەحمەد هۆرێنی کە بەداخەوە تەندروستی باش
نیە .کاک ئەحمەدی پێشمەرگە لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەرو خەباتگێڕە ،باوکی شەهید بابان کە لە قەسابخانەکەی موسڵ لە گەڵ پۆلێک تێکۆشەردا
لە سێدارەدران ،لەهەمان کاتدا مامی چوار شەهیدە2017/03/11 .
29
مەراسیمی بەخاکسپاردن
30
وێنەو دوکومێنتی بابان ئەحمەد هۆرێنی پێش لە سێدارەدانی
31
پێڕست
لە دوای پێغەمبەر پێغەمبەر بهاتایە مەال کرێکار بوو الپەڕە ٦
پێشەکی چاوپێکەوتنێکی تایبەت بە دەریای نوور لەگەڵ ( ئەحمەد هۆرێنی ) الپەڕە ٢٤
پێڕست ٣٢
33