Professional Documents
Culture Documents
دیاری پێشەوامان لە دڵ نەرمی
دیاری پێشەوامان لە دڵ نەرمی
1
بسم هللا الرحمن الرحیم
ان الحمد هلل نحمده ونستعینە ونستغفره ،ونعوذ باهلل من شرور انفسنا ومن سیئات اعمالنا ،من یهد هللا
فال مضل لە ،ومن یضلل فال هادی لە والصالة والسالم علی افضل خلق هللا سیدنا محمد وعلی الە
وصحبە اجمعین.
هەرکارێك 1لەپێناو خزمەت کردن و گەیاندنی ئاینی ڕاستی ئێسالمدا بێت ئەگەرچی کارەکە بە
بچوكیش بزانێرێت بەاڵم پاکی کارەکەو نیەتەکە گەورەی دەکات ،گەورەیی و بچوکی مرۆڤ
بەبیرکردنەوەی خۆی پێوەرێکی هەیە بۆی و پێوەرە شەرعیەکانیش کارەکە دەوڵەمەندو مەزن
دەکات ،وه‌یان کەمەو کاریگەریەکی نیە ،وه‌یان توانایەکمان هەبێت لەخزمەت کردن و گەیاندنی
ئیسالمدا ئەگەر بەالشمانەوه بچوك بێت نابێت ببێتە مایەی دڵ ساردیمان لە نەکردنی وه‌یان
نەگەیاندنی ،نمونەمان هەیە لەسەر ئەم وتانە.
-1خوای گەوره لە قورئانی پیرۆزدا دهفەرمووێ (( الیکلف هللا نفسا اال وسعها )) 2واتە خوای
گەوره ئەرك ناخاتە سەر هیچ کەسێك مەگەر بەقەدهر توانایی خۆی نەبێت.
3
-2پێشەوامان درودو سەالمی خوای لێ بێت دهفەرمووێ ((بلغوا عنی ولوا ایە ))
واتە بیگەیەنن لەمنەوه ئەگەر ئایەتێکیش بێت
-3لە فەرموودهیەکی تر درودو سەالمی خوای لێ بێت دهفەرمووێ (( اتقوا النار ولوا بشق التمره
)) 4واتە خۆتان لە ئاگر بپارێزن ئەگەر بە لەتە خورمایەکیش بێت ،وههەروهها چەنده‌ها ئایەت و
فەرمووده‌ی تر لەو باره‌وه هاتووه کەهاندهرمانن ئەوه‌ی لەتواناماندا هەیە درێغی نەکەین ئەگەر
بەالشمانەوه کەم بێت وه‌یان بەالی کەسانێکی تره‌وه ئەوه‌ی کردوومانە زۆر کەم بێت ! بەاڵم لە
تەرازووی پەروهردگاردا بەدڵنیاییەوه زۆر گەوره‌یە .ئەگەر وانەبوایە پێشەوامان درودی خوای
لەسەربێت نە یدهفەرموو بیگەیەنن لەمنەوه ئەگەر ئایەتێکیش بێت خۆ ئایەتێك لە چاو ئەو
1
مەبەست ئەو کارانەیە کە لە چوارچیوه‌ی شەرعدا بێت
2
سورة البقرة ئایەتی 286
3
– 187111بلغوا عنی ولو آیة ،وحدثوا عن بني اسرائیل وال حرج ومن کذب علي متعمدا فلیتبوآ مقعده من النار الراوي:عبدهللا بن عمرو
بن العاص-خالصة الدرجة}:صحیح{-امحدیث:البخاري – المصدر:الجامع الصحي الصفحة او الرقم 3461
6526 - -4ما منكم من أحد إال سيكلمه ربه ليس بينه وبينه ترجمان ،فينظر أيمن منه فال يرى إال ما قدم من عمله ،وينظر أشأم منه فال يرى إال ما قدم ،وينظر ن
بي يديه
فال يرى إال النار تلقاء وجهه ،فاتقوا النار ولو بشق تمرة ) .الراوي :عدي بن حاتم الطائي -خالصة الدرجة[ :أورده في صحيحه] وقال :قال
األعمش :وحدثني عمرو بن مرة ،عن خيثمة :مثله .وزاد فيه :ولو بكلمة طيبة -المحدث :البخاري -المصدر :الجامع الصحيح -
الصفحة أو الرقم : 7512
2
هەمووئایەی تردا کە هەیە ئاشکرایە کە زۆر کەمە ،یان نەیدهفەرموو خۆتان لە ئاگر بپارێزن
ئەگەر بەلەتە خورمایەکیش بێت ئاشکراشە کەلەتە خورمایەك نرخی دونیایەکەی ده‌بێت چەند بێت؟!
بەهەرحاڵ هەرکارێك لە پێناو ئاینی پیرۆزی ئیسالمدا بکرێت نابێت بەکەم و کەم بەها سەیر
بکرێت .لەوانەیە پرسیارێكتان ال دروست بێ و بڵێن بۆ ئەم قسانە ده‌کەن زۆر دڵنیاین زۆرن ئەو
کەسانەی کە توانایان هەیەو نایخەنە گەڕ !! وه زۆر لە هۆکاره‌کانیش ده‌توانم بڵێم ئەوانەن وه من
داواکارم لە خوای گەوره ،وه هیوادارم کە هەرکەسێك ئەم پرسیارانەی ال گەاڵڵە بووه
بەخوێندنەوهی ئەم چەند دێڕه ببێتە ڕچە شکانێك الی و ده‌ست پێ بکات .ئەم وەرگێرانەی کە
لەبەردهستتاندایە بریتیە لە چە ند فەرموودهیەکی پێشەوامان درودو سەالمی خوای لێ بێت لەالیەن
د .شرف القضاة تەوه ڕوون کراوهتەوه ،وه‌منیش هەستاوم بەوهرگێڕانی بۆ زمانی کوردی وه بۆ
ڕوونکردنەوهی ئایەتە قورئانیەکان پەنام بردووه‌تە بەر تەفسیری ئاسان بۆ تێگەیشتنی قورئان
نووسینی بورهان محمد امین وه سوپاسی هەموو ئەوکەسانە ده‌کەم کە یارمەتیان دام لەم
وەرگێڕانەدا،وه‌داواکارم لە خوای گەوره ئەم کاره‌م تەنها لەبەرخاتری ئەو کردبێت و وهنوری
خۆیمان لێ نەشارێتەوه امین.
ده‌ستپێك
الحمدهلل ،نحمده ونستعینە ،ونستهدیە ونستغره ،ونتوب الیە ،ونعوذ باهلل من شرور انفسنا ،ومن
سیئات اعمالنا.
والصالة والسالم علی سیدنا محمد ،وعلی آلە وصحبە ،ومن تبعهم باءحسان الی یوم ا‌لدین.
لەپاشان :خوای گەوره دهفەرمووێ
((والعصر ان االنسان لفی خسر اال الذین آمنو وعملوا الصالحات وتواصوا بلحق وتواصوا
باصبر)) 5واتە سوێند بەزهمانە ،سوێند بەکاتی عەسر .بەڕاستی ئاده‌میزاد لە زهرهرمەندی و
خەسارهتمەندیدایە .بێجگە لە وانە کە باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه چاکەکانیان ئەنجامداوهو
ئامۆژگاری یەکتریشیان کردووه کە هەمیشە پابەندی حەق بن(پابەندی حەقیش پێویستی بە خۆگری
هەیە) ،لەبەرئەوه بەردهوام ئامۆژگاری یەکتریان کردووه تا هەمیشەو بەردهوام ،خۆگرو
ئارامگریش بن.
بەدڵنیاییەوه هۆی سەرکەوتنمان لەتاقیکردنەوهی گەوره‌ی ئەم ژیانەی کەتێایداین ئەوه لەکوێ یەو،
وه لەکوێیە واڵتانی ئیسالمی ئەمڕۆو وهئەو شەرتانە؟
5
سورة العصر
3
گومان لەوه‌دا نیە کە خەیری زۆریشی تیایە ،وه ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش زیاد ده‌کات سوپاس بۆ خوا،
بەاڵم الدانیشی زۆر تیایە .وه ئەگەر بمانەوێت ئەو الدانانە چارهسە ر بکەین ده‌بێت پێش هەموو
شتێك هۆکاره‌کانیان بزانین ،وهگرنگترینی ئەو هۆکارانە ئەمانەن:
-1نەزانی :ئەمە چاره‌سەر ده‌کرێت بە زانیاری ڕاست و دروست ،وه بەئاگابونەوهو هۆش
هاتنەوه خۆ.
-2خراپی ده‌ورو بەرمان ئەو دۆخەی تیایدا ده‌ژین :ئەمەش چارهسەردهکرێت بەکەمکردنەوهی ئەو
خراپانە کە لەسەر مرۆڤە کان هەیەو وه بەگۆڕانیان بەره‌و باشتر.
-3خۆش ویستنی دنیا‌و خۆشیەکانی بەشیوهیەکی وه‌ها کەپێش دینەکەی بخات :ئەمەش چاره‌سەر
ده‌کرێت بەورد بوونەوهیەك لە ڕاستێتی دونیا ،چونکە ئەگەر بێت و تۆزێك بەوردی لەم دنیایە
بکۆڵیتەوهو وهسەیری سەرئەنجامەکەی بکرێت بەڕوونی ده‌بینیت ئەوه ناهێنێت خۆت بخەیتە ئەو
بار‌و دۆخەوه .
-4لە بیرچوونەوهی دواڕۆژ :ئەمەش چارهسە ر ده‌کرێت بەبیرهێنانەوهی بەردهوام ،وهبە مردن،
بەگۆڕ ،لێپرسینەوه ،وه بە بەهەشت و جەهەنەم.
بە دڵنیایەوه دۆزیمانەوه دیاری پێشەوامان درودو سەالمی خوای لێ بێت لە فەرموودهکانی دڵ
نەرمی ،وهگرنگترینی ئەو شتانەی کە مسوڵمانان پێویستیان پێیەتی لەم ڕۆژه‌دا ،بەدڵنیاییەوه
شۆڕشێکی فکری هەڵساوه لەگەڵ ئیسالم و وهدینەکانی تر‌و ،فکره‌کانی تردا ،وه دوای ئەم شۆڕشە
گەوره یە سوپاس بۆ خوا هەمووی بە بەرژه‌وه‌ندی ئیسالمدا شکایەوه ئەوهتە ده‌بینین لەهەموو
الیەکەوه بەکۆمەڵ خەڵك دێنە ناو ئیسالمەوه ڕۆژ لە دوای ڕۆژ (وه ڕۆژ نیە لەم هەوااڵنەمان
بەرگوێ نەکەوێت ،وه‌یان لەسایتەکانەوه نەیخوینینەوهو نەیبینین) .بەوشێوه ئەو شۆرشە دینیە
لەدنیای فکره‌وه دهگوێزرێتەوه بۆ دنیای موعامەلە کردن هەڵسوکەوتمان ،لە دنیای دواکەوتنەوه بۆ
دنیای پێشکەوتن و وهبەرهو پێشچوونی مرۆڤایەتی ،لە بەندایەتی خەڵك و دار‌و بەردهوه بۆ
بەندایەتی خوای گەوره .ئەو فەرموودانەی کە هەڵمان بژاردوون لە کتێبی دڵ نەرمی (الرقائیق) لە
کتێبە ڕاست و بەپێزو ناودارهکەی ئیمامی بوخاری (صحیح البخاری) ئەوگرفتانە چاره‌سەر ده‌کات
کە مرۆڤ بەرهوالدان ده‌بات لە زۆر جێگای جیاوازه‌وه ،بەتایبەتی جەخت ده‌خاتە سەر ئەو شتانەی
کەپەیوهندییان بە دڵەوه هەیە ئەو دڵەی کە ئەگەر چاك بوو هەموو کۆمەڵگا چاك ده‌بێت ئەگەر
خراپ بوو هەموو کۆمەڵگا خراپ ده‌بێت وه‌ك پێشەوامان فەموویەتی درودی خوای لێ بێت.
4
داواکارین لە خوای گەوره ئەم کاره‌مان تەنها لەبەرخاتری ئەوکردبێت و وه سودمان پی بگەیەنێت
و بێبەشمان نەکات لە پاداشتەکەی.
وآ‌خر دعوانا ان الحمد هلل رب العالمین.
پێشه‌کێ-:
دڵ نەرمی ئەو فەرموودانەیە کەباسی ئەوشتانەی تیا کراوه کەپەیوهندیان بە دڵەوه هەیە دڵ نەرم
ده‌کات ،وه نزیکمان دهکاتەوه لە خوای گەوره .وه‌پێمان ده‌ڵێت دڵ چیە ،وه چی گرنگیەکی لە ژیانی
مرۆڤدا هەیە ؟
مرۆڤ بریتیە لە جەستەو ڕۆح ،ژیری و دڵ و نە فس ،دژایەتی هەیە بۆپێناسەی هەریەکێك لەوانە
لەبەرئەوه پێناسەیەکی بڕواپێکەری دیاری کراو نیە بۆهەریەکێك لەوانە ،ڕاجیاوازیەکان زۆر
زۆرن ،بەاڵم من ئەرکی هەریەکێك لەوانە ڕون دهکەمەوه کەچیە بەشێوه‌یەکی ئاسان بە پشتیوانی
خوا.
جه‌سته :ئاشکرایە الی هەموان ئەرکەکەشی هەستانە بە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی خوای گەورهو
بەس ،ئەم جەستە تەنها هەڵدهستێت بە جێبەجێکردنی فەرمانەکان ،واتە خۆی بۆ خۆی فەرمان نادات
ئەو توانایەی نیە تەنها فەرمان جێبەجێدهکات ،لەبەر ئەوه‌ی کەوههایە بۆمان ڕوون دهبێتەوه
کەجەستە لە جێبەجێکردنی کاری چاکەو خراپەدا یەکسانە وه گونجاوه بۆ هەردووکیان ،جا
هەرلەبەر ئەمەیە کە لە شەرعدا نەسەرزهنشتی جەستە ده‌کات وه نە پیایدا هەڵدێت ،ده‌بینین ده‌قی
ڕوون کە جەستە شتێکی پێوه‌ر نیە وه‌ك پێشەوامان دهفەرمووێ (( ان هللا ال ینضر الی صورکم
واموالکم ،ولکن ینضر الی قلوبکم و اعمالکم )) 6واتە خوای گەوره سەیری شێوه‌و ماڵتان ناکات،
بەڵکو سەیری دڵ و کرده‌وه‌کانتان ده‌کات
هەروه‌ها خوای پەروه‌ردگار دهفەرمووێ (( :وزاده بسطة فی العلم والجسم )) 7واتە زانست و
زانیاری زۆر‌و الشەیەکی بەهێزو گەورهشی داوه‌تێ.
ئەم پیا هەڵدانی جەستەیە بە هەڵسان بە جیبەجێکردنی کاره‌کانی بە شێوه‌یەکی ڕێك و پێك،نەك لە
ڕووی ئەوه‌وه کەجەستە پێوهرێکە بۆ لە خوا ترسان و وه بۆ چاك گوزاری.
ڕۆح :بریتیە لەو هێزه‌ی کەوا ده‌کات لە جەستە هەستێت بە جێبەجێکردن ،ئەمە ئەوه ده‌گەیەنێت کە
ڕۆح هۆیەکە وه‌یان پاڵنەرێکی نادیاره لە جێبەجێکردن ،جەستە بەبێ ڕۆح هیچ توانای کاری نیە،
6
حدیث صحیح ،اخرجە االمام مسلم فی (( صحیحە )) ( ، ) 1987/ 4کتاب البر والصیلة واالداب؛ باب تحریم ظلم
7
سورة البقرة247 :
5
(ده‌یبینین کاتێك مرۆڤێك گیانی لە ده‌ستداوه چۆن درێژ ده‌بێت لە بەر ده‌ستمان ده‌بێت ئێمە هەستین بە
شاردنەوهی ،پێش گیان لە ده‌ستدانی لەوانەیە پاڵەوانێك بوو بێت) نمونەی ئەم ڕۆحە وه‌ك ئامێرێکی
کاره‌باو کاره‌با وایە ،ئامێرهکە ئیش ناکات تا نەیگەیەنین بە کارهباکە ،کاتێك کارهباکەمان لێ کرده‌وه
ڕاستەوخۆ لەکار ده‌کەوێت ،لەگەڵ ئەوهشدا ئامێرهکە هیچ کەم و کوڕییەکی تیا نیە (گەرهنتیشی
لەگەڵە).
بۆمان دهردهکەوێت کە ڕۆح هانده‌ری جێبەجێکردنی کاره بە جەستە ،جەستە الیەنە مادیەکەیەو
ڕۆح الیەنی مەعنەوی.
لە بەر ئەمەیە لە دهقە شەرعیەکاندا بەدی ناکەیت نە پیا خویندن ،وه نە لێ خوێندن بۆ ڕۆحی
ئاده‌میزاد ،تەنها ئەوه نەبێت ده‌توانێت بەکار بهێنرێت بۆ چاکە ،یان خراپە ،ئەو ناتوانێت بە پێچەوانە
بێت ،وه ڕۆح خۆی بۆ خۆی ناتوانێت ڕازی ببێت وه‌یان ڕازی نەبێت وه‌یان نکوڵی بکات.
ژیری :سەر گەوره‌یە ،لە هەموو شتێکدا ئەو ده‌توانێت پێش بینی بکات لە کاره‌کاندا وه‌بیر
لەسەرهنجامەکەی بکاتەوه چۆن ده‌بێت ،چۆن نابێت ،لێکی بداتەوهو هەڵی بسەنگێنێت بەهەموو
الیەکدا ،ئەگەر ئەم ژیریە هیدایەت دراو و ژیر بوو ،بە ئاینی ئیسالم فەرمانمان بە چاکە پێ ده‌کات
وه ئەگەر بە پێچەوانە بوو ئەویش بە پێچەوانە ده‌بێت و وا ده‌زانێت چاکەیە.
لە بە ر ئەمەیە ئاینی پیرۆزی ئیسالم زۆر جە خت ده‌کات لە سە ر ژیری ،ڕۆشنبیرکردنی ئەم
ژیریە بە ئاینی پیرۆزی ئیسالم ،تا کاتێك کە ژیری کە فەرمانی کارێکی دا بە دڵ کارهکەی
پەسەندوو گەوره بێت ،تا شەیتان نەتوانێت باوه‌ڕی پێ بهێنێت دوای ئەوه‌ی کە ئەم باوه‌ڕی بەڕاستی
هێناوه.
ده‌روون :سەرگەورهی دووهەمە ،وه پێوه‌ری خۆشی و ناخۆشی وقازانج و زه‌ره‌رو چاکەو
خراپەیە بەشیوهیەکی کورت .سەیری سەر ئەنجامی کاره‌کان ناکات.
زۆربەی کات شەیتان زهفەر بە مرۆڤەکان ده‌گەیەنێت لە ڕێگەی دهروونەوهیە چونکە ئەوه شوێنی
گەوره‌ی الوازی مرۆڤە.
هەر لەبەر ئەمەیە ئاینی پیرۆزی ئیسالم زۆر جەختی کردووه لە سەر ڕاهینان و پەروهرده کردنی
ده‌روون ،کەم کردنەوه‌ی گاریگەری لەسەر دڵ ،داخستنی ده‌رگاکانی شەیتان لەسەری ،ڕاهێنانیی
لەوه‌ی کە حەزی لێ ناکات.
6
ڕاستە کە شاعیر ده‌ڵێ :ده‌روون وه‌ك منداڵ وایە ئەگە ر وازی لێ بهێنیت گەوره ده‌بێت و هەر
8
حەزی لە شیره ،وه ئەگەر بڕیتەوه دهبڕێتەوه
بەم شێوه‌یە ،ژیری و ده‌روون هیچ توانایەکیان نیە جگە لە پێشبینی و مشت‌ومڕ کردن ،توانای
بریاردانیان نیە ،كێ توانای بڕیاردانی هەیە دڵ.
دڵ خاوه‌نی بڕیاردانە گوێ ده‌گرێت لە ژیری و ده‌روون ،گوێ ده‌گرێت لەئەو گفتوگۆ‌و
بەربەرهکانیە کە ده‌یکەن لەبەینی خۆیاندا دوای ئەوه دڵ دوا بڕیار وه‌رده‌گرێت ،وه دڵ بریتی یە لە
چەند جۆرێك.
جۆری یه‌که‌م :دڵی ساف و بێ گەرد:
ئە و دڵەیە کە چاکە هەڵ ده‌بژێرێت ،بڕیار نادات تەنها بەچاکە نەبێت و وه بە ئەوه‌ی کە
پەروهردگای پێی ڕازیە ،ئەمەیە کە لە قورئانی پیرۆزدا هاتووه وه‌ك دهفەرمووێ (( یوم ال ینفع مال
وال بنون اال من اتی هللا بقلب سلیم )) 9واتە مەگەر کەسێك بە دڵ و ده‌روونی پاك و بێگەردو پڕ لە
ئیمان ،بە خزمەت پەروه‌ردگار گەشتبێت.
جۆری دووهه‌م :دڵی نەخۆش:
(دڵی نەخۆش بەمەست لە الیەنە مادیەکەی نیە) دڵی نەخۆش ئەوه‌یە کە خراپە هەڵدهبژێرێت ،بڕیار
ده‌دات بەوه‌ی کە خوای گەوره توڕه ده‌کات ،خوای گەوره دهفەرمووێ (( فی قلوبهم مرض فزادهم
هللا مرضا ولهم عذاب الیم بما کانوایکذبون )) 10واتە ئەوانە لە دڵ و ده‌روونیاندا نەخۆشی بێ
باوه‌ڕی و حەسوودی و کینە هەیە خواش (بەسەرخستنی حە ق و ئیمانداران) ئەوهندهی تر ده‌ردیان
گران و کاریگەر ده‌کات و سزایەکی سەختیش (لە دنیا و قیامەتدا) چاوهرێیانە بەهۆی درۆکردن و
(دژایەتیان بۆ ئیسالم).
جۆری سێهه‌م :دڵی ڕه‌ق:
ئەو جۆره دڵەیە کە نەخۆشی پێ گەشتووهو خراپەکاره ،خوای گەوره مۆری ناوه بەم جۆره داڵنەدا
واتە پاشان 11
وه‌کو دهفەرمووێ (( ثم قست قلوبکم من بعد ذلك فهی کلحجارة او اشد قسوة ))
لەوهودوا دڵەکانتان ره‌ق بوو( ،ئەی جولەکەکان) هەروه‌ك بەرد بەڵکو رهقتریش .هەروه‌ها
8
وه لە کورده‌واری خۆشمان‌دا وتویانە نەفس بیگریت پڕی مشتێکە وه کە بەری ده‌یت پڕی دهشتێکە
9
سورة الشعرا‌ء 89
10
سورة البقرة 10 :
11
سورة البقرة 74 :
7
دهفەرمووێ (( فویل للقاسیة قلوبهم من ذکر هللا اولئك فی ضالل م‌بین )) .12واتە هاوار و وه‌یل بۆ
ئەوانەی کە دڵیان ره‌قە لە ئاستی قورئان و یادی خوادا ،ئائەوانە لە گومڕاییەکی ئاشکرادا گیریان
خواردووه.
واتە ئابەو شێوه‌یە خوا مۆر 13
هەروه‌ها دهفەرمووێ (( کذلك یطبع هللا علی قلوب الکافرین ))
ده‌نێت بەسەر دڵی بێ باوه‌ڕاندا .شوێنی دڵ لە سینگدا ،خوای گەوره دهفەرمووێ (( فاءنها ال تعمی
االبصار ولکن تعمی القلوب التی فی الصدور )) 14واتە جا وهنەبێت چاوان کوێر بووبێت ،بەڵکو
ئەو داڵنە کوێر ده‌بن کەوان لە سینەکاندا (چونکە هەر ڕواڵە ت ده‌بینن و ناوه‌رۆك لێك نادهنەوه).
ده‌کرێت ئەو ناولێنانە بۆ شتی تریش بکرێت ،ده‌شکرێت هە ر خۆی بێت ،وه لەوانەشە شتێکی مادی
نەبێت ،خوا خۆی زانایە.
ده‌شکرێت ئەو وشانە بۆ شتی تریش بەکار بهێنرێت جگە لەوه‌ی کە من باسم کردووه بەشێوه‌یەکی
نادیار ،بۆ نموونە وه‌کو ناو لێ نانی ده‌روون بەزات.
الی زۆر کەسانێك ئەو بیرۆکەیە یان بە هەڵە وه‌رگرتووه کە پێیان وایە ژیری خاوه‌نی بریاردانە،
ئەوه هەڵەیەکی بەرباڵوه هیچ ڕاستیەکی تیا نیە .بەڵگەمان هەیە لەسەر ئەم قسانە.
یه‌که‌م :لەبەر ئەوه‌ی مرۆڤ زۆربەی کاتەکان باوه‌ڕ ده‌کات بەگرنگی کار بە هۆی ژیریەوه بەاڵم
زۆر جار ناشیکات ،بۆ نموونە قوتابی باوه‌ڕ ده‌کات بەگرنگی خویندن کەچی قوتابی وا هەیە
نا‌خوێنێت ،لە ناو مسوڵمانیشدا هەیە باوه‌ڕی هەیە بە خوای گەورهو باوه‌ڕی هەیە بەئەوهی کە نوێژ
واجبە کەچی نوێژ ناکات!! (زۆر براده‌رم هەیە کاتێك باسی دین و ئیسالم ده‌کەین پێکەوه ده‌ڵێن وه‌للا
باوه‌ڕم بە دینی ئیسالم هەیە بەتەواوی وه خوای گەورەشم خۆش ده‌وێ ،مسوڵمانانم خۆش ده‌وێ
ڕقم لە دوژمنانی دینە ،کەچی نوێژیش ناکەن) هەروه‌ها هەشە باوه‌ڕی هەیە بە نەکردنی شتێك
کەچی ده‌شیکات ،بۆ نموونە جگەره کێش باوه‌ڕ ده‌کات کە گرنگە جگەره تەرك بکات بەهۆی
ژیریەوه لەبەر چەنده‌ها زه‌ره‌رو زیانی کەچی تەرکیشی ناکات 15وه هەروه‌ها،جا خۆ ئەگەر ژیری
12
سورة الزمر 22 :
13
سورة االعراف 101 :
14
سورة الحچ 46 :
15
لێره‌دا بەسەرهاتێکم هاتە وه یاد لە لندن لەگەڵ چەند کە سێکدا لە کارگەیەکدا کارمان ده‌کرد ،یەکێك لەو کەسانەی کە کارمان لەگەڵدا ده
کرد الویك بوو ئە م الوه خۆی لە هیچ شتێکی حەرام نەدهگێرایەوه بەشێوه‌یەکی وه‌ها هەرگیز گومانت بەالی ئەوه‌دا نەدهڕۆشت کە ئەم الوه
مسوڵمانە ،تا ڕۆژێك لە کاتی حەسانەوهدا بوو لەو کاتەی کە زۆرکات کارمەندهکات پێکەوه گفت و گۆ ده‌کەن ،کابرایەك ده‌ستی کرد بە قسە
کردن لە سەر ئیسالم بە خراپە ،بە شێوه‌یەکی قەشمەریانە ،ئەم الوه‌ی کە باسی ده‌کەم لە پڕ پەالماری کابرای دا‌و بەرۆکی گرت و بە قایمی
ڕای تەکاند بەشیوهیەکی وا کەخەریك بوو لە بەردهمیدا ببورێتەوه وه‌تا کارمەندهکانی تر ده‌ستیان گرت و لە یەکیان کردنەوه ،جا لە وکاتەدا
ئەم الوه بە توڕهیەکی زۆره‌وه‌و بە ده‌م ڕاتەکاندی کابراوه پێی ده‌ووت تۆ نازانی من مسوڵمانم ؟ باوه‌ڕم بە خوا هەیە وهللای ئەگەر بێت و
جارێکی تر لە و جۆره قسانە بکەیت واو وات پێ دهکە م ،بەڕاستی جێگەی سەر سوڕمان بوو!! جا لەمەوه بۆمان دهردهکەوێت زۆر کەس
هەیە باوه‌ڕی هەیە بە اڵم کاری پێ ناکات.
8
خاوه‌نی بڕیار بوایە ئەوی کە ده‌رکی پێده‌کرد جێبەجێی ده‌کرد ،بەاڵم ئەو شتانەی کە ژیری باوه‌ڕی
پێیەتی دهگەیەت بە دڵ بەشێوه‌یەکی پچڕا‌و ئەم قەناعەتە ناگەیەت بە دڵ هەتا کاردانەوه‌ی لەسەری
هەبێت ئەمەش دوای لە کاره‌کاندا دهردهکەوێت.
دووه‌م :پێشەوامان درودو سەالمی خوای لەسەربێت دهفەرمووێ (( :اال وان فی الجسد مضغة اذا
صلحت صلح الجسد کلە واذا فسدت فسد الجسد کلە اال وه‌ی القلب)) 16واتە لەناو جەستەدا
پارچەیەك هەیە ئەگەر باش بوو ئەوا هەموو جەستە باش ده‌بێت وه ئەگەر خراپ بوو هەموو جەستە
خراپ ده‌بێت ئەو پارچەیەش بریتیە لە دڵە.
جا لەبەر ئەمەیە کە ئیسالم زۆر جەخت ده‌خاتە سەر دڵ چونکە دڵ خاوه‌نی بڕیاردانە ،شوێنی
سەرهکیەو کاریگەره لە سەر هەڵسوکەوتی مرۆڤ ،بێ گومان نەزانی کەم ئەگەر کار کرا لەشوێنی
سەره‌کی وه زیاتر کاردانەوه ده‌بێ وههەوڵێکی زۆری ده‌وێ ئەگەر لە شوێنی گونجاو‌دا نەبێت ،بۆ
نموونە ئەمە وه‌کو ئەوه وایە کە ده‌یان کەس بیانەوێت شاحینەیەك پاڵ بنێن بەره‌و پێش وه
شوفێرهکەش بە پێچەوانەی ئەوانەوه ،گومان لەوه‌دا نیە کە شوفێرهکە ده‌توانێت شاحینەکە بجوڵێنێت
بە هەر الیەکدا بیەوێت زۆر بە ئاسانی بەڵکو هەر بەسەر پەنجەکانی ده‌توانێت بڕوات ،چونکە
کاری ئەم شوفێره لە شوێنێکی گونجاو‌دا بووه بەاڵم نەفەرهکانی ترنەگونجاو بووه.
بەم شێوه‌یە بانگەواز بۆ الی خوای گەوره ،وه ڕاهێنانی تاك و کۆمەڵ بە بەرانبەر بە ژیری و دڵ
سەرکەوت و سەرفراز بوو بەاڵم بەس بە تەنها ژیری باوه‌ڕ ده‌کات بەاڵم ڕێگەیەك نیە بۆ جێبەجێ
کردنی کاره عەمەلیەکان لە ژیاندا.
بە دڵنیاییەوه تەنها باوه‌ڕهێنان ناگونجێت ده‌بێت ژیریش بەڕاستی بزانێت بەڕاست زانینێکی بێ
گومانیانەوه بەهەموو شتێکی ئایین بە پێویست ،یانی بە پێویستی بزانێت – ئەوه‌ی کە بەشێوه‌یەکی
بڕاوه یانی بێگومانییەوه چەسپاوه لە ئاین دا – وه لە دڵەوه ملکەچی بین وه بە ئارامیەکی دڵەوه بەم
بەڕاست زانینە ،بۆ نموونە شەیتان باوه‌ڕی هێنا بەئاینی ئیسالم بەگشتی لە ڕووی ژیریەوه ،بەاڵم
لەگەڵ ئەوهشدا بە ئیماندار ناژمیرێ چونکە مل کەچیەکەی لە دڵەوه نەبوو بەمە ،هەروه‌ها زۆربەی
بێ باوه‌ڕه‌کان لەم کێشەدان ،بۆمان دهردهکەوێت کەباوهڕهێنان نەگونجاوه نابێت تەنها هەر بە دڵ
یان هەر بەژیری بێت ده‌بێت هەردووکیان پێکەوه بێت ئەوسا بە ئیماندار حسێبە.
هەروه‌ها ئەمەشە جیاوازیەکی گرنگ لەنێوان ئاین و فەلسەفەدا ،دینەکان (بە تایبەتی ئیسالم) توانیان
گۆڕانکاری بهێنن بە کۆمەڵگادا بۆ شێوه‌یەکی باشتر ،لەبەر ئەوه هەم لەگەڵ ژیری وه هەم لەگەڵ
16
((صحیح البخاری بشرح فتح الباری ( .)126/1کتاب االءمان ،باب فضل من استبرآ لدینە ،رقم الحدیث (.)52
9
دڵ وه هەم لەگەڵ ده‌رووندا ده‌دوێت (هەموو الیەنەکان بە شێوه‌یەکی پارسەنگ) .کەچی فەلسەفە
هەزاره‌ها ساڵی بڕی و سەرنەکەوت لە بنیاتنانی کۆمەڵگەدا ،لەبەرئەوه فەلسەفە تەنها لەگەڵ ژیریدا
ده‌دوێت ...
جا لەبەر ئەوه هەڵەیە دووان لەگەڵ ژیریدا بە تەنها ،بە دڵنیاییەوه سوودی نابێت تەنها نەزهری
ده‌بێت و وشك و زڕو بێ گیان ده‌بێت ،سارد‌و سڕ ده‌بێت هیچ گەرم و گوڕی تیا نابێت.
ده‌بینین قورئانی پیرۆز بەوردی وه بەنەرمو جوانی ڕوو بەڕووی دڵ دهبێتەوه بۆ چەسپاندی باوه‌ڕ
بەبێ ئەوه‌ی ژیریش پشت گوێ بخات ،مامەڵە کردنی قورئای پیرۆز لە کوێ بۆ پەروهرده کردنی
ئیمان و وهئەو مامەاڵنەی تر کە دهرکەوتن لەم زهمانانەدا لە ژێر ناونیشانی زانیاری کەالم.
هەروه‌ها ده‌بێت مسوڵمانی بانگەوازکەر ڕوو بەڕووی ژیری و دڵ ببێتەوه پێکەوه تا کاریگەری
هەبێت ،بەاڵم لە هەندێك کاتدا ده‌بێت زیاتر ڕوو بەرووی ژیری ببێتەوه بۆ نموونە وه‌کو ووتاره
زانستیەکان ،لە هەندێ کاتی تریشدا زیاتر ڕوو بەڕووی دڵ وه‌کو وانە ئامۆژگاریەکان و
ووتاره‌کانی هەینی.
تاقیکردنه‌وه به نیعمه‌ت
عن ابن عباس رضی هللا عنها قال :قال النبی صلی هللا علیە وسلم(( :نیعمتان مغبون فیهما کثیر من
17
الناس :الصة والفراغ))
واتە کوڕی عەباس ڕه‌زای خوای لێ بێت ده‌گێڕێتەوه کە پێشەوامان درودی خوای لێ بێت
فەرموویەتی دوو نیعمەت هەیە کەوا زۆرینەی خەڵك ستەم لێکراون تیایدا وه ئەو دوو نیعمەتەش
لەش ساغی و بەتاڵەیە ،کات.
دڵنیاین لەوه‌ی کە خوای گەوره مرۆڤی تەنها بۆ تاقیکردنەوه و ناڕه‌حەتی دروست کردووه ،وه‌کو
دهفەرمووێ ((الذی خلق الموت والحیاة لیبلوکم ایکم احسن عمال وههو العزیز الغفور)) 18واتە هەر
ئەو خۆی مردن و ژیانی بەدیهێناوه ،تا تاقیتان بکاتەوه ،کێتان کرده‌وه‌ی چاکترو پەسەند تره ،هەر
ئەویش زاتێکی بااڵ ده‌ستە بەسەر بێ باوه‌ڕاندا ،لێخۆشبووه لە ئیمانداران.
ئاده‌میزاد هەمووی لە هۆڵی تاقیکردنەوهدایە هەموو دنیا ده‌گرێتەوه ،وهسەر پەرشتیارمان
بەسەرهوهیە هەموو شتێك تۆمار ده‌کەن لە گەورهو بچووك ((ما یلفظ من قول اال لدیە رقیب
17
((صحیح البخاری)) ،انضر (( فتح الباری)) ( ،)229 /11کتاب الرقاق ،الباب االءول ،رقم الحدیث (.)6412
18
سورة تبارك 2
10
عتید)) 19واتە کاتێك فریشتە چاودێرهکەی ئاده‌میزاد کەلەالی ڕاست و چەپیەوه دانیشتوون( ،هەموو
گوفتارو کردارێکی تۆمار ده‌کەن بە ده‌زگای زۆر پێشکەوتوو) .جەستەمان گەواهیمان لەسەر
ده‌ده‌ن ،زه‌وی گەواهیمان لەسەر ده‌ده‌ن ،خەڵکی هەندێکی گەواهی لە سەر هەندێکی تر ده‌دات ،وه
خوای گەوره‌ش لەسەرووی هەموویەوه شایەتە بەسەرمانەوه.
ماوه‌ی ئەم تاقیکردنەوهش لەکاتی گەوره بوونەوهیە یانی گەشتن بە بلوغی تا کاتی مردن ،کاتی
تاقیکردنەوه‌ی قوتابی قوتابی ده‌زانێت چەندێك کاتی بەدهستەوه ماوه ،بەاڵم مرۆڤەکان نازانن چەند
لەتەمەنیان ماوه .ئەگەر بێت‌و بە قوتابی بووترێت کاتێکی دیاری کراو نیە بۆ تاقیکردنەوهکەتان،
بۆمان هەیە لە هەرکارتێکدا بێت وهرهقەی وهاڵمەکانتان لێ وه‌رگرین،ئەوکاتە قوتابی هەوڵ ده‌دات
بەهەموو توانایەکیەوه زۆر زوو وه‌اڵمی پرسیاره‌کان بە باشترین شێوه بداتەوه ،هەروه‌ها مرۆڤیش
ده‌بێت بە هەلی بزانێت هەموو خولەکێك ،بەڵکوهەموو چرکەیەك بۆ بردنەوهی ئەم تاقیکردنەوه.
بەاڵم پێداویستی تاقیکردنەوه‌ی قوتابی پێنوس و وهرهقەی تایبەتیە بۆ تاقیکردنەوهکە ،وه هەروه‌ها..
بەاڵم پێداویستی تاقیکردنەوه‌ی مرۆڤەکان جەستەیەتی ،کاتیەتی ،سامانیەتی ،زانیاریەتی ،وه هەموو
توانا‌و هەوڵیەتی ئەوه‌ی کە هەیەتی.
ئەم تاقیکردنەوه چەند پرسیارێکی جۆراو جۆر لە خۆ ده‌گرێت ئەمانەی الی خواره‌وه‌ن.
-1ئەو شتانەی کە فەرمانمان پێ کراوه یان فە رز کراوه لەسەرمان،کە ده‌بێت بیان کەین.
-2ئەو شتانەی کە داوامان لێ کراوه تەرکی بکەین و وه ئەوشتانەی کە قەده‌غە کراون و ده‌بێ
لێی دوور بین.
-3ئەو نیعمەتانەی کە پێمان بەخشراوه ده‌بێ سوپاسی لەسەر بکەین.
-4بەاڵو موسیبەت ده‌بێ ئارام بین لەسەری.
ئەو فەرموودهیەی باسی نیعمەت ده‌کات ئەوه‌ی کە ده‌بێت سوپاس گوزاری لەسەر بکەیت تا
مرۆڤەکان بێ هیوا نەبن .فەرمووده لەسەر نیعمەت زۆرن بەاڵم ئێمە کورتیان دهکەینەوه
لەمانەی خواره‌وه‌دا.
-1بە دڵنیاییە وه خوای گەوره نیعمەتی زۆر زۆره لەسەرمان ،لە ژماره‌دا نایەن ئەوهنده زۆرن
وه‌کو خۆی دهفەرمووێ (( وان تعدوا نعمة هللا ال تحصوها)) 20واتە خۆ ئەگەر بێن و بتانەوێت
نازو نیعمەتەکانی خوا بژمێرن ،بۆتان ناژمێردرێت( لە ئەندامەکانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی خۆتان و
19
سورة ق 18
20
سورة النحل 18
11
ئەو رزق و ڕۆزیانەی کەدهیخۆن و ئەو پۆشاك و رایەخ و ناوماڵەی بەکاری ده‌هێنن ....هتد
سەره‌ڕای هەزاران هەزار دروستکراوانی تری نادیار لەجیهانی مادده‌و رووه‌ك و گیاندارو
...هتد سەره‌ڕای کەم سوپاسیتان لەو هەموو نازو نیعمەتە بێ شوماره.
وه‌کو نیعمەتی ئیمان ،ژیری ،بیستن ،بینین تەندروستی ،دایك و باوك ،سامان،بەڵکو لە هەموو
سێڵێك لە سێڵەکانی لەشمان نیعمەتانێکی زۆری تیایە بەشێوهیەك کە لە ژماره‌دا نایەن.
هەژارێك دەچێتە الی زانایەك و سکااڵی هەژاریەکەی خۆی ده‌کات و بەزاناکە ده‌ڵێ خوای
گەوره هیچ نیعمەتێکی بە من نەداوه ،یەکێك جوابی ده‌داتەوه پێی ده‌ڵی :ئایا تۆچاوتم پێ
ده‌فرۆشی بەسەد هەزار؟ ووتی :نا ،هەم پێی ووت بیستنت ده‌فرۆشی بەسەد هەزار؟ ده‌ستت
ده‌فرۆشی بەسەد هەزار؟ قاچت ده‌فرۆشی بەسەد هەزار؟ ژیریت ده‌فرۆشی بەسەد هەزار؟
ئەویش هەر لە وه‌اڵمدا ده‌ڵی نەخێر ،وه ئەویش پێی ووت :تۆ سکااڵ ده‌کەیت کە هەژاریت
لەگەڵ ئەوهشدا خاوه‌نی سەدهها هەزاریت!!! کابرا بۆی ده‌رکەوت و زانی کە نیعمەتی غەیری
ماڵ گەورهترێکە لە نیعمەتەکانی ماڵ ،نیعمەتەکانی خوا لە ژماره‌دا نایەن.
-2بێگومان نیعمەت و ناڕه‌حەتی هەمووی تاقیکردنەوهن .هەتا ئەگەر بێت و بەالمانەوه ڕێز‌و
ان ِإذَا
س ُ پاداشت بێت ،بەاڵم لە ڕاستیدا تاقیکردنەوهیە ،وه‌ك خوای گەوره دهفەرمووێ( :فَأ َ َّما إ ِ
اإل إن َ
،وأ َ َّما ِإذَا َما ا إبت ََالهُ فَقَدَ َر َ
علَ إی ِە ِر إزقَەُ فَ َیقُو ُل َر ِبي َما ا إبت ََالهُ َربُّەُ فَأ َ إك َر َمەُ َونَعَّ َمەُ فَ َیقُو ُل َربِي أ َ إك َر َم ِن َ
أَهَان َِنَ ،ك َّال) 21واتە جا کاتێك ئادەمیزاد لەالیەن پەروهردگاریەوه رێزی لێ ده‌نێت و نازو
نیعمەتی بەسەردا ده‌ڕێژێت ،ده‌ڵێت( :بەخوا وا دیاره) پەروهردگارم خۆشی ده‌وێم رێزیم هەیە
الی.
سقُفًا الرحإ َم ِن ِلبُیُو ِت ِه إم ُ اس أ ُ َّمةً َو ِ
احدَة ً لَ َج َع إلنَا ِل َم إن َی إكفُ ُر ِب َّ هەروه‌ها دهفەرمووێَ ( :ولَ إو َال أ َ إن َی ُكونَ النَّ ُ
،و ُز إخ ُرفًا َو ِإ إن ُك ُّل ذَلِكَ لَ َّما
علَ إی َها َیت َّ ِكئُونَ َ س ُر ًرا َ،و ِلبُیُو ِت ِه إم أَب َإوابًا َو ُ علَ إی َها َی إ
ظ َه ُرونَ َ ار َج َ ِم إن فَ َّ
ض ٍة َو َم َع ِ
ع إال َحیَاةِ الدُّ إنیَا َو إاْل ِخ َرة ُ ِع إندَ َربِكَ ِل إل ُمتَّقِینَ ) 22واتە ئەگەر لەبەرئەوه نەبوایە خەڵکی هەمووی
َمت َا ُ
ده‌بوون بە یەکپارچە (لە بێ باوه‌ڕی و تاوانکاریدا) ،ئەوه هەر کەس باوه‌ڕی بەخوای میهره‌بان
نەبوایە سەقفی خانووهکەیمان لە زیو بۆ دروست ده‌کرد ،هەروه‌ها قادرمەو ئاسانسوارمان بۆ
ده‌کردن تا بەسەریدا سەربکەون و دهربکەون ، ..هەروه‌ها بۆ ماڵەکانیان قاپی و ده‌روازه‌ی زیو
و کورسی قەنەفەی رازاوهشمان پێدهبەخشین تا پاڵ بده‌نەوه و شانی لەسەر داده‌ن ،..بە هەموو
21
سوره‌تی الفجر 17-15
22
سوره‌تی الزخروف 35-33
12
جۆره نەخش و نیگارێکی جوان و رازاوه (دار‌و دیوار‌و سەقف و ده‌رگاو کەلوپەلی ناو
ماڵەکانیانمان ده‌ڕازانده‌وه) ،جا ئەوه هەر هەمووی خۆشگوزه‌رانی ژیانی دنیا نەبێت هیچی تر
نییە ،لە کاتێکدا کە ژیانی پڕ لە خۆشی و بەختەوه‌ری نەبڕاوه الی پەروهردگارت بۆ خواناسان
و دووره پەرێزان لە تاوان.
خۆ ئەگەر نیعمەت ئیکرام بوایە ئەو کاتە پێغەمبەر ده‌بوایە دهوڵەمەندترین کەس بوایە ،وه
زۆرترین ماڵی هەبوایە ،بێباوه‌ڕ ده‌بوایە هیچ شتێکی نەبوایە لەم جیهانەدا بەتەواوی.
نمونەی ئەمە وه‌ك ئەوه وایە مامۆستا بۆ هەر قوتابیەك پەرتوکێکی بداتێ ،وه پەرتوکی
هەندێکیان گەوره بێت ،وه پەرتوکی هەندێکیان مامناوه‌ندی بێت و هەندێکیان بچوك بێت،
خاوه‌نی پەرتوکی گەوره دڵخۆش ده‌بێت ،وه خاوه‌نی پەرتوکی بچکۆلە بە پێچەوانەوه .وه دوای
دابەش کردنی پەرتوكەکان مامۆستاکە بڵێ بۆ هەر قوتابیەك تاقی دهکرێتەوه لەو پەرتوکەی پێی
دراوه ،بێگومان خاوه‌نی پەرتوکی بچوك دڵخۆش ده‌بێت ،وه هەموو ئەوانی تر ئاوات ده‌خوازن
کە کتێبەکەیان بچوك بوایە ،چونکە تاقیکردنەوهکە ئاسان تر ده‌بێت ،هەروه‌ها ئەم جیهانەش
وایە( ،هەموو کەس پرسیاری لێده‌کرێت لەوه‌ی کە بوویەتی جا ئەگەر کەمی هەبوو بێت
بێگومان ئاسانتر ده‌بێت لەوه‌ی کە زۆری هەبووه ،وه هەژاریش پێش دهوڵەمەند ده‌چێتە
بەهەشت لەبەر ئەوه زۆر ماڵی نەبووه پرسیاری لێ بکەن بەپێچەوانەی دهوڵەمەندهوه) .لێره‌دا
دهردهکەویت کە نیعمەت ڕێز‌و تەقدیر نیە بەڵکو ناڕه‌حەتی و تاقیکردنەوهیە .جا لەبەر ئەمەیە
کە سەروهت و ماڵ پێوه‌ر نیە الی خوای گەوره ،بەڵکو پێوه‌ر باوه‌ڕو کرده‌وه‌ی چاكە وه‌ك
َّللاِ أَتإقَا ُك إم) 23واتە بەڕاستی بەڕێزترینتان الی خوا
پەروه‌ردگار دهفەرمووێ( :إِ َّن أ َ إك َر َم ُك إم ِع إندَ َّ
ئەو کەسانەتانە کە زۆرتر لە خواترسەو فەرمانبەرداری خوایە.
-3سەرکەوتن لەم تاقیکردنەوه ،بە سوپاس گوزاری ده‌بێت بەرانبەر نیعمەتەکان .سوپاس
گوزاری چەند جۆرێكن :
أ-سوپاس گوزاری بەدڵ :ئەم سوپاس گوزاریە جێگیر ده‌بێت بە باوه‌ڕێکی تەواو و هەستێکی
دڵی کە هەموو نیعمەتێك لەالیەن خوای گەوهرهو تاك و تەنهاوه دێت وه‌ك دهفەرمووێَ ( :و َما
بِ ُك إم ِم إن نِ إع َم ٍة فَ ِمنَ َّ
َّللاِ) 24واتە هەرچی نازو نیعمەتێکتان هەیە هەمووی بەهرهو بەخششی خوایە.
23
سوره‌تی الحجرات 13
24
سوره‌تی النحل 53
13
ئەوه ده‌گەیەنێت کە هەمووشت تەنها لەالیەن خواوهوهیە ،لە فەرموودهیەکی ابن عباسەوه هاتووه
25
(( وعلم ان االمة لو اجتمعت علی ان ینفعوك بشیء لم ینفعوك اال بشیء قد کتبە هللا لك))...
واتە بزانە ئەگەر هەموو خەڵك کۆببنەوه بۆ ئەوه سودێکت پێبگەیەنن ناتوانن مەگەر خوای
گەوره نوسیبێتی بۆت..
مرۆڤ دوای ئەوه تەنها وه‌ك کەرهستەیەك وایە بۆ قەدهری خوای گەوره ،ئەوان خاوه‌نی ئەو
چاکانە نین کەخۆیان هەیانە ،چۆن ده‌بنە خاوه‌نی چاکەی کەسانی تر.
ب-سوپاس گوزاری بە زوبان :ئەویش بە زۆر و بەردهوام وتنی (الحمد هلل) باسی نیعمەتەکانی
خوای گەوره ( واما بنعمة ربك فحدث) لەگەڵ وریایی لە ڕیا ،بەاڵم ئەگەر مەبەستی ئەوه بوو
کەسانی تر چاوی لێبکەن لەسەر چاکە ئاساییە ،سوپاسگوزاری وه‌کو ووتەی چاکە ،قورئان
خوێندن ،فەرمان دان بەچاكەو بەرگری کردن لە خراپە ،فێرکردنی زانیاری و ئەو جۆره
شتانە.
ج-سوپاس گوزاری بە کرده‌وه :خوای گەوره دهفەرمووێ( :ا إع َملُوا آ َل دَ ُاودَ ُ
ش إك ًرا َوقَ ِلی ٌل ِم إن
ش ُك ُ
و‌ر) 26واتە پێمان وتن :ئەی نەوهو شوێنکەوتوانی داود ،ئێوه بە کردار‌و گوفتار ِي ال َّ
ِع َباد َ
سوپاسگوزار بن (چاکە لەگەڵ خەڵکیدا بکەن) ،هەرچەنده کەمێك لە بەندهکانم زۆر
سوپاسگوزارن.
سوپاس گوزاری بە کرده‌وه کۆمەڵیك جۆری هەیە جیاوانی هەیە لەگەڵ یەکتریدا ،یەکێ خوای
گەوره هیدایەتی داوه ده‌بێت خەڵکی بۆ بانگ بکات بەهەموو توانایەکیەوه ،یەکێ خوای گەوره
ژیریەکی باشی پێداوه لەگەڵ زانیاریەکدا ده‌بێت خەڵکی پێ فێر بکات ،وه بەکاری بهێنێت بۆ
چاره‌سەری گرفتەکانی مسوڵمانان بە گشتی و تایبەتی ،یەکێ خوای گەوره ڕزقی داوه بە
بەدهنێکی باش و ساغ و بەهێز ده‌بێت هەوڵ بدات لە پێناوی خوادا ،یەکێ خوای گەوره رزقی
داوه بە سەروهت ده‌بێت لە پێناوی خوادا سەرفی بکات بە نهێنی و ئاشکرا ،سوپاس گوزاری
کرده‌وه ئەوه‌یە هەموو ئەو نیعمەتانە بەکاربهێنین لە گوێڕایەڵی خوای گەوره‌دا نەك لە
سەرپێچیدا.
25
((جامع الترمذی)) ( ،)76/4کتاب القیامة ،الباب االخیرة ،رقم الحدیث ( ، 2635وقال :حدیث حسن صحیح.
26
سوره‌تی سبا ،13تێبینی لە کتێبەکەدائایەتی 15نوسراوه
14
سوپاس گوزاری سێ جۆره وه‌ك باسمان کرد زیاد ده‌کات لە دونیادا وه‌ك خوای گەوره
شدِیدٌ) 27واتە سوێند بەخوا ئەگەر ش َك إرت ُ إم ََل َ ِزیدَنَّ ُك إم َولَئِ إن َكفَ إرت ُ إم إِ َّن َ
عذَابِي لَ َ دهفەرمووێ( :لَئِ إن َ
سوپاسگوزارو شوکرانە بژێن بن ،رزق و رۆزی و نازو نیعمەتتان بەسەردا ده‌ڕژێنم و زیادی
ده‌کەم ،بەاڵم ئەگەر ناشوكرو سوپاس گوزارنەبن ،بەڕاسی ئەو کاتە ئیتر تۆڵە و سزای من زۆر
بە ئازار ده‌بێت.
سوپاس گوزاری هۆکارێکە لە هۆکاره‌کان بۆ ڕزگار بوون لە دونیادا ،بێگومان سەرکەوتنی
ئەوانەی کە لەگەڵ للوط دا بوون سەالمی خوای لێ بێت ،وه ڕزگار بوونیان لە سزا ،پاداشتێك
س إلنَا
بوو لەسەر سوپاس گوزاریان ،وه گوێڕایەڵی خوای گەوره ،وه‌ك دهفەرمووێ ِ ( :إنَّا أ َ إر َ
اصبًا ِإ َّال آ َل لُوطٍ نَ َّج إینَا ُه إم ِب َ
س َح ٍر،نعمة من عندنا كذلك نجزی من شکر ) 28واتە بێگومان علَ إی ِه إم َح ِ
َ
ئێمە ئەوانیشمان بەرد باران کرد (هەروه‌ها ژێره‌و ژوریش کران) ،جگە لە لوط و خاو‌و
خێزانی ئیمانداری کە لە بەرهبەیاندا ڕزگارمان کردن ،ئەو ڕزگار کردنە نازو نیعمەتێکی
تایبەتی بوو لە الیەن ئێمەوه ،جا هەر ئاوا پاداشتی کەسێك دهدهینەوه کە سوپاسگوزاری
کردبێت.
29 سنَجإ ِزي ال َّ
شا ِك ِرینَ ) (و َ
ئەمە لە دونیادایە ،وه لە دواڕۆژدا هەروه‌ها پاداشتێکی گەورهیان هەیە َ
واتە لە داهاتویەکی نزیکیشدا پاداشتی سوپاسگوزاران دهدهینەوه.
ئەم فەرمووده‌ی کە لەبەردهستماندایە پێشەوامان درودی خوای لێ بێت بە بیرمان دههێنێتەوه بە
دوو نیعمەتی گرنگ ئەویش ساغی و بەتاڵی،کات ،گومان لەوه‌دا نیە کە ساغی گەورهترین
نیعمەتە ،بەاڵم چۆن بەتاڵی نیعمەتە؟
بەتاڵی لەم فەرموودهدا بەو مانا نیە کە زۆرینەی خەڵك لێی تێده‌گەن ،وه گلەی لێدهکەن و هەوڵی
کوشتنی ده‌ده‌ن وه‌کو ده‌ڵێن ،الفراغ لێره‌دا بەمانی کاتە یانی ژیان ،کات ژیانە ،وه ژیان
نیعمەتێکە لە نیعمەتەکانی خوای گەوره ،ئەمە مەبەستە وه‌ك پێغەمبەر درودی خوای لێ بێت
دهفەرمووێ (( :ال تزول قدما عبد-أي یوم القیامة-حتی یسال عن عمره فیما افناه ،وعن علمە
فیما فعل ،وعن مالە من أین اکتسبە وفیما أنفقە ،وعن جسمە فیما أباله )) 30واتە پێ ناخەیتە بەر
پێت لە ڕۆژی دوایدا تاوه‌کو پرسیارت لێ نەکەن کە تەمەن لەچیدا بەسەر برد ،وه لە
27
سوره‌تی ابراهیم 7
28
سوره‌تی القمر 35-34
29
سوره‌تی ال عمران 145
30
((جامع الترمذي)) ( ،)36/4کتاب القیامة ،الباب االول ،رقم الحدیث ( ،)2532وقال :حسن صحیح
15
زانیاریەکەتدا چیت پێ‌کرد ،لەو سەروهت و سامانەی کە چۆن پەیدات کردووه‌و لە چیدا بەکارت
هێناوه ،هەروه‌ها لە جەسەتە.
پێشەوامان درودی خوای لێ بێت لە فەرمووده‌ی یەکەم لەسەر کات بە بەتاڵی وه لەدووهمدا بە
تەمەن ،پێغەمبەرمان درودی خوای لێ بێت بە بیرمان دههێنێتەوه بە نیعمەتی لەش ساغی و
کات ،هەردووکیان زۆر گرنگن ده‌کرێ مرۆڤەکان لە گوێڕایەڵی خوای گەوره‌دا بەکاری بهێنن
جا ئەوسا ده‌بێتە مایەی سەرکەوتنیان لەو نیعمەتە.
زۆربەی خەڵك تیاچووه لەم نیعمەتەدا ،بێ ئاگایە لەم ڕاستیە ،لەبەر ئەوه وا گومان ده‌بەن ئەم
نیعمەتانە پاداشتە ،بەاڵم ڕاستی مەسەلەکە تاقیکردنەوهیە لە ڕاستی دا .ئەگەر مرۆڤەکان نەزانن
ئەم نیعمەتانە بۆ تاقیکردنەوهیە سوپاس گوزار نابێت لەسەری ،ڕه‌نج بەخەسار ده‌بێت لە
دواڕۆژدا پەشیمان دهبێتەوه لەکاتێکدا کە پەشیمانی دادی نادات.
بەم شێوه بۆمان دهردهکەوێت زۆرینەی خەڵك ستەملێکراوه ،خەڵەتێنراوه ،توشی زه‌ره‌ر بووه
ئەگەر هەستیشی پێ نەکات و نەزانێت لە دونیادا.
لە فەرموودهکەدا ئاماژه‌یە بۆ ئەوه کە زۆرینەی خەڵك فێڵ لێکراوه ،وه بەردهوام ده‌بن لەسەر
خراپە ،وه لەسەر مسوڵمان پێویستە کە بەزۆری نەخەڵەتێت ،چونکە زۆرینەی خەڵك پێوه‌ر نیە
بۆ بیروباوه‌ڕو ڕێگای ڕاستی ،بەڵکو پێوه‌ر ئیسالمە ،وه‌ك خوای گەوره دهفەرمووێ( :قل ال
یستوي الخبیث والطیب ولو أعجبك کثرة الخبیث ) 31واتە (ئەی پێغەمبەری صلی هللا علیە
وسلم) پێیان بڵێ :پیس و پاك یەکسان نین ،هەرچەنده زۆریەتی ئەو پیسە سەرنجی راکێشا بیت.
هەروه‌ها (وما أکثر الناس ولو حرصت بمؤمنین) 32واتە (دڵنیاش بە) کە زۆربەی خەڵکی
باوهڕدارنین ،هەرچەنده تۆ زۆر بەپەرۆش بیت و هەوڵ بده‌یت و تێ بکۆشیت.
هەروه‌ها دهفەرمووێ( :وان تطع أکثر من في االرض یضلوك عن سبیل هللا) 33واتە خۆ ئەگەر
فەرمانبەردارو ملکەچی زۆربەی خەڵکی سەرزهوی بیت ئەوه لە ڕێبازی ئەوه لە ڕێبازی خوا
وێڵت ده‌کەن.
ببە پشیوانی خوا‌و لەسەر ڕاستی بە لەگەڵ خەڵك مەبە ئەگەر لەسەر ڕاستی نەبن وه‌ك لەم
فەرموودهدا دهفەرمووێ (( :ال تکونوا امعة تقولون ان احسن الناس احسنا وان ظلموا ظلمنا،
31
سوره‌تی المائدة 100
32
سوره‌تی یوسف 103
33
سوره‌تی االنعام 116
16
ولکن وطنوا انفسکم ان احسن الناس ان تحسنوا وان اساءوا فال تظلموا)) 34نابێت شوێن خەڵکی
بکەوین بە کوێرانە و هەرچیان کرد بەڕاستی بزانین ،ئەگەر کارهکەیان باش بوو ده‌کرێت
شوێنیان بکەوین وهگەر نا نەك هەر شوێنیان نەکەوین بەڵکو ده‌بێت ده‌ستیشیان بگرین کە
نەیکەن.
تاقیکردنه‌وه به‌ناڕه‌حه‌تی
عن أبي هریرة أن رسول هللا صلی هللا علیة وسلم قال(( یقول هللا تعالی :مالعبدي المؤمین عندي
35
جزاء اذا قبضت صفیە من أهل الدنیا ثم احتسبە اال الجنة))
ئەم فەرمووده لە فەرمووده قودسیەکانە ،ڕاستێتی ئەوه‌یە کە ئەم فەرمووده واتا‌و ماناکەشی
لەالیەن خواوهوهیە ،لەبەر ئەوه دهفەرمووێ((:ما لعبدي)) ئەگەر واتاکەی لەالیەن پێغەبەرهوه
بوایە درودی خوای لێ بێت دهیفەرموو :ما للعبد المؤمین ،لەسەره‌تای فەرموودهکەوه ده‌ڵێ
خوای گەوره دهفەرمووێ ((یقول هللا تعالی)) جا لەمەوه بۆمان دهردهکەوێت کە لەالیەن
خواوهوهیە.
هەندێك کەس سەریان سوڕ ده‌مێنێ و ده‌ڵێن ئەگەر وایە کەواتە ئەمە قورئانە ،بەاڵم وهاڵمەکەی
ئەوه‌یە کە قورئان کەالمی خوایە ،وه کتێبە ئاسمانیەکانی تریش کە دابەزێنراوهتە خواره‌وه بۆ
پێغەمبەرانی پێش‌و سەالمی خوایان لێ بێت ،کەالمی خوان ،قورئانیش نین ،مەرج نیە هەرچی
الی خواوه هات قورئان بێت .هەروه‌ها فەرمووده‌ی قودسی.
جیاوازی هەیە لەنێوان فەرمووده‌ی قودسی و قورئان ،جیاوازیەکان ئەمانەن:
أ-ده‌قی قورئان موعجیزهیە ،بەاڵم ده‌قی فەرمووده‌ی قودسی موعجیزه نیە.
ب-قورئان هەمووی بەشێوه‌یەکی زۆر تەواو بێ هەڵە گەشتووه پێمان (متواتر) بەاڵم
فەرمووده‌ی قودسی هەمووی وانیە هەیە بەشێوه‌یەکی زۆر تەواو پێمان گەشتووه ،هەیە
بەپێچەوانەوه(،زانایانی فەرمووده ئەوانەیان دیاری کردووه ،وه چەنده‌ها بەشی هەیە بۆ نمونە،
فەرمووده‌ی متواتر ،احاد،حسن،ضعیف وه هەروه‌ها).
ج-خوێندنەوهی قورئان عیبادهتە،بەاڵم فەرمووده‌ی قودسی وه‌ك قورئان نیە .ئەم فەرموودهیە
پرسیارێکی ترمان بەبیر دێنێتەوه ،لەپرسیارهکانی تاقیکردنەوه‌ی مرۆڤەکان لەم دونیایەدا،
ئەویش تاقیکردنەوهیە بە ناڕه‌حەتی ،ئەم ووتانە کۆمەڵێك شت هەڵده‌گرێت وه‌ك:
34
((جامع الترمذی)) ( ،)246/3کتاب البر والصلة ،باب رقم ( )62االءحسان والعفو ،رقم الحدیث ( ،)2075وقال :حدیث حسن غریب
35
((صحیح البخاري بشرح فتح الباري)) ( ،)242/11کتاب الرقائق ،الباب السادس ،تقم الحدیث ( .)6424تێبینی لە کتێبەکەدا الرقاق
نوسراوه لەجیاتی الرقائق
17
یەکەم :تاقیکردنەوه بە ناڕه‌حەتی لە سونەتەکانی خوای گەوره‌یە لە دونیادا ،وه هەموو مرۆڤێك
ف َوا ْل ُجوعِ َونَ ْق ٍ
ص ده‌بێ تاقیبکرێتەوه ،خوای گەوره دهفەرمووێَ ( :ولَنَ ْبلُ َونَّ ُك ْم بِش َْيءٍ ِمنَ ا ْل َخ ْو ِ
صابِ ِرینَ ) 36واتە سوێند بە خوا تاقیتان دهکەینەوه بە ِمنَ ْاْل َ ْم َوا ِل َو ْاْل َ ْنفُ ِس َوالث َّ َم َرا ِ
ت َوبَش ِِر ال َّ
کەمێك لە ترس و بیم و برسێتی و کەم بوونی ماڵ و سامان و مردنی کەس و کار‌و تیاچوونی
بەرو بوومی کشتوكاڵ ،جا مژده بده بەو کەسانەی خۆگرو ئارامگرن.
س ْبت ُ ْم أ َ ْن ت َ ْد ُخلُوا ا ْل َجنَّةَ َولَ َّما یَأْتِ ُك ْم َمث َ ُل الَّ ِذینَ َخلَ ْوا ِم ْن قَ ْب ِل ُك ْم َم َّ
ستْ ُه ُم هەروه‌ها دهفەرمووێ( :أ َ ْم َح ِ
َّللاِ أ َ ََل إِنَّ نَص َْر َّ
َّللاِ سو ُل َوالَّ ِذینَ آ َمنُوا َمعَهُ َمتَى نَص ُْر َّ
الر ُ ا ْلبَأ ْ َ
سا ُء َوالض ََّّرا ُء َو ُز ْل ِزلُوا َحتَّى یَقُو َل َّ
قَ ِریب) 37واتە ئایا التان وایە هەروا بە ئاسانی ده‌چنە بەهەشتەوه(،بێ تەنگانەو ناخۆشی)؟!
مەگەر نمونەی ئیماندارانی پێشوتان بۆ باس نەکراوه ،کە توشی شەڕو ناخۆشی و تەنگانە و
گرانی و نەداری بوون و تەکانیان خواردوه و زۆریان بۆ هاتووه بەڕادهیەك ،هەتا
پێغەمبەرهکەیان و ئەوانەی باوه‌ڕیان هێناوه لە گەڵیدا ،ده‌یانوت :کەی پەروه‌ردگار سەرکەوتن
ده‌بەخشێت؟! ئیتر کەی خوا یارمەتی ده‌نێرێت؟! ئاگاداربن بەڕاستی یارمەتی پەروه‌ردگار
نزیکە.
دووه‌م :ئەم ناڕهحەتیانە بۆ سەرزهنشت و تۆڵە سەندنەوه نیە ،وه‌کو خوای گەوره دهفەرمووێ:
علَ ْی ِه ِر ْزقَهُ فَیَقُو ُل َر ِبي أ َ َهانَنِي*ك َََّّل بَل ََل تُك ِْر ُمونَ ا ْلیَتِی َم) 38واتە بەاڵم
(وأ َ َّما ِإذَا َما ا ْبت َ ََّل ُه فَقَد ََر َ
َ
کاتێك تاقی دهکاتەوه و ڕزق و ڕۆزی کەمی پێده‌بەخشێت و لێی ده‌گرێتەوه ده‌ڵێت :وا دیاره
پەروهردگارم منی خۆش ناوێت و ڕقی لێمەو و ریسوای کردووم* نەخێر ئەو شتانە هیچێ
وانیە ( ،نەبەخشین مانای ڕێز‌و قەدره ،نەلێگرتنەوه مانای بی ڕێز‌و بێ قەدرییە ،بەڵکو ئێوه
سەره‌ڕای ئەو بیر‌و بۆچوونە چەوتانەتان) رێزی هەتیو ناگن و نازی پێناده‌ن.
تاقیکردنەوه کۆمەڵێك حیکمەتی تێدایە ،وه گرنگترینیان ئەمانەن:
أ-بۆ ئیقام و حوجەیە ،لەبەر ئەوه خوای گەوره خەڵکی موحاسەبە ده‌کات بە نیەت و وتەو،
کرده‌وه ،ئەویش دوای ئەوه خوای گەوره شتەکانی بۆ ڕوون کرده‌وه لەوانەی کە پێویستە بیکات
و لەوانەی کە سەرپشکە ،خۆ ئەگەر خوای گەوره خەڵك دروست بکات و بە بێ ئەوه‌ی تاقی
بکاتەوه لەم دونیادا ،دواتر بەکۆمەڵێك بڵێ بڕۆنە دۆزهخەوه ئەو کاتە ده‌ڵێن خوایە گیان تۆ
مەجالێکمان بده ،چیمان پێ ده‌کەیت و ده‌ڵێیت ئاماده‌ین .ئەگەر ئەم هەلەمان نەداتێ ئەوکاتە وا
36
سوره‌تی البقرة 155
37
سوره‌تی البقرة 214
38
سوره‌تی الفجر 17-16
18
هەست ده‌کەین کە خوای گەوره ستەمی لێکردووین .خوای گەوره ده‌یەوێت ئەو مەجالەمان
بداتێ بۆ ئەوه‌ی قسەمان نەبێت ئەو کاتە ئائەمەیە مانای ئیقام و حوجە بەڵگەیەکە بەسەرمانەوه.
لەگەڵ ئەوهشدا هاوه‌ڵ دانەرهکان دابەش ده‌کرێت بەچەند بەشێکەوه لە ڕۆژی دوایدا ،پەنا
ده‌گرین بەخوا لەوانەی کە هاوه‌ڵی بۆ داده‌نێن .وه‌ك خوای گەوره دهفەرمووێ...( :قَالُوا َو َّ
َّللاِ
َربِنَا َما ُكنَّا ُمش ِْر ِكینَ ) 39واتە وتیان :سوێند بەخوای پەروهردگارمان ئێمە هەرگیز موشریك و
هاوهڵگەر نەبووین!!
وعن أنس بن مالك قال :کنا عند رسول هلل صلی هللا علیە وسلم فضحك ،فقال :هل تدرون م‌م
أضحك؟ قال قلنا :هللا ورسولە أعلم ،قال من مخاطبة العبد ربە ،یقول :یارب ألم تجرني من
الظلم؟ قال یقول :بلی ،قال فیقول :فاءني ال أجیز 40علی نفسي اال شاهیدا مني ،قال فیقول:کفی
بنفسیك الیوم علیك شه‌یدا ،وبالکرام الکاتبین شه‌ودا ،قال فیختم علی فیە ،فقال االرکانە: 41
انطقي ،قال :فینطق باعمالە ،قال :ثم یخلی بینە وبین الکالم ،قال فیقول :بعدا لکن وسحقا ،فعنکن
کنت أناضل)) 42ئەنەسی کوڕی مالیك ڕه‌زای خوای لێ بێت ده‌ڵێ لەگەڵ پێغەمبەردا بووین
درودی خوای لێ بێت وه پێکەنی وه فەرمووی ئایا ده‌زانن چی پێیکەناندم؟ ئەوانیش ووتیان
خوا‌و پێغەمبەر زاناترن (ئەمەش وه‌ك ئەدهبێکی هاوهاڵن ڕه‌زای خوایان لێ بێت ،لەگەڵ
پێغەمبەردا درودی خواێ لێ بێت) وه فەرموودهکە هەمان مانای ئەم ئایەتەی هەیە وه‌ك خوای
ش َه ُد أ َ ْر ُجلُ ُه ْم بِ َما كَانُوا علَى أ َ ْف َوا ِه ِه ْم َوتُك َِل ُمنَا أ َ ْید ِ
ِیه ْم َوت َ ْ گەوره دهفەرمووێ( :ا ْل َی ْو َم نَ ْختِ ُم َ
سبُونَ ) 43واتە ئەمڕۆ مۆر ده‌نێین بە دهمیانداو قسەیان بۆ ناکرێت ،بەڵکو ده‌ستیان قسەمان بۆ
َی ْك ِ
ده‌کات ،قاچیشیان شایەتی ده‌دات بەو کاروکردهوانە کە ئەنجامیان ده‌دا( ده‌رباره‌ی ئەو تاوانانەی
کە ئەنجامیان داوه ،کاتیك شریتی کاسێت و فیدیۆ وسی دی و دیسك قسەمان بۆ ده‌کەن باوه‌ڕ
بوون بە قسەکردنی ده‌ست و قاچ ...هتد ئاسانە).
ار ُه ْم َو ُجلُو ُد ُه ْم بِ َما كَانُوا
ص ُس ْمعُ ُه ْم َوأ َ ْب َ هەروه‌ها دهفەرمووێَ ( :حتَّى إِذَا َما َجا ُءو َها ش َِه َد َ
علَی ِْه ْم َ
َّللاُ الَّذِي أ َ ْن َطقَ ُك َّل ش َْيءٍ َو ُه َو َخلَقَ ُك ْم أ َ َّو َل
علَ ْینَا قَالُوا أ َ ْن َطقَنَا َّ
*وقَالُوا ِل ُجلُو ِد ِه ْم ِل َم ش َِه ْدت ُ ْم َ
یَ ْع َملُونَ َ
َم َّر ٍة َوإِلَ ْی ِه ت ُ ْر َجعُونَ ) 44واتە هەتا کاتێك ده‌گەنە ئاستی ئاگره‌کە گوێیان و چاوه‌کانیان و
39
سوره‌تی االنعام 23
40
اجیز واتە ڕازی نیەم (ال اقبل)
41
الرکانە واتە بەشەکانی جەستەی
42
(( صحیح مسلم)) ( ،)2280/4کتاب الزهد والرقائق ،رقم الحدیث .)2969
43
سوره‌تی ی‌س 65
44
سوره‌تی فصلت 21-20
19
پێستەکانیان شایەتیان لەسەر ده‌دات کە چ کار‌و کردهوهیەکی نادروست و خراپیان ئەنجام ده‌دا،
ئەوسا بە غەمباریەوه بە پێستی خۆیان ده‌ڵێن :بۆچی شایەتیتان لەسەرداین خۆ زهرهرتانە ؟ لە
وه‌اڵمدا ده‌ڵێن ،ئەو خوایە ئێمەی هێناوه‌تە گوفتار کە ده‌توانێت هەموو شتیك بهێنێتە قسەو
گفتوگۆ ،هەر ئەو زاتەشە کە یەکەم جار بەدیهێناون و هەر بۆالی ئەویش دهبرێنەوه (بێگومان
کارێکی ئاسانە بۆخوا چونکە ئاده‌میزاد جۆره‌ها ئامێری هێناوه‌تە قسە ،ده‌م و زمان و لێویشیان
نیە!).
ئەم هەموو بەربەرهکانیەو مل نەدانە دوای ئەوهشە کە هاوه‌ڵیان بۆ خوا داناوه‌و وه گوێڕایەڵیان
نەکردووه ،چۆن ئەگەر ئەو فرسەتەش نەدا؟ (یانی لەگەڵ ئەوهشدا کە خوای گەوره ئەو هەموو
مەجالەشی داوه ئینجا هێشتا ئەوانەی کە بێباوه‌ڕو خراپەکار بوون بەرانبەر خوای گەوره
ده‌وه‌ستن).
ب-لێکۆڵینەوهو بەدواداچون (بە کۆمەڵێك کاری جۆراو جۆر سەره‌نجامی ئەمە مرۆڤەکان
دهردهکەون تا چ ڕادهیەك لەگەڵ خوای گەوره‌دا ڕاستیان کردووه) ناڕه‌حەتی ڕاستێتی
مرۆڤەکان ده‌رده‌خات ،چاکە جیا دهکاتەوه لە خراپە ،ڕاستگۆ جیا دهکاتەوه لە درۆزن ،وه
مسوڵمانی ڕاستەقینە لەگەڵ دووڕوو (المنافق) ،لەمەدا سودێکی زۆری تیایە بۆ کۆمەڵگەی
ئیسالمی ،خوای گەوره دهفەرمووێ لەو ئایەتانەی کە باسی غەزای ئوحود ده‌کات کە
علَى َما َّللاُ ِل َیذَ َر ا ْل ُم ْؤ ِمنِینَ َ
حیکمەتێکی تیایە لەو ناڕهحەتیەدا وه‌ك هاتووه لە ئایەتەکەدا ( َما كَانَ َّ
ب َو َل ِكنَّ َّ
َّللاَ یَجْ ت َ ِبي ِم ْن َّللاُ ِلیُ ْط ِل َع ُك ْم َ
ع َلى ا ْلغَ ْی ِ ب َو َما كَانَ َّ یث ِمنَ ال َّ
ط ِی ِ یز ا ْل َخ ِب َ أ َ ْنت ُ ْم َ
علَ ْی ِه َحتَّى یَ ِم َ
واتە خوا ئیمانداران 45
س ِل ِه َو ِإ ْن ت ُ ْؤ ِمنُوا َوتَتَّقُوا فَلَ ُك ْم أَجْ ر ع َِظیم)
اَّللِ َو ُر ُ س ِل ِه َم ْن َیشَا ُء فَ ِ
آمنُوا ِب َّ ُر ُ
واز لێناهێنێت هەر وه‌کو ئەوه‌ی کە ئێستا ئێوه‌ی لەسەری هەن ( دڵسۆز‌و نادڵسۆز ،خەمخۆرو
بێ باك تێکەڵن) ،هەتا پیس و پاك لەیەك جیا نەکاتەوه (تا ئاینده بزانن) ،بەڵکو خوا لە
پێغەمبەرهکانی کەسانێك هەڵدهبژێرێت کە بیەوێت (تا لە هەندێك نهێنی ئاگاداربن بەو ڕاده‌ی کە
پێویستە) ،جا باوه‌ڕ بە خوا‌و پێغەمبەرانی بهێنن ،خۆ ئەگەر باوه‌ڕی دامەزراو بهێنن و
پارێزگاری بکەن و لە خوا ترس بن ،ئەوه پاداشتی بی سنور‌و نەبڕاوه چاوهڕیتانە.
45
سوره‌تی آل عمران 179
20
پوخته‌و کۆتایی
زۆرجار مرۆڤەکان بەهۆکاری گومان و وەسوەسەی شەیتان و حەزەکانی خۆیان خۆیان و
کارەکانیان ال ئاڵۆز دەبێت ،بەجۆرێك خۆیان وون دەکەن و لە گێژاوێکدا دەخولێنەوە بەدوای
خۆیاندا‌و خۆیان بۆ نادۆزرێتەوە ،هەیە دەگاتە ئەو ئاستە لە تاو ماندوویەتیدا خۆی دەکوژێت!
هەیە یان بەشێوەیەك الی بێ مانا دەبێت هەستی چیژی نامێنێت و بەردەوام بە هیالکی دەباتە
سەر ،هەیە ئەوەندە خۆی ال بێ بەها دەبێت خۆی زۆر لەوە بە کەمتر دەبینێت کە کارەکانی
گرنگی هەبێت لە تەرازووی خوای گەورەدا ،هەروەك چۆنیش هەیە ئەوەندە خۆی بە گەورە
دەزانێت ئەمانەی ئێمە باسی دەکەین بە شتگەلێکی الوەکی و یاری کردن دێتە پێش چاوی ،بەاڵم
ئەوەی کە بە ڕاستی گەشتووەتە ئێمەو فەلسەفەی ژیانی و دوای ژیانیشمان نیشان دەدات ئەو
قورئانەیە کە چوارچێوەی کارەکانی بە ووردی کێشاوەو لە دوو توێی کتێبێک‌دا بە پارێزراوی
گەشتووە پێمان ،کە گشت کەرەستەکانی ژیان و مانای ڕاستێتی و ئەهمیەتی ئێمە لەم ژیانەدا
دەستنیشان دەکات ،لەگەڵ تەنگژەکانی دونیادا بەشێوەیەك ڕامان دەهێنێت لە چوارچێوەی
تاقیکردنەوەدا بیان بینین و ژیانی خۆمان بە قوربانی ناڕەحەتیەکی کاتی نەکەین و بە خۆشیەکی
کاتیش بوغرا نەبین و ژیان وەك تاقیکردنەوە سەیر بکەین ،تاقیکردنەوەش پرسیاری سوك و
ناڕەحەتی تێدایە ،پێویستە بەرگەی چەرمەسەرەکانی ژیان بگرین و گرنگی دروست بوون و
کارەکانمان لەبیر نەکەین ،قوتابی نابێت لە کاتی تاقیکردنەوەدا بڵێ مامۆستا چ پێویستی بەم
تاقیکردنە وەی من هەیە ،مادام تۆ بڕیار پلەی قوتابیەتیت هەبووە دەبێت تاقیکردنەوەکانیش بە
سەرکەوتووی ببڕیت گەر سەرەنجامێکی باشت بۆ ژیانی خۆت بوێت ،ئازادی لەوەی پەڕەکان
بە سپێتی دەدەیت بە دەستەوە ،وە ئازادی بە شێوەیەکی جوانیش وەاڵم بدەیتەوەو لە کۆتایدا
هێمای هەڵە بەسەر هەموویدا بهێنێت و خۆت ڕەنج بە خەسار بکەیت ،هەروەك چۆن
دەرفەتیشە ئەگەر کاتێکی کەمیشت لەبەردەمدا مابێت خۆت بەباشی بۆ تاقیکردنەوەکان ئامادە
بکەیت ،هەردەمیش ئەو بەشانەی کە زۆر ناڕەحەت و سەعی زۆری دەوێت سەرەنجامی
باشترە ...تۆ ئازادی چ هەڵدەبژێرێت بەاڵم مافی ئەوەت نی یە داوای پاداشتێك بکەیت کە
کارت بۆ نەکردووە ،هەروەك چۆن مردن یەکسانە لەناو مرۆڤایەتیدا ئاواش پاداشتەکان بە
یەکسانی دابەش دەکرێت ،دەکرێت یەکسانی بۆ کەسێك قواڵیی دۆڵەکانی جەهەنەم بێت و وە
یەکسانی بۆ کەسێکی تر بەرزایەکانی فیردەوس بێت ،چاوەڕێ مەبە لەوێ زیادەت بۆ بنوسرێت
ئێستە پێنووسەکە بەدەستی خۆت و چیت دەوێت بە کردەوەکانت بیان نووسە.
21